🏠 Սկիզբ
Ուղարկել
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Bakûr
English
کرمانجی - کوردیی باکوور
هەورامی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Ελληνική
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Հետադարձ կապ
Օգտվողի մասին!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
ավելի շատ
Kurdipedia
🔎 کوردیی ناوەڕاست Menu
🏠|📧|Օգտվողի մասին!|Գրադարան|📅
🔀 Պատահական հատ.
❓ Օգնություն
📏 Օգտագործման պայմաններ
🔎 Ընդլայնված որոնում
➕ Ուղարկել
🔧 Գործիքներ
🏁 Լեզուներ
🔑 Իմ հաշիվը
✚ նոր նյութեր
👫 Կենսագրություն
Աբդուլլահ Օջալանը
👫 Կենսագրություն
Արամ Տիգրան
👫 Կենսագրություն
Նեչիրվան Բարզանին
👫 Կենսագրություն
Մուրաթ Քարայըլանը
👫 نەزەند بەگیخانی | խումբ: Կենսագրություն | Հոդվածներ լեզու: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ Share
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
📋 Copy Link to Clipboard
👍
⭐ Աստիճան Հատ
1 քվեարկել 5 ⭐
⭐⭐⭐⭐⭐ Գերազանց
⭐⭐⭐⭐ Շատ լավ
⭐⭐⭐ Միջին
⭐⭐ Վատ
⭐ Վատ
☰ ավելի շատ
⭐ Ավելացնել իմ հավաքածուների
💬 Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!

✍️ Նյութերի պատմություն
🏷️ Metadata
RSS

📷 Փնտրել Google պատկերների հետ կապված ընտրված տարրը.
🔎 Փնտրել Google ընտրված տարրը.
✍️✍️ Թարմացնել այս նյութը!
| 👁️‍🗨️ | 👂

نەزەند بەگیخانی
د.نەزەند بەگیخانی، نووسەر و شاعیر، پرۆفیسۆری میوانە لە زانکۆی سیانسپۆ لە فەڕەنسا، هەروەها توێژەری باڵا و ئەندامی شەڕەفی سەنتەری توێژینەوەی جێندەر و توندوتیژییە لە زانکۆی بریستل لە بەریتانیا.
د. نەزەند لە ساڵی 1964 لە شاری کۆیەکۆیە لە دایک بووە. خوێندنی سەرەتایی و ئامادەیی هەر لەو شارە تەواو کردووە. لە نێوان ساڵانی 1983- 1987 لە زانکۆی موسڵزانکۆی موسڵ زمان و ئەدەبییاتی ئینگلیزی دەخوێنێ و تێزی لیسانسەکەی تایبەت بووە بە 'پەیوەندیی ژن و پیاو لە رۆمانی دۆستی لەیدی چاتەرلی' ی دی هەیج لۆرەنس.
د. نەزەند بەگیخانی لە بنەماڵەیەکی خەباتگێڕ و هەژار لە دایکبووە. لە ژێر دەسەڵاتی رژێمی بەعسی عێراقی چەند ئەندامێکی خێزانەکەی زیندانی دەکرێن و بەر لێشاوی ئەنفال و راگوێزان دەکەون. دوو برای بە ناوەکانی نیهاد و نەوزاد لە زیندانەکانی بەعس لە سێدارە دراون و برای سێیەمیشی لە ئەڵمانیا بە کارەساتێکی دڵتەخێن شەهید دەبێ. خۆیشی هەر لە قۆناغی ئامادەییەوە بە شیعری نیشتمانپەروەری بەشداری لە بۆنە و کۆڕەکانی مەکتەب دەکات و دەبێتە شوێنی چاودێری و لێپرسینەوەی ئەمنی. لە ساڵی 1982 لە کاتی خۆپیشاندانەکانی شاری کۆیە دەستگیر دەکرێ و دەخرێتە زیندانەوە و ئەشکەنجە دەدرێ. لەبەر هەڵوێستی سیاسی، لە ساڵی 1987 ناچار بە کۆچ و مەنفا دەبێ و بە پیادەیی سنورەکانی ئێران و تورکیا و بولغاریا دەبڕێ و روودەکاتە دانمارک. لە کۆتایی ساڵی 1987ەوە لە مەنفا دەژی (دانمارک، فەرەنسا، بەریتانیا).
لە ساڵی 1989 لە رێگای ئەنستیوتی کوردی لە پاریس سکۆلەرشیپی حکومەتی فەڕەنسی وەردەگرێ بۆ تەواوکردنی خوێندن لە زانکۆی سۆربۆن. ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆی سۆربۆن لە فەڕەنسا تەواو دەکات. نامەی دکتۆراکەی تایبەت بووە بە ''وێنەی ژنی کورد لەناو ئەدەبییاتی ئەوروپی سەدەی نۆزدە و سەرەتای سەدەی بیستەم'' کە بە پلەی شەڕەفی باڵا لە 1997 پێی بەخشراوە.
د.نەزەند بەگیخانی شاعیرێکی کوردی جیهانییە. جگە لە کوردی بە ئینگلیزی و فەڕەنسیش دەنووسێ و ساڵانە لە فێستیڤال و کۆڕە شیعرییە جیهانییەکان بەشداری دەکات. بە کوردی شەش دیوانی شیعری و بە ئینگلیزی و فەڕەنسی سێ دیوانی هەیە. لە ساڵی 2012 دیوانی 'دوێنێی سبەینێ'' خەڵاتی فێمینی شیعری فەڕەنسی بەناوی سیمۆن لاندری وەرگرتووە.
دیوانە شیعرە چاپکراوەکانی:
دوێنێی سبەینێ، پاریس، کۆمەڵەی هونەرمەندانی کورد لە فەڕەنسا، 1995
ستایش، هەولێرهەولێر، دەزگای ئاراس، 2004
رەنگی خۆڵ (بە هاوکاری لەگەڵ دلاوەر قەرەداغی)، هەولێر، دەزگای ئاراس، 2005
دیوانی زەنگوڵی وتن، سلێمانیسلێمانی، چاپخانەی رەنج، 2007
عەشق غیابێکە ئیلهام رایدەژ ەنێ، سلێمانی، چاپخانەی رەنج، 2008
پیاسەیەک لەگەڵ جۆن دۆن، تاران/سلێمانی، غەزەلنووس، 2017
د.نەزەند بەگیخانی یەکەمین سەرنووسەری ژن بووە لەناو کوردان کە بۆ ماوەی پێنج ساڵ سەرنووسەری مانگنامەی لومۆند دیپلۆماتیک بووە کە ئێستا لەبەر کێشەی دارایی هەڵپەسێنراوە. هەروەها ئەندامی بۆردی ئێدیتۆریالی Journal of Kurdish Literature کە زانکۆی کوردستان/سنەسنە دەریدەکات. لە ئەوروپاش، ئێدیتۆری رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە لە گۆڤاری Journal of Gender-based Violence کە زانکۆی بریستڵ دەری دەکات.
لە ساڵی 2017/2018 وەکو سەرنووسەری تایبەت/میوان لە لایەن 'کوردیش ستەدیس جۆرنال'ەوە داوەتکراوە بۆ دەرکردنی ژمارەیەکی تایبەت بە 'ژن و جەنگ' بە هاوکاریی وەندی هەملیت و نێرینا وەیس. ئەم ژمارە تایبەتەی گۆڤارەکەکە لە مانگی حوزەیرانی 2018 لە چاپ کراوە.
د. نەزەند بەگیخانی خاوەنی چەندەها وتار و کتێبی ئەکادیمییە و بە زمانانی کوردی و ئینگلیزی و فەڕەنسی، هەروەها لەناو میدیای کوردیدا رۆل و پایەکی مەعریفیی تایبەتی هەیە. دوا کتێبی بە زمانی ئینگلیزی لە ساڵی 2015 لە لەندەن چاپکراوە و تایبەتە بە توندوتیژیی بە بیانوی شەرەف لە کوردستانی عێراق و لەناو دیاسپۆرای کوردی لە بەریتانیا (لەگەڵ هاوکارانی د. جیل و د. هەیگ، دەزگای ئاشگەیت).
Honour-Based Violence: Experiences and Counter-Strategies in Iraqi Kurdistan and the UK Kurdish Diaspora, Ashgate, London, 2015.
جگە لەم کتێبە، چەندان وتار و چاپتەری یەکادیمی دیکەی بە ئینگلیزی و فەرەنسی بلاوکردۆتەوە و هەندێکیان تەرجەمەی کوردیش کراون، وەکو (کوشتن لەسەر بنەمای شەرەف لە کوردستانی عێراق) لە کتێبی شەرەف، ئاراس، 2011) بلاوبۆتەوە کە لە ژێر سەرپەرشتی خۆیدا کتێبەکە تەرجەمە کراوە.
دوا وتاری ئەکادیمیشی بە زمانی ئینگلیزی لە 'کوردیش ستەدیس جۆرنال' بلاودەکرێتەوە (لەگەڵ هەملیت و وەیس) بەناوی
'Theorising Women and War in Kurdistan. A feminist and critical perspective'
شایانی باسە کە د. نەزەند بەگیخانی لە چەندەها کۆنفرانسی نێودەوڵەتی بەشداری کردووە وەکو کۆنفرانسی نێودەوڵەتی یوئێن دەربارەی ژن لە پەکین (1995)، رێپێوانی جیهانی ژنان لە واشینتن و بەشداری لە کۆنگرەی یوئێن لە نیۆرک (2000)، کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی لە سوید بۆ بەرەنگاربوونەی تاوان لەسەر بنەمای شەرەف (2004). هەروەها رۆڵێکی دیاری هەبووە لە ئاراستەکردنی ستراتیژیی تایبەت بە کوشتن و تاوانەکانی شەرەفپارێزی لەسەر ئاستی ئەوروپا و کوردستان و یوئێن دا.
لە ساڵی 2004 ەوە وەکو پسپۆڕ لەگەڵ هەریەک لە یوئێن ویمێن ویونامی وهەروەها حکومەتی سویدی وسکۆتلەندیاردی بەریتانی و حکومەتی هەرێمی کوردستان کاری راوێژکاری کردووە و ئێستاش راوێژکاری نێودەوڵەتیی سەرۆکی هەرێمە بۆ خوێندنی باڵا و جێندەر.
د. نەزەند بەگیخانی رۆلی هەبووە لە داڕشتنی ستراتیژیی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی بە بیانووی شەرەف و لە چەندین کۆنفرانسی نێودەولەتی بەشداری کردووە کە لەکۆتاییدا بوونەتە رێنومایی و کۆدی کارکردن لەسەر ئەم پرسانە، لەوانە: کۆنفرانسی نێودەولەتی UN لەپەکین (1995)، رێپێوانی جیهانیی ژنان لەواشینتون (2000) وهەروەها کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی بۆ بەرەنگاربوونەی تاوان لەسەر بنەمای شەرەف سوید (2004)
لە هەرێمی کوردستان وەکو راوێژکاری نێودەوڵەتیی خوێندنی باڵاو جێندەر هاوکاری سەرۆکی حکومەتی کردووە بۆ بە دامەزراوەییکردنی پرسی جێندەر لە هەرێمی کوردستان. هەروەها رۆلی سەرەکی هەبووە لە بناغەدانان و پێشخستنی پرسی جێندەر لە بواری ئەکادیمی ودامەزراندنی سەنتەرەکانی جێندەر لە زانکۆکانی کوردستان. یەکەم سەنتەری لە زانکۆی سلێمانی لە ساڵی 2010 دامەزراند بەهاوکاریی بریتیش کاونسڵ و وەزارەتی خوێندنی باڵاوەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی هەرێم. لەم بارەیەوە د. نەزەند باوەڕی وایە کە پرسی جێندەر زۆر ئاڵۆز و دژوارە و بە تاکڕەوی ناچێتە پێشەوە، بەڵکو پێویستی بە هاوکاری و یەکتری قبوڵکردن و کاری پێکەوەیی هەیە. لەم رووەوە بە بێ سازشکردن لەسەر پرەنسیپەکان، هەمیشە هاوکار بووە لەگەڵ بڕیاردەران و رێکخراو و چالاکوان و ئەکادیمیستان.
وەکو پێزانین و شایان لێنان، د. بەگیخانی چەندین خەڵاتی کوردستانی و نێودەولەتی پێبەخشراوە لەبوارەکانی شیعرو یەکسانی جێندەری وتاوانەکانی شەرەفپارێزی لەوانە:
1. خەڵاتی ئێما هەمفریس بۆ چالاکی وخەباتی دژی تاوان بەبیانوی شەرەف (2000)،
2. خەڵاتی فێمینی شیعری فەڕەنسی بەناوی سیمۆن لاندری (2012)،
3. خەڵاتی سەید ئیبراهیم بۆسەرجەم بەرهەمەکانی (2009)،
4. خەڵاتی یەکسانیی جێندەریی کوردستان (2015)،
5. خەلاتی ناودارانی کورد، زانکۆی کوردستان، سنە (2019).
6. خەڵاتی ڤینسنت رایت-ی فەڕەنسی لە شێوەی کورسیی ئەکادیمی لە زانکۆی سیانسپۆ/پاریس (2019/2020).
شایانی باسە، لە ساڵی 2006، دوای بڵاوبوونەوەی یەکەم دیوانی بە زمانی ئینگلیزی، یەکێ لە شیعرەکانی د. بەگیخانی بە ناوی 'رۆژێکی ئاسایی' لە لایەن Forward Poetry یەوە بە یەکێ لە باشترین 40 شیعری ساڵ لە بەریتانیا هەڵبژێردرا. ئەو شیعرە لە توێی کتێبی 'باشترین چل شیعری ساڵ لە بەریتانیا' لە 2007 لە لایەن دەزگای فەیبەر ئاند فەیبەرەوە دووبارە بڵاوکرایەوە.
لە تەموزی 2019، وەک یەکێ لە کەسایەتییە ناودارەکانی کورد بۆ کۆنگرەی ناودارانی کورد هەڵدەبژێردرێ. دیارە لەبەر کێشەی سیاسی نەیتوانی سەفەری ئێران بکات، بەڵام لە رێگای ڤیدیۆوە وتارێکی تایبەت بە پرسی ناسنامە و زمان پێشکەش کرد و لەوێدا داوای کرد یاداشتێک پێشکەش بە دەسەڵاتدارانی تاران بکرێ بۆ بە فەرمی ناساندنی زمانی کوردی لە ئێران. ئەو وتارە دەنگی دایەوە و وەکو یەکێ لە کاریگەرترین وتاری کۆنگرەکە وەسف کرا. لەسەر بنچینەی وتارەکەی و داواکاریی ئەو، رێکخەرانی کۆنگرەی ناودارانی کورد یادداشتنامەیەکیان پێشکەش بە دەسەڵاتدارانی ئێرانی کرد و داوای بە فەرمی ناساندنی زمانی کوردیان لە سیستەمی پەروەردەی ئێران کرد.
دیوانەکانی بە ئینگلیزی و فەرەنسی بریتین لە:
Bells of Speech, Ambit, London, 2006
Couleur de Sable, L’Harmattan, Paris, 2011
Résonance de Paroles, Maison de l’Amandier, Paris, 2012
لە نێوان ساڵانی 2016- 2018، د. نەزەند لەگەڵ دکتۆر ئێما ویلیەمسن و دکتۆر نادیا ئەغتایی لە زانکۆی بریستڵ و بە هاوکاریی دارایی ئەنجومەنی بەریتانیی بۆ توێژینەوەی ئابووری و کۆمەڵایەتی و بریتیش کاونسڵ، سەرپەرشتی تویژینەوەیەکی نێودەوڵەتییان کرد دەربارەی دۆخی ژن لەناو ئاوارە و پەنابەران لە هەرێمی کوردستان و بەریتانیادا. لەم پڕۆژەیەدا هونەر و ئەدەبییاتیان بەکارهێنا بۆ ئەوەی لە رێگایەوە کچ و ژنانی ئاوارە ئەزموونی خۆیان دەربارەی توندوتیژیی جێندەری و جەنگ و ئاوارەبوون دەربڕن. پرۆژەکە لە پێنج کامپی پەنابەر و ئاوارەکان بوو و لە دهۆکدهۆک و هەولێر و سلێمانی. لە دهۆک ژنان و کچانی ئێزیدی لە رێگای هونەری وێنەکێشانەوە بەشدارینا کرد. دوای چەندەها مانگ کار و گفتوگۆ و خولی راهێنان و دیدار و چاوپێکەوتن، ئەو کچ و ژنە ئێزیدیانە توانیان لە بواری هونەری وێنەکێشاندا زۆر بچنە پێشەوە و ئازارەکانیان تێپەڕێنن و لە قوربانییەوە ببن بە هونەرمەند. هەندێک لەمانە ئەمڕۆ وەکو وێنەکێشی بەتوانا کار لەگەڵ منداڵان دەکەن و چەندەها پێشانگایان بۆ کراوەتەوە و بوونەتە جێگای رێز و شایان. سەرەنجامی ئەو توێژینەوەیە ئێستا لە ژێر چاپە وەک کتێب. هەروەها لە چاپتەرێکێشدا بلاودەبێتەوە لە کتێبی (Handbook of Displacement) کە لە لایەن دەزگای پالگرەیڤ-ەوە لە کۆتایی ساڵی 2020 بڵاو دەبێتەوە.
ئێستا د. نەزەند بەگیخانی لە زانکۆی سیانسپۆ لە پاریس کۆرس دەڵێتەوە بۆ قوتابیانی ماستەر و لیسانس، دەربارەی مێتۆدۆلۆژیی کاری توێژینەوە لە بواری توندوتیژیی جێندەردا.
هەروەها ئەندامی بۆردی بەڕێوەبەرایەتیی ئەنستیوتی کوردیی پاریسە و سەرۆکی بەشی زانستە کۆمەڵایەتییەکانە لە دەزگای ناوبراو.
لە ئەنجامی ڤایرۆسی کۆڕۆنا و ماوەی ماڵنشینبوونی لە فەڕەنسا، د. بەگیخانی خەریکی نووسینی کۆڕۆنانامەیەکە کە تا ئێستا سێ بەشی لێ بڵاوبۆتەوە و بەردەوامی هەیە. بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی خێزانیش کە بەهۆی ماڵنشینکردنەوە لە سەردەمی کۆڕۆنا زیادی کردووە، لەگەڵ هونەرمەند رێبوار سەعید خەریکی پڕۆژەیەکی شیعری-هونەرییە بۆ هوشیارکردنەوەی رای گشتی.
نموونەی شیعرێک:
دوعاکانی دایکم
پێشکەشە بە دایکم، ئه و مرۆڤە مەزنەی فێری وانە ئینسانیەکانی کردم و تا ئێستاش گەورەترین مامۆستامه
جگەرەیەک داگیرسێنه
چرایەک هەڵکە
وەرە با پێکەوە گۆرانی بڵێین
ئەی هاوڕێم
وەرە با پێکەوە سەما بکەین
بۆ هێورکردنەوەی دڵی حاجیلەکان
بۆ لاواندنەوەی دوعا تەنهاکانی دایکم
دایکم هەموو بەیانیەک دوعا دەکا
لە جیاتی دوو رکات شەش رکات نوێژ دەکا
دوعا دەکا بۆ رەوینەوەی رەشایی باڵی با
سێبەری سواوی سیاسیەکان
هاوڕێم
وەرە با پێکەوە گوێ لە دوعاکانی دایکم بگرین
وەرە سەیر کە چۆن فوو بە دەوری خۆیدا دەکات و
لە فڕین دەپاڕێتەوە
کوڕە بچکۆڵەکەی ئاودیوی سنوران بکا
هانا بۆ نەسیم دەبا
تا کچەکەی هەڵگرێ و
دووری خاتەوە لە چڕنووکی قەڵەڕەش
وەرە ئەی هاوڕێم
وەرە با پێکەوە پێکێ بنۆشین و
بەسەر بانیژە بەرزەکانی وڵاتدا بفڕین
با ئیتر لە بەرزاییەوە فڕین بناسین و
لە نزماییەوە پەیژەی کەوتن هەڵدێرین
دایکم شەش رکات نوێژی کرد
شەش جار گریا و شەش جار دوعای کرد
ئاواتەکانی دایکم وەک مرواری سپین
لە ژێر سێبەری ئیماندا دەبریسکێنەوە
ئاواتەکانی دایکم پێدەگرن
بەسەر پەیژە باریکەکانی حەوشه
سەردەکەونە سەرکەپرەکان
لەوێوە لە جیاتی شەقەی باڵ
وەک هەڵاڵە هەڵد ەوەرنە ناو حەوزەکان
دایکم هەموو بەیانیەک شەش رکات نوێژ دەکا
شەش جار دەگری و
شەش جار فوو بە دەوری خۆیدا دەکا
ئه و لە خودا دەپاڕێتەوە سەلامەت بن باڵندەکان
دوور بن لە بەڵای ناگەهان
لە فیتنەی ئاخری زەمان
دوعاکانی دایکم پیر بوون
پیر بوون ئومێده ئاڵەکانی دایکم
بۆ فڕین بەناو وەرزەکان و
شۆڕبوونەوە بۆ ناو مێرگی حاجیلە و
گەڕانەوە بۆ ناو کۆشی نیشتمان
وەرە ئەی هاوڕێم
وەرە با پێکەوە سەما بکەین
ئیتر ئێمە دەزانین زەمەنی دوعا بەسەرچوو
فڕین باڵەکانی دڕاو و
با لێوەکانی وشک و
خۆر کەزییەکانی بڕاو و
باران پەنجەکانی سووتاو و
باخچە بیرەوەرییەکانی زەرد بوون
ئیتر من و تۆ دەزانین
زەمە نی دوعا تێپەڕی
هەروا بە سانایی
باڵندەکان دابارین
پەیژەکان لەهۆشخۆ چوون
ئیتر من و تۆ دەزانین
ئەی هاوڕێم
زەمەنی سەرکەوتن رما
ئیتر هیچ شتێ داد نادا
مەگەر گۆرانی و شێتبوون و سەما
بەرماڵە کەی دایکم رەنگی ئاسمانی گرتووە
دوعاکانی رەنگی خەزان
باخچەکەمان ماندوو
پەپوولەکان تا لێهاتوو
ئیتر زەمەنی رزگاربوون نەما
زەمە ی دوعا بەسەرچوو
وەرە ئەی هاوڕێم
ئیدی با پێکەوە کەپرێ لە تەنهایی و
سێبەرێ لە رووناکی داڕێژین
بەدەم سەمای قەرەجانەوە
شێتبوونی خۆمان رەنک کەین و
پەیژەکان بەسەر بانیژەکان هەڵواسینەوە
وەرە ئەی هاوڕێم
وەرە با پێکەوە تۆو لە دوعاکانی دایکم بگرینەوە
وەرە با تۆوی دوعا بنێژین
لەبن بنجی وەنەوشە و مێرگی بە یبوون
بەڵکو بەیانیان پەپوولەکان پیاسەی پیادا بکەن و
هەنگ نیازیان لەبەر بگرێتەوە
ئەمە زەمەنی غەدر و پێشبینی نەکردنە ئەی هاوڕێم
هیچ شتێ دادی دایکم نادا
تەنها ترووسکەی هیوایەک نەبێ
هیوای هەڵسانەوه لە مردن
ئه و خەون بەوەوە دەبینێ
دواتر لە کۆڵانە بەرینەکانی بەهەشت
چاوی بە کوڕە ناوەنجییەکەی رۆشن بێتەوە
دەستی کچە بچکۆڵەکەی بگرێتەوە و
باوەش بە کوڕە هەراشەکەیدا بکاتەوە
کە بۆ گەشتی ئیمان چوو و نەگەڕایەوە
دایکم لەگەڵ مردوواندا دەژی
ئەی هاوڕێم
ئه و هەردەم دوعا دەکا
تا بە بێ ئازار
لە کەناری زیندووییەوە بپەڕێتەوە بۆ ئەوبەری نەمان
ئه و هەموو رۆژێ لەسەر گلکۆی کۆرپەکانی
چلدانە دەگرێتەوە
بۆ سەلامەتی رۆحی مردووان
وەرە ئەی هاوڕێم
وەرە با پێکەوە سەما بکەین
وەرە با پێکەوە
لەم زەمەنی غەدرەوە
شۆڕبینەوە بۆ ناو نزرگای شێتبوون[1]
بریستڵ، پاییزی 2000
ئامادەکردنی: شیلان گەیلانی

⚠️ Այս տարրը գրվել է (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը բացել իրը բնագրի լեզվով
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!


📚 Կից փաստաթղթեր: 2
🖇 կապված նյութեր: 9
📕 Գրադարան
1.👁️دەروونشیکاری شیعری کوردی
2.👁️رەنگی خۆڵ
3.👁️رەنین الکلام
4.👁️ستایش
👪 Կլանը - Ցեղ - ի Աղանդը
1.👁️بەگیخانی
📖 Հոդվածներ
1.👁️کۆرۆنانامەی ژنێک- بەشی دووەم
2.👁️کۆرۆنانامەی ژنێک- بەشی سێیەم
3.👁️کۆرۆنانامەی ژنێک- بەشی یەکەم
4.👁️کۆرۆنانامەی ژنێک: بەشی چوارەم
📂[ ավելի շատ...]

⁉️ Նյութերի գույք
🏳️ Հոդվածներ լեզու: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
💓 : ✔️ Yes
🎓 Education: 🎌
🎓 Education level: 🎓
👥 Ազգ: ☀️ Քուրդ
🗺 Երկիր - Նահանգ: ⬇️
🌐 Լեզու - Բարբառ: 🏳️ Քրդական - Sorani
👫 Մարդիկ մուտքագրել: ✍ Բանաստեղծ
⚤ Սեռը: 👩 Իգական
🏙 Քաղաքներ: ⚪ Koya

⁉️ Technical Metadata
©️ Հեղինակային ապրանքատեսակը արդեն տրվում Kurdipedia է իրը սեփականատիրոջ!
✨ Նյութի Որակի: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
Վատ👎
✖️
 40%-49%
Վատ
✖️
 50%-59%
Վատ
✔️
 60%-69%
Միջին
✔️
 70%-79%
Շատ լավ
✔️
 80%-89%
Շատ լավ👍
✔️
 90%-99%
Գերազանց👏
99%
✔️
Ավելացրել է (Hawrê Baxewan) վրա Mar 10 2010 11:57AM
✍️ Այս տարրը վերջերս թարմացվել է (Hawrê Baxewan) վրա: Nov 12 2020 6:36AM
☁️ URL
🔗
🔗
👁 Այս տարրը արդեն դիտվել 22,740 անգամ

📚 Attached files - Version
Տիպ Version 💾📖🕒📅 👫 խմբագիր անունը
📷 Լուսանկարը ֆայլ 1.0.111 KB Mar 10 2010 11:57AMHawrê Baxewan
📚 Գրադարան
  📖 ավելի շատ...


📅 Ժամանակագրություն միջոցառումներ
  🗓️ 12-05-2021
  🗓️ 11-05-2021
  🗓️ 10-05-2021
  🗓️ 09-05-2021
  🗓️ 08-05-2021
  🗓️ 07-05-2021
  🗓️ 06-05-2021


💳 Նվիրատվություն
👫 Kurdipedia անդամներ
💬 Ձեր Կարծիքը
⭐ Այցելու Հավաքածուներ
📊 Վիճակագրություն Հոդվածներ 382,839
Նկարներ 62,991
Գրքեր 12,002
Կից փաստաթղթեր 50,570
📼 Video 201
🗄 Աղբյուրները 16,155
📌 Actual
Աբդուլլահ Օջալանը
...
Աբդուլլահ Օջալանը
Արամ Տիգրան
Արամ Տիգրան (1934 - 2009թ. օգոստոսի 8), ժամանակակից հայազգի երգիչ և երաժիշտ։ Ծնվել է հյուսիսային Սիրիայի Ալ-Քամիշլի բնակավայրում։ Մասնագիտացել է ուդ նվագելու մեջ։ Քսան տարեկան հասակից իրեն նվիրել է երաժշտությանը, երգել է երեք լեզուներով՝ քրդերեն, արաբերեն և հայերեն:
Համարվում է լավագույն քուրդ երգիչներից և երաժիշտներից մեկը: Ձայնագերել է շուրջ 230 երգ քրդերենով, 150՝ արաբերենով, 10՝ ասորերենով, 8՝ հունարենով։
Արամ Տիգրանը եղել է Քրդստանի բանվորական կուսակցության ցմահ առաջնորդ, այժմ` Թուրքիայի
Արամ Տիգրան
Նեչիրվան Բարզանին
...
Նեչիրվան Բարզանին
Մուրաթ Քարայըլանը
...
Մուրաթ Քարայըլանը

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.05
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| Էջ սերունդ ժամանակ: 0,39 երկրորդ (ներ).
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293


Kurdipedia Project is an initiative of
(Bakhawan Software 1998 - 2021)