图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 514,832
图片 104,254
书籍 18,882
相关文件 94,711
Video 1,232
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
کوردستانی نوێ
小组: 刊物 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook3
Twitter0
Telegram1
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber1
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link1
排名项目
2 投票 5
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû1
English1
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کوردستانی نوێ

کوردستانی نوێ
ڕۆژی 12-01-1992 ژمارە سفری ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ چاپ وبڵاوکراوەیەوە و بووە یەکەم ڕۆژنامەی ڕۆژانەی دوای ڕاپەرِینەکەی خەڵکی کوردستان لەئاداری 1991 کە تائێستاش بەردەوامە لەدەرچوون، کە بۆئەوێ ڕۆژێ دەرکردنی ڕۆژنامە بەواتای ڕۆژنامەی هەواڵ و بەدواداچوونی ڕۆژنامەگەریی، کارێکی ئاسان نەبوو.
ئەگەرچی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# لەمێژووی سیاسی و پێشمەرگایەتی و ڕۆشنبیریی و ڕۆژنامەگەریی خۆیدا خاوەنی سەدان نەبەردیو بەرهەمی داهێنارانەو کاری دەستپێشخەرییانەو داهێنانە، بەڵام بۆ دەرکردنی ڕۆژنامەیەکی ڕۆژنامە دوای پرس ورِایەکی زۆرو وەدەستخستنی وەڵامی دەیان پرسیار، ئینجا برِیاریدا کە گەڵاڵەنامەکانی سەر کاغەز بۆ کاریی پراکتیکی بگوازێتەوە.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2010/3283/0003.JPG=KTML_Photo_Alt=کوردستانی نوێ=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2010/3283/0003.JPG=KTML_Photo_End=
هەرلەگەڵ ڕۆژەگەرمو بەجۆشەکانی ڕاپەرِینی 1991دا ئەو بیرۆکەیە خرایە سەر کاغەز تابەشێوەیەکی عەمەلی ئیشی بۆ بکرێت، بۆ ئەمەش بەگوێرەی ڕێنماییو دوای بروسکەیەکی هەڤاڵ #مام جەلال# برِیاری جێبەجێکردنی درا، لە #هەولێر#و #سلێمانی# دەست بەکۆبوونەوە کرا. لە هەولێر دوو دانیشتنی فراوانکرا، یەکێکیان بەسەرپەرشتی کاک کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی و کۆبوونەوەی دووەمیش بەسەرپەرشتی کاک ئەرسەلان بایز، لەهەردوو کۆبوونەوەکەدا کۆمەڵێک ئەدیب و نووسەرو شارەزای بواری هونەری ئامادەیبوون. لەشاری سلێمانیش بۆ هەمان مەبەست چەند دیدارێک ڕێکخرا.
دوای ئەوەی ستافێک بۆ ڕۆژنامەکە دیاریکرا، ڕۆژی 1 02-01-1992 ژمارە سفری ڕۆژنامەی کوردستانی نوآ خرایە ژێرچاپو بڵاوکرایەوە کە لێی نووسرابوو (کوردستانی نوێ، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەریدەکات) و شاری هەولێر بووە بنکەی سەرەکی ڕۆژنامەکەو چاپخانەی ڕۆشنبیری دەسنیشانکرا بۆ چاپکردنی ڕۆژنامەکە.
دەرکردنی ژمارە سفر تاقیکردنەوەیەکی سەخت بوو، زۆربەی هەرەزۆری ستافی ڕۆژنامەکە ڕۆژیان لەچاپخانە کردەوە، دوای 14 ڕۆژ پشوو بۆ دابەشکردنی کاروبارەکان بەکاری ئیداریشەوە، ڕۆژی 26-01-1992 ژمارە(1) لەرۆژنامەی کوردستانی نوێ چاپو بڵاوکرایەوەو وەک ڕۆژنامەیەکی ڕۆژانە دەستی بەبڵاوکردنەوە کرد.
کوردستانی نوێ یەکەمین ڕۆژنامەشە کەداوای مۆڵەتی دەرکردنی لە #وەزارەتی ڕۆشنبیری# حکومەتی هەرێمی کوردستانکردووەو وەزارەتیش مۆڵەتی ژمارە یەکی بە ڕۆژنامەکە داوە.

$لاپەرِەکانی ڕۆژنامەکە$
لە ژمارەسفر تاکو ژمارە 81، ڕەنگی ڕۆژنامەکە ڕەشو سپی و سوورە. لەژمارە 82 تا 94 ڕەنگی ڕەش و سپی و سەوز بەکارهاتووە.لە ژمارە 95 تا 102 ڕەنگی ڕەش وسپی و سوور بەکارهاتۆتەوە. پاش ماوەیەک، زیاتر کار لەسەر ڕەنگی سەوزکراوە وەک سمبۆلی ڕەنگی ییەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کە تاکو ئێستاش بەکارهێنانی ئەو ڕەنگە بەردەوامە، واتەرەنگی زاڵ، ڕەنگی سەوزە. بەڵام لەبۆنە تایبەتییەکاندا لاپەرِەکانی یەکەمو دوالاپەرِە کراونەتە ڕەنگاورِەنگ وپێنج ساڵ زیاتریشە ڕۆژنامەکە بەرەنگاو ڕەنگی دەردەچێت، بە تایبەتیش لاپەرِەکانی یەکەم و دوالاپەرِەو دوو لاپەرِە لە لاپەرِەکانی ناوەوە ڕەنگاو ڕەنگن. سەرەرِای دەرکردنی چەند پاش#کۆیە#کی ڕەنگاورِەنگ.

$ئۆفیسی ڕۆژنامەکە$
لەمانگی کانوونی دووەمی ساڵی 1992 تا ڕۆژی 31-08-1996 ئۆفیسی سەرەکی ڕۆژنامەکە لەشاری هەولێر بوو، لەو مێژووەوە تائەمرِۆ ئۆفیسی سەرەکیی لەشاری سلێمانییەو لەشارەکانی تریش نووسینگەی هەیە.

$سکرتاریەتی نووسین$
لەژمارە سفری ڕۆژی 1 02-01-1992 سکرتاریەتی ڕۆژنامەکە بەم شێوەیە لەسەر ڕۆژنامەکەدا نووسراوە:
سەرنووسەر: ئەرسەلان بایز، سکرتێری نووسین: ئازادجندیانی
لەژمارە 116ی ڕۆژی 16-06-1992 ناوی فریاد #ڕواندز#ی وەک بەرِێوەبەری نووسین خراوەتە سەر ڕۆژنامەکە.
لەژمارە 164ی ڕۆژی 13-08-1992 - ەوە ئازاد جندیانی بۆتە جێگری سەرنووسەر.
دوای ئەوەی پەرلەمانی کوردستان ڕەزامەندی لەسەر یاسای چاپەمەنییەکان دەربرِی، ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ یەکەمین ڕۆژنامە بوو کە داوای مۆڵەتی ڕەسمی لە وەزارەتی ڕۆشنبیری حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد، مۆڵەتی ژمارە یەکی پێدراو د.فوئاد مەعسوم بووە خاوەن ئیمتیاز و ناوی لەسەر ڕۆژنامەکە دانرا، ئەمەش لەژمارە 451ی ڕۆژی 02-08-1993 جێبەجێکرا.
لەژمارە 543ی ڕۆژی 203-11-1993 فەرەیدون عەبدولقادر لەجێگای ئەرسەلان بایز بۆتە سەرنووسەری ڕۆژنامەکە و جێگری سەرنووسەرو بەرِێوەبەری نووسین وەکو خۆیان ماونەتەوە.
ڕۆژی 23-01-1994 ناوی ئازاد جندیانی لەسەر ڕۆژنامەکە نەماوە.
لە ژمارە 596ی ڕۆژی 25-01-1994 ناوی فریاد ڕواندزی لەسەر ڕۆژنامەکە نەماوە. ناوەکان بەمجۆرە ماونەتەوە:
خاوەنی ئیمتیاز: د.فوئاد مەعسوم، سەرنووسەر: فەرەیدون عەبدولقادر
لەژمارە 1251ی ڕۆژی 01-04-1996 گۆرِانکاری لەسکرتاریەتی نووسیندا بەم شێوەیە کراوە:
خاوەن ئیمتیاز: د.فوئاد مەعسوم، سەرنووسەر: فریاد ڕواندزی، جێگری سەرنووسەر: دڵشاد عەبدوڵڵا
لەژمارە 1853ی 05-05-1999 گۆرِانکاری بەم شێوەیە کراوە:
خاوەنی ئیمتیاز: د. فوئاد مەعسوم، سەرنووسەر: فریاد ڕواندزی، جێگرانی سەرنووسەر: دڵشاد عەبدوڵڵا- ستران عەبدوڵڵا، بەرِێوەبەری نووسین: کاوە محەمەد.
لەژمارە 1886 ی ڕۆژی 21-06-1999 ناوی دڵشاد عەبدوڵڵا لەسەر ڕۆژنامەکە نەماوە.
لەژمارە 2188 ی ڕۆژی 03-07-2000 سەرنووسەری ڕۆژنامەکە گۆرِاوەو ستافی سکرتارییەتی نووسین بەم شێوەیە نووسراوە:
خاوەن ئیمتیاز: د. فوئاد مەعسوم، سەرنووسەر: مەحمود مەلاعززەت، جێگری سەرنووسەر: ستران عەبدوڵڵا
بەرِێوەبەری نووسین: کاوە محەمەد.
لەژمارە 2723 ی ڕۆژی 07-04-2002، ناوی کاوە محەمەد وەک سەرنووسەر چۆتە سەر ڕۆژنامەکەو جێگری سەرنووسەریش شێرکۆ مەنگورِی. پێشتریش کاوە محەمەد جێگری سەرنووسەرو شێرکۆ مەنگورِی بەرِێوەبەری نووسین بوون.
لەژمارە 4938ی ڕۆژی 31-07-2009 ناوی کاوە محەمەدو شێرکۆ مەنگورِی لەسەر ڕۆژنامەکە نەماوە. لەو ماوەیەی کە کاوە محەمەد سەرنووسەر بووە ناوی: کەژاڵ ئەحمەد، توانا ئەحمەد، جەمال عەبدوڵڵا، عەدالەت عەبدوڵلا وەک سکرتێری نووسین چۆتە سەر ڕۆژنامەکە. بەڵام لەماوەی جیاوازدا.
لەژمارە 4940ی ڕۆژی 02-08-2009، ناوی ستران عەبدوڵڵا وەک سەرنووسەر چۆتە سەر ڕۆژنامەکەو دوای سێ ڕۆژیش واتە ڕۆژی 05-08-2009 سکرتاریەتی نووسین بەم شێوەیە نووسراوە: کاروان عەلی، شیرین.ک، محەمەد کەریم. کە تا ئێستا ئەو ستافە بەردەوامن.

$پاشکۆکان$
کوردستانی نوێ، بەدرێژایی مێژووی دەرچوونی کەزیاتر لە بیست ساڵە بەبەردەوامی دەردەچێت، چەندین پاشکۆی دەرکردووە، کەبەشێکیان لەئێستادا نەماونو بەشێکیشیان ناوە ناوە دەردەچن، یان بۆ یەکجار دەرچوونە، لێرەدا ئەو پاشکۆیانە دەخەیەنە ڕِوو کە ئێستا بەردەوامن لەدەرچوون:

$پاشکۆی ئەدەب و هونەر$
ڕۆژی 28-01-1993 یەکەم ژمارەی پاشکۆی ئەدەبو هونەر بە چوار لاپەرِەی هەفتانە دەرچووە، لەقەبارەی تابلۆیددا بوو، لەناو ڕۆژنامەکە دادەنرا بەڵام بەخۆرِایی بوو، ڕیزبەندی لاپەرِەکانی سەربەخۆ بوو، بەشێک نەبوو لەریزبەندی لاپەرِەکانی ڕۆژنامەکە، ئەم حاڵەتە تا ژمارە 20ی پاشکۆکە بەردەوام بوو. بۆ ماوەیێک وەستاو پاشان دەستی بەدەرچوون کردۆتەوە. جارێکی تر وەستاوەتەوەو پاشان دەستی بەدەرچوونکردۆتەوە. بەگشتی دەکرێت تەمەنی ئەم پاشکۆیە بەسەر چوار قۆناغدا دابەشبکرێت. لەخوولی یەکەمو دووەمو سێیەمدا 174ی ژمارەی لێدەرچووە. لەخوولی چوارەم ڕۆژی 30-03-2000 بە 8 لاپەرەی سەربەخۆ دەرچۆتەوەو ژمارە 175 یپێدراوەو تائێستاش بەردەوامە.
سەرپەرشتیاری ئەم پاشکۆیە لە هەولێر، سەعدوڵڵا پەرۆش بووەو دوای ئەوەی ڕۆژنامەکە چۆتەسلێمانی، شیرین.ک بۆتە سەرپەرشتیار، پاشان سیامەند هادیو ئێستاش #مەریوان# مەسعود لێپرسراوی پاشکۆی ئەدەبو هونەرە.

$ستادیۆم$
سەرەتا وەک پرۆڤەیەک، بۆدەرکردنی پاشکۆیەکی هەفتانە، ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ، (3) ژمارەی تایبەتی پاشکۆی (ستادیۆمی پەروەردە)ی دەرکردووە کە تایبەت بوو بەخوولە وەرزشییەکانی نێوان هەڵبژاردەکانی پەروەردەی هەرێم. ئەو (3) ژمارەیەش، بەم شێوەیە بڵاوکراوەتەوە: ڕۆژی (16-03-2002) ژمارە یەک. ڕۆژی (30-03-2002) ژمارە دوو.رۆژی (01-05-2002) ژمارە سێ.
دواتر ڕۆژی (21-07-2002) یەکەم ژمارەی وەک پاشکۆیەکی هەفتانە بڵاوکرایەوەو (29) ژمارەی بە قەبارەی (A4) لێدەرکرا، دوا ژمارەی لەرِۆژی (18-02-2003)دابوو، بەهۆی هاتنە پێشەوەی پرۆسەی ئازادی عیراقەوە وەستێنرا.
پاشان هەر بە هەفتانە درێژە بەدەرکردنی پاشکۆکە درایەوەو ڕۆژی (15-06-2005) ژمارە (30)ی لێدەرکرا، ڕِۆژی (22-05-2007)، ژمارە (75) ی لێدەرکراوە.
لە ژمارە (76)داو لەرِۆژی (01-06-2006)دا کراوە بەرِۆژانەو تائێستاش بەردەوامە. ستافەکەی پێکهاتوون لە سەرپەرشتیار: ئیسماعیل مەحمود، جێگری سەرپەرشتیار: سەنگەر زرار، بەڵام ئەوە چەندساڵێکە تەنیا ناوی ئیسماعیل مەحمود وەک سەرپەرشتیار لەسەر پاشکۆکە ماوە.

$خێزانی کوردستانی نوێ$
پاشکۆیەکی هەفتانەیە، لەرۆژی 08-12-2009 یەکەمین ژمارەی دەرچووەو گرنگی بەمنداڵو کاروباری خێزانو ناوماڵ دەدات. چوار لاپەرِەیە، سەرپەرشتیارەکەی ڕۆزا دڵشاد مەریوانی بوو، پاشان سەرپەرشتیارەکەی گۆرِاوە بۆ کۆسار عوسمانو ئێستاش بەشێوەیەکی کاتی ڕاوەستاوە.

$کاکێشان$
پاشکۆیەکی هەفتانەیە، تایبەتە بەبوارەکانی زانستە مرۆڤایەتییەکانو فەلسەفەو جیهانبینی نوێ بۆ ڕووداوەکان. یەکەمین ژمارە ڕۆژی چوارشەممە 25-08-2010، بە 12 لاپەرە دەرچووە، تائێستاش بەردەوامە. سەرپەرشتیار: مەحمود شێرزاد.

$کەشتی نوح$
پاشکۆیەکی هەفتانەی تایبەتە بەبوارەکانی زانستو زانیاری نوێ، ژمارەی یەکەمی لەرِۆژی 11-10-2011 دەرچووە، ئێستاش بەردەوامە.4 لاپەرِەیە. سەرپەرشتیاران: هێرۆ جەزا، تارا شێخ عوسمان.

$کوردستانی گەنج$
سەرەتا مانگی جارێک بە 12 لاپەرِە دەرچووە، پاشان دوو هەفتە جارێک دەرچووەو بۆتە 8 لاپەرِە. تایبەتە بە گەنجان. ژمارە 1 ڕۆژی 25-01-2011 دەرچووە سەرپەرشتیار: پشتیوان زاهیر بوو، لە ئێستاشدا سەرپەرشتیارەکەی بووە بە مەحمود نەجمەدینو بەردەوامە لەدەرچوون.

$ئەدگار$
پاشکۆیەکی تایبەتەو ناوبەناو دەردەچێت. تایبەتە بەکەسایەتییەکانی بواری ئەدەبو نووسینو هونەرمەندان. ژمارە 1 ڕۆژی 16-12-2010 دەرچووە. ئەم ژمارەیە تایبەتە بە شاعیرو نووسەر کەریم دەشتی. هەشت لاپەرِەیە. دووەمین ژمارە تایبەتە بە ڕۆماننوسو نووسەر محەمەد موکری ڕۆژی 04-04-2011 بە 44 لاپەرِە دەرچووەو لەئێستاشدا بەردەوامە لەدەرچوونو مەریوان مەسعود سەرپەرشتی دەکات.

سەرنج: هەندێک پاشکۆی سیاسیی و فیکریو بۆنە هەیە، ناوبەناو دەردەچێت لەژێر ناویشانی جیاجیا لەوانە: دۆسێ، دوورِیانو هیتر.
زنجیرەی کتێبە چاپکراوەکانی کوردستانی نوێ
ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ هەر لەگەڵ ساڵی یەکەمی دەرچوونیدا دەستی بەچاپکردنو دەرکردنی کتێبو نامیلکە کردووە. یەکەمین کتێب کە چاپیکردبێت، ڕاپۆرتی سیاسی بوو، کە هەڤاڵ مام جەلال لەکۆنگرەی گشتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا ساڵی 1992 پێشکەش بە ئەندامانی کۆنگرەی کرد. دووەم کتێب، نامیلکەیەک بوو لەنووسینی مام جەلال کە بانگەوازێک بوو بۆ حزبو دەستەو ڕێکخراوو گروپە چەپەکان بۆ یەکگرتنەوەیان لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا، تائێستا پرِۆسەی چاپکردنی کتێب بەردەوامە، ئەمساڵ ساڵی کتێبە چاپکراوەکانی کوردستانی نوێ بووە، کە زیاتر لە 20 کتێبی چاپکردووە و لەئێستاشدا چاپکردنی کتێب بەردەوامە.[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览29,227
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی کوردستانی نوێ
相关文件: 8
挂钩项目: 90
No specified T2 45
传记
刊物
图书馆
图像和说明
库尔德文件
文章
日期与活动
小组: 刊物
!Continuous publishing: No specified T4 992
出版: 报纸
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( هاوڕێ باخەوان 14-01-2010
此产品最近更新( ڕاپەر عوسمان عوزێری ):12-08-2023
URL
此产品已被浏览29,227
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.320 KB 11-01-2019 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
照片文件 1.0.235 KB 11-01-2019 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
照片文件 1.0.120 KB 14-01-2010 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 514,832
图片 104,254
书籍 18,882
相关文件 94,711
Video 1,232

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!