لەدایکبووی ساڵی 1956ە.
-تاکوو پۆلی چوارەمی کۆلیژی پزیشکی لە بەغدا خوێندووە و لەبەر کاری سیاسی تەواوی نەکردووە.
-کۆتایی ساڵی 1986 وەک پەنابەر چووەتە وڵاتی دانیمارک.
-ساڵی 1986 بە هاوکاریی کۆمەڵێک نووسەر و چالاکوان گۆڤاری “یەکگرتن”ی دامەزراندوەو بووەتە سەرنووسەری گۆڤارەکە کە هەتاکوو ساڵی 1995 شانزە ژمارەی لێ بڵاوبووەتەوە.
-ساڵی 1995 ئەنجامی یەکخستنی کارەکانی هەردوو گۆڤاری “ئازادی” و “یەکگرتن” لە پڕۆژەی ڕەهەنددا بووەتە ئەندامی دەستەی نووسەرانی گۆڤاری “ڕەهەند”.
-ساڵی 2002 پاش ئاوارەبوونی زیاتر لە 16 ساڵا گەڕاوەتەوە کوردستان و لە دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم دەست بەکاربووە و لەو کاتەوە چەند پۆستێکی وەرگرتووە (بەڕێوەبەری نووسینی گۆڤاری ئاییندە و دواتر بەڕێوەبەری نووسینی گۆڤاری سەردەم).
-لە کۆتایی ساڵی 2006 ەوە سەرنووسەری گۆڤاری “منداڵی سەردەم”ە.
-خاوەنی زیاتر لە 20 پەرتووکی وەرگێڕراو و نووسراوە لە بوارەکانی دیموکراسی، کۆمەڵگەی مەدەنی، زانستی سیاسی، جیۆپۆڵەتیک، منداڵا…هتد.
ئێمەیڵ:: halkawt.abdulla@sardem.org
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 29,655
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!