لە شاری #ماردین#ی کوردستانی باکوورەوە لەتاو جەورو ستەمی تورکەکان لەگەڵ خێزانەکەی ڕوودەکاتە ئەڵمانیا، لەوێ گوڵسوم سینەمی کچی لەقسەی باوکی (یوسف سینەم) دەرئەچێ و نایەوێت بیدەن بەکەسێکی ناسیاویان و لای پۆلیس سکاڵا لەسەر باوک و براکەی تۆمار دەکات، پاشان کە گوڵسوم لە خێزانەکەی جیا دەبێتەوە و لە ماڵی خوشکێکیدا ژیان بەسەر دەبات، دووگیان دەبێت، بەڵام لە ترسا کۆرپەلە پێنج مانگەکەی بەنهێنی لەئەمستەردام لەباردەبات.
لە ئێوارەیەکی درەنگوەختی 02-03-2009دا، پاش ئەوەی باوکی تەلەفۆن بۆ خوشکەکەی تری دەکات و ڕایدەسپێرێت چەند شتێکی بۆ بکڕێت لە دەرەوە، داودی برای هاوڕێیەکی بەئۆتۆمبێل گوڵسومی تەمەن 20 ساڵ دەبەنە دارستانێکی نزیک شارۆچکەی ڕێسەوەو دوای خنکاندنی، بەدار سەروچاوی بەتەواوی دەکوتنەوە، بۆ ئەوەی نەناسرێتەوە.
لە 4ی ئازاردا، تەرمەکەی دەدۆزرێتەوە. پۆلیس دەستبەجێ باوک و براکەی دەستگیر دەکات، لە لێکۆڵینەوەی پۆلیسدا داودی برای دان دەنێت بەوەدا کە بە فەرمانی باوکی، خوشکەکەی خۆی کوشتووە لەسەر مەسەلەی ناموس.
گیهارد گان گیرمێرن، وتەبێژی دادگای شاری Kieve (واتە ئەو دادگایەی بڕیاری حوکمی ئەبەدی بەسەر باوکی ئەم کچە کوردەدا سەپاند)، لەلێدوانێکدا بەکەناڵی euronewsی ڕاگەیاند کە باوکو براکەی لەسەر ئەوە هەستاون بەکوشتنی کچەکەیان، کە ڕازی نەبوون بەوەی بە شێوەیەکی ئەوروپییانە ژیان بەسەرببات.
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen

för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 5,113 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !