عەبدولعەزیز کوڕی شێخ ئەمین شێخ ئەحمەد، لە بنەماڵەی شێخ ئیلیاسە، ساڵی (1928ز) لە گوندی #پاڕەزان#ی #شارباژێر# لەدایک بووە، لە تەمەنی حەوت ساڵییەوە دەستی داوەتە خوێندنو لای مەلا ساڵح ئیجازەی مەلایەتی وەرگرتووە، نووسەرێکی کارامە و بەسەلیقە بوو.
$گرنگترین بەرهەمەکان$
- ژیانی پێغەمبەری مەزن
- نمونەیەک لە ئیسلام
- پێنج پایەکانی ئیسلام
- لە دەروازەی ئیسلامەوە
- پاشکۆی ژیان
- خێزانی بەختیار و کۆمەڵی کامەران
- کوڕێکی لاسار و باوکێکی هەژار
- ئیسلام و بەرنامەی ژیان
- ئیسلام کارە نەک تەمەڵی
- دوو خەربزە بەدەستێک هەڵناگیرێت
ئەمە وێڕای ئەوەی چەندین وتاری لە گۆڤاری (التربیة الإسلامیة)دا بڵاوکردۆتەوە.
شەوی 22/23-12-1976کۆچی دوایی کردووە.[1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 7,109