ئەحمەد لە ڕێکەوتی 25-12-1348 هەتاوی بەرانبەر بە 15-03-1970زاینی، لە گەرەکی قەتارچیانی شاری سنە،لە بنەماڵەیەکی هەژار لە دایک بووە.
لە تەمەنی مەنداڵی دەستی بە خوێندن کردووە و بڕوانامەی دیپلۆمی وەرگرتووە. ئەحمەد خولیای خوێندن و نووسینی شیعر بووە،هەر لە بەر ئەمەش لە تەمەنی هەرزەکاری دەستی بە نووسینی شیعر کردووە. خۆشەویستی نیشتمان و ڕێز گرتن لە شەهیدان دەبێتە بە شێک لە شیعرەکانی کە ئەمەش بەڕوونی پاش چوونە ڕێزی خەباتی ئەحمەد بۆ سەنگەری پێشمەرگایەتی بەرچاو دەکەوێ.
لە ساڵی 1999-2000 دەڕواتە باشووری کوردستان،بۆ ناو ڕێزەکانی پارتی ئازادیی کوردستان،کە پێش کۆنگرەی یەکەم بە یەکیتی شۆرشگێران ناسرابوو. لەم پارتە دا چەندین بابەت و شیعری نووسیوە وپاشان دەبێتە ئەندامی کۆمیتەی ئیجرایی و لە خەبات کردن بەردەوام دەبێت تا لە ڕێکەوتی 23-10-2005 بە هۆی نەخۆشیەوە کۆچی دوایی دەکات و لە شاری هەولێر بە خاک دەسپێر درێت.
لای هەڵۆی بەرزە فڕی بەرزە مژی چۆن بژی شەرتە نەوەک چەندە بژی
رۆحی شاد و یادی زیندوو بێت