لە زمانی خۆیەوە:
من لە سالی 1978لە دایک بوومە من تا ئێستای تەمەنی ژیانم لە شاری خالەمین و مەمەدی هەوراز شارجوانەکەی نەغەدە بوومە. من ئەندازیاریم لە زانکۆ خوێندووە، و ڕۆژنامەوانم و چالاکی مافی مرۆڤ وهەروەها چالاکی بزوتنەوەی ژنانم. کاری نووسین و دەرهێنانی فیلم و تیاتریش دەکەم، نیگارکێشی بەشێکە لە ژیانم و بەرپرسیارەتی ئەنجومەنی ئەدەبی نەغەدە-م بەستۆوە بووه.
من ماوەی سالێکە لە کوردستان دوورم واتا سەبارەت بە بیری نەتەوەیی و هەستی کوردستانی وسەبارەت بە قەلەم لێدان لە سایت و گۆڤار و ڕۆژنامەکان و دوا بەدوای گیران و کەوتنە ژێر چاوەدێری، بۆ درێژەپێدان بە بیری نەتەوەیی کە مافی ڕەوای هەر مرۆڤێکی ئازادیخوازە و پاراستنی کەرامەتی قەڵەم و مرۆڤایەتیە، زێد و نیشتمانم جێ هێشت و ئێستا لە وڵاتی نۆروێژ ژیان دەبەمەسەر.