یان ب.د.پ (بە کورمانجی: Partiya Aştî û Demokratiyê، بە تورکی: Barış ve Demokrasi Partisi) پارتێکی سیاسی لە باکووری کوردستان و وڵاتی تورکیا کە هاوکات لەگەڵ داخستنی پارتی کۆمەڵگای دیمۆکراتیک دامەزرا.
ب.د.پ لەسەر ئەگەری داخستنی پارتی کۆمەڵگای دیموکراتی لە 3ی ئایاری 2008 دامەزرا. لە یەکەمین کۆنگرەی ئاسایی بدپ، کە لە 7ی ئەیلوولی 2008 لە ئامەد بەڕیوە چوو، شارەداری پێشووی گمگم، دەمیر چەلیک وەکوو سەرۆکی گشتی بدپ هاتە هەڵبژاردن.
هێمای ئەم پارتە برتییە لە دارێکی بەڕوو لە سەر زەمینەیەکی زەرد. بەڕوو لە فەرهەنگی کوردەواریدا نیشانەی خۆراگری و سووربوون و سەربەرزییە. نەجمەدین غوڵامی، سترانبێژی کورد لە بەندێکی گۆرانییەکی خۆی دا دەڵێت: دار بەڕووم، گەر بێن بۆ بڕینم بە گژی تەور دا دەچم.