لە ساڵی 1957 لە بەعشیقە لەدایک بووە.
بەکالوریوس ئەندازیاری مەدەنی لە زانکۆی #موسڵ# 1957 تەواوکردووە
زمانی کوردی، عەرەبی، ئینگلیزی دەزانێت
سەرۆکی ئەندازیارانی ئەقدەمە
بەشداری زۆر خولی زانستی، لە بەریتانیا، فەرەنسا، ئوردن کردووە.
بڕوانامەی تەقدیری لە دۆزینەوەی ئاوی ژێرزەوی لە 2004 بەدەستهێناوە
سەرپەرشتی زۆر پڕۆژەی کردووە لەوانە (پڕۆژەی تۆڕی ئاوی ئەلقوشو گوندەکانی، پڕۆژەی ئاوی شۆرەو تۆڕی ئاوی گوندەکانی دەوروبەری، پڕۆژەی ئاوی حەمدانیەو بەعشیقە موحد تۆڕی ئاوی گوندەکانی دەوروبەری، پڕۆژەی ئاوی #دهۆک#و گەیارەو گوێرو #دیبەگە#و شێخانو سنجارو، سەرجەم قەزاو ناحیەکانی سەر بە پارێزگای موسڵ.
پڕۆژەی هەڵکەندی بیری ئیرتیوازی لە پارێزگای موسڵ.
کاندیدی حیزبی شیوعی کوردستان بۆ لیسی هاوپەیمانی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی ئێڕاق لە 2010دا.[1]