شیرین عەلەم هولی
خەڵکی گوندی (دێم قشڵاق) ە، کە دەکەوێتە سەر رووباری ئاراس. کچە کوردێکی تەمەن (28) ساڵە، کە لە لقی (15) ی دادگای شۆڕشی تاران بڕیاری سزای لەسێدارەدانی بۆ بڕایەوە. شیرین لە گوڵانی (ئۆردی بەهشت) (1387) لە لایەن
سوپای پاسدارانسوپای پاسداران لە تاران دەستگیرکراوە.
شیرین پاش دەستگیرکردنەکەی بۆ ماوەی (25) رۆژ لە شوێنێکی نادیاردا لە ژێر ئەشکەنجەی قورسی دەروونیو جەستەیدا بووە. پاش ئەو ماوە بۆ بەشی (209) ی زیندانی (ئەوین) ی تاران دەگوازرێتەوە، سەرەتا بە هۆی ئەوەو کە زۆر ئەشکەنجەکراوەو ئەگەری مردنی هەیە بەرپرسانی زیندانی ئەوین ئامادە نابن شیرین وەربگرن، بۆیە رۆژی دواتر پاش سەودایەک جەستە نیوە گیانەکەی شیرین وەردەگرنو پاش دوو مانگ دەنێردرێتە بەشی ژنان لە زیندانی ئەوین. لە رۆژی (28) ی سەرماوزەی (1388) دا لقی پانزەی دادگەی شۆڕشی تاران بە تۆمەتی موحاربەو پەیوندی لە (
پژاکپژاک) دا سزای لەسێدارەدانی بۆ دەبڕێتەوە، هەروەها بەتۆمەتی چوونە دەرەوەی نایاسایی لە سنوور سزای دوو ساڵ زیندانیشی بۆ دەبڕێتەوە.
رۆژی
09-05-201009-05-2010 لەلایەن داگیرکەری ئێرانەوە لەگەڵ
عەلی حەیدەریانعەلی حەیدەریان،
فەرهاد وەکیلیفەرهاد وەکیلی و
فەرزاد کەمانگەرفەرزاد کەمانگەر.لەسێدارەدەدرێت.
⚠️ Questo articolo è stato scritto in (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull''icona
per aprire l''articolo in lingua originale!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!