پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆشەویستی لە سەردەمی سەرمایەدارییدا
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گوندی کارێز لە کفری ساڵی 1993
27-03-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
بە ئەوینت رابردووم بسڕەوە
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
ئەسحابەسپی-سلێمانی ساڵی 1968
27-03-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کوردبوون، ئاوڕدانەوە لە دوێنێ.. هەنگاوێک بۆ سبەی
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
نەورۆزی ساڵی 1959ی سلێمانی
27-03-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیشاندەران
26-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
وێنە و پێناس
گەڕەکی سابونکەران ساڵی 1987
26-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
هاشم غانم عەباس خەلەف
26-03-2024
سروشت بەکر
ئامار
بابەت 514,786
وێنە 104,249
پەرتووک PDF 18,881
فایلی پەیوەندیدار 94,709
ڤیدیۆ 1,232
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
شەهیدان
ژینا ئەمینی
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
وێنە و پێناس
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیش...
پیرمام - سەڵاحەدین
کوردیپێدیا، مێژووی ڕۆژ بە ڕۆژی کوردستان و کورد دەنووسێتەوە..
پۆل: شوێنەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
1 دەنگ 5
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû1
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

پیرمام - سەڵاحەدین

پیرمام - سەڵاحەدین
هاوینەهەواری سەڵاحەدین یا پیرمام یا سەربەن ئەم شارۆچکەیە بەم هەمو ناوانە ناو دەبردرێت، مەسیف لە ڕوی جوگرافیەوە دەکەوێتە باکوری ڕۆژهەلاتی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان بە دوری نزیکەی 28 کم،کە دەکاتە خواروی ڕیزەچیای سەرکەشی سەفین لەسەر زنجیرە چیایەک لە ڕۆژهەلاتەوە بۆ ڕۆژئاوا ئەم شارۆچکەیە دروستکراوە، هەر چەندە مێژوی ئاوەدانکردنی ئەم شارۆچکەیە بۆ ئەوەندە دور ناگەرێتەوە بەلام لە ئاسەوارەکانەوە ئەوە دەسەلمێنرێ کە ئەم ناوچەیە لە دێرزەمانەوە هەردەم لەلایەن دەسەلاتی زال لەو ناوچەیە بایەخی پێدراوە، بۆنمونە وشەی پیر لە چەند مەزارگەیەک نراوە کە ئەمەش نیشانەی ئەوەیە ئەم ناوچەیە لەلایەن ئێزدیەکانەوە ڕۆژانێک ناوچەیەکی پر بایەخ بوە چونکە وشەی پیر کە نازناوی چینێکی ئاینی ئێزدیەکانە وەکو (چینی شێخ و پیر ومرید) کە پیرمام یەکێکیانە و پیرمروان و پیر ئەبوبەکر یش نمونەی ترن ئەمانە هەمویان مەزارگەن لە مەسیف ودەوروبەری، دیارە دواتر کە دەسەلاتی ناوچەکە دەکەوێتە دەست ئاینخوازانی موسلمان ئەوەتا دەبینین چەندین مەزارگەی پیاوچاکانی ئەوانی لێیە وەکو شێرەسوار لە گوندی حوجران شێخ جافر لە زیارەت و سەیدی بێسەر لە قیرژەو خەلیل وجەلیل لە شیناوەو شێخ پیرمام لە مەسیف وپیرئەبوبەکر لە شێخ مەمودیان شێخ مراد و مەلا وەسمان لە ئاژگە و شێخ یونس و دادە ڕابعە لە گلیاوە و شێخ حسێن وسید ئەحمەد لە سێوەکە و حسن مقسود لە زرگوز، هەروەها بۆ سەردەمی دواتر کاتێک نەتەوەخوازەکان دەسەلاتی ناوچەکە دەگرنە دەست ئەوانیش لە گروپەکانی پێشویان کەمتر بایەخ بەم ناوچەیە نادەن ئەوەتا قەلای دێوین وقەلای دێرێ وقەلای بانەمان نیشانەی ئەوەن کە پادشای کۆرە لەرێگەی ئەم قەلایانەوە دەسەلات لەو ناوچەیە کۆنترۆل دەکا. بۆ سەردەمی دوای ئەوان بگەرێینەوە دەبینین لە سالەکانی سیەکانی سەدەی بیستەم کە بە مێژوی ئاوەدانکردنەوەی مەسیف دادەنرێ کاتێک ڕێگای هاملتۆن دروست دەکرێ کە هەولێر بە خالی سنوری حاجی ئۆمەران دەبەستێتەوە دیارە بەسەر ئەم چیایە تێپەردەبێ ئەوسا لە سەردانێکی پادشای ئەو سەردەمی عێراق کە پادشا فەیسەل دەبێ ناوبراو ئارەزوی گەشت وگوزار بوە کاتێک بەم شووێنەدا ڕەت دەکا دەبینێ ئاوو هەوای ئەم چیایە لە دەوروبەری جیایە هاوینی فێنک وزستانی پر لە بەفرە ئەوەی ئەو کات لە مەسیف بونی هەبو تەنها کوپەیەک ئاوبو کە خێرەومەندێک لە سەر قۆپی ئەو چیایەی بۆ خێری خۆی دانابو کە دەکاتە تەنیشت گۆرستانی شێخ پیرمام ی ئێستا دواترخیوەتێکیان بۆ چەند پۆلیسێکی دارستان هەلدا تا پاسەوانی لەم ڕێگایە و دارستانە چرەکەی بکەن،چونکە خەلکی کاروانچی کاتێک بۆ کاری کاروانی بەم شوێنەدا تێپەریان دەکرد مەترسی ڕێگریان هەبو بە تایبەت ئەوکەسانە کە لە خۆشناوەتیەوە ترێ وهەناریان بۆ ناوچەی گەردیایەتی ودەشتی هەولێر دەبرد لەوێش بە گەنم وجۆ ئالوگۆریان پێ دەکردن ئەو خیوەتەش لە شوێن بنکەی پۆلیسی ئێستا بو نزیک ترافیک لایتی ئێستا، دواتر بنکەی پۆلیس بە فەرمی لە قەلای بانەمان دانرا، ئەوکاتە لۆفەکانی مەسیف ولوتکەکەی وەکو دارستانێکی چر وابو بە دار بەرو داپۆشرابو هەربۆیەش کاتێک خەلکی گوندەکان بەتایبەتیش خەلکی گەلیاوە دەچونە مەسیف کە ئەوکات بە سەربەن دەناسرا دەیان وت دەچینە ناوداران ئەم ناوە دواترو تا سەردەمانێکی نزیکیش لەلایەن خەلکی ناوچەکە هەر بەکار دەهێنرا، بۆئەوەی لەم بازنەیە دەرنەچم حەزدەکەم بنچینەی ناوەکانی تریشتان بۆ شی بکەمەوە :
سەربەن کۆنترین ناوی مەسیفە لە بنەرەتدا بەمانای سەربانی دێت کەدەکاتە سەربانیی چیای پیرمام یترزاراوەی سەربانی قورسبوە وگۆران لە بەکارهێنانی دا ڕویداوە تا بوە بە سەربەن، لەلایەن خەلکانی ڕەسەنی مەسیف ئەم ناوە تام وچێژی تایبەتی خۆی هەیە.
پیرمام، ئەمەش دەگەرێتەوە بۆ ناوی ئەو پیاو چاکەی کە ژیانی لە دۆلێک لە دۆلەکانی دەوروبەری مەسیف بەسەر بردوە کە ئێستا بە گەلی پیرمام دەناسرێ و دوای مردنیشی لە مەسیف دەنێژرێ وئەم چیایەش بەناوی ئەو دەکرێ و دەناسرێ.
سەڵاحەدین، ئەم ناوە لە سەرەتاوەبە فەرمی بەسەریدا دەسەپێندراوە، دەکرێ بلێین پادشای عێراق خۆی ئەم ناوەی هەلبژاردوە هەندێک ئەوناوە بۆ سەڵاحەدینی ئەیوبی دەگەرێننەوە بەلام من بەراستی نازانم.
دیارە دەمێنێتەوە بلێین مەسیف لەچیەوە هاتوە ؟ دوای ئەوەی سەربەن بە فەرمی بە سەڵاحەدین دەناسرێ و وەکو شارێکی گەشت و گوزاری دێتە ناسین دەبێتە هاوینەهەواری سەڵاحەدین بە عەرەبیەکەش دەکاتە مصیف صلاح الدین، بەهۆی زال بونی دەسەلاتی عەرەبی دیارە وشەی مەسیف کە کورت کراوەی مصیف صلاح الدینە دەبێتە پلەیەکی ناوەکانی.
بەهەرحال ئەوەبو ئیتر پادشا بریار دەدا لەم شوێنە کۆشکێکی بۆ دروست بکەن کە تا دوای مردنیشی لە ناو خەلکی ڕەسەنی شارەکە هەر بە قەسری مەلیک دەناسرا دواتر بو بە ئوتێلی سەڵاحەدین و ئێستاش کراوەتە بارەگای پارتێکی کوردستانی، دوای ئەوەی کۆشک بۆ پادشا دروست دەکەن بۆ تەها پادشا ش کە سەرۆکی وەزیران بو خانوێک لە سەروتر دروست دەکرێ کە لە سالانی شەستەکان ئاغایەکی ناوچەکە بەناوی کریم ئاغا دەستی بەسەردا گرت ئێستاش نەوەکانی تیا نیشتەجێن،بەلام ئاسەواری نەماوە، دوائەمە خانوێک بۆ عبدالالە یش دروست دەکەن کە (وصی) بو بە قەسری وەسی دەناسرا ئەمە ئیتر وای کرد بریاری ئەوە بدرێت بکرێتە ناوچەیەکی گەشت و گوزاری. دواتر چەند خانوێک بۆ کرێکارو فەرمانبەران دروست دەکرێ بەدوای ئەمە سینەمایەک وخانو بۆ گەشتوگوزارو ئوتێلێک بەناوی ئوتێل پیرمام و دوکانێک کە بەناوی دوکانی حاجی پیرە دەناسرا ومزگەوتێک لەلایەن خانەوادەی عەتار باشی لە 958 دروست دەکرێ و گازینۆیەک بە ناوی گازینۆی پیرمام و چێشتخانەیەک بەناوی چێشتخانەی شعبی و چایەخانەیەکیش بە چایەخانەی عمر چایچی دەناسرا دوای ئەمە ئوتێلێک بەناوی ئوتێل پیرمام ئیتر هێدی هێدی دەزگاو ڕابواردگەی وەکو مەلەوانگە و مەیدانی تێنس وشتی لەم بابەتە دروست کراو ئیتر دوای پەنجاکان خەلکی بۆ کاسبی وکرێکاری بە لێشاو ڕویان تێکرد بەتایبەت خەلکانی گوندی گەلیاوەو کۆرێ وئاژگەو زرگوز ودەوروبەری هەروەها چەند خێزانێکی عەرەب لە ڕێگەی فەرمانگەی گەشتو گوزار وەکو فەرمانبەر کرێکار لەوێ نیشتەجێ بون، چونکە ئەوکات گەشتو گوزار سەربە دامەزراوی هێلی ئاسنین بو لە وەزارەتی هاتوچۆ.
زۆربەی ئەو خەلکانەی نیشتەجێی گوندەکان بون دوای تەواو بونی کارەکانیان هەر بە پیادەو کەروباربۆ مالەکانیان دەگەرانەوە تەنها هەندێک نەبن ئەوانەی کە لە دور هاتبون هاوینان کەپریان لە گەلای بەرو وگیا دروست دەکرد تیا دەمانەوەو زستانانیش مەتبەخی خانوەکانی گەشتوگوزاریان پێدەدان هەم چاوێکیان لە خانوەکە دەبو هەم بۆخۆشیان زستانان لەسەرماکە ستر دەبون، دوای نەمانی پادشاو دەسەلاتی کۆماری ڕژێمەکانی یەک لە دوای یەک بۆچەند مەرامێک ئەم ناوچەیان بەکار هێناوەو گرنگیان پێیداوە لەوانە لەروی ستراتیژیی سەربازی کە لوتکەی سەرێ ڕەش یان بۆ کۆنترۆل کردنی دەوروبەری بەکار دەهێنا هەروەها بەهۆی جیاوازی کەش و هەوای وەکو ناوچەیەکی گەشت و گوزار خستە گەر کە چەندین پرۆژەی گوزاریان لێ بە ئەنجام گەیاند لەوانە کردنەوەی چەندین میوانخانەی گوزاری وخانوی گوزاری بۆ کرێ ومەلەوانگەو گازینۆ هەم لە مەسیف هەم لە سەرێ ڕەش وێرای کارە خزمەتگوزاریەکانیان هەولی زۆریاندا سیمای شارەکەمان بگۆرن لە ڕێگەی گۆرین و سەپاندنی ناوەکان لەوانە سەربەن یان لێ کردین بە صلاح الدین سەرێ ڕەش یان لێکردبوینە (القمە الجنوبیە) بەلام بەتەقەلای دلسۆزانی خەلکی ناوچەکە هەولەکانیان نەزۆک بون. ئیتر دوای ڕاپەرینیش ئەم شارە قارەمانە باوەشی بۆ خەلکانی ئاوارەی ئێران کردەوەو بە سەدان خانەوادەی کوردی لێقەوماو ڕویان تێکرد و تیای حەوانەوە.
دەسەلاتی مەسیف بەر لە ڕاپەرین ئەم ناوچانەی دەگرتە خۆ
لە باکورەوە لە بناری چیای سەفینەوە لە گوندی خۆران بەرەو خوار بۆ گوندی قەلاسنج و حوجران وگردەچال تا ڕۆژئاوا بۆ شێخ مەمودیان و وسومەلیان لە خواروشیەوە ڕوباری بەستۆرە سنوریەتی تا دەگاتە ڕۆژهەلات کە دەربەندی گۆمەسپان وگراون، تا بەر لەراپەرین کۆی گوندەکانی سەربە مەسیف 76 گوند بون کە بریتی بون لە
و گوندانەی لە خوارەوە لە تەک نەخشەی سەربەن نوسراون:-
1- شێخان 2- بەربیان 3- هەرشەم 4- دێرەسەروکانی 5- ئەلماوان 6- زرگوز 7- درەش 8- پەرپیتان 9- کەپران 10- میرانخور 11- ئاژگە 12- قەپەکیان 13- قەرەقاجین 14- زەرواو 15- ڕەشوان نورو 16- گردی ماوان 17- مام خالان 18- ڕەشوان یوسف 19- خالوان 20- گردمامک 21- کەورسۆر 22- گۆپال 23- وسوملیان 24- گەرودەلالان 25- مەنداوە 26- چەمەبەگەز 27- چرە 28- سەرسول 29- هەبابان 30- کودەریان 31- جەرگەزەوی 32- شیوەپەلک 33 - باوەخەلان 34- کاوانیان 35- تلبەزەرد 36- پانکان 37- دێوین 38- سولێ 39- شێخ مەمودیان 40- زێبارۆک 41- زیارەت کۆرێ 42- کۆرێ 43- گردەچال 44- حوجران 45- تەوسکە 46- قەلاسنج سەرو 47- گۆرەشێر سەرو 48- سەنتەری مەسیف 49- بیرێژ 50- سێوەکە 51- دۆنگزاوە 52- گراوی سەرو 53- گراوی ڕۆژئاوا 54- هەنارە 55- بناو 56- گۆمەسپان 57- دەربەند گۆمەسپان 58- سارتکە 59- قیرژەی ڕۆژهەلات 60- قیرژەی ڕۆژئاوا 61- گراو ڕۆژهەلات 62- قیرژەی خوارو 63- گۆرەشێری خوارو 64- قەلاسنجی ڕۆژئاوا 65- قەلاسنجی ڕۆژهەلات 66- قەلاسنج خوارو ناوەراست 67- خۆران ڕۆژئاوا 68- خۆران ڕۆژهەلات 69- حاجی ئەحمەد 70- سۆرەبان 71-..72- گەریاوە 73- حاجی ئۆمەر 74-... 75- بانەمان 76- توە.
ئەوخانەوادەو کەسایەتیانەی وێرای خەلکی گوندەکانی دەوروبەر بەشداریان لە ئاوەدانکردنەوەی سەربەن کردوە جگە لە خەلکی گوندەکان کە خێزانیان لەوێ نیشتەجێ نەدەکرد چونکە ڕۆژانە یا وەرزانە هاتوچۆیان دەکرد بەتایبەتیش خەلکانی گوندی گەلیاوەو ماوەلۆ کە زەویەکانی ئەو ناوچەیە (مەسیف) یا پاوان یا ڕەزی ئەوان بون بۆخزمەت کردنی ڕەزەکان ولەوەراندنی مەرو مالاتەکانیان هامشۆیان دەکرد وەکو نیشتەجێبون سەرەتا ئەم خێزانانە لەم شارە جێگیر بون و بە پێی زنجیربەندیەکە کە لە خوارەوە ئاماژەمان پێیداوە :یەکەم خێزان فەتاح مجید حمدامین اغا دەبێ دوەمیان : خدرحمد شێخ وەسانی باوکی عەبدولخالق سێیەمیان : مەحمود خۆرانی و چوارەمیان : عمر میکائیل عمر ناسراو بە عمێ هەرکی و پێنجەمیان : ملا عمر سەعید و دواتر مستەفا قەساب و خلیفە حمد و دواتر عوسمان وەستا حسن ناسراو بە عوسمان چاوشین ئیتر لە دوای سالەکانی پەنجاوە خەلک بە مەبەستی کارکردن بە لێشاو ڕوی تێدەکەن ئەمە سەرباری ئەوەی خەلکانی گوندەکانی دەوروبەر بەتایبەتیش گەلیاوە هەروەکو پێشتر ئاماژەمان پێداوە بۆکارکردن وبەخێو کردنی مەرومالات ورەزو باخاتەکانیان هاتو چۆیان دەکرد کە تا ئەم دواییەش ئاسەواری ڕەزەکانیان مابو.
شیاوی باسە بلێین یەکەم موختاری مەسیف (حسێن کریم سلیم) دەبێ یەکەم قوتابخانەش لە سالی خوێندنی 1956- 1957 دەبێ کە خوێندن لە خانوێکی گوزاری بەرێوە دەبرێ کە پێی دەوترا خانوی ژمارە 4 دواتر ئەم خانوە لە حەفتاکان کرایە بانکی ڕافدین ئەپارتمانی خوێندنگا بە فەرمی خوێندنگای سەریرەش بو دواتر خوێندنگای سەڵاحەدین ئەمان لە سالەکانی سەرەتای شەستەکان دروست کران، یەکەم سالی خوێندنی ناوەندی سالی خوێندنی 1967 -1968 بو یەکەم سالی خوێندنی دواناوەندیش سالی 1971 – 1972 بو.
وزەی کارەبا لە مەسیف لە شەستەکان بۆی هات پێشتریش دوو مولدەی وەبەرهێنانی کارەبا هەبون کە لە پەنجاکانەوە داندرابون.
ئەم بابەتە 13,402 جار بینراوە
هاشتاگ
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 8
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
جۆری شوێن / شوێنەوار: شارەدێ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 98%
98%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 08-02-2010 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( بەناز جۆڵا )ەوە لە: 23-10-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 13,402 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.110 KB 08-02-2010 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
08-03-2015
هاوڕێ باخەوان
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
17-11-2012
هاوڕێ باخەوان
سمکۆ عەزیز
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە ئەحمەد
ژینا ئەمینی
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
25-03-2024
زریان سەرچناری
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
وێنە و پێناس
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیشاندەران
26-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیشاندەران
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆشەویستی لە سەردەمی سەرمایەدارییدا
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گوندی کارێز لە کفری ساڵی 1993
27-03-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
بە ئەوینت رابردووم بسڕەوە
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
ئەسحابەسپی-سلێمانی ساڵی 1968
27-03-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کوردبوون، ئاوڕدانەوە لە دوێنێ.. هەنگاوێک بۆ سبەی
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
نەورۆزی ساڵی 1959ی سلێمانی
27-03-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیشاندەران
26-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
وێنە و پێناس
گەڕەکی سابونکەران ساڵی 1987
26-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
هاشم غانم عەباس خەلەف
26-03-2024
سروشت بەکر
ئامار
بابەت 514,786
وێنە 104,249
پەرتووک PDF 18,881
فایلی پەیوەندیدار 94,709
ڤیدیۆ 1,232

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.109 چرکە!