Kurdipedia.org
🏠 البداية
کوردیی ناوەڕاستکوردیی ناوەڕاست
📧اتصال
ℹ️حول كورديبيديا!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
المزيد
Kurdipedia
کوردیی ناوەڕاست
🏠|📧|حول كورديبيديا!|المکتبة|📅
🔀 موضوع عشوائي
❓ المعاينة
📏 قوانين الأستعمال
🔎 بحث متقدم
➕ ارسال
🔧 الأدوات
🏁 اللغات
🔑 حسابي
✚ موضوعات جديدة
🏰 ناحية القحطانية
ناحية القحطانية إحدى نواحي سوريا تتبع إداريّاً لمحافظة الحسكة منطقة القامشلي ومركزها بلدة القحطانية، بلغ تعداد سكان الناحية 65,685 نسمة حسب التعداد السكاني لعام 2004. [1]
🏰 ناحية القحطانية
👫 الشخصیات
طيار بكي بن مصطفی - أبو زوراب
📕 المکتبة
البعد الفكری للفيدرالية و ت...
👫 الشخصیات
لالش ميدي
👫 الشخصیات
مستورة أردلان
📖 بحوث قصیرة
الجانب الإداري والاقتصادي ل...
👫 جەبار فەرمان | صنف: الشخصیات | لغة السجل: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ Share
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ تقييم المقال
1 صوت 5 ⭐
⭐⭐⭐⭐⭐ ممتاز
⭐⭐⭐⭐ جيد جدا
⭐⭐⭐ متوسط
⭐⭐ ليست سيئة
⭐ سيء
☰ المزيد
⭐ أضف الی مجموعتي
💬 اعطي رأيک بهذا المقال!

✍️ تأريخ السجل
🏷️ Metadata
RSS

📷 أبحث علی صورة السجل المختار في گوگل
🔎 أبحث علی سجل المختار في گوگل
✍️✍️ تعديل السجل

جەبار فەرمان
لە رۆژی 08-06-1947 لە گوندی بان میل-ی خانەقینخانەقین کە ئێستا بەشێکە لەوشارە، لەدایکبووە.
رۆژی 18-09-1954 چۆتە قوتابخانەی کارێز لە گوندی کارێزی خانەقینو دەستیکردووە بە خوێندنو ساڵی 1960 خوێندنی سەرەتایی تەواوکردووە.
لە ساڵی 1967 خوێندنی ناوەندی لە شاری خانەقین تەواوکردووە،
دواتر لە پەیمانگەی مامۆستایان لە شاری باقوبە وەرگیراوەو پاشان بەسەرکەوتوویی تەواویکردووە.
لەماوەی بوونی لە پەیمانگە خوێندکارێکی زیرەک بووەو لە دەیان چالاکیی خوێندکاریدا بەشداریکردووە.
دوای تەواوکردنی پەیمانگە، لەگوندی بوهرز-ی سەر بە پارێزگای دیالە بووەتە مامۆستاو دوای ساڵێک چووەتە بەغداو لە قوتابخانەی سەورە لە مەدینە سەورەی بەغدا بۆتە مامۆستا.
ساڵی 1971 لە زانکۆی موستەنسریە-ی بەغدا لە کۆلێژی فیزیا وەگیراوە،
هەر لەو ماوەیەدا پەیوەندیکردووە بەکۆمەڵەی مارکسی لینینی کوردستان کە دواتر بوو بە کۆمەڵەی رەنجدەرانی کوردستان.
دوای دووساڵ خوێندنو لەگەڵ دەستپێکردنەوەی شەڕ لەنێوان شۆڕشی کوردو حکومەتی بەعس لەساڵی 1974 بووە بەپێشمەرگەپێشمەرگە.
دوای نسکۆ لەساڵی 1975 گەڕاوەتەوە ناوشار درێژەی بەکاری حزبیو خەباتی نهێنی داوە.
هەمان ساڵ لەگەڵ یەکەم دەستەی تێکۆشەرانی کۆمەڵەدا دەکەوێتە دەستی دوژمنو زیندانی کراوە.
لەساڵی 1975 تا 1979 لە زیندانەکانی ئەمنی خاسەو فەزیلیەو ئەبوغرێب ماوەتەوەو چەندین جۆر ئەشکەنجە دراوە،
لەو ماوەیەشدا نموونەی خۆڕاگریی بووە.
لە 17-04-1980 پەیوەندیکردووە بەهێزی پێشمەرگەی (ی.ن.ک)ەوە.
سەرەتا بۆتە رابەر سیاسی لە هەرێمی دوو،
پاشان کراوەتە لێپرسراوی کەرتی رێکخستنی چۆمانچۆمان،
دوای کۆنفرانسی دووی کۆمەڵە بۆتە لێپرسراوی رێکخراوی دووی کۆمەڵە،
دواتریش مەڵبەندی یەک.
کاک جەبار لە ژیانی شاخو پێشمەرگایەتیدا وێڕای کاری رێکخراوەییو دەرکەوتنی وەک کادیرێکی لێهاتووی رێکخستن،
کادیرێکی بەتوانای سەربازیی-یش بووە،
بەشداری دەیانو سەدان داستانو نەبەردی هێزی پێشمەرگەی کردووە،
هەروەها سەرپەرشتیو فەرماندەیی زۆر داستانو رووبەڕووبوونەوە بووە کە بۆتە هۆی بەرزبوونەوەی ورەی پێشمەرگەو خەڵکی کوردستانو لەبەرامبەردا دوژمن تووشی شکستی گەورە بووە.
ساڵی 1988 بۆتە نوێنەری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە مەکتەبی تەنفیزی بەرەی کوردستانی،
ساڵی 1990 لەولاتی سوریا بەهەمان ناونیشان خەباتی کردووە.
ساڵی 1991 لەگەڵ بەڕێز مام جەلالمام جەلال لە راپەڕیندا گەڕاوەتەوە کوردستان.
لە دووەم راپەڕینی خەڵکی سلێمانیسلێمانی رۆڵی بنچینەیی گێڕاوە.
لە ساڵی 1991 رۆڵێکی بەرچاوی بینیوە لە دامەزراندنی کۆلێژی سەربازیو بنیاتنانەوەی نەخۆشخانەی شۆڕشو هەروەها کراوەتە سەرلەشکری یەک-ی (ی.ن.ک).
ساڵی 1992 کراوەتە لێپرسراوی مەکتەبی عەسکەری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
ساڵی 1992 ناوەندی رووناکبیریو کۆمەڵایەتی گەرمەسێری دامەزراندووە.
لە یەکەم کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کراوەتە وەزیری پێشمەرگەو لە ساڵی 1995 کراوەتە وەزیری ناوخۆ،
لە هەمانساڵدا ئەرکی وەزیری پەروەردەو پاشان وەزیری شارەوانی بەوەکالەت-ی پێسپێردراوە.
ساڵی 1999 کراوەتە جێگری فەرماندەیی گشتیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان،
هەر لەو ساڵەدا یانەی وەرزشی پێشمەرگەی دامەزراندووەو بۆتە سەرۆکی یانەکە.
دوا پلەشی ئەندامی مەکتەبی سیاسی (ی.ن.ک) بووە.
بەداخەوە، چەندساڵێک بەر لەکۆچی دواییکردنی،
گرفتاری نەخۆشییەکی ترسناک بوو،
بەوهۆیەشەوە لەئەرکو فەرمانو خزمەتە بەردەوامەکانی دابڕاو سەرەڕای هەوڵی جدیو بەردەوامی (ی.ن.ک) بۆ چارەسەرکردنیو گەیاندنی بەچەندین وڵات، بەلام دواجار چاوەکانی لێکناو لەڕۆژی 09-08-2007 لە سلێمانی کۆچی دوایی کرد.

⚠️ دون هذا السجل بلغة (🏳️ کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة لفتح السجل باللغة المدونة!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
🗄 المصادر
[1] 📡 موقع الكتروني | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی بادینان
📚 الملفات ذات الصلة: 20
🖇 السجلات المرتبطة: 24
🏰 الأماکن
1.👁️بان میل
👫 الشخصیات
1.👁️بڵێسە جەبار فەرمان
2.👁️رەوەند جەبار فەرمان
🔣 المتفرقات
1.👁️کۆنگرەی سێیەمی یەکێتی نیشتمانی کوردستان
📖 بحوث قصیرة
1.👁️وریای وەهابی نەققاڕ
📅 تواریخ وأحداث
1.👁️06-08-1947
2.👁️08-06-1947
3.👁️09-08-2007
4.👁️10-12-1985
5.👁️18-09-1994
6.👁️1983
7.👁️1984
📷 صور وتعریف
1.👁️جەبار فەرمان لە بەرەی قەیوان-ماوەت
2.👁️جەبار فەرمان و بڵێسەی کچی لە رووبارێک بە سیم دەپەڕنەوە
3.👁️جەبار فەرمان و سەبیحەی هاوسەری و هەردوو کچەکەی‬
4.👁️جەبار فەرمان، ئازاد هەورامی و عومەری سەید عەلی.. 1987
5.👁️جەبار فەرمان، هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، جەلال تاڵەبانی و...
6.👁️جەلال تاڵەبانی و جەبار فەرمان
7.👁️شێخ عەلی، ئازاد هەورامی، جەبار فرمان و بەکر حاجی سەفەر
8.👁️مام جەلال و کۆمەڵێک پێشمەرگە
9.👁️ملازم عومەر، مەسعود بارزانی، نەوشیروان مستەفا، جەبار فەرمان
10.👁️وێنەی جەبار فەرمان و سەبیحەخانی هاوژینی لەگەڵ دوو لە مناڵەکانیان بەسواری وڵاغەوە
11.👁️وێنەیەکی جەبار فەرمان و بڵێسەی کچی لە کاتی پەڕینەوەیان بە سیمێک لە ئاوێک
12.👁️وێنەیەکی جەبار فەرمان و مام جەلال و... لە سەرەتای ساڵانی هەشتاکاندا
📂[ المزيد...]

⁉️ خصائص السجل
🏷️ صنف: 👫 الشخصیات
🏳️ لغة السجل: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 تأريخ الولادة: 06-08-1947
📅 تأريخ الوفاة: 09-08-2007 (60 سنة)
⚤ الجنس: 👨 رجال
🗺 الدولة - الأقلیم: ⬇️ جنوب کردستان
⛓️ السجن: No specified
👥 القومیة: ☀️ کردي(ة)
🌐 اللغة - اللهجة: 🏳️ ک. لري
🏙 المدن: ⚪ خانقين
💓 علی قيد الحياة؟: ✖️ ✖️
👫 نوع الشخص: 🕴 ناشط سياسي

⁉️ Technical Metadata
✨ جودة السجل: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
سيء👎
✖️
 40%-49%
سيء
✖️
 50%-59%
ليست سيئة
✔️
 60%-69%
متوسط
✔️
 70%-79%
جيد جدا
✔️
 80%-89%
جيد جدا👍
✔️
 90%-99%
ممتاز👏
99%
✔️
تم أدخال هذا السجل من قبل (هاوڕێ باخەوان) في Jan 18 2010 9:49AM
✍️ تم تعديل هذا السجل من قبل (زریان سەرچناری) في Jun 18 2019 7:57PM
☁️ عنوان السجل
🔗
🔗
👁 تمت مشاهدة هذا السجل 23,915 مرة

📚 الملفات المرفقة - Version
نوع Version 💾📖🕒📅 👫 اسم المحرر
📷 ملف الصورة 1.0.111 KB Jan 18 2010 9:49AMهاوڕێ باخەوان
📚 المکتبة
  🕮 الاتحاد القومي الديمقر...
  🕮 استقلال كوردستان؛ الأف...
  🕮 قراءة البعث للفاشية ال...
  🕮 البعد الفكری للفيدرالي...
  🕮 المزيد...


📅 التسلسل الزمني للأحداث
  🗓️ 25-10-2020
  🗓️ 24-10-2020
  🗓️ 23-10-2020
  🗓️ 22-10-2020
  🗓️ 21-10-2020
  🗓️ 20-10-2020
  🗓️ 19-10-2020


💳 تبرع
👫 زملاء کورديپديا
💬 تقييماتکم
⭐ المجموعات
📌 Actual
طيار بكي بن مصطفی - أبو زوراب
نبذة عن حياة الرفيق الراحل طيار بكي أبو زوراب 1958-2018
طيار بكي بن مصطفی من مواليد –قنطرة- كوباني مواليد 1958 من عائلة فلاحيه كسائر العائلات الكوردية التي تعمل في مجال الزراعة هاجر كغيرها من الأسر الكردية من مدينة (كوباني) إلی مدينة (سري كانية) للعمل في الزراعة وكان ذلك عام (1965) بعدها تزوج و أصبح أبا لتسعة أولاد أربعة بنات وخمس شباب.
التحق كغيره من الأطفال بالكتاتيب القرآنية في الجوامع ثم المدرسة إلا أن الظروف المعاشية وقفت أمام إكمال دراسته حيث لم يكمل الدراسة الإعدادية.
انتسب إلی حزب الد
طيار بكي بن مصطفی - أبو زوراب
البعد الفكری للفيدرالية و تطبيقاتها
خالد مجيد فرج
البعد الفكری للفيدرالية و تطبيقاتها
لالش ميدي
لالش ميدي فنان كردي مبدع و صاحب صوت جبلي ، يشق طريقه في عالم الموسيقى والفولكلور الكردي بخطى ثابتة.
حياته :
ولد الفنان الكردي لالش ميدي في مدينة القامشلي كبرى مدن غربي كردستان سنة 1991، بدأ الغناء في عمر مبكر {سن العاشر } و أنتقل إليه عدوى غناء من شقيقه الفنان شفان ميدي الذي يعتبر بنسبة له المثل الأعلى في مهنة الفن .
بدأ الغناء بشكل علني وكان الغناء الفولكلوري شغفه الوحيد إلا أن أصبح فنان متمرس في أداء الأغنية الفولكلورية ذات الأداء الصعب و الدقيق ، وبصوته الجبلي و شغفه ومحاولة إحياء الأغني
لالش ميدي
مستورة أردلان
مستورة أو مستورة أردلان ولد سنة 1805 وتوفيت سنة 1848، هي ماهشرف خانم الكردستاني (بالكردية: مەستوورە ئەردەڵان) من سنندج من كردستان الايران أحد أشهر الشعراء والمؤرخین الكرد. لها كتابات في الشعر، التأريخ و العقائد. كانت مستورة أول شاعرة ومؤرخة كردية.
مستورة أردلان
الجانب الإداري والاقتصادي لناحية قرة حسن
جانب الإداري والاقتصادي لناحية قرة حسن (ليلان)
- اعداد: پشتيوان أكبر حفتاچشمي
- تقع ناحية قرة حسن وقراها في شرق وجنوب شرق مدينة كركوك، هذه الناحية تابعة لمركز قضاء مدينة كركوك.
مركز هذه الناحية هي قصبة ليلان الذي تبعد 20 كيلومترا عن مركز محافظة كركوك.
يعود تشكيل هذه الناحية رسميا الى عهد الملك غازي بن الملك فيصل الأول سنة 1937م ( بوجب قرار الملكي رقم 58 في 08-02-1937 المنشور في جريدة الوقائع العراقية في العدد 1556 ص3 ), وكان مركزها في قرية خاڵوبازیاني في بادىء الأمر ( تقع هذه القرية شرق مدي
الجانب الإداري والاقتصادي لناحية قرة حسن

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.10
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| وقت تکوين الصفحة: 0,171 ثانية
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574