تەها ئاغاجان
ژیاننامە
ناوی تەواوی (تەها ئاغاجان کەرەم) لە دایکبووی ساڵی 1957 لە شاری
خانەقینخانەقین وە لەسەرەتای ساڵانی 1970 لە خانەقینەوە بەرەو شاری
هەولێرهەولێر بە شێوەیەکی خێزانییەوە نیشتەجێ دەبن, وە دەرچووی پەیمانگای تەکنیکی شاری هەولێرە, وە جێگای ئاماژەیە کە خاوەنی سێ خووشک و سێ برای خوێندەوارە.
وە دەستپێکی کاری هونەری دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1975 کە بە یەکەم شانۆگەری بەناوی مڕۆڤ و ئازارەکانەوە کە لە دەرهێنان ونواندنی خۆی دا بووە لە هۆڵی گەل پێشکەشی کردووە لە پاشان لە چەندین شانۆگەری و بەرنامەی تەلەفزیۆنی کە دیارترین بەرنامە بەرنامەی زووم زوومە لە ساڵی 1991 لەکەناڵی گەلی کوردستان پەخشکدەکرا وە جگە لەمانە بەشداری لە چەندین زنجیرە درامای تەلەفزیۆنی کردوە لەگەڵ ئەوەشدا لە چەندین فلیمی سینەمایی دا وەکو ئەکتەر رۆلی بینیوە لەگەڵ چەندین کورتە فلیمی تر....
دیارترین ئەو شانۆگەریانەی کە هونەرمەند تەها ئاغاجان ڕۆلیان تێدا بینیوە ئەمانەن
1.شانۆگەری محەمەد و سێوی...نواندن
2.شانۆگەری لاس و غەزال...نواندن
3.شانۆگەری حەمەدۆک...نواندن
4.شانۆگەری مۆرانە...نواندن
5شانۆگەری گوریس...نواندن
6.شانۆگەری هەژاری..نواندن
7.شانۆگەری پەپوو...نواندن
8.شانۆگەری چیای ئاگرین... نواندن
9شانۆگەری ماندوکراو... نواندن
10شانۆگەری مەمو زین...نواندن
11شانۆگەری یۆلیۆس و قەیسەر...نواندن
12.شانۆگەری چیرۆکی ئەوپیاوەی خۆی کووشت...نواندن
13.شانۆگەری ئەراکی بەشی 1|2|3|...ئامادەکردن
14. شانۆگەری تەنەکەی نەوت...نواندن
جێگای ئاماژە کە بەیەکێک لە هونەرمەندە ناسراوەکانی هەولێری پایتەخت و کوردستان دادەنریت کە خاوەن مێژوویەکی جوانی بزووتنەوەی شانۆ و سینەماو دراما کوردی بوو , بەڵام بۆ دواجار لە بەرواری 15-02-2017 بە نەخۆشیەکی کووشندە ماڵئاوایی لە هونەر و دۆستانی کرد.
[1] ⚠️ Bu madde (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmış olan, orijinal dilinde öğeyi açmak için simgesini
tıklayın!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!