من ناوم ڕێبوار ئەحمەدزادەیە (دیارە پێشتر ناوم قادر بو،دوای هاتنم بۆ هەندەران بە مەبەستی سڕینەوەی ئاسەواری داگیرکاری،گۆڕیم بۆ ڕێبوار).ڕێکەوتی 21-09-1980 لە گوندی زەلێ ی سەر بە شاری #سەردەشت# لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە داییک بووم.
هەر لە ئاواییەکەی خۆمان واتە زەلێ دەستم کرد بە خوێندن، هاوکات کە لە قوتابخانە دەرسم دەخوێند لەلایەن باوکم لە حوجرەی فەقێیانیش بە مەبەستی خوێندن وفێربوونی وانە ئایینی و عەرەبیەکان، وەبەر خوێندن نرام.
بۆ درێژەدان بە خوێندن لە هەردو بوارەکەدا زۆرێک لە شاروگوندەکانی کوردستان گەڕاووم، وەک: سەردەشت، #سەقز#، #پیرانشار#، #سنە#، #مەهاباد# و...سەرەنجام بڕوانامەی دیپلۆمم لە قوتابخانە وەرگرتوە،
ساڵی 2002 ئاوارە و پەڕیوەی هەندەران بوم و لە وڵاتی نۆروێژ گیرساومەوە.
ماوەی نزیک بە 8 ساڵ ئەندامی چالاکی یەکێک لە لایەنەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بووم.
ساڵی 2008 چومەتە ناو ڕیزەکانی #پارتی سەربەستیی کوردستان#، ماوەی 2 ساڵە بەرپرسی کۆمیتەی گشتی پسک لە وڵاتی نۆرویژ، لە کۆنگرەی یەکەمی پسک لە 13-11-2009 وەک ئەندامی سەرکردایەتی ئەو پارتە هەڵبژێردراوم،
وێرای چالاکی سیاسی، لە بواری زانستی مادە بێهۆشبەرەکان و کردوەکانی کۆماری ئیسلامی لەو بوارەدا لە ناوچەکانی کوردستان چەندین چالاکیم ئەنجام داوە. لەو بوارەدا بەردەوام لە چالاکیدام.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 8,720 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!