ساڵی (1922 ز.) لە گوندی پریس لە ناوچەی #هەڵەبجە# لەدایک بووە، لای باوکی و مەلا ساڵحی گەورە خوێندویەتی و ئیجازەی زانستی وەرگرتووە، موفەسیر و زانایەکی لێهاتوو خاوەن هەڵوێست و ناسراوی کوردستان و جیهانی ئیسلامییە، چەند بەرهەمی نووسراوی هەیە، بەناوبانگترینیان تەفسیری قورئانی پیرۆزە کە لە دوتوێی پانزە بەرگ و (5400) لاپەڕەدا چاپی کردووە، دەیان زانا لەسەردەستی ئەو ئیجازەی زانستیان وەرگرتووە، چەند جارێک لەسەر هەڵوێستی بوێرانەی لەلایەن حکومەتە یەک لە دوای یەکەکانی ئێراقەوە دەستبەسەر کراوە، لە ساڵی (1987) ەوە ڕابەری #بزووتنەوەی ئیسلامی#ی بووە، لە (12-05-1999) لە شاری دیمەشق کۆچی دوایی کرد. [1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 11,179