הספרייה הספרייה
לחפש

כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!


Search Options





חיפוש מתקדם      מקלדת


לחפש
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
לשלוח
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
כלי עבודה
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
שפות
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
החשבון שלי
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
לחפש לשלוח כלי עבודה שפות החשבון שלי
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 אודות
 פריט אקראי!
 תנאי השימוש
 Kurdipedia Archivists
 המשוב שלך
 אוספי משתמש
 כרונולוגיה של אירועים
 פעילויות - כורדיפדיה
 עזרה
פריט חדש
סטטיסטיקה
מאמרים 514,888
תמונות 104,261
ספרים 18,882
קבצים הקשורים 94,723
Video 1,232
הספרייה
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפ...
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
خورماتوو
קבוצה: מקומות | שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
פריט דירוג
2 הצבעה 4
מצוין
טוב מאוד
הממוצע
מסכן
רע
הוסף לאוספים שלי
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!
היסטורית פריטים
Metadata
RSS
חפש בגוגל לתמונות הקשורות לפריט שנבחר!
חפש בגוגל עבור פריט שנבחר!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

خورماتوو

خورماتوو
تاکوو ساڵی (1946) ناحێیەکی بچووک بووە وەسەربە شارۆچکەی کفری بووە وە لە ساڵی (1947) بەسراوە بە شارۆچکەی (#داقوق# – دقوقا و) وەکوو شارەدێیە لە شارەدێکانی تری ئەو شارۆچکەیە.
وە لە دوای گەشە کردنی ئەم شارە هێواش هێواش وای کرد دووز خورماتوو بکرێت بە شارۆچکەو وە داقوق بکرێت بە شارەدێیە کە سەربە شارۆچکەی دووز خورماتوو بێت.
وە دوای ئەوە وای کرد دوز خورماتوو جیا بکرێتەوە و لە کاتی ڕژێمی بەعسدا بخرێتە سەر پارێزگای (صلاح الدین) لە ساڵی (1976) ئەمیش وەکوو بەرنامەیەکی درێژراو وە بۆ بەعەرەبکردن کردنی ئەو شارۆچکەیە. وە داقوق ماوە وکو شارەدێیە سەر بە پارێزگای #کەرکووک#، وکەرکووکیش لە چوار جێوی بەرنامەکانی بەعس کە دەستی ڕەشی پێ گەیشت و ناوی گۆری وکردی بە (التڕمیم) ئەمش وەکوو بەرنامەیەکی درێژاربوو بۆ کەرکووک و دەوروبەری لە پێشدا.
$دووز خورماتوو پێنچ شارەدێ بە خۆیەوە دەبەستێت:-$
1- شارەدێی مەڵبەندی شار کە دانیشتووانی لە هۆز وعەشیرەتەکانی (#داودە# و زەنگنە و لەک و بەیات) پێکدێت.
2- شارەدێی قادر کەرەم کە نزیکەی (80) گوند لە خۆی دەگرێت کە لەم عەشیرەتانە پێکهاتووە (زەنگنە، تالەبانی، شیخان، جباری، شیخەکانی بەرزنجە) کە هەر هەمووی کوردن و، ئەم شارەدێیە بە خۆی هەموو دێهاتەکانی کە لە خۆی دەگرێت ڕوخێندراوە لە کاتی پڕۆسەی بەدناوی #ئەنفال#دا.
3- شارەدێی نەوجول پێکهاتووە لە (32) گوند هەر هەمووی لە عەشیرەتی داودەن ئەم شارەدێ خۆی و گوندەکانی ڕوخێندرا لە ساڵی (1988) لە پڕۆسەی ئەنفالدا.
4- شارەدێی ئامرلی نزیک (31) گوند لە خۆی دەگرێت، هەر هەمووی لە عەشیرەتی بەیات و هەندێک لە عەشیرەتی داودە.
5- شارەدێی سلێمان بێگ لە (11) گوند پێکهاتووە و لە عەشیرەتی بەیاتی تورکمانن کە سەرۆکەکانی ئەم عەشیرەتە ئەیانوت ئێمە عەرەبین لە بەر بەرژەوەندی خۆیان.
سەر ژمێری دانیشتووانی شاری خورماتوو لە کاتی حوکمی عوسمانییەکاندا (1749) کەس بووە، وە (756) ماڵی تێدا بووە لەگەڵ (3) خان کە لە کاتی خۆیدا وەکوو ئۆتیڵ تەماشاە دەکرا بۆ شوێنی حەوانەوەو نووستن (96) فرۆشگا و (3) چایخانە و (35) باخچە ویەک خوێندنگەی سەرەتایی تێدا بووە.
دووز خورماتوو بە (16) کات ژمێر بەپێ دورە لە کەرکووکەوە وەکوو هاتووە لە جوگرافیای عوسمانییەکاندا لەو سەردەمە کە لە چاپ دراوە لە ئەستەنبول لە ساڵی (1329) کۆچی.
بەڵام خاوەنی پەرتووکی (دلیل الالویة العراقیة) لەسەر دووز خورماتوو نویسیویەتی مەڵبەندی ئەم شارە دووزە کە دورە لە باشووری شارۆچکەی داقوقەوە بە دوری (20) میل وە لە باشووری کەرکووکەوە بە (80) میل وەئەم شارە یەکێکە لە هەرە شارە بەهێزە سرووشتی لە نەوت، وەلە چوارچێوەی ئەو خاکەدایە کە جێگای تایبەت مەندی خۆی هەیە لەلایەن (کۆمپانیای نەوتی ئێراق) وە دوو ڕێگای سەرەکی دەبەستێتە خۆیەوە بەغدای پایتەخت بە کەرکووکەوە. ئەمیش مەبەستی لە ڕێگای کەرکووک – بەغدا وهێڵی ئاسنی بۆ ماوەیەک لە کارخرا پاشان هەڵگیرا و داوتر ئەم هێڵە بە بڕیارێکی شۆڤینانە لادرا. لە تەنیشتییەوە ئاوی (ئاوەسپی) یە کە ئەویش دەروانێتە ناو ڕوبەری (العڤیم) وە.
وە دوو خوێندنگەی سەرەتایی تێدایە وەبەڕێوەبەری ئەو دوو قوتابخانە (بهجت فەتاح الونداوی و خلیل ێبری ڕبراهیم) کە هەردوکیان خەڵکی شاری کفرین. ڕێژەی دانیشتووانی (23) هەزار کەسە وپێک هاتووە لەم هۆز و عەشیرەتانە وەکوو (بەیات و داودە) وەهەندێک لە عەشیرەتەکانی تری ئەو ناوچەیە.
لە خۆرهەڵاتی ئەم شارەوە زەنجیر چیای (هەنجیرەیە) کە نزیکەی (300) مەتر لە دەریاوە بە سەرەوەیە وتەپە گەورەکانی چیای هەنجیرە مەزاری (موسی علی) و (کەلی هەنجیر) ە و (دەربند سلیمان) و (خوێکەیە)
وەئەم شارە لە باکووریەوە داقوق و لە باشووریەوە سلیمان بێگ و لە ڕۆژهەڵاتەوە شاری کفری و لە خۆراوایەوە دیی (یەنگیجەیە) و لە ڕووی سرووشتییەوە ئەم شارە سووتەمەنی و خەڵوز وشتی تری زۆرزۆرە... وە بە باشی دەزانین کە باسی لەوە بکەین کە لە دەیان شۆین، کانی وبیری نەوتی تێدایە وە لەو شوێنانە (بناری گل دیی تازە شار ودێهاتەکانی عەشیرەتی لەک) بە بێ ئەوەی ترومپا وپاڵفگەی نەوت دابنرێت لەو سنوورەدا وئەم ناوچەیە تا کاتی ڕووخاندنی ڕژێمی بەعس بە ناوچەی قەدەغە کراو ناو دەبرا لەنێوان سوپای ئێراق وهێزی پێشمەرگەی کوردستان، وەخەڵکی ئەو گوندانە سوودیان لەو کانی نەوتانە وەرگرتووە لە کاتی گەمارۆی ئابووری لەسەر کوردستان لە دوای ڕاپەڕینە مەزنەکەی بەهاری ساڵی 1991 وە تا کاتی ڕووخاندنی بەعس لە 2003.
لە ساڵی 1970 سەر ژمێری شاری دووز خورماتوو گەیشتۆتە (86742) لەوانە (25081) لەناو شار و شارەدێکانی و دەوروبەری و (61661) لە لادێیەکانی.
$دووز خورماتوو لە مێژووی کۆندا...$
لەم شارەدا پارچەیەکی کۆن دوزراوەتەوە کە دەیسەڵمێنێت شارەکە هەوارگەیەکی کۆنە و دەگەڕێتەوە بۆ سەدەکانی پێشوو تێیدا ئەڵی ناوی ئەم شارە ناسراوە بە (خرشیتو) یان (خرشیتوم) وشەیەکی ئەکەدیە و هاتووە لە یەکێک لە نووسراوە مسمارییەکان (المدونات المسماریە) لە کاتی ئەکەدییەکان وسەرجەلەی حوکمڕانی (ڕور) ی سییەمدا باسی پاشاکەی دەکات کە ناوی (مارهونی) یە و ژیاوە لە سەردەمی حوکمی پاشای سۆمەری (یورسین) وپاشای (اردکینا) کە وڵاتەکەی جیا بووە لە ناوی (خارشا) یان (خروشیتوم) وە تا کاتی کورەکەی (ابتاویر) وپاشا (بازامو) کە لە سەردەمی پاشای سومەری (شولکی) دووەم پاشای گشتی سەرجەلەی حوکمڕانی (ڕور) سییەمدا ژیاوە کە حوکمڕان بووە لەنێوان ساڵانی (2049 – 2041) پێش زاینی، وە لە کاتی بابلییەکاندا هەستان بە درووستکردنی قەڵایە داڵدەی بۆ میدییەکان بە ناوی (دز خورشید – قلعە الشمس) بە زمانی ئاری کۆن ولەگەڵ پێشکەوتندا ناوەکە گۆرا بۆ بە (دز خورمات) و لە ڕاستیدا ئەم ڕایە زۆر نزیکە لە باوەڕپێکردنەوە لە گشت ئەو ڕایەکانی تر لەسەر ڕیچەلەکی ناوی شارەکە، وا باس دەکرێت شاری (کفری) دراوسێ ی جیا بووەتەوە وەکوو وڵات لە کاتی حوکمی پاشا (شولکی) وناوی کفری لە نزیک (3000 ساڵی پێش زاینی) ناسرابوو بە (کیرو کیماش) .
شایەتی مێژووناسەکان پێویستە:-
(المنشی و البەغدای) لەسەر دووز خورماتوو ئەڵی نێوان دووز خورماتوو و کفری (7) فراسخ (ڕحال) ئەڵی لەنێوانیاندا ڕووبەری (قوری چای) هەیە ولەو شوێنەدا عەشیرەتی بەیات دادەنیشێت وە بە هەرسێ زمان قسە دەکەن (کوردی، عەرەبی، تورکی) . هەندێکیان سوونە مەزهەبن وەئەوانی تر شیعە مەزهەبن، لەم شارەدا لە ڕووی سرووشتییەوە ئەڵی زۆر دەوڵەمەندن وەکوو (گەج، باروت، خەڵوز) وە لەسەر شاخی ئەم شارە قەڵایەک درووستکراوە بە گەچ وچوار دەرگای هەیە. زۆربەی دانیشتووانی ئەم شارە ئارەق خۆرن وە دەنگێکی خۆشیان بەلاوەیە و لە بواری موزیک ژەنیندا لە هەموو جۆری شارەزای باشیان هەیە، بە دوو زمان ئەدوێن (کوردی، تورکمانی) وە زۆر ڕێز لە میوان دەگرن، هەزار خانووی تێدایە ودائیرەی پۆستی بەریدیشی لێیە.
=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2010/3966/0006.JPG=KTML_Photo_Alt=0006.JPG=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2010/3966/0006.JPG=KTML_Photo_End=
بەڵام (جیمس ڕیچ) دەڵێت کە کاتی ڕێی کەوتووەتە ئەم شارە ساڵی (1820) زاینی دەربارەی ئەم شارە دەڵێت بیری نەوتی تێدایە بە قوڵی (15) پاە لەسەر ئەو ڕێگایە کە بەرەو چیاکانی شارەکە دەرۆیت، وە لە نزیکی خوێیشی تێدایە وبیرێکی نەوتی تر هەیە لە باشووری شارەکەدا، وە کۆی گشتی کەڵک و قازانجی ئەو بیرە ساڵانە دەگاتە (20) هەزار قورش و دابەش دەکرێتە سەر بنەماڵەی (الدفتردار) باوکی عومەر بەگ کە خاوەن گەنجینەیە وە درێژەی پێ دەدات و دەڵێت خەڵکی ئەم شارە ساڵانەخۆشی وشادی دەکەن وقوربانی زۆر لە مەر و بزن سەردەبڕن کە هەموو ساڵی ئەو بیرانە پاک بکەنەوە. ودەبێت بڵێن ئەم چاو لە یەک برینە دەگەڕێتەوە بۆ کۆن، وەریان گرتووە لە کۆنەوە تێگەیشتنی وایان هەیە کە ئەم بیرە نەوتانە بەرهەمی زۆرتر دەبێت.
$دووز خورماتوو و ئامادەبوونی فروانی لە خەباتی نیشتمانی:-$
هیچ کاتی شاری دووز خورماتوو دەستبەردار نەبووە لە خۆ ئامادەکردن لە شۆڕش و ڕاپەڕینەکاندا وە ئامادەبوونی ڕاستی خەڵکی کوردستان بەرانبەر هەر شتێک کە زەرەری گەیاندوە بە گەلی کورد. ئەگەر لاپەڕەکانی مێژوو هەڵبدەینەوە لەم شارە دەبینین ئامادەبوونی خەڵک چۆن بەردەوام بووە. لە کاتی جەنگی جیهانی یەکەمدا لە ساڵی (1914) زاینی نامق ئاغای داودە کۆمەڵی خەڵکی کۆکردووەتەوە و بەرەو شوعەیبە لە بەسرە بەرێ کەوتووە لەو هێزانە بوونە کە سەر بە (شیخ مەحمودی حەفید) بووە لەوی لەگەڵ هۆز و عەشیرەتەکانی فوراتی ناوەڕاست بەشداریان کردووە بەرانبەر ئنگلیز کە هێزەکانیان لە شاری بەسرەی باشووری ئێراق جێ نشین بوون و شایەتحاڵان باسی ئازای نامق ئاغا دەکەن لە کاتی شەرەکەدا چەند قارەمانانە شەری کردووە دژ بە هێزەکانی ئینگلیز بە خەنجەرە کوردییەکەی تا وەکوو شەهید بووە لە مەیدانی جەنگدا وە لەوی بە خاک سپێردرا وە گۆرەکەی تاکوو ئێستا وەکوو شتێکی پیرۆز سەردانی دەکرێت لەلایەن خەڵکی ئەو ناوچەیەوە، وە ئەگەر باسی ڕفعت ئاغای داودە بکەین کە یەکێکە لە هەرە سەرکردە قارەمانەکانی عەشیرەتی داوێیە کە یەکێکە لە عەشیرەتە گەورەکانی کورد لە ناوچەی گەرمیان سەرکردەی یەکێک لە خیڵەکانی داودەی کرد بۆ پەیوەندی کردن بە شۆڕشی ئیبراهیم خانی دەلۆوە بۆ ڕزگار کردنی شاری دووز خورماتوو وە توانی لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا شارەکە ڕزگار بکەن. وە لەو شارەدا ئەنجوومەنێکی حوکمڕانی مەحەلی دامەزراند و هەلبژاردنێکی ئەنجامدا بۆ ئەنجوومەنی شارەوانی. وە کاتی ئینگلیز هەوڵی دووبارە کۆنتڕوڵ کردنی شارەکەیدا بە هاریکاری پیاوانی خۆیان یەکێک لەوانە (شێخ حەمیدی تاڵەبانی) بوو، بەڵام جارێکی تر ڕفعت ئاغای داودە هەستا بە پاراستنی شاری خورماتوو لە دژی ئینگلیز وای کرد سوپای ئینگلیز تێک بشکی و ڕووبکەنە دیی (ئەلبو سەباح) جارێکی تر سوپای ئینگلیز هەوڵیاندا بە فڕۆکەی جەنگی مەلەکی ڕفعت ئاغا دور بخەنەوە وە ڕزگاریان لیی بێت بەڵام ئەم جارەش شکستیان هێنا.
لە ڕاستیدا شێخ مەحمودی حەفید پەیوەندییەکی بتەوەی هەبووە لەگەڵ سەرۆکەکانی عەشیرەتی داودە دا وە جارێکیان شێخ مەحمود نۆینەرێکی خۆی دەنێرێ بۆ لای (حسن بەگی داوی) لە گوندی (شاەسەیوان) نزیک خورماتوو بۆ خۆ ئامادەکردن بۆ شەڕی (ئاوباریک) وە لە ڕاستی دا ڕوون وئاشکرایە ڕۆڵی هۆزە و عەشیرەتە کوردییەکانی ناوچەکە لەو شەرەدا بە دەیان شەهید و قوربانیان بەخشی لەپێناو ڕزگاری وسەرفرازی گەلەکەیاندا...
وە لە کاتی هەڵگیرساندنی شۆڕشی ئەیلولی مەزندا لە ساڵی (1961) کۆمەڵی لە لاوی ئەم شارە پەیوەندیان کرد بە ڕیزەکانی شۆڕشەوە وە درووستکردنی مەفرەزیەکی تایبەت و ڕێژەیان بەرەو بەرزبوونەوە دەچو ڕۆژ لە دوای ڕۆژ وە لە کاتی شەهید بوونی بەشێک لە لاوی خوێن گەرمی شاری خورماتوو کۆمەڵیکی تریان پەیوەندیان دەکردە ڕیزەکانی شۆڕشەوە، هەتا وای لێ هات لە مەفرەزوە بوون بە پەل و دواتر لق و دواتر بووە (بەتالێون) وناوی نرا بەتالێونی دووزی یەکەم کە سەر بە هێزی کەرکووک بووە وە سنووری چالاکیان لە باشووری کەرکووکەوە تا چیاکانی حەمرین بووە وە بە یەکەم بەتالیون ناسراوە کە جێگای ڕێز و ستایش بووە لەلایەن سەرۆکی شۆڕش (مەلا مستەفای بەرزانی) وە لە ڕێگەی ئێزگەی گەلی کوردستانەوە سوپاس نامەیان بۆ خوێنرایەوە پێش کاتێکی کەم لە پیلانە شومەکەی جەزائیر. وە لە شۆڕشی ئەیلولدا لە شاری خورماتوو کۆمەڵی کادر و پێشمەرگەی ئازاو بە توانا پەیدا بوون وەکوو (حەمەی لالە عەزیز، عەلی حەبە، عەباس خەیات، ئەحمەد فەتاح عەبدولڕەحمان ئاغا ناسراوە بە (ئەحمەد خانم) ، ئەحمەد قوشەلانی، خورشید تالام، محەمەد عەلی فارس، حاجی هیدایت عەزیز نوجولی، حاجی کەریم ئەحمەد، کادر حسێن تەیار، دەرویش نووری، محەمەد عەلی نەجم، مام خدر لەک، ڕەشید توتنچی، حاجی مەحمود توتنچی، وبراکەی حاجی جومعە توتنچی، مەلا ڕەزا ئەحمەد عەبدولڕەحمان، حمە ڕەحیم بارنەوەری) وە کۆمەڵی خەڵکی تێکۆشەری ئەم شارە گیانی خۆیان کردە قوربانی لەو کاتەدا لەوانەش (عیزەدین عەلی حوسین، نووری لەکی، نەجمەدین عەلی، مام حەسەن چەتە، سلیمان ئیبراهیم قادر، عەزیز عەلی حەبە، فایق جوامیر، مەلا حەیدر (کە لە سێدارە درا لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە کە سەرۆک مەسعود بەرزانی زۆربەی لاپەڕەکانی پەرتووکەکەی دەربارەی شۆڕشی ئەیلول نووسیویەتی و تەرخانی کردووە بۆ باسی ئەم شەهیدە قارەمانە) ئەنوور جەعفەر، وشەهید غرباو تورکمانە لە ساڵی (1976) لە سێدارە دراوە)
و لە دوای شکست هێنان بە شۆڕشی ئەیلول و بەرپابوونی شۆڕشێکی تازە لە گۆڕەپانی سیاسی کورد دا بە ناوی (یەکێتیی نیشتمانی کوردستان) وە کۆمەڵی لاوی ئەم شارە هەستان پەیوەندیان کرد بە شۆڕشەوە وە ڕۆڵی بەرچاویان هەبووە لە ڕیزەکانی شۆڕشی نویی گەلەکەمان و بە دەیان شەهید و قوربانیان دا لەپێناو ئەم ڕێبازەدا ئەگەر باسی ئەو شەهیدە قارەمانانە بکەین وەکوو (محەمەد زەنگنە، حسێن محەمەد ئەحمەد، سەید مالک سەید محەمەد بابا ناسراو بە (سەرهەنگ) ، غایب عەلی حەمید کە سەربەرشتیاری کەرتەکەی دەکرد بە پلەی ئەندام کەرت، نامق سدیق سەعید، کادری سیاسی مستەفا عەلی ئەمین، مەجید دووزی، بایز حەمید، ئەحمەد نسرالدین، ئازاد عەبدوڵڵا بەرغەش، ئاسو کەرکووکی، جەلال جەبار، ئازاد ڕەشید، نادر مەجید جوامیر، عادل قادر، شوکر قەڵایی، غایب ڕحمن، عەلی مەردان، سەید ئیبراهیم ئەحمەد خەلیل، غالب ئەمین... وهتد)
$راپەرینە مەزنەکەی بەهاری ساڵی (1991) ی شاری خورماتوو و ڕۆڵی بەرچاوی خەڵکی شار$
دیارە ڕاپەڕینەکەی ئاژاری ساڵی 1991 بە یەکێک لە هەرە گەورە ڕووداوە گرنگەکانی گۆڕەپانی سیاسی ومێژووی دەناسرێت، وە حوکومەتی هەرێمی کوردستان بەرهەمی ئەو ڕاپەڕینەیە، وبەشداری کردنی خەڵکی شاری خورماتوو لەو ڕاپەڕینەدا پێویست بەوە دەکات زۆربەی ئەو کەسانەی ماونەتەوە لە ژیاندان و شایەتحاڵی ئەو ڕاستییەن بۆ باس کردن لەسەر ئەو ڕووداوە مێژوویە، ئەو ڕاپەڕینەی کە بە یەک دەست لە ڕژێمی بەعسی دا ئەویش تێکەڵ بوونی پێشمەرگە وە شانە چەکدارەکانی (نهێنی) ناو شار کە سەر بە ڕێکخستنەکانی ناو شار لەگەڵ جەماوەردا بۆ لیدانی دامودەزگاکانی بەعس لەو شارەدا، لە دوای ڕزگار کردنی شاری کفری لە ڕێکەوتی 10-03-1991 بە سەرپەرشتی شەهید (حەمەرەش) دواتر ئەو هێزەی کە شاری کفری ڕزگار کرد بەرەو شاری خورماتوو بە ڕێکەوتن و پەیوەندیان کرد بە مەفرەزەکەی (کاک عوسمانی حاجی مەحمود) کە سەر پەرشتیاری قۆلی دووز خورماتووی دەکرد و لە کات ژمێر (3) عەسر لەو ڕۆژەدا چەکدارەکان و پێشمەرگە قارەمانەکانی شاخ لەگەڵ ڕێکخستنە نهێنییەکانی ناو شاردا تێکەڵ بوون و لەگەڵ خەڵکی چەوساوەی شاری دووز خورماتوو بە دەستی بەعس ودار ودەستەکەی هەڵسان بە ڵێدانی نیشانەکانی دامودەزگەکانی درندەی بەعس هەر لە (ئەمن و مقر حزب و ئیستخبارات) نەیان توانی بەرگری لە خۆیان بکەن بۆیە کۆمەڵ کۆمەڵ خۆیان دەدا بە دەستەوە. وە هیچ شتێکی تر نەما تەنیا چیاکانی حەمرین نەبێت کە سنووری سرووشتی کوردە کە چەندین ساڵە خەبات لەپێناویا دەکات. بەڵام لە بارودۆخێکی کتوپردا کە ڕوویدا بۆ دواخستنی هێزەکان بەرەو چیای حەمرین وە لەوێشەوە بەرەو بەغدای پایتەخت. وە ئەو کۆسپەی درووست بوو لە بەردەم ئەو هێزەدا هۆکاری هێزە بەکرێگیراوەکانی (مجاهدی خلق) ئیران بوو کە بارەگایەکیان لە نەوجول بوو لە باکووری ڕۆژاوای شارەکەوە وە دوای ڕزگار کردنی شارەکە ئەو سەربازگەیەی کە لیی بوون بە جێیان هێڵاو بەرەو باشووری بەغدا بە ڕێکەوتن لەسەر شەقامی سەرەکی کە دەکەوێتە ناوەڕاستی شارەوە کە زانیان شار ڕزگار کراوە نوێنەریەکیان لە خۆیان نارد بۆ لای هێزی پێشمەرگە وتیان ئێمە هیچ حەقمان نییە بە سەر ئێوەوە بەس ئەوەندە داواکاریمان هەیە ڕێگامان بۆ بکەنەوە بۆ ئەوەی بگەینە سەربازگەکەمان کە لە (عڤیم) ە کە نزیک شاروچکەی خالێە وە دوای ئەوەی کە وەڵامیان ورگرد بۆ ئەو مەبەستە ڕێگایان پێ درا لە دووز دەرچون بێ ئەوەی هیچ کەسێک دەستیان لێ بوەشێنێت وە دوای پەرینەوەیان لە پردەکەی (ئاوەسپی) هەڵسان بە تۆپ بارانی خەڵکی شارەکە بە گولە هاون بە هەموو جۆرە چەکێک وە لە شارەدێی سلیمان بێگ نیشتەجێ بوون. دور لەوەی کە مەبەستیان ڕۆیشتن بێ بۆ شوێنی خۆیان لە عزێم. وای کرد ڕژێمی بەعس بتوانێت سەر لەنوی هێزەکانی خۆی دووبارە کۆبکاتەوە. لە بەر چەند هۆیەکی ستراتیجی ئەم شارە و خۆبەستنەوەی لەگەڵ چەند شەقامێکی سەرەکی کە دەیبەستێت بە خۆیەوە وەکوو ڕێگای خوشکەر بەرەو تکریت ئەمە لە ڕووانەگەیەکەوە وە لە ڕووێکی ترەوە ڕێگای بەغدا وە ڕژێمی بەعس هەستا بەپەلە هێزێکی گەورە درووست بکات وە ئەو هێزە بدات بە دەستی گۆر بە گۆر (بارق حاج حنگە) کە ڕژێمی بەعس دەیان جار نیشانەی ئازایەتی پێ بەخشیوە وە بۆ ئەو هەموو کارە چالاکانە ئەنجامی داوە بەڵام دوای ئەوەی حونتە ئەم شەرەی دواییە لەگەڵ خەڵکی شاری دووز خورماتوو کە تێیدا دۆرا بە دەستی ڕاستی خۆی و وە بەدەمانچەکەی خۆی کە دەیان جار نیشانی ئازایەتی کرد بە باڵایدا لە کۆتاییدا هەر خۆی کوشتی دوای ئەوە دکتاتور کوڕی مامی خۆی (علی حەسەن المجید) کە ناسراوە بە عەلی کیمیایی بۆ خۆ ئامادە کردن وناردنی بۆ سەرپەرشتی کردنی ئەو شەرە لە سنووری شاری کەرکووکدا لە ڕێگای فڕۆکەیەکی هەلیکۆپتەرەوە لە دوای ئەوەی شاری کەرکووک ڕزگار کرا لە ڕۆژی نەوروزدا لە ڕێکەوتی (21-03-1991)
لەم شەرەدا کە تێیدا بەعس بە هەموو قوورسای خۆی بەشدار بوو وە لەگەڵ موجاهیدی خلق بەرانبەر هێزی پێشمەرگە و خەڵکی بەشەرەف و قارەمانی شاری کەرکووک بۆ ماوەی (9) ڕۆژ شەر لەنێوان خەڵکی شار و هێزی بەعسدا بەردەوام بوو، دەیان کەسی بێتاوان بوون بە قوربانی وشەهید بوون لەپێناو خاکی کوردستاندا. وە بەدەیان ئامێری جەنگیان سووتاند لەوانە زرێپۆش و تانک وە لەم شەرەدا کە لە پێنچ قۆڵەوە دەستی پێ کرد وەدەیان پێشمەرگەی شۆڕش گێرو قارەمان بوون بە قوربانی لە سەروی هەموویانەوە (شەهید حمە ڕەش ئەندامی سەرکردایەتی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، شەهید سوڵتان حەمید، ێالح محەمەد حسێن (کاکە) ، نادر مەجید جوامیر، ئەحمەد زەرداوی، شوکر قەڵایی، ئازاد ڕەشید، ڕمزی حسێن، کەمال سابیر قازی، کەریم خلیل... وهتد)
ولەو شەرەدا نزیکەی (390) کەسی بێ تاوان شەهید بوون لە ناویاندا منداڵ و گەورە وبچووک بەهۆی ئەو تۆپ بارانە کوێرانە کە ئاڕاستەی ناو شاریان دەکرد لە فڕۆکەخانەی حلیوە کە نزیکەی (15) کلم لە خۆراوای شارەکەوەیە.
$هەستان بە دابەش کردنی شار بۆ پێنچ قۆڵ بۆ بەرگری کردن بەم شێوەیە:-$
1- عوسمان حاجی مەحمود کە بووبە لێپرسراوی سەرکردەی گشتی هێزەکە لە دوای شەهید بوونی (شەهید حمە ڕەش) .
2- ڕێگای تکریت کە دەکەوێتە خۆراوای شارەکەوە بە سەر پەرشتی تەیب برای شەهید (سوارە) .
3- ڕێگای بەغدا لە باشووری شارەکەوە بە سەر پەرشتی شەهید مەجید دووزی وجەبار مەلا عەلی.
4- قۆڵی مەشروعەکە لە نزیک سایلۆکەوە بە سەر پەرشتی (شەهید حەمە ئەخە) .
5- ڕێگای کەرکووک کە دەکەوێتە باکووری شارەکەوە بە سەر پەرشتی (مەلا سەعید ئەحمەد محەمەد) جێگری پێشووی پارێزگاری کەرکووک بووە.
6- قۆڵی چیای (هەنجیرە) لە ڕۆژاواوە بە سەر پەرشتی (ملازم عباس و شەهید حەمە دووزی) .
7- قۆڵی خوێکە بە سەر بەرشتی شەهید (سوڵتان حەمید) .
ئەو هێزانەی حکومەت کە دابەش کرابوون بۆ لێدانی شارەکە لەم هێزانە پێک هاتبوون (لیواکانی 65، 68، 62 لە هێزی تایبەت، لیوای مغاویر دوو کە سەر بە فەیلقی دووە، هێزی بارق، تەشکیلەی سیف القائد، یەکەی سەربازی سەرکردایەتی سێ پاسەوانی سنوور، تەشکیلاتی جیش الشعبی و جاشە خۆفرۆشەکانی کورد) (بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ڕاپەڕینەکەی شاری خورماتوو دەتوانێت سەردانی پەرتووکی (شعلە الانتفاچە فی محرقە مدینە گوز – عپمان حاجی مەحمود) لە بڵاوکراوەی بەشی ڕاگەیاندنی کە سەر بە مەڵبەندی (3) ی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان) .
$سێ گۆشەی (بەعەرەبکردن و تەبعیس و تەهجیر) $
ڕژێمی بەعس لە دوای دەسەڵات گرتنی بە سەر ئێراقدا هەوڵی جدی داوە بۆ گۆرینی ڕاستی دیموگرافیای سنووری کورد کە دەیبەستی بە پارچەی تری خۆیەوە ئەویش عەرەبستانە هەر بۆ ئەو مەبەستەش سیاسەتی بە عەرەب کردنی خەڵکی ئەو سنوورە وە وبە بەعسی کردنیان بە زۆر وبە دەرکردنی کورد لە خاکی خۆی ورەوانە کردنیان بۆ هەولێر و دهۆک و سلێمانی لەپێناو ئەم سیاسەتەدا مەلاین دیناری بە کار هێنا بۆ ئەو بەرنامە شۆڤێنیەی کە پارەکەشی لە نەوتی خاکی کوردستان دەری ئەهێنا.
دیارە شاری دووزخورماتوو یەکێکە لە هەر شارە گرنگەکانی بەرنامەی بەعس بۆیە لەپێناویا هەموو قوورساییەکی خۆی بە کار هێناوە کە هەستا بە دابرانی دووز لە کەرکووک وبەستنی بە پارێزگای (سەڵاحە دین) ەوە وەمەبەست لەم بڕیارە درندانەی بەعس ئەوە بوو کەم کردنەوەی ڕێژەی کورد لە سنووری سرووشتی خۆی کە کەرکووکە کەم بکاتەوە. ئەمە لە ڕوانگەیەکەوە وە لە ڕوانگەیەکی ترەوە کورد ببێت بە کەمینە لە پارێزگای (سەڵاحە دین) .
وە دواتر هەستا بە درووستکردنی ئۆردگای نیشتەجێ بوون بۆ ئەو عەرەبە هاوردانەی کە هێنایانی بەناوی عەرەبی شۆڤێنییەوە و ناویان لێ نرا وەکوو (یافا) و (حیفا) ئەمیش بۆ درووستکردنی سنوورێکی جیابوونەوە لەنێوان گەلی کورد وگەلی فەلەستین کە هەردو لایان وەکوو یەک هاوپەشی خەباتن لەپێناو ڕزگاری خاکەکەیاندا وئەم جۆرە سیاسەتانە لە پەیرەوی زایونییەوە وەری گرتووە کە ڕۆڵێکی بەرچاویان هەبوە بۆ گەیاندنی بەعس بۆ لوتکەی دەسەڵات لە ئێراقدا.
وە لەسەر زمان حالی (علی ێالح السعدی) یەکێک لە سەرکردەکانی ڕژێمی پێشووی بەعسە لە ساڵی (1963) دەڵێت (اتینا الی الحکم بقگار امریکی) ئێمە بە قەتاری ئەمریکی هاتین بۆ دەسەڵات لە ئێراقدا.
ئەگەر تەماشای ئەو شەرمەزاریە عەرەبییە بکەین کە هۆکاری ڕژێمی بەعس بوو لە ئەنجامی ئەو هەموو شەرو پێکدانانەی کە چەند هەرەمەکیانە مامەڵەی کردووە ئەم حیزبە.
دواتر هەستا بە دەرکردنی ماڵە کوردەکان و وە ڕەوانە کردنیان بەرەو باشووری ئێراق یان بۆ (ناوچەی بە ناو ئوتونۆمی) کە هەوڵی دەدا لە چوارچێوەی سێ پارێزگاکەدا بێت.
وهەستان بە دابەش کردنی هەزاران دۆنم زەوی کشتوکاڵی بە سەر بنەماڵەی خۆیان بە تایبەتیی (بەرزان تکریتی زر برای ێدام) کە گەورەترین کیلگەی مریشکی تێدا درووستکردبوو بێجگە لەمەش ڕژێم هەستا بە درووستکردنی (مەشروع ێدام الاروائی) بۆ سەرنج ڕاکێشانی عەشیرەتە عەرەبەکان بۆ ناوچەکە وئەم بەنداوە نزیکەی یەک میلۆن ونیو دۆنم لە زەوی دابەش دەکات بە سەر ئەو ماڵانەدا سەرای ئەو ستەمو زۆرەش هەستا بە درووستکردنی فڕۆکەخانەی (حلێوە) ی سەربازی بۆ لێدانی شۆڕشی کورد وگوندەکانی دەوروبەری ئەو سنوورەو سوتماتکردنی ناوچەکە بە بیانووی ئەوەی گوندە کورد نیشینەکان هاوکارو پشتیووانی هێزی پێشمەرگەن بەر لە پڕۆسەی ئەنفال.
$شاری دوز خورماتو و پڕۆسەی بەدناوی ئەنفال:-$
هیچ شوێنێک لە کوردستاندا وەکوو سنووری گەرمیان بە گشتی و سنووری شاری دوز خورماتو بە تایبەتیی زەرەرمەند نەبووە لە شاڵاوی ڕەشی ئەنفالدا هەموو دێهاتەکانی ڕووخاندو سووتاندی و بە تاڵانی برد هەر لە گوندەکانی سەر بە عەشیرەتی (داودە و زەنگنە و لەک و بناری گل) بە سەریاندا و دەست گیرا بە سەر خەڵکی ئەو ناوچانەدا لە دوای ئەوەی کە خۆیان دا بە دەستەوە بە ڕەزامەندی خۆیان وایان زانی کە حکومەتی بەعس لەسەر بەڵینەکەی خۆیەتی کە پێیانی دابوو ئەویش (لێ بوردنی گشتییە) و ئەو هەموو منداڵ و پەککەوتە و ژنەی خستە ژێر سزاوە بێ ئەوەی هیچ تاوانێکیان هەبێت، ڕژێم هەستا بە کۆکردنەوەیان بە زیلی سەربازی بۆ شۆینی نە ناسراو وە هەر بەشێک لەم خەڵکانە بە شێوەیەک زیندە بە چاڵ کران، هەندێکیان وەکوو خەڵات بەخشران بە وڵاتانی دراوسێ کە بە برا و هاوری دەدرێن لە قەڵەم وهەندێکی تریان فرۆشران وەکوو چۆن لە کاتی نەزانێت دەفرۆشران لە بازاڕی ڕەشدا و هەندێکی تر لەوانە چەکی قەدەغەکراویان پێ تاقیکرایەوە بە زیندویەتی و لەم بارەیەوە دەیان بەڵگەنامە کەوتووەتە بەر دەستی هاووڵاتییان ودامودەزگاکانی حکومی وحیزبی و ڕێکخراوەی بۆ ئەم ڕاستییانە، کۆمەڵێکی زۆریان بە زیندویەتی خرانە شێر خاکەوە لە گۆرە بە کۆمەڵەکانی باشووری ئێراقدا تەنیا هەندێکی ڕزگاری بوو لەو کارەساتە وە لەنێوانیاندا منداڵی بە ناوی تەیمورەوە توانی خۆی ڕزگار بکات ودەربچێت لەو گۆرە بە کۆمەڵە کە بەشێکیان بە زیندویەتی دەخرانە ئەو گۆرە بە کۆمەڵانەوە وایان زانی بوو هەر هەموویان مردون وکابرایەکی بەدەوی خەڵکی سەماوە ئەم منداڵەی بە خیۆ کرد و هەستا بە تیمارکردنی ئەو برینانەی کە هەیبوو کە لەناو چاڵەکەدا تووشی بوو وە هەستا پاراستی لە لای خۆی بۆ ماوەیەکی زۆر تا توانی ئەم کابرا قارەمانە بچێتە کوردستان وە خزمو کەسوکاری تەیمور بدۆزێتەوە لە شارەدێی ڕزگاری (سمود) وە کۆمەڵی ڕۆژنامەنووسی بیانی توانیان چاویان پێ بکەوێت وە چاوپێکەوتنی لەگەڵدا ساز بکەن لەنێوانیاندا ڕۆژنامەنووسی ئەمەریکی (جوناپان ڕاندل) وە هەستی کرد کە مەترسی لەسەر ژیانی ئەم منداڵە هەیە کە دەژێت لە شوێنێکدا نزیکە لە بارەگای سەربازی ئێراقیەوە و دامودەزگاکانی ئەمنی وئیستخباراتی ڕژێم بۆیە بەپەلە هەستا بە ئاگادار کردنەوەی هەڤاڵ مام جەلال وە وتی مەترسی گەورە لە سەری هەیە وای کرد هیرۆ خانی خێزانی هەستا تەیمور بگرێت بە خۆیەوە وەکوو منداڵی خۆی بێپارێزێت کە شایەتحالی زیندوە لەسەر کارەساتی ئەنفال کە نزیکەی (182) هەزار خەڵکی بێ تاوان تێیدا ڕۆی، وە لە دوای ئەوەش چەند کەسێکی تر گەڕانەوە لەوانە، یەکێکیان خەڵکی شاری دووز خورماتووە کە ڕزگاری بووە لە مردن وە لەلایەن ڕۆژنامەنووسی کورد عارف قوربانیوە چاوپێکەوتنێکی دورو درێژی لەگەڵیدا ساز کرد لەسەر ئەنفال کە دواتر هەستا بە چاپکردنی لەسەر شێوەیی نامیلکە بڵاوی کردەوە لە کوردستاندا. وە لە دوای ڕزگار کردنی بەشێک لە کوردستان هیچ هەوڵی نەدرا بۆ ئاوەدانکردنەوەی ناوچەی داودە لە دووز خورماتوو لە بەر ئەوەی لە چوارچێوەی ئەو ناوچەیەدایە کە بە ناوچەی قەدەغە کراو ناسراوە لەنێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای ڕژێمدا وە لەو دێهاتانەی کە ئاوەدان کراونەتەوە تەنیا ئەمانەیە (وارانی سەرو، وارانی خوارو، لەفتی ئاغا، چەوری، ساڵەیی، عەرەب ئاغا، گەرمک، زنانەی سەرو، زنانەی خوارو، مەحمود بەگ، گوندی حەسەن، باشتەپە، عومەر ێوفی) وە بەشێک لە گوندنشینەکان ئێستا لە کۆمڵگاکاندا دژین کە لە ێمود و بنی ێلاوە و کەورکۆشک... وهتدو هیچ لە ڕێکخراوەکان دەستی یارمەتییان بۆ درێژ نەکردون.
$رۆڵی ڕووناکبیران و ڕۆشنبیرانی شاری دووز خورماتوو:-$
سەرەڕای ئەو هەموو کۆسپ و دۆزەخ وکارەساتەی کە بە سەر ئەم شارەدا هاتووە وە پەیرەوکردنی سیاسەتی بەعەرەبکردن کردن و بە قەدەغە کردنی خەڵکی ئەو شارە لە بچوک ترین مافی خۆی ئەویش زمانی دایکە، بەڵام ڕۆشنبیران و ڕووناکبیرانی ئەم شارە کۆڵیان نەدا لە هەر هەموو ئەو دژایەتییەی کە لەلایەن ڕژێمەوە دەرحەق بە کورد ئەکرا وە دەیان شاعیر و نووسەری تێدا هەڵکەوت لەوانە شاعیری کلاسیکی (محاکی) و (محەمەد خورشید ڕەشید ئاغای دوراجی) (دوراجی) گوندێکی سەر بە ناوچەی داودەیە و دەکەوێتە نێوان کفری و دووزەوە، وە (سەقمی) وە (حەمەکە) وە (زەمان ئوغلو – شاعیرێکی تورکمانیە) وە ئەگەر باس بکەین لە وتەبیژان شاعیر و گۆرانیبێژی تورکمانی بە ناو بانگ ئەکرم دوزلو و شاعیر ئیکرام عەلی ئەمین و برایان عەبدوڵڵا تایر بەرزنجی و هاشم عەبدوڵڵا بەرزنجی و لە بواری چیرۆکدا چیرۆکنووسی ناودار (زوهدی الداودی) خاوەنی ڕۆمانی (الزنابق التی لا تموت) و ئێستا چەند ساڵێکە لە ئەڵمانیا دەژێت و چێرۆکنووسی ناودار ئەحمەد محەمەد ئیسماعیل خاوەنی چێرۆکی (دارەکەی بەر مالمَمان – تلک الشجرە النابتە قبالە منزلنا) و (ئەسپ – الفرس) و (لە سێبەری ئەسپە شێدا – تحت مڤلە الفرس) و چێرۆکنووسی داهێنەر محەمەد ئەمین محەمەد خاوەن پەرتووکی (دەبێت و نابێ – یجوز ولا یجوز) وە (ڕایەکی زمانەوانی – وجهە نڤر لغویە) وە چێرۆکنووس نەجیب گەرمیانی خاوەنی باشترین پەرتووک دەربارەی ئەنفال و خواڵیخۆشبوو جەمال سابیر قازی و لە ڕووی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی و ناودارانی پیاو ماقوڵانی شاری خورماتوو لەوانە عەبدولکەریم مەحمود سەفەر ئاغای زەنگنە و غزائی ومام عەبدوڵڵا ئەمین نایف ناسراو بە (عەبدوڵڵا بچووک) ومام زیدان و حمە ئەمین داودی کە نامە گۆرینەوەیان دەکرد لەگەڵ وێژەری گەورەی کورد کێوی موکریانی و مەلا عارف و مامۆستا و دکتۆر غالیب داودی خاوەنی پەرتووکی (الداودیە فی ماچیها وحاچرها) وە لە خۆشنووسان خۆشنووسی خوالێخۆشبوو ێفوەت مەحمود ندیم کە یەکێکە لە خوێندکارەکانی دەستی خۆشنووسی گەورەی ئێراقی ناودار (هاشم الخگاگ) کە بووە بە یەکێک لە هەر خۆشنووسەکانی ئێراق و کوردستان وە براکەی نووسەر و هونەرمەندی شێوەکاری وە ڕەخنەگر عەبدولحەکیم مەحمود ندیم وە بە پێویستی دەزانین باس لەوانە بکەین کە بە ڕیشە دوزین بەڵام ڕۆژگار دوریانی خسووەتەوە لە شارەکەیان وەکوو نووسەری پایەدار عەونی داودی و ڕۆژنامەنووس بیرقەدار سۆران داودی و داوای لێبوردن دەکەم ئەگەر نەم توانیوە ناوی ئەوانی تر بنووسم لە بیرم چووە لە بەر زۆری، وە لە بواری گۆرانیبێژیدا کە گەشتیاری بە ناو بانگ المنشئ البەغدای ئەڵی لەسەر ئەم شارە نزیک دوو سەدەی پێش ئێستا خاوەنی دەنگێکی خۆشن، کۆمەڵی گۆرانیبێژی ناوداریان تێدا هەڵکەوتووە کە زۆریان خزمەتیان بە گۆرانی کوردی وتورکمانی ناوچەی گەرمیان دووز خورماتوو بەخشیوە. دووز خورماتوو بە یەکێک لە ئەرزیە ڕەسەنەکان دەناسرێ لە بواری مەقاماتی ڕۆژهەڵاتی کوردی ڕەسەن سەرچاوەی مەقامی (قەتار اللە وەیسی) لەوی هەڵهاتووە، وە لە مەقام بێژی گەورەی ئێراق یەکەم (محەمەد قوبانجی) لە مەلا سمایلی کفریەوە وەری گردوە وکردویەتی بە گۆرانی لە بەغدا بە ناوی مەقام (قەتار) وبە یەکێک لە مەقامە گرنکەکانێتی لە جیهانی مەقامی ئێراقیدا (لە کاتی تردا ئەم بابەتە بە شێوەیەکی گشتی شیدەکەینەوە) ، لە گۆرانیبێژەکانی ئەم شارە مامۆستا حسێن عەلی (گورجی) شارەزای باشی هەیە لە مەقام لە ئێزگەی کوردی و مامۆستا سەڵاح داودە و گۆرانیبێژان فایق داودە وە نەوزاد داودە ومام عەزیز و کورەکەی ئەحمەد نانەوا وە حەمەی حەسەن قەوان وە مستەفا نانەوا وە ئەحمەد فەرج وە لە گۆرانیبێژانی تورکمان ئەکرەم دوزلو و حەمید دوزلو و نازم عەبد و عەباس جەلال و حەسەن دوزلو و ئەوانی تر...
و لەم شارەدا چەند گرووپێکی مۆزیکی درووستکراوە وەکوو گرووپی کۆماری کە درووستکردنی لەلایەن شەهید مستەفا عەلی ئەمین وە لە ساڵی 1983 وە گرووپی کاروان و گرووپی تایبەت بە تورکمان و چوار قۆلی قوریات (جۆرێکە لە شیعری چوار قۆڵی کە هەر یەک لە لای خۆیەوە بە جۆرێک ئەو مەقامانە دەڵێتەوە)
ئەم وتارە شتێکی زۆر کەمە دەرحەق بە باس کردن لەسەر ئەم شارە کە زۆری دا بەڵام هیچی بۆ پێشکەش نەکرا وە لە ئاییندەدا گەڕانەوەیەکی ترمان دەبێت بۆ نووسین لەسەر ئەم شارە، وە داواکارین لە بەرپرسانی ئێراقی تازە ئاورێ لەم شارە بدەنەوە وە نوێبوونەوەی بکەن لە دوای ئەو هەموو ماڵوێرانی و ڕووخاندنەدا کە بە سەریدا هات لە کاتی ڕژێمی بەعسی پێشوو.
ئەم بابەتە لەلایەن فریاد زەنگنەوە وەرگێڕدراوە.
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 21,434
HashTag
מקורות
קבצים הקשורים: 7
פריטים המקושרים: 28
ביוגרפיה
הספרייה
וִידֵאוֹ
חללי
מאמרים
מקומות
סטטיסטיקה וסקרים
תאריכים ואירועים
תמונה ותיאור
Technical Metadata
זכויות היוצרים על מוצר זה כבר הוציא לKurdipedia על ידי הבעלים של הפריט!
איכות פריט: 99%
99%
נוסף על ידי ( هاوڕێ باخەوان ) על 16-03-2010
פריט זה עודכן לאחרונה על ידי ( زریان عەلی ) על: 28-01-2024
קשר
פריט זו נצפתה פעמים 21,434
Attached files - Version
סוג Version שם עורך
קובץ תמונה 1.0.141 KB 16-03-2010 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
הספרייה
יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן

Actual
הספרייה
אנא כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
17-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
17-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
פריט חדש
סטטיסטיקה
מאמרים 514,888
תמונות 104,261
ספרים 18,882
קבצים הקשורים 94,723
Video 1,232

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| ליצור קשר עם | CSS3 | HTML5

| זמן טעינת דף: 1.672 2!