خەڵکی گوندی (دێم قشڵاق) ە، کە دەکەوێتە سەر ڕووباری ئاراس. کچە کوردێکی تەمەن (28) ساڵە، کە لە لقی (15) ی دادگای شۆڕشی تاران بڕیاری سزای لەسێدارەدانی بۆ بڕایەوە. شیرین لە گوڵانی (ئۆردی بەهشت) (1387) لە لایەن #سوپای پاسداران# لە تاران دەستگیرکراوە.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2010/3393/0003.JPG=KTML_Photo_Alt=شیرین عەلەم هولی=KTML_Style=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2010/3393/0003.JPG=KTML_Photo_End=
شیرین پاش دەستگیرکردنەکەی بۆ ماوەی (25) ڕۆژ لە شوێنێکی نادیاردا لە ژێر ئەشکەنجەی قورسی دەروونی و جەستەیدا بووە. پاش ئەو ماوە بۆ بەشی (209) ی زیندانی (ئەوین) ی تاران دەگوازرێتەوە، سەرەتا بە هۆی ئەوە وە کە زۆر ئەشکەنجەدراوە و ئەگەری مردنی هەیە بەرپرسانی زیندانی ئەوین ئامادە نابن شیرین وەربگرن، بۆیە ڕۆژی دواتر پاش سەودایەک جەستە نیوە گیانەکەی شیرین وەردەگرن و پاش دوو مانگ دەنێردرێتە بەشی ژنان لە زیندانی ئەوین. لە ڕۆژی (28) ی سەرماوزەی 1388 (2009) دا لقی پانزەی دادگەی شۆڕشی تاران بە تۆمەتی موحاربە و پەیوندی لە (#پژاک#) دا سزای لەسێدارەدانی بۆ دەبڕێتەوە، هەروەها بەتۆمەتی چوونە دەرەوەی نایاسایی لە سنوور سزای دوو ساڵ زیندانیشی بۆ دەبڕێتەوە.
رۆژی #09-05-2010# لەلایەن داگیرکەری ئێرانەوە لەگەڵ #عەلی حەیدەریان#، فەرهاد وەکیلی و #فەرزاد کەمانگەر#.لەسێدارەدەدرێت.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 210,736 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!