لە دایکبووی ساڵی 1967 دهۆک، سۆسۆلۆجیای لە وڵاتی هۆڵەند تەواو کردووە و 17 ساڵە نیشتەجێی هۆڵەندایە، پێشتر کاری وەرگێڕی کردووە، خۆی کاندید کردووە بۆ ئەنجومەنی شارەوانی شاری زوتەرمیر لە وڵاتی هۆڵەندا، ئێستاش ئەندامی شارەوانی هەمان شارە، کوردەکانی شاری زوتەرمیر لە مامەڵە و کارکردنی زۆر ڕازین.
جگە لە ئەندامی شارەوانی و وەرگێڕی و لێکۆڵەرە لە بواری سۆسۆلۆجیا، لەرێکخراوی پەرناسیا "نەخۆشخانەی دەروونی".