کوڕی #شێخ عەبدولکەریم کەسنەزانی#یە، لە دوای مردنی باوکی بووتە شێخی تەریقەتی قادری - کەسنەزانی. لەدایکبووی ساڵی 1938 ی گوندی #کڕبچنە#ی سەربە شارەدێی #سەنگاو#ە و ئەو گوندە بە بنکەی پێگەیشتی شێخانی تەریقەت ناودەبرێت و لە دوای مردنی شێخ عەبدولکەریمی باوکی، بەسەرۆکی تەریقەتی کەسنەزان دیاریکراوە. تاوانبار عیزەت دوری دەروێشی ئەمان بووە.[1]
شێخ محەمەد لەلایەن دادگای باڵای تاوانەکانەوە بە تاوانی ئەنفال داواکرابوو و ناوی لە لیستی تاوانباراندا ژمارە 222ە. هەرگیز لەسەر تاوانی ئەنفال نە گیرا و نە لێپێچینەوەی لێکرا.
ڕۆژی #04-07-2020#، شێخ محەمەدی شێخ عەبدولکەریم کەسنەزانی ڕێبەری تەریقەتی قادری لە تەمەنی 82 ساڵیدا لە ئەمریکا کۆچی دواییکرد.
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 16,167
Donnez votre avis sur ce produit!