ڕێکەوتننامەی 11 ئازاری 1970 لە نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان بەسەرۆکایەتی مەلا مستەفا بارزانی و حزبی بەعس ئیمزا کرا، بریتیبوو لە پێشەکیەک وە 22 بڕگە کە 15یان ئاشکرا و 7یان نهێنی بوون وە هەموویان پێکەوە دۆکۆمێنتێکی گرنگیان پێک ئەهێنا بۆ چەسپاندنی مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان لە چوارچێوەی عێراقدا. بەدی هێنانی یەکێتی ڕیزەکانی کورد پاش 4 ساڵ شەڕی ناوخۆ.
ڕێکەوتننامەکە هەنگاوێکی گرنگ بوو بۆ چەسپاندنی مافی میللەتی کوردستان لە ئۆتۆنۆمی لەناو عێراقدا و زیاتر پێشخستنی کێشەی کورد لە ناوچەکە و دەرەوە. 11ی ئازار بەرهەمی شۆڕشی ئەیلولی پیرۆز بوو بە سەرۆکایەتی مەلا مستەفا بارزانی کە کێشەی گەلی کوردستانی خستە قۆناغێکی نوێوە وە بووە بناغەیەک بۆ ئاشتی لە عێراقدا بەڵام بە داخەوە جێبەجێ نەکراو ڕژێمی بەعس لەدوای خۆڕێکخستنەوەی ڕیزەکانی، شەڕی دەست پێکردەوە لە ساڵی 1974.
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون
کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 19,545 گل سئرکریائە(دێینە)
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!