کاندیدی ژمارە 12 لە لیستی 315
کچی مامۆستا جەلالی مامۆستا مەلا ساڵحی گەورەی #هەڵەبجە#یە
ساڵی 1974 لە شاری هەڵەبجەی شەهید لەدایک بووە.
لەساڵی 1997 برِوانامەی بکالۆریۆسی لەزانستی کیمیا لەکۆلیژی پەروەردە زانکۆی سەلاح الدین وەرگرتووە.
-لەساڵی 1994 تاساڵی 2006 لە ڕِێکخراوی #یەکگرتووی قوتابیان#دا کاری کردووەو بۆماوەی 12ساڵ خزمەتی بەقوتابیان و لاوانی شاری سلێمانی کردووە.بەشداری چەندین کۆنگرەوکۆنفرانسی تایبەت بەقوتابیان ولاوان کردوو
-ساڵی 2007بووەتەرِاهێنەر لەرێکخراوی خێزانی بەختەوەر.
- ساڵی 2008 بوەتەرِاهێنەر لەبواری گەشەپێدانی مرۆییدا و تا ئێستا چەندین بابەتی تایبەت بەم بوارەی پێشکەش بەزۆرێک لەتوێژەکان کردووەلەشێوەی ۆرک شۆپ و کردنەوەی خول و ئەنجامدانی کۆرِو وتنەوەی بابەت بەشێوازی ڕِاهێنان بۆ ڕِێکخراوەکانی تایبەت بەقوتابیان و لاوان و ژنان و کارمەندان و ئەندامانی ڕِێکخستنەکانی #یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان#.
- هەر لەهەمان ساڵدا بەشداری کردوەلەخولێکی سآ قۆناغی دەربارەی (گەشەپێدانی پارتی سیاسی) لەپەیمانگای دیموکراسی نیشتمانی بۆ کاروباری نێودەوڵەتی و برِوانامەی تەواوکردنی خولەکەی وەرگرتوەو وەهەر لەهەمان پەیمانگا بەشداری کردوە لەچەندین ۆرک شۆپ دەربارەی (پێشخستنی سەرکردەی ئافرەت و چۆنیەتی نوسینی پرۆژەو سەرکردایەتی کردن و دانانی پلانی ستراتیجی.
ئیستاش ئەندامی سکرتاریەتی #یەکگرتووی خوشکانی ئیسلامی کوردستان#ە.