- شوێن و ساڵی لە دایک بوون: گوندی هە شەزینی،
سەنگاوسەنگاو،
چەمچەماڵچەمچەماڵ، /1956
- باری خێزانی: خێزاندارەو کوڕو کچێکی هەیە
- یەکەم دامەزراندنی فەڕمی: 1983 / فەرمانگەی ئاودێری
سلێمانیسلێمانی
- یەکەم دامەزراندنی زانکۆ: 1999 کۆلێجی یاسا /
زانکۆی سلێمانیزانکۆی سلێمانی
- تائێستا (22) ساڵ زیاتر خزمەتی فەڕمی هەیە
- ساڵی 1982 لەسەر هەڵوێستی سیاسی ماوەیەک لە زیندانەکانی (ئەمنی عامەی بەغدا) بووەو ئازارو ئەشکەنجەیەکی زۆر دراوە
- لەهەشتاکاندا چەند ساڵێک لەناو شۆڕشدابووە
- ئێستا یاریدەدەری ڕاگرە لە کۆلێجی یاساو ڕامیاری لە زانکوی سلێمانی
- پلەی زانستی:پڕۆفیسۆری یاریدەدەر
- پسپۆڕی: یاسای گشتی نێودەوڵەتی
بڕوانامە
بەبکالوریس: زانکۆی بەغدا، کۆلێژی یاسا، 1982
ماجستیر: زانکۆی کییڤ، ئۆکراانیا، 1990
- ناونیشانی نامەی ماجستیر: ئامراِزە یاساییەکانی بەربەندکردنی تاوانی جینۆساید لە یاسای گشتی نێودەوڵەتیدا.
دکتۆرا: زانکۆی کییڤ، ئۆکرانیا، 1995
- ناونیشانی نامەی دکتۆرا: کێشەی کەسایەتی یاسایی نێونەتەوەی گەلی کورد لە یاسای نێودەوڵەتیدا.
زمان
-کوردی (زمانی دایک)
-عەرەبی، ڕوسی، فارسی
-ئینگلیزی (باشە)
وتنەوەی ئەم بابەتانە لە زانکۆی سلێمانی و زانکۆکانی تری کوردستاندا (بکالوریس، ماجستیر، دکتۆرا)
1.یاسای گشتی نێودەوڵەتی
2.یاسای دەستوری
3.دەروازەیەک بۆ خوێندنی یاسا
4.مافی مرۆڤ
5.یاسای گشتی سزادان
6.رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان
7.یاسای ڕاگەیاندن
پەڕتووک و لێکۆڵینەوەی زانستی
1.جینۆسایدی گەلی کورد لەبەر ڕۆشنایی یاسای نێودەوڵەتاندا (پەڕتووک) .
2.کێشەی کەسایەتی یاسایی نێونەتەوەیی گەلی کورد (پەڕتووک) .
3.پێوەندیی مەسەلەی کورد بە یاسای نێودەوڵەتانەوە (پەڕتووک) .
4.بارودۆخی کورد لە چەند بابەتێکی یاسای نێودەوڵەتاندا (پەڕتووک) .
5.پێکهاتنی یاسای نێودەوڵەتی و پەیوەندی بە یاسای ناوخۆی دەوڵەتەوە (لێکۆڵینەوە بە زمانی کوردی) ، گۆڤاری زانکۆی سلێمانی ژمارە (5/2001) .
6.تیۆری ئاساییشی هاوبەش و ڕێکخستنی نێودەوڵەتی (لێکۆڵینەوەی بە زمانی عەرەبی) ، گۆڤاری زانکۆی سلێمانی ژمارە (11/2003) .
سەرپەرشتیی و هەڵسەنگاندنی نامەی ماجستیر و دکتۆرا
سەرپەرشتیکردنی زیاتر لە پانزە (15) نامەی ماجستیر و دکتۆرا لە زانکۆی سلێمانی و زانکۆی
کۆیەکۆیە.
بەشداریکردن لە گفتوگۆی زیاتر لە سی و پێنج (35) نامەی ماجستیر و دکتۆرا لە کۆلێژەکانی یاسا و ڕامیاری و زانستە مرۆڤاییەتییەکان لە زانکۆکانی سلێمانی و سەڵاحەدین و کۆیە و
دهۆکدهۆک.
هەڵسەنگاندنی دەیان نامەی ماجستیر و دکتۆرا و لێکۆڵینەوەی زانستی لە بوارەکانی یاسا و زانستە مرۆڤاییەتیەکان لە زانکۆکانی کوردستان و ئێراقدا.
بەشداریکردن لە کۆنگرە زانستییەکاندا
1.کۆنگرەی زانستی زانکۆی سلێمانی 2000.
2.کۆنگرەی زانستی دەربارەی تاوانەکانی ئەنفال،
هەولێرهەولێر 2003.
3.خولی زانستی یاسایی لەپەیمانگای یاسای جنائیی لە شاری (سیراکۆزا–ئیتاڵیا) 2004.
4.گەشتی زانستی بۆ هەندێک زانکۆ لە وڵاتانی میسر و ئەمریکا دەربارەی یاسای جنائی نێودەوڵەتی و مافەکانی مرۆڤ 2004.
5.کۆنفرانسی یاسای زانکۆی دیپۆڵی شیکاگۆ لەکۆلێژی زانستە سیاسییەکانی زانکۆی بەغدا 2004.
6.کۆنفرانسی زانستی زانکۆی دیپۆڵی شیکاگۆ لە کۆلێژی یاسای زانکۆی سلێمانی 2004.
7.کۆنفرانسی زانستی زانکۆی دیپۆڵی شیکاگۆ لە کۆلێژی یاسای زانکۆی سەڵاحەدین لە هەولێر 2004.
8.کۆنفرانسی زانستی زانکۆی دیپۆڵی شیکاگۆ دەربارەی (دادپەروەی جنائی) لە ئێراق هاوینەهەواری دوکان2005.
9.کۆڕی سەندیگای پارێزەران دەربارەی مافی مرۆڤ، هەولێر 2004.
10.کۆنگرەی پەڕڵەمانی کوردستان لەسەر تاوانەکانی ڕژێمی پێشووی ئێراق، هەولێر 2004.
11.کۆنگرەی جینۆساید، هەولێر 2007.
چالاکیی ڕۆشنبیریی و کۆمەڵایەتی
پێشکەشکردنی دەیان کۆڕ و سیمناری ڕۆشنبیری و یاسایی لەناوخۆو دەرەوەی زانکۆ.
بەشداریکردن لەدەیان گفتوگۆی زانستی لەسەر فیدراڵیزم، جیهانگیریی، سیستمی نوێی جیهان، مافەکانی مرۆڤ.
پێشکەشکردنی دەیان سیمینار و بابەت لەرێکخراوەکانی NGO لە کوردستاندا.
ئەندام لە یەکێتی نووسەرانی کورد لە ساڵی 1977-ە وە.
ئەندام لە سەندیکای ڕۆژنامە نووسانی کوردستان.
ئەندام لەسەندیکای یەکێتی ماف پەروەرانی کورد.
دەیان وتار و نووسراوی جۆراوجۆری بڵاوکراوە لە گۆڤار و ڕۆژنامە کوردی و عەربیەکاندا.
ئەندام لە چەندین لیژنەی ڕاوێژکاریدا لە فەرمانگەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
ئەندامی دەستەی ڕاوێژکاری لە چەند گۆڤارێکی هزری و ڕۆشنبیری گشتیدا لە کوردستان.
خاوەنی دوو دیوانی چاپکراوی شیعری بەناوی (هێلانەی نوغرۆ) و (خۆری زیندان) .
دەیان بابەتی ئەدەبی و شیعری نووسراو وەڕگێراو لەرۆژنامە کوردییەکاندا.
چەند هۆنراوەیەکی کراوە بەسرودو گۆرانی.
پۆست و لیژنەی زانستی
بەشداریکردن لە لیژنەی خوێندنی باڵا، لیژنەی زانستی، لیژنەکانی تاقیکردنەوەی قۆناغەکانی بکالوریس و ماجستر و دکتۆرا لەزانکوی سلێمانی.
ڕاگری کۆلێژی یاسا لە زانکۆی کۆیە (2005-2006) .
ئەندامی دەستەی نووسەرانی گۆڤاری زانکۆی سلێمانی (2000-2009) .
کاندیدی لیسی هاوپەیمانی کوردستانی لە پارێزگای سلێمانی بۆ هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی ئێراق لە 2010دا.
تا کۆتایی سالی 2014 زیاتر لە 27 ساڵ زیاتر خزمەتی هەیه. ڕاگری کۆلیجی یاسا و ڕامیارییە لە زانکۆی سلێمانی ساڵانی (2011 - 2012 - 2013 - 2014 - 2015 بە ڕدەوام بووە) . لە ساڵی 2012وە پلەی زانستی پڕۆفیسۆرە. سەرنووسەری گۆڤارێکی ئەکادیمییە بە زمانی عەرەبی لە کۆلیجی یاسا و ڕامیاری / زانکۆی سلێمانی.
[1][2]
ڕۆژی
15-01-202215-01-2022 کۆچی دوایی کرد.