عەلی حسێن میرزا، ساڵی (1941) لە گوندی (بناوەسووتەی) #پێنجوێن# لەدایک بووە، هەرلە مناڵییەوە دەخرێتە بەر خوێندنو دوای وەرگرتنی ئیجازەی مەلایەتی، دەبێتە وتاربێژو مامۆستا لە خانەقای بیارە، پاشان لە بەغداد تاقیکردنەوە دەکاتو لەوێش ئیجازەی زانستی وەردەگرێت، چەند ساڵێک وتاربێژی مزگەوتی سەیدسادق بوو، لەگەڵ ڕاگەیاندنی بزووتنەوەی پەیوەندی ئیسلامیی لە (1984) دەچێتە شاخو پۆستی جێگری ڕابەری گشتیو بەرپرسی مەکتەبی عەسکەری وەردەگرێت، بە هەمان شێوە لە بزووتنەوەی ئیسلامیی دەبێتە ئەندامی مەکتەبی سیاسییو بەرپرسی مەکتەبی عەسکەری، ڕۆژی (#09-03-1988#) لە ئەنجامی بۆردومانی فڕۆکەی عێراق لە بەرەی جەنگی سیمان کوژرا.
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون
کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 4,963 گل سئرکریائە(دێینە)