ساڵی (1904ز) لە دایک بووە، لای زانایانی ناوچەی سلێمانی دەستی داوەتە خوێندنی زانستە شەرعییەکان و لەسەردەستی شێخ عومەر قەرەداغی ئیجازەی مەلایەتی وەرگرتووە، پاشان دەبێتە مەلا لە گوندی تریفەی ناوچەی هەڵەبجە، ساڵی (1949) دێتە هەڵەبجەو لە گەڕەکی کانی عاشقان مزگەوتێک بنیادئەنێت، لە کاتی سەردانی بۆ بەغداد بە مەبەستی تۆمارکردنی مزگەوتەکە لەسەر میلاکی ئەوقاف ئاشنایەتی لەگەڵ شێخ ئەمجەد زەهاوی پەیدادەکات، زانایەکی لێهاتوو بەتوانای ناوچەکە بووە، چەندین کەس لەسەردەستی ئەو ئیجازەی زانستیان وەرگرتوە، لە (17-11-1990) لە سنە کۆچی دوایی کردووە.