$کورتەيەک لە ژينباری ئەسعەد قەرەداخی$
ئەسعەد عومەر مەردۆخی قەرەداخی، ناسراو بە ئەسعەد قەرەداخی
نووسەر، ئاکاديمگەر لە بوارەکانی هونەری مۆزيک، زانستی کيميا و پەروەردە
خاوەن فرە بەهرەيەکی بەپێز و فرەبەرهەم
لە شاری #هەڵەبجە#/ کوردستانی عێراق، ساڵی 1951ز لەدايکبووە.
خوێندنی سەرەتايی و ناوەندنی لە شاری #سلێمانی# تەواو کردووە.
لە زانکۆی سلێمانی بڕونامەی B.Sc. لە بواری زانستی کيميا ساڵی 1972-1973ز وەرگرتووە.
لە دوو دواساڵەی خویندنيدا لە زانکۆ، لەگەڵ چەند زانکارێکی هاوکارێکيدا گۆڤارێکی زانستيی وەرزيی بەناوی گۆڤاری کۆلێژی زانستەکانی دەرکردووە و هەر بەخۆيشی سەرپەرشتياريی کردووە.
ساڵی 1975ز بە موعيد Demonstrator لە بەشی کيميا/زانکۆی سلێمانی و دواتر لە زانکۆی سەڵاحەدين/#هەولێر#، لە بواری کيميای ئەنداميی و ژيۆکيميا دەستبەکاربووە.
ساڵی2000ز، بڕوانامەی B.Sc. لە بواری پەروەردە /سۆدرتۆرن/ ستۆکهۆڵم – سويد وەرگرتووە.
بۆ ماوەی ساڵێک لە بەشی ژيۆکيميا - ناوەندی زانستگەريی- نۆڤوم Novum/ ستۆکهۆڵم دەستبەکاردەبێت و بەشداری دەکات لە چەند پرۆژەيەکی زانستگەريیدا.
ساڵی2003ز، پيشەی مامۆستايی وەردەگرێت تا ساڵی 2018ز خانەنشين دەبێت.
بەدرێژايی ئەو ساڵانەی، لەپاڵ کارکردن و وانەوتنەوەيدا، چەندين چالاکی مژار Topic و وانينەوە و وەرگێڕان، نووسينی جۆرانجۆر پەڕاو و ناميلکەی هێناوەتە بەرهەم.
شارەزا لە زوانەکانی عارەبيی، ئينگليزيی و سويديی، کارکردن و لێکدانەوە لە ڕيشەناسيی Etymology وشە بۆ دانان و داڕشتن و داڕشتنەوەی زۆر لە زاراوە زانستييەکان، پەروەردە و هونەری مۆزيک بەزوانی کورديی. =KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2010/3852/0002.JPG=KTML_Photo_Alt=ئەسعەد قەرەداخی=KTML_Style=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2010/3852/0002.JPG=KTML_Photo_End=
$لەو بەرهەمانەی لە چاپ دراون:$
. سەد کەسی يەکەمThe first Hundred، ڕێزبەندی ئەو کەسايەتييانەی زۆرترين هەژمون و کاريگەريان هەبووە لە مێژوودا د. مايکل هاررت، وەرگێڕانی لە ئينگليزييەوە بۆ کورديی، 1983ز.
. توخمەکانThe Elements، بە دوو بەرگ. 757/لا، لەبارەی مێژووی توخمە کيمياييەکان/ 2006 ز.
. بنەماکانی پۆليمەرزانيی و کارپێکردنەکانی، Principles of polymer science and their applications 447/لا، پڕۆفيسۆر د. زەنون و ئاکاديمياگەر ئەسعەد قەرەداخی 2010ز.
. مێژووی ژمارەThe history of number، ساڵی/2010ز.
. زنجيرەی 36/ژمارە بەرەو پڕۆژەی کوردستانيی ستراتيژيی د.ئەحمەد خەليل/بەعارەبيی، ئەسعەد قەرەداخی/ بەکورديی/2011ز.
. تەنگەوەريیالمضايقة Bullying، 177/لا، وانينەوەيەکی پەروەردەيی لەبارەی دياردەی توندوتيژيی تەنگەوەريی لە خوێندنگە بنەرەتييەکاندا، بەزوانی عارەبی/2013ز.
. چوار توخمە دێرينەکانی سروشت The four classical elements in nature، دوو بەرگ، 930/لا،
پڕۆفيسۆر د. زەنون، ئاکاديمياگەر ئەسعەد قەرەداخی2021 ز.
. داڕشتن و لێکدانەوەی چەندين وشەی زانستيی و نووسينی بابەتی ڕۆشنبيريی فرەلايەن.
$نووسين و چالاکييە هونەرييەکانی$
. لە بواری هونەردا، مۆزيکژەن و سترانبێژ، زۆر وتاری لە بواری مۆزيک، لە گۆڤارەکاندا نووسيوە.. بەشداربووە لە دامەزراندنی تيپی مۆزيکی سلێمانی، وەک سترانبێژ و ژەنياری قانوون و سەنتوور.
. نزيکەی شانزە سترانی بۆ تەلەفزيون تۆمارکردووە و لە هەموو بەرهەمەکانی تێپی مۆزيکی
سلێمانیيدا بەشداريی کردووە.
. بەشداربوو لە دامەزرێنەرانی تيپی مۆزيکی سلێماني
. بەشداربوو لە دامەزرێنەرانی تيپی مۆزێکی زانکۆی سلێمانی ساڵی/ 1973-1972ز.
. لە دامەزرێنەرانی کۆمەڵەی هونەرماندانی کوردستان/1991ز
. فەرهەنگی مۆزيک، 520/لا، ساڵی 2010ز.
. ئەی ڕەقيب لە تای ترازودا، ساڵی/2012ز.
. خۆشخوانيی دەنگ چۆنێتيی گۆشکردن و گەشەپێدانی، ساڵی/2012ز.
. فەلسەفەی مۆزيک Music philosophy،
دوو بەرگ، 860/لا/ 2015ز.
. داڕشتن و لێکدانەوەی چەندين وشە و نووسينی بابەتی هونەريی.
$گۆرانييە تۆمارکراونی$
ئەو گۆرانييانەی لەگەڵ تيپی مۆزيکی سلێمانی تۆمارکراون:-
1. گۆرانی فۆلکلۆر، (ناسکۆڵەگیان و کەژاوە بێنن)، (ئاگربارانە و نارینێ).
2/ گۆرانييە ئاوازێنراوەکان، (سەوزەڵێ)، (تەنکە مەڕۆ لە دواتم)، (خانم خانمی.)، شل شل بەڕێمکە)
ئەمانە شيعری فۆڵکلۆريين، لە ئاوازی #ئەنوەر قەرەداخی#.
. تاسەی دەروون، (شيعری #نوری وەشتی#، ئاوازی ئەنوەر قەرەداخی).
. لە یادم ناچێ، (شيعری ئەحمەد قەرەداخی، ئاوازی ئەنوەر قەرەداخی).
. سۆزی دەروون، (شيعری ئەحمەد قەرەداخی، ئاوازی ئەنوەر قەرەداخی).
. ئەی نيشتمانم، (ئاوازی دلێر ئيبراهيم).
. وام ئەزانی، لەيادی شەهيد کارزان و هاورێکانی (شيعر و ئاوازی دلێر ئیبراهیم).
. کاروانچی، (شيعری #دڵشاد مەريوانی# و بەرزنجی، ئاوازی ئەنوەر قەرەداخی.
. خاکی شيرينی وڵات، (شيعری #شێرکۆ بێکەس#، ئاوازی #خالد سەرکار#).
. #دەروێش عەبدوڵڵا#، (شيعری گۆران، ئاوازی سەڵاح ڕەئوف).
. شانزە ساڵ چاوەڕوانيی، (شيعری #ئەحمەد هەردی#، ئاوازی ئەنوەر قەرەداخی).
. بەیانی هەر دێ (شيعری #فەرەیدون عەبدول بەرزنجی#، ئاوازی ئەنوەر قەرەداخی).
.3ئەو گۆرانييانەی لەگەڵ تيپی مۆزيکی زانکۆ تۆمارکراون.
. گەشت لە هەورامان، (شيعری گۆران، ئاوازی ئەنوەر قەرەداخی).
. قژکاڵی لێو ئاڵێ، (شيعری گۆران، ئاوازی ئەحمەد محمەد).[1]