پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
شوێنەکان
یاخیان
16-04-2024
سەریاس ئەحمەد
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
16-04-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
16-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
سەعەد دەخیل تەعلۆ خدر
16-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
بارزان ئەکرەم
16-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
15-04-2024
زریان عەلی
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
15-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
کورد لە ئەرمەنستان ساڵی 1947
15-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
گوندی ناوزەنگ ساڵی 1979
15-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 515,995
وێنە 105,145
پەرتووک PDF 19,081
فایلی پەیوەندیدار 95,580
ڤیدیۆ 1,260
ژیاننامە
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
تاراوگە
شەهیدان
ژینا ئەمینی
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
نەزەند بەگیخانی
بەداخین بۆ قەدەغەکردنی کوردیپێدیا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی وڵات لەلایەن داگیرکەرانی تورک و فارسەوە
پۆل: ژیاننامە | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
2 دەنگ 5
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

نەزەند بەگیخانی

نەزەند بەگیخانی
د.نەزەند بەگیخانی، نووسەر و شاعیر، پرۆفیسۆری میوانە لە زانکۆی سیانسپۆ لە فەڕەنسا، هەروەها توێژەری باڵا و ئەندامی شەڕەفی سەنتەری توێژینەوەی جێندەر و توندوتیژییە لە زانکۆی بریستل لە بەریتانیا.
د. نەزەند لە ساڵی 1964 لە شاری #کۆیە# لە دایک بووە. خوێندنی سەرەتایی و ئامادەیی هەر لەو شارە تەواو کردووە. لە نێوان ساڵانی 1983- 1987 لە #زانکۆی موسڵ# زمان و ئەدەبییاتی ئینگلیزی دەخوێنێ و تێزی لیسانسەکەی تایبەت بووە بە 'پەیوەندیی ژن و پیاو لە ڕۆمانی دۆستی لەیدی چاتەرلی' ی دی هەیج لۆرەنس.
د. نەزەند بەگیخانی لە بنەماڵەیەکی خەباتگێڕ و هەژار لە دایکبووە. لە ژێر دەسەڵاتی ڕژێمی بەعسی عێراقی چەند ئەندامێکی خێزانەکەی زیندانی دەکرێن و بەر لێشاوی ئەنفال و ڕاگوێزان دەکەون. دوو برای بە ناوەکانی نیهاد و نەوزاد لە زیندانەکانی بەعس لە سێدارە دراون و برای سێیەمیشی لە ئەڵمانیا بە کارەساتێکی دڵتەخێن شەهید دەبێ. خۆیشی هەر لە قۆناغی ئامادەییەوە بە شیعری نیشتمانپەروەری بەشداری لە بۆنە و کۆڕەکانی مەکتەب دەکات و دەبێتە شوێنی چاودێری و لێپرسینەوەی ئەمنی. لە ساڵی 1982 لە کاتی خۆپیشاندانەکانی شاری کۆیە دەستگیر دەکرێ و دەخرێتە زیندانەوە و ئەشکەنجە دەدرێ. لەبەر هەڵوێستی سیاسی، لە ساڵی 1987 ناچار بە کۆچ و مەنفا دەبێ و بە پیادەیی سنورەکانی ئێران و تورکیا و بولغاریا دەبڕێ و ڕوودەکاتە دانمارک. لە کۆتایی ساڵی 1987ەوە لە مەنفا دەژی (دانمارک، فەرەنسا، بەریتانیا).
لە ساڵی 1989 لە ڕێگای ئەنستیوتی کوردی لە پاریس سکۆلەرشیپی حکومەتی فەڕەنسی وەردەگرێ بۆ تەواوکردنی خوێندن لە زانکۆی سۆربۆن. ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆی سۆربۆن لە فەڕەنسا تەواو دەکات. نامەی دکتۆراکەی تایبەت بووە بە ''وێنەی ژنی کورد لەناو ئەدەبییاتی ئەوروپی سەدەی نۆزدە و سەرەتای سەدەی بیستەم'' کە بە پلەی شەڕەفی باڵا لە 1997 پێی بەخشراوە.
د.نەزەند بەگیخانی شاعیرێکی کوردی جیهانییە. جگە لە کوردی بە ئینگلیزی و فەڕەنسیش دەنووسێ و ساڵانە لە فێستیڤال و کۆڕە شیعرییە جیهانییەکان بەشداری دەکات. بە کوردی شەش دیوانی شیعری و بە ئینگلیزی و فەڕەنسی سێ دیوانی هەیە. لە ساڵی 2012 دیوانی 'دوێنێی سبەینێ'' خەڵاتی فێمینی شیعری فەڕەنسی بەناوی سیمۆن لاندری وەرگرتووە.
$دیوانە شیعرە چاپکراوەکانی:$
دوێنێی سبەینێ، پاریس، کۆمەڵەی هونەرمەندانی کورد لە فەڕەنسا، 1995
ستایش، #هەولێر#، دەزگای ئاراس، 2004
رەنگی خۆڵ (بە هاوکاری لەگەڵ دلاوەر قەرەداغی)، هەولێر، دەزگای ئاراس، 2005
دیوانی زەنگوڵی وتن، #سلێمانی#، چاپخانەی ڕەنج، 2007
عەشق غیابێکە ئیلهام ڕایدەژ ەنێ، سلێمانی، چاپخانەی ڕەنج، 2008
پیاسەیەک لەگەڵ جۆن دۆن، تاران/سلێمانی، غەزەلنووس، 2017
د.نەزەند بەگیخانی یەکەمین سەرنووسەری ژن بووە لەناو کوردان کە بۆ ماوەی پێنج ساڵ سەرنووسەری مانگنامەی لومۆند دیپلۆماتیک بووە کە ئێستا لەبەر کێشەی دارایی هەڵپەسێنراوە. هەروەها ئەندامی بۆردی ئێدیتۆریالی Journal of Kurdish Literature کە زانکۆی کوردستان/#سنە# دەریدەکات. لە ئەوروپاش، ئێدیتۆری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە لە گۆڤاری Journal of Gender-based Violence کە زانکۆی بریستڵ دەری دەکات.
لە ساڵی 2017/2018 وەکو سەرنووسەری تایبەت/میوان لە لایەن 'کوردیش ستەدیس جۆرنال'ەوە داوەتکراوە بۆ دەرکردنی ژمارەیەکی تایبەت بە 'ژن و جەنگ' بە هاوکاریی وەندی هەملیت و نێرینا وەیس. ئەم ژمارە تایبەتەی گۆڤارەکەکە لە مانگی حوزەیرانی 2018 لە چاپ کراوە.
د. نەزەند بەگیخانی خاوەنی چەندەها وتار و کتێبی ئەکادیمییە و بە زمانانی کوردی و ئینگلیزی و فەڕەنسی، هەروەها لەناو میدیای کوردیدا ڕۆل و پایەکی مەعریفیی تایبەتی هەیە. دوا کتێبی بە زمانی ئینگلیزی لە ساڵی 2015 لە لەندەن چاپکراوە و تایبەتە بە توندوتیژیی بە بیانوی شەرەف لە کوردستانی عێراق و لەناو دیاسپۆرای کوردی لە بەریتانیا (لەگەڵ هاوکارانی د. جیل و د. هەیگ، دەزگای ئاشگەیت).
Honour-Based Violence: Experiences and Counter-Strategies in Iraqi Kurdistan and the UK Kurdish Diaspora, Ashgate, London, 2015.
جگە لەم کتێبە، چەندان وتار و چاپتەری یەکادیمی دیکەی بە ئینگلیزی و فەرەنسی بلاوکردۆتەوە و هەندێکیان تەرجەمەی کوردیش کراون، وەکو (کوشتن لەسەر بنەمای شەرەف لە کوردستانی عێراق) لە کتێبی شەرەف، ئاراس، 2011) بلاوبۆتەوە کە لە ژێر سەرپەرشتی خۆیدا کتێبەکە تەرجەمە کراوە.
دوا وتاری ئەکادیمیشی بە زمانی ئینگلیزی لە 'کوردیش ستەدیس جۆرنال' بلاودەکرێتەوە (لەگەڵ هەملیت و وەیس) بەناوی
'Theorising Women and War in Kurdistan. A feminist and critical perspective'
شایانی باسە کە د. نەزەند بەگیخانی لە چەندەها کۆنفرانسی نێودەوڵەتی بەشداری کردووە وەکو کۆنفرانسی نێودەوڵەتی یوئێن دەربارەی ژن لە پەکین (1995)، ڕێپێوانی جیهانی ژنان لە واشینتن و بەشداری لە کۆنگرەی یوئێن لە نیۆرک (2000)، کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی لە سوید بۆ بەرەنگاربوونەی تاوان لەسەر بنەمای شەرەف (2004). هەروەها ڕۆڵێکی دیاری هەبووە لە ئاراستەکردنی ستراتیژیی تایبەت بە کوشتن و تاوانەکانی شەرەفپارێزی لەسەر ئاستی ئەوروپا و کوردستان و یوئێن دا.
لە ساڵی 2004 ەوە وەکو پسپۆڕ لەگەڵ هەریەک لە یوئێن ویمێن ویونامی وهەروەها حکومەتی سویدی وسکۆتلەندیاردی بەریتانی و حکومەتی هەرێمی کوردستان کاری ڕاوێژکاری کردووە و ئێستاش ڕاوێژکاری نێودەوڵەتیی سەرۆکی هەرێمە بۆ خوێندنی باڵا و جێندەر.
د. نەزەند بەگیخانی ڕۆلی هەبووە لە داڕشتنی ستراتیژیی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی بە بیانووی شەرەف و لە چەندین کۆنفرانسی نێودەولەتی بەشداری کردووە کە لەکۆتاییدا بوونەتە ڕێنومایی و کۆدی کارکردن لەسەر ئەم پرسانە، لەوانە: کۆنفرانسی نێودەولەتی UN لەپەکین (1995)، ڕێپێوانی جیهانیی ژنان لەواشینتون (2000) وهەروەها کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی بۆ بەرەنگاربوونەی تاوان لەسەر بنەمای شەرەف سوید (2004)
لە هەرێمی کوردستان وەکو ڕاوێژکاری نێودەوڵەتیی خوێندنی باڵاو جێندەر هاوکاری سەرۆکی حکومەتی کردووە بۆ بە دامەزراوەییکردنی پرسی جێندەر لە هەرێمی کوردستان. هەروەها ڕۆلی سەرەکی هەبووە لە بناغەدانان و پێشخستنی پرسی جێندەر لە بواری ئەکادیمی ودامەزراندنی سەنتەرەکانی جێندەر لە زانکۆکانی کوردستان. یەکەم سەنتەری لە زانکۆی سلێمانی لە ساڵی 2010 دامەزراند بەهاوکاریی بریتیش کاونسڵ و #وەزارەتی خوێندنی باڵا#ی حکومەتی هەرێم. لەم بارەیەوە د. نەزەند باوەڕی وایە کە پرسی جێندەر زۆر ئاڵۆز و دژوارە و بە تاکڕەوی ناچێتە پێشەوە، بەڵکو پێویستی بە هاوکاری و یەکتری قبوڵکردن و کاری پێکەوەیی هەیە. لەم ڕووەوە بە بێ سازشکردن لەسەر پرەنسیپەکان، هەمیشە هاوکار بووە لەگەڵ بڕیاردەران و ڕێکخراو و چالاکوان و ئەکادیمیستان.
$وەکو پێزانین و شایان لێنان، د. بەگیخانی چەندین خەڵاتی کوردستانی و نێودەولەتی پێبەخشراوە لەبوارەکانی شیعرو یەکسانی جێندەری وتاوانەکانی شەرەفپارێزی لەوانە:$
1. خەڵاتی ئێما هەمفریس بۆ چالاکی وخەباتی دژی تاوان بەبیانوی شەرەف (2000)،
2. خەڵاتی فێمینی شیعری فەڕەنسی بەناوی سیمۆن لاندری (2012)،
3. خەڵاتی سەید ئیبراهیم بۆسەرجەم بەرهەمەکانی (2009)،
4. خەڵاتی یەکسانیی جێندەریی کوردستان (2015)،
5. خەلاتی ناودارانی کورد، زانکۆی کوردستان، سنە (2019).
6. خەڵاتی ڤینسنت ڕایت-ی فەڕەنسی لە شێوەی کورسیی ئەکادیمی لە زانکۆی سیانسپۆ/پاریس (2019/2020).
شایانی باسە، لە ساڵی 2006، دوای بڵاوبوونەوەی یەکەم دیوانی بە زمانی ئینگلیزی، یەکێ لە شیعرەکانی د. بەگیخانی بە ناوی 'رۆژێکی ئاسایی' لە لایەن Forward Poetry یەوە بە یەکێ لە باشترین 40 شیعری ساڵ لە بەریتانیا هەڵبژێردرا. ئەو شیعرە لە توێی کتێبی 'باشترین چل شیعری ساڵ لە بەریتانیا' لە 2007 لە لایەن دەزگای فەیبەر ئاند فەیبەرەوە دووبارە بڵاوکرایەوە.
لە تەموزی 2019، وەک یەکێ لە کەسایەتییە ناودارەکانی کورد بۆ کۆنگرەی ناودارانی کورد هەڵدەبژێردرێ. دیارە لەبەر کێشەی سیاسی نەیتوانی سەفەری ئێران بکات، بەڵام لە ڕێگای ڤیدیۆوە وتارێکی تایبەت بە پرسی ناسنامە و زمان پێشکەش کرد و لەوێدا داوای کرد یاداشتێک پێشکەش بە دەسەڵاتدارانی تاران بکرێ بۆ بە فەرمی ناساندنی زمانی کوردی لە ئێران. ئەو وتارە دەنگی دایەوە و وەکو یەکێ لە کاریگەرترین وتاری کۆنگرەکە وەسف کرا. لەسەر بنچینەی وتارەکەی و داواکاریی ئەو، ڕێکخەرانی کۆنگرەی ناودارانی کورد یادداشتنامەیەکیان پێشکەش بە دەسەڵاتدارانی ئێرانی کرد و داوای بە فەرمی ناساندنی زمانی کوردیان لە سیستەمی پەروەردەی ئێران کرد.
$دیوانەکانی بە ئینگلیزی و فەرەنسی بریتین لە:$
Bells of Speech, Ambit, London, 2006
Couleur de Sable, L’Harmattan, Paris, 2011
Résonance de Paroles, Maison de l’Amandier, Paris, 2012
لە نێوان ساڵانی 2016- 2018، د. نەزەند لەگەڵ دکتۆر ئێما ویلیەمسن و دکتۆر نادیا ئەغتایی لە زانکۆی بریستڵ و بە هاوکاریی دارایی ئەنجومەنی بەریتانیی بۆ توێژینەوەی ئابووری و کۆمەڵایەتی و بریتیش کاونسڵ، سەرپەرشتی تویژینەوەیەکی نێودەوڵەتییان کرد دەربارەی دۆخی ژن لەناو ئاوارە و پەنابەران لە هەرێمی کوردستان و بەریتانیادا. لەم پڕۆژەیەدا هونەر و ئەدەبییاتیان بەکارهێنا بۆ ئەوەی لە ڕێگایەوە کچ و ژنانی ئاوارە ئەزموونی خۆیان دەربارەی توندوتیژیی جێندەری و جەنگ و ئاوارەبوون دەربڕن. پرۆژەکە لە پێنج کامپی پەنابەر و ئاوارەکان بوو و لە #دهۆک# و هەولێر و سلێمانی. لە دهۆک ژنان و کچانی ئێزیدی لە ڕێگای هونەری وێنەکێشانەوە بەشدارینا کرد. دوای چەندەها مانگ کار و گفتوگۆ و خولی ڕاهێنان و دیدار و چاوپێکەوتن، ئەو کچ و ژنە ئێزیدیانە توانیان لە بواری هونەری وێنەکێشاندا زۆر بچنە پێشەوە و ئازارەکانیان تێپەڕێنن و لە قوربانییەوە ببن بە هونەرمەند. هەندێک لەمانە ئەمڕۆ وەکو وێنەکێشی بەتوانا کار لەگەڵ منداڵان دەکەن و چەندەها پێشانگایان بۆ کراوەتەوە و بوونەتە جێگای ڕێز و شایان. سەرەنجامی ئەو توێژینەوەیە ئێستا لە ژێر چاپە وەک کتێب. هەروەها لە چاپتەرێکێشدا بلاودەبێتەوە لە کتێبی (Handbook of Displacement) کە لە لایەن دەزگای پالگرەیڤ-ەوە لە کۆتایی ساڵی 2020 بڵاو دەبێتەوە.
ئێستا د. نەزەند بەگیخانی لە زانکۆی سیانسپۆ لە پاریس کۆرس دەڵێتەوە بۆ قوتابیانی ماستەر و لیسانس، دەربارەی مێتۆدۆلۆژیی کاری توێژینەوە لە بواری توندوتیژیی جێندەردا.
هەروەها ئەندامی بۆردی بەڕێوەبەرایەتیی ئەنستیوتی کوردیی پاریسە و سەرۆکی بەشی زانستە کۆمەڵایەتییەکانە لە دەزگای ناوبراو.
لە ئەنجامی ڤایرۆسی کۆڕۆنا و ماوەی ماڵنشینبوونی لە فەڕەنسا، د. بەگیخانی خەریکی نووسینی کۆڕۆنانامەیەکە کە تا ئێستا سێ بەشی لێ بڵاوبۆتەوە و بەردەوامی هەیە. بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی خێزانیش کە بەهۆی ماڵنشینکردنەوە لە سەردەمی کۆڕۆنا زیادی کردووە، لەگەڵ هونەرمەند ڕێبوار سەعید خەریکی پڕۆژەیەکی شیعری-هونەرییە بۆ هوشیارکردنەوەی ڕای گشتی.
$نموونەی شیعرێک:$
دوعاکانی دایکم
پێشکەشە بە دایکم، ئه و مرۆڤە مەزنەی فێری وانە ئینسانیەکانی کردم و تا ئێستاش گەورەترین مامۆستامه
جگەرەیەک داگیرسێنه
چرایەک هەڵکە
وەرە با پێکەوە گۆرانی بڵێین
ئەی هاوڕێم
وەرە با پێکەوە سەما بکەین
بۆ هێورکردنەوەی دڵی حاجیلەکان
بۆ لاواندنەوەی دوعا تەنهاکانی دایکم
دایکم هەموو بەیانیەک دوعا دەکا
لە جیاتی دوو ڕکات شەش ڕکات نوێژ دەکا
دوعا دەکا بۆ ڕەوینەوەی ڕەشایی باڵی با
سێبەری سواوی سیاسیەکان
هاوڕێم
وەرە با پێکەوە گوێ لە دوعاکانی دایکم بگرین
وەرە سەیر کە چۆن فوو بە دەوری خۆیدا دەکات و
لە فڕین دەپاڕێتەوە
کوڕە بچکۆڵەکەی ئاودیوی سنوران بکا
هانا بۆ نەسیم دەبا
تا کچەکەی هەڵگرێ و
دووری خاتەوە لە چڕنووکی قەڵەڕەش
وەرە ئەی هاوڕێم
وەرە با پێکەوە پێکێ بنۆشین و
بەسەر بانیژە بەرزەکانی وڵاتدا بفڕین
با ئیتر لە بەرزاییەوە فڕین بناسین و
لە نزماییەوە پەیژەی کەوتن هەڵدێرین
دایکم شەش ڕکات نوێژی کرد
شەش جار گریا و شەش جار دوعای کرد
ئاواتەکانی دایکم وەک مرواری سپین
لە ژێر سێبەری ئیماندا دەبریسکێنەوە
ئاواتەکانی دایکم پێدەگرن
بەسەر پەیژە باریکەکانی حەوشه
سەردەکەونە سەرکەپرەکان
لەوێوە لە جیاتی شەقەی باڵ
وەک هەڵاڵە هەڵد ەوەرنە ناو حەوزەکان
دایکم هەموو بەیانیەک شەش ڕکات نوێژ دەکا
شەش جار دەگری و
شەش جار فوو بە دەوری خۆیدا دەکا
ئه و لە خودا دەپاڕێتەوە سەلامەت بن باڵندەکان
دوور بن لە بەڵای ناگەهان
لە فیتنەی ئاخری زەمان
دوعاکانی دایکم پیر بوون
پیر بوون ئومێده ئاڵەکانی دایکم
بۆ فڕین بەناو وەرزەکان و
شۆڕبوونەوە بۆ ناو مێرگی حاجیلە و
گەڕانەوە بۆ ناو کۆشی نیشتمان
وەرە ئەی هاوڕێم
وەرە با پێکەوە سەما بکەین
ئیتر ئێمە دەزانین زەمەنی دوعا بەسەرچوو
فڕین باڵەکانی دڕاو و
با لێوەکانی وشک و
خۆر کەزییەکانی بڕاو و
باران پەنجەکانی سووتاو و
باخچە بیرەوەرییەکانی زەرد بوون
ئیتر من و تۆ دەزانین
زەمە نی دوعا تێپەڕی
هەروا بە سانایی
باڵندەکان دابارین
پەیژەکان لەهۆشخۆ چوون
ئیتر من و تۆ دەزانین
ئەی هاوڕێم
زەمەنی سەرکەوتن ڕما
ئیتر هیچ شتێ داد نادا
مەگەر گۆرانی و شێتبوون و سەما
بەرماڵە کەی دایکم ڕەنگی ئاسمانی گرتووە
دوعاکانی ڕەنگی خەزان
باخچەکەمان ماندوو
پەپوولەکان تا لێهاتوو
ئیتر زەمەنی ڕزگاربوون نەما
زەمە ی دوعا بەسەرچوو
وەرە ئەی هاوڕێم
ئیدی با پێکەوە کەپرێ لە تەنهایی و
سێبەرێ لە ڕووناکی داڕێژین
بەدەم سەمای قەرەجانەوە
شێتبوونی خۆمان ڕەنک کەین و
پەیژەکان بەسەر بانیژەکان هەڵواسینەوە
وەرە ئەی هاوڕێم
وەرە با پێکەوە تۆو لە دوعاکانی دایکم بگرینەوە
وەرە با تۆوی دوعا بنێژین
لەبن بنجی وەنەوشە و مێرگی بە یبوون
بەڵکو بەیانیان پەپوولەکان پیاسەی پیادا بکەن و
هەنگ نیازیان لەبەر بگرێتەوە
ئەمە زەمەنی غەدر و پێشبینی نەکردنە ئەی هاوڕێم
هیچ شتێ دادی دایکم نادا
تەنها ترووسکەی هیوایەک نەبێ
هیوای هەڵسانەوه لە مردن
ئه و خەون بەوەوە دەبینێ
دواتر لە کۆڵانە بەرینەکانی بەهەشت
چاوی بە کوڕە ناوەنجییەکەی ڕۆشن بێتەوە
دەستی کچە بچکۆڵەکەی بگرێتەوە و
باوەش بە کوڕە هەراشەکەیدا بکاتەوە
کە بۆ گەشتی ئیمان چوو و نەگەڕایەوە
دایکم لەگەڵ مردوواندا دەژی
ئەی هاوڕێم
ئه و هەردەم دوعا دەکا
تا بە بێ ئازار
لە کەناری زیندووییەوە بپەڕێتەوە بۆ ئەوبەری نەمان
ئه و هەموو ڕۆژێ لەسەر گلکۆی کۆرپەکانی
چلدانە دەگرێتەوە
بۆ سەلامەتی ڕۆحی مردووان
وەرە ئەی هاوڕێم
وەرە با پێکەوە سەما بکەین
وەرە با پێکەوە
لەم زەمەنی غەدرەوە
شۆڕبینەوە بۆ ناو نزرگای شێتبوون[1]
بریستڵ، پاییزی 2000
ئامادەکردنی: شیلان گەیلانی
ئەم بابەتە 28,101 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
فایلی پەیوەندیدار: 2
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 18
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ئاستی خوێندن: دوکتۆراڵ (PHD)
جۆری خوێندن: ئەدەبی بێگانە
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان (لەدایکبوون): کۆیە
نەتەوە: کورد
وڵات - هەرێم (لەدایکبوون): باشووری کوردستان
ڕەگەزی کەس: مێ
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 10-03-2010 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 12-11-2020 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 28,101 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.111 KB 10-03-2010 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
ژیاننامە
بەناز عەلی
کورتەباس
سێ گفتی کۆنی کوردی
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
شەوێکی باراناوی
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
کورتەباس
مەلا حەوێزەفەندی قۆچاغا
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
عەونی یوسف
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
پەرتووکخانە
چیرۆکی من
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
شەرمین وەلی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
عیسا یونس حەسەن
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان
پەرتووکخانە
دەمێک لەگەل یاری غار
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
چەند نمونەیەک لە بیروباوەڕی فۆلکلۆری کوردەواری
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان
کورتەباس
بە بۆنەی چلەی کاک تایەرەوە: کاربەدەستانی هونەر و هەندێ لە خەڵکیش لە تایەر تۆفیق نەگەیشتن

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
قابیل عادل
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
شاپور عەبدولقادر
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
تاراوگە
02-06-2018
هاوڕێ باخەوان
تاراوگە
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە بەکر
ژینا ئەمینی
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
16-04-2024
سروشت بەکر
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
شوێنەکان
یاخیان
16-04-2024
سەریاس ئەحمەد
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
16-04-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
16-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
سەعەد دەخیل تەعلۆ خدر
16-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
بارزان ئەکرەم
16-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
15-04-2024
زریان عەلی
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
15-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
کورد لە ئەرمەنستان ساڵی 1947
15-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
گوندی ناوزەنگ ساڵی 1979
15-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 515,995
وێنە 105,145
پەرتووک PDF 19,081
فایلی پەیوەندیدار 95,580
ڤیدیۆ 1,260
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
ژیاننامە
بەناز عەلی
کورتەباس
سێ گفتی کۆنی کوردی
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
شەوێکی باراناوی
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
کورتەباس
مەلا حەوێزەفەندی قۆچاغا
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
عەونی یوسف
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
پەرتووکخانە
چیرۆکی من
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
شەرمین وەلی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
عیسا یونس حەسەن
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان
پەرتووکخانە
دەمێک لەگەل یاری غار
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
چەند نمونەیەک لە بیروباوەڕی فۆلکلۆری کوردەواری
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان
کورتەباس
بە بۆنەی چلەی کاک تایەرەوە: کاربەدەستانی هونەر و هەندێ لە خەڵکیش لە تایەر تۆفیق نەگەیشتن

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.422 چرکە!