د. ڕەمزی کارتاڵ
1948 لەشاری وان لەدایکبووە
پزیشکی ددانە
خێزاندارەو 2 منداڵی هەیەو کوڕێکیشی شەهید بووە لەباکوور
ساڵی 1991 – 1994 ئەندامپەرلەمانی تورکیا بوە لەسەر لیستی پارتی دەپ
ساڵی 1994 کە هەڵمەتی دەستگیرکردنی سیاسیەکانی کوردو ئەندامانی پەرلەمان دەستیپێکرد، ڕەمزی کارتاڵ و چەند هەڤاڵێکی ڕۆیشتنە دەرەوەی وڵات بۆ دریژەدان بەخەبات
ساڵی 1995– 1999 ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەریی پەرلەمانی کوردستان بووە لەئەوروپا
ساڵی 1999 پەرلەمانی کوردستان لەدەرەوەی وڵات هەڵدەوەشێتەوەو کەنەکە دروستکرا، ڕەمزی کارتاڵ ئەوکات بوو بەئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کەنەکە
ساڵی 2003 تا 2011 ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی کۆنگرەی گەل بووە
ساڵی 2011 تائێستا هاوسەرۆکی کۆنگرەی گەلە.