لەزمانی خۆیەوە:
لە دایکبووی گوندی ژاڵەناوی نزیک سنووری نێوان دەربەندیخان و سەلاسی باوەجانی م. لە دایکبووی ساڵی 1964 م، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیم لە باشووری کوردستان تەواو کردوە.
لە ساڵی 1985 تا ساڵی 1988 لە پەیمانگەی چاپەمەنی خوێندنی پیشەیی تەکنیکی چاپگەریم تەواو کرد. وە لە ساڵی 1988 تا ساڵی 1990 لە ڕێگەی کۆلێژەوە خوێندنی ئامادەییم تەواو کردوە. لە ساڵی 1994 و 1995 خوێندنی پیشەیی بە شی ئابووری و یاساییم تەواو کرد، تا ئێستاش وەک فەرمانبەر لە لایەن وەزارەتی دادی هەرێمی نیدەزاکسنی ئەڵمانی کار دەکەم، یەکەم بێگانە بووم لە دەزگای فەرمی ئەڵمانی بە شێوەی فەرمانبەر دامەزرام.
لە ساڵی 1980 تا ساڵی 1981 لە لایەن ڕژێمی فاشیستی ئێراقەوە گیرام زیاتر لە ساڵێک بێ سەرو شوێن کرام وە لە ساڵی 1982 تا 1984 پێسمەرگە بووم لە ناوچەکانی گەرمیان و قەرەداغ و شارەزوورو شارباژێرو زۆر ناوچەی تری کوردستان.
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 43,990