ئەڤین ئاسۆ
لە 01-01-1986 لە گەڕەکی دەرگەزێنی شاری سلێمانی لەدایکبووەو چەند ساڵێک لەمەوبەر یەکەمین ئەزموونی پێشکەشکردنی لە رادیۆو تەلەفزیۆنی پارێزگارانەوە دەستپێکرد، پاشان چووە رادیۆی نەواو بۆ ماوەی زیاتر لە ساڵێک پێشکەشکاری سەرەکیی بەرنامەی سروەی نەوا و بەرپرسی هەماهەنگیی بەرنامەکانی ئەو رادیۆیە بوو. دواجار لە کۆمپانیای ئارت گیرسایەوەو لە رێی کارەکانی ئەو کۆمپانیایەو دواتریش کەناڵ چوارەوە ناوبانگێکی زۆری پەیداکرد.