#سنە# یەکێک لە شارە گەورەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ناوەندی پارێزگای کوردستانی ئێران و هەروەها ناوەندی شارستانی سنەیە. سنە، لە باری ژمارەی دانیشتوانەوە، دوای #کرماشان# و #ورمێ# سێهەمین شاری گەورەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە. بە پێی ئامارەکانی ساڵی 2016، ژمارەی دانیشتوانی ئەو شارە نزیکەی 400.000 کەسە و نزیکەی 1500 میتر لە ئاستی دەریا بەرزترە.
خەڵکی شارەکە بە زاراوەی ئەردەڵانی (هێندێ پێی دەڵێن سنەیی) قسە دەکەن، کە لقێکە لە #سۆران#ی (بە هەورامیش نزیکە)، هەروەها زۆرجار خەڵکی سنە و ئەو ناوچە بە سنە دەڵێن: کوردسان یان کورسان واتە کوردستان. هۆکاری ئەوەیە کە سنە هەر لە سەرەتای دامەزران تا ئەو ڕۆژەی کە قاجاڕەکان بە تەواوی خستیانە ژێر دەستەڵاتی ڕاستەوخۆی خۆیان، پایتەختی میرنشینی ئەردەڵان بووە و ئەردەڵانەکان بە حکومەتەکەی خۆیان دەیانگوت حکومەتی کوردستان.[1][2]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 33,133 جار هاتیە دیتن