🏠|📧|Over!|Bibliotheek|📅
🏠 Beginpagina|📧 Contact|💡 Over!
|
📅 Vandaag 04-04 in de geschiedenis
📅Chronologie van de gebeurtenissen
📅 Dagen
📆04-04-2020
📆03-04-2020
📆02-04-2020
📆01-04-2020
📆31-03-2020
📆30-03-2020
📆29-03-2020
📂 Meer ...
📅04 April
📝 Bewijsstukken
📊 Statistieken en enquêtes
✌️ Martelaren
💚 Martelaren (Al-Anfal)
☪ ISIS's slachtoffer
😞 Slachtoffer / burgeroorlog
👩 Geweld slachtoffer
📅 Date of Birth
📅 Date of Death
|💳 DonatiesHelp ons om betere Kurdipedia te bouwen. Zelfs kleine donatie kunnen een verschil maken.
We hebben uw donatie nodig voor:
* Het bereiken van betere en snellere technologie voor onze diensten.
* Om Kurdipedia organisatie op te richten en toegewijde medewerkers in dienst nemen voor meer werk en inhoud verbetering.
|📕 BibliotheekDe meest uitgebreid digitale Koerdische bibliotheek - (10,769) boeken||
📕 Kemalisme, Turkse wetenschapsbeoefening en de Koerdische kwestie
Hans Alderkamp, Ismail Beşikçi, Yücel Yeşilgöz
Onderwerpen: mensenrechten, Koerdistan, Recht van meningsuiting, Koerden, Sociologie, Statistiek
1998
📕 Kemalisme, Turkse wetenschapsbeoefening en de Koerdische kwestie
🏷️ Groep: Bibliotheek
Kemalisme, Turkse wetenschapsbeoefening en de Koerdische kwestie
Hier klikken voor meer informatie en grotere foto!
👫 Mehmed Uzun
Mehmed Uzun 1953 Siverek geboren. Van 1977 tot 2007 woonde ze in Europa , Zweden . Koerdisch , Turks meertalige en met het Zweedse literaire werk, dat is multicultureel Mehmed Uzun, maakte vele jaren bestuurslid van de Zweedse Writers' Union. Hij heeft ook actief gewerkt in Zweedse en Internationale Penklubs. Hij was ook lid van de Zweedse en World Journalists 'Association. Tot nu toe hebben zeven romans in romans Koerdische schrijver Mehmed Uzun's zijn vertaald in verschillende talen. Zijn essa
👫 Mehmed Uzun
🏷️ Groep: Biografie
Mehmed Uzun
Hier klikken voor meer informatie en grotere foto!
📕 Het Idioom Van De Koerdische Muziek Toonladders
Salah Raouf
2017
📕 Het Idioom Van De Koerdische Muziek Toonladders
🏷️ Groep: Bibliotheek
Het Idioom Van De Koerdische Muziek Toonladders
Hier klikken voor meer informatie en grotere foto!
👫 Michiel Leezenberg
Michiel Leezenberg studeerde Klassieke Talen, Filosofie en Algemene taalwetenschap aan de Universiteit van Amsterdam. Hij promoveerde in 1995, en is momenteel verbonden aan de afdeling Wijsbegeerte. In de jaren negentig verbleef hij geruime tijd voor onderzoek in het Midden-Oosten. Hij schrijft sinds 2002 geregeld bijdragen voor Boeken, onder meer over filosofie, ideeëngeschiedenis en politiek en cultuur van de islamitische wereld. Van zijn hand verschenen onder meer het met de Socrates-wisselbe
👫 Michiel Leezenberg
🏷️ Groep: Biografie
Michiel Leezenberg
Hier klikken voor meer informatie en grotere foto!
📊 Artikelen 371,800 | Fotos 58,106 | Boeken 10,769 | Gerelateerde bestanden 40,140 | 📼 Video 165 | 🗄 Bronnen 14,024 |
👫 سامان فەوزی عومەر | 🏷️ Groep: Biografie | Artikel taal: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️

سامان فەوزی عومەر

ساڵ و شوێنی لەدایکبوون: هەولێرهەولێر/1975
باری خێزان : هاوسەرگیر
شوێنی کار: زانکۆی سلێمانیزانکۆی سلێمانی/ عیراق
ژ. مۆبایل : 07701576924
ئیمیل: fawzisaman@yahoo.com
زمانی دوواندن: کوردی، عەرەبی، ئینگلیزی
شارەزایی کۆمپیوتەر: زۆرباش
ئاستی خوێندن: دکتۆرا لە بواری یاسا
کارو پیشە: مامۆستای زانکۆی سلێمانی و یاریدەدەری راگری کۆلێجی یاساو رامیاری-ئێواران
تۆماری بڕوانامە بەدەست هاتووەکان :
- ساڵی 1993 – 1994 لە کۆلیجی یاساو رامیاری/ بەشی یاسا لە زانکۆی سەڵاحەدین وەرگیراوم و ساڵی 1997 – 1998 وەک یەکێک لە دەیەمەکان بە ئاستی زۆرباش کۆلێژەکەم تەواوکردووە.
- ساڵی 2001 لە خوێندنی باڵا/ ماستەر لە کۆلێجی یاسای زانکۆی سلێمانی وەرگیرام و لە 14-04-2003 ماستەرنامەکەم کە بەناونیشانی (لێپرسراوێتی شارستانی رۆژنامەنوس) گفتوگۆکرا بە پلەی زۆرباشەو لە 19-05-2003 بڕوانامەی ماستەرم لە زانکۆی سلێمانی بەفەرمی پێدرا.
- بەرلەوەرگیرانم لە خوێندنی دکتۆرا لە ساڵی 2006 پلەی زانستیم لە مامۆستای یاریدەدەر بۆ مامۆستا بەرزکرایەوە لەبەرسەرکەوتویی ئەو توێژینەوانەی کەلەو ماوەیەدا ئەنجامم دابوو لە گۆڤارە ئەکادیمییەکان بۆ بڵاوکرایەوە، بە تایبەتی هەردوو توێژینەوەی:
1 – پاراستنی یاسایی مافی مرۆڤ لەسەر وێنەکەی.
2 – بنچینەو سروشتی لێپرسراوێتی خاوەن ئیمتازو سەرنووسەر لە رۆژنامەدا.
ئێستاش لە خۆئامادەکردنم بۆ گۆڕینی پلەی زانستیەکەم لە مامۆستاوە بۆ پرۆفیسۆری یاریدەدەر.
- ساڵی 2004 بۆ خوێندنی دکتۆرا لە زانکۆی سلێمانی وەرگیرام و دوای بەدەستهێنانی پلەی یەکەمی لە کۆرسەکاندا لە 05-10-2007 گفتوگۆی دکتۆرانامەکەم بە نمرەی (89) ئەنجامدراو لە --/11/2007 بڕوانامەی دکتۆرام بەفەرمی لە زانکۆی سلێمانی پێدرا.
تۆماری کارو پیشەکان :
1– دوای بەدەستهێنانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە یاسادا کاری پارێزەریم لە دادگاکانی هەولێرو سلێمانی بۆ ماوەی (3) ساڵ ئەنجامداوە.
2– بۆ ماوەی (2) ساڵ وەک لێکۆڵەری دادی لە دادگاکانی لێکۆڵینەوە لە هەولێر کارمکردووە لەسەر کارەکەشم سوپاس و پێزانین کراوم.
3 – لەساڵی 1993 – 1996 لە کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان کارم کردووەو ماوەیەک لێپرسراوی کۆلێجی یاساو رامیاری و ماوەیەک لێپرسراوی بەشی پەیوەندییەکانی لقی زانکۆی سەڵاحەدینی کۆمەڵەکەبووم.
4– لەکاتی خوێندنم لە زانکۆو دواتریش وەک رۆژنامەنوس لە چەندین رۆژنامەو گۆڤاردا بە فەرمی کارم کردووە وەک :
- سەرنووسەری رۆژنامەی (هەواز)ی خوێندکاری لە ساڵی 1995.
- لێپرسراوی لاپەڕەی فەلسەفەو روناکبیری لە رۆژنامەی (رێبازی خوێندکاران) لەساڵی 1996 کە زمانحاڵی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان بوو.
- ئەندامی دەستەی نووسەرانی گۆڤاری (تەرازوو) بوم لە ساڵی 1998 کە زمانحاڵی یەکێتی مافپەروەرانی کوردستان بوو.
- ئەندامی دەستەی نووسەران و بەرپرسی هەردوو لاپەڕەی یاساو رای جیاواز بووم لە رۆژنامەی (الاتحاد) ساڵی 2001 کە بە زمانی عەرەبی دەردەچوو زمانحاڵی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بوو.
- لە دەستەی راوێژکاری چەندین گۆڤاری یاسایی و رامیاری کارم کردووە.
بەر لە بەدەستهێنانی بڕوانامەی ماستەر لەساڵی (2001) تاوەکو ئێستا کە نزیکەی (10) ساڵە بە بەردەوامی وانە لە پەیمانگاو کۆلێژەکانی زانکۆی سلێمانی دەڵێمەوە وەک :
- پەیمانگای تەکنیکی سلێمانی.
- کۆلێژی زانستە رامیارییەکان.
- کۆلێژی کارگێڕی و ئابوری.
- کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان.
- کۆلێژی یاساو یاسای ئێواران.
- پەیمانگای نیشتیمانی بۆ لێکۆڵینەوەی جێندەر.
- بۆ ماوەی چەند ساڵێک لەگەڵ رێکخراوە ناحکومیەکان کارم کردووە و دواکاریشم لەگەڵ پەیمانگای نێودەوڵەتی بۆ یاساکانی مافی مرۆڤ بوو کەسەر بە کۆلێژی یاسای زانکۆی (دپیاوڵ لە شیکاغۆیە وەک رێکخەری کارەکان و پاشان وەک بەرپرسی پرۆژەی مافی مرۆڤ کارم کردووە لە ساڵی 2005 – 2008 لەم رووەشەوە چەندین سوپاس وپێزانین کراوم لە ئەمریکا.
-بۆماوەی چوارساڵ سەرۆکی بەشی زانستە رامیاریەکانی زانکۆی سلێمانی بووم2005-2009
ئیستاش یاریدەدەری راگرم لە کۆلێژی یاساو رامیاری/ زانکۆی سلێمانی لە بەرواری 01-10-2009.
تۆماری پەرتوکە چاپکراوەکانم
1 – (ڕۆمان بەرەو کوێمان دەبات) لێکۆڵینەوەی ئەدەبی ساڵی 2000.
2 – (شەهید شوان ناسنامەی بزوتنەوەی خوێندکاران) مێژووی بزوتنەوەی خوێندکاران لە کوردستان 2002
3 – (مسؤلیة الصحفی المدینة عن اخطائە المهنیة) لەئوردن چاپکراوە 2003
4 – (میدیای ئەنتەرنێتی و گرفتە یاساییەکانی) دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم چاپی کردووە ساڵی 2004
5 – (اساءة استعمال حق النقد) لە میسر چاپ کراوە ساڵی 2009.
6-(راگەیاندن لەسایەی یاسادا) کۆمەڵە وتارو چاوپێکەوتن 2009
7-(سەرەتایەک بۆتێگەیشتنی یاسای رۆژنامەگەری) لە ژێرچاپدایە
8-(100پرسیار لەبواری یاسای رۆژنامەگەری) لە ژێرچاپدایە
9- (دراسات معمقة فی قانون الاعلام) لە ژێر چاپدایە
تۆماری ئەو وانەو بابەتانەی لە پەیمانگاو کۆلێژە جیاوازەکانی زانکۆی سلێمانی و رێکخراوە مەدەنییەکان وتومەتەوە:
1 – مێژووی یاسا -لەقۆناغی یەکەمی یاسا-.
2 – یاسای کارو بیمەی کۆمەڵایەتی- لەقۆناغی سێیەمی یاسا.
3 – یاسای راگەیاندن -لەقۆناغی دووەمی راگەیاندن.
4 – رێبازی لێکۆڵینەوەی زانستی-لەقۆناغی یەکەمی رۆژنامەنوسی.
5 – یاسای کارگێڕی – لەرێکخراوەکان.
6 – دەروازەی خوێندنی یاسا- لەقۆناغی یەکەمی یاسا.
7 – رۆژنامەوانی ئینتەرنێتی-لەقۆناغی چوارەمی راگەیاندن.
8 – گرێبەستە شارستانیەکان (کڕین و کرێ و بەڵێندەرایەتی) -لەقۆناغی چوارەمی یاسا.
9 – جەندەر – لەرێکخراوەکان.
10 – مافی مرۆڤ – لەرێکخراوەکان.
11-مافە عەینییەکان -لەقۆناغی چوارەمی یاسا
تۆماری چالاکییە زانستییەکان :
1 – ساڵی 1996 بەشداریم کرد لە هەفتەی رۆشنبیری کۆلێژی یاسای زانکۆی سەڵاحەدین بە توێژینەوەیەک بەناوی (بەکارهێنانی پاراسایکۆلۆژیا بۆ لێکۆڵینەوەی تاوانکاری) لەسەر ئەم چالاکیەش لەلایەن راگرەوە سوپاس و پێزانین کرام.
2 – ساڵی 2001 بەشداریم کرد لە لیژنەی دانانی رەشنوسی یاسای رۆژنامەگەری کوردستان.
3 – لە چەندین خولی رێکخراوی نەرویجی بۆ فریاکەوتنی خەڵک بەشداری وانە وتنەوەم کردوە بە تایبەتی وانەی جەندەر، مافی مرۆڤ، داکۆکیکردن.
4 – سیمینارو کۆڕم لە چەندین رێکخراوی شاری سلێمانی و هەولێرو کەرکوک و بەغداد ئەنجامداوە وەک CDO،IWPR،NPA، DHRD،PAO..هتد لە ساڵانی 2002 – 2006.
5 – بەشداریم لە چەندین سیمینارو خولی زانستی کردوە لە زانکۆکانی قاهیرە وەک زانکۆی قاهیرو المنصورة و الازهر و الاسکندریة ساڵی 2004.
6 – بەشداریم لە خولێکی سێ هەفتەیی کردوە لە شاری سیراکوزا لە ئیتالیا لەسەر دادپەروەری تاوانکاری ساڵی 2004 کە پەیمانگای فێرکردن بۆ زانستی تاوانکاری ئەنجامی دابوو.
7 – بەشداریم کردووە لە کۆنفرانسی ئیتیکی پیشە یاساییەکان و رۆڵی لە سەروەرێتی یاسادا کە لەلایەن پەیمانگای نێودەوڵەتی یاسای مافەکانی مرۆڤ سەر بەزانکۆی (دیپاوڵ) لە شیکاغۆ ئەنجامدرا لە سلێمانی لە 28-08-2004.
8 – بەشداریم لە دوو کۆنفرانسی یاسایی و رامیاری کردوە لەمەڕ (دەستوری تازەی عیراق) و کێشەی خاوەندارێتی لە عیراق کە لە کۆلێجی زانستە رامیارییەکانی زانکۆی بەغداد بەسترا لە 8 – 12-10-2004
9 – وەک راهێنەری زانستی تیپی جیسوپ کۆلێجی زانکۆی سلێمانی بەشداری پێشبڕکێی نێودەوڵەتی (جیسوپ) مان کرد لە شاری واشنتۆن لە ئەمریکا تیایدا پلەی باشترین تیپی نمونەیمان بەدەستهێنا لە جیهاندا لە بەرواری 29-3 تا 06-04-2005.
10 – بەشداری وتنەوەی دەیان وۆرک شۆپ و خول و کۆربەندی دیکە بووم لە ناوەوەو دەرەوەی سلێمانی.
11-بەشداری لیژنەی گفتوگۆکردنی چەندین نامەی ماستەربووم لەزانکۆی سلێمانی.
12-کاری هەڵسەنگاندن و گفتوگۆی زانستیم بۆچەندین نامەی ماستەرو دکتورا ئەنجامداوە.
13- سەرپەرشتی نوسینی چەند نامەیەکی ماستەرم کردووە لە زانکۆی سلێمانی.
کاندیدی لیسی هاوپەیمانی کوردستانی لە پارێزگای سلێمانی بۆ هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی ئێڕاق لە 2010دا.
⚠️ Dit item werd in het (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram om het item te openen in de originele taal!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!


🗄 Bronnen
[1]📡 | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی کوردستانی نوێ

⁉️ Eigenschappen van de item
🏷️ Groep:👫 Biografie
🏳️ Artikel taal:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
🌐 Dialect🏳️ Koerdish - Sorani
⚤ Geslacht👨 Man
💓 In leven✔️ Yes
👫 Mensen type🕴 Politieke activist
👫 Mensen type✍ Schrijver
👥 Natie☀️ Koerd
🎓 OpleidingsniveauNo specified
🗺 Provincie⬇️ Zuid Koerdistan
🏙 Steden♖ Erbil
🏡 Woonplaats🌄 Kurdistan

⁉️ Technical Metadata
✨ Item Kwaliteit: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
Slecht👎
✖️
 40%-49%
Slecht
✖️
 50%-59%
Armoedig
✔️
 60%-69%
Gemiddeld
✔️
 70%-79%
Heel goed
✔️
 80%-89%
Heel goed👍
✔️
 90%-99%
Uitstekend👏
99%
✔️
Toegevoegd door (Hawrê Baxewan) op Feb 21 2010 9:48PM
✍️ Dit item is voor het laatst bijgewerkt door (Ziryan Serçinarî) op: Oct 9 2018 9:28PM
☁️ URL
🔗
🔗
⚠️ Dit item is volgens Kurdipedia''s 📏 Standaarden nog niet afgerond en verder moet het herzien/aangepast worden!
👁 Dit item is 9,539 keer bekeken

📚 Attached files - Version
Type Version 💾📖🕒📅 👫 Toegevoed door
📷 Bestaandsfoto 1.0.19 KB Feb 21 2010 9:48PMHawrê Baxewan
✍️ Bijwerken of herzien van dit item!
☰ Meer
⭐ Toevoegen aan mijn verzameling
💬 Schrijf uw commentaar over dit item!

✍️ Aanpassingen
🏷️ Metadata
RSS

📷 Zoek in Google voor een afbeeldingen voor het geselecteerde item!
🔎 Zoek in Google voor het geselecteerde item!
⠪ Share
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ Warderen
⭐⭐⭐⭐⭐ Uitstekend
⭐⭐⭐⭐ Heel goed
⭐⭐⭐ Gemiddeld
⭐⭐ Armoedig
⭐ Slecht

سامان فەوزی عومەر

📚 Gerelateerde bestanden: 0
🖇 Gekoppelde items: 10
📕 Bibliotheek
1.👁️بنەماکانی یاسای راگەیاندن
2.👁️رووماڵی رۆژنامەوانی تایبەت بە هەواڵی تاوانکاری رووداوەکان دادگاکان
3.👁️میدیای ئەنتەرنێتی و گرفتە یاساییەکانی
📅 Datum & Gebeurtenisen
1.👁️01-10-2009
2.👁️02-10-2004
3.👁️05-10-2007
4.👁️06-04-2005
5.👁️12-10-2004
6.👁️14-04-2003
7.👁️28-08-2004
📂[ Meer...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.04
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| Pagina wordt gegenereerd in: 3,354 seconde(n)!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574