📊 بابەت 376,039 | وێنە 59,737 | پەڕتووک PDF 11,159 | فایلی پەیوەندیدار 44,632 | 📼 ڤیدیۆ 168 | 🗄 سەرچاوەکان 15,108
لەم کاتەدا 19 میوان لەسەر ماڵپەڕی کوردیپێدیا ئامادەیە!
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!||
|
📅 ئەمڕۆ 09-08 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆09-08-2020
📆08-08-2020
📆07-08-2020
📆06-08-2020
📆05-08-2020
📆04-08-2020
📆03-08-2020
📂 زۆرتر ...
📅09 August
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
✌️ دەلال هونەر
تەمەنی 6 ساڵان بووە، ڕیکەوتی 09-08-2018 لەگەڵ دایکی و دوو خوشکی لە دەریای ئیجەدا خنکاون.
✌️ بێوار کامەران عەبدولڕەحمان
تەمەنی 22 ساڵبووە، لە سلێمانی لەدایکبووە، تا پۆلی شەشەمی سەرەتایی خوێندووە. لەساڵی 2011 بووەتە پێشمەرگە، دوا شوێنی پێشمەرگایەتی یەکەی 121ی هێزەکانی پشتیوانی دوو بووە. لەڕۆژی 08-08-2014 لە گەڕەکی وەحدەی شاری جەلەولا بەگوللەی قەناس بەدەستەکانی داعش شەهیدبوو. شەهید دوو خوشک و برایەکی هەیە، دایک و باوکیشی لەژیاندا ماون.
👫 ڕوئیا هاشمی
سەرلەبەیانیی رۆژی سێشەممە 08-08-2017، لە کۆمۆنی ئایدسڤۆڵی دەوروبەری شاری ئۆسڵۆ، پۆلیسی نۆڕوێژ لە کاتی پشکنین بۆ رووداوێکی هاتوچۆ، تەرمەکەیان دۆزیوەتەوە.
خەڵکی شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان لەناو ئۆتۆمبێلکدا دەدۆزێتەوە و دەمودەست شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە دەستبەسەر دەکات. بەپێی راپۆرتی پۆلیس کە لە رۆژنامەکانی نۆڕوێژدا بڵاو کراوەتەوە،لە بەدواداچوونێکی کورتدا، دەردەکەوێ کە بکوژی رۆئیا، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە و دەزگیرانی خودی رۆئیا بووە و بکوژ دانی بەوەدا ناوە کە لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا دەگەڵ رۆئیا دەمەقاڵییان لێ
👫 ئارام تیگران
هونەرمەند و گۆرانیبێژێکی کوردزمانی ئەرمەنییە. لە ساڵی 1934 لە شاری قامیشلۆ لەدایکبووە. لەگەڵ بنەماڵەکەیاندا بۆ ئەرمەنستان کۆچیان کردووە و لە 18 ساڵیدا کاتێک سەرەتایی تەواو کردووە٬ بووەتە کارمەند لە رادیۆی ئەرمەنستان. لە 8ەمین میهرەجانی چاند و هونەری ئامەددا بەشدار بووە و گۆرانییەکی بۆ ئامەد داناوە. خاوەنی 12 سی دی - یە و بە هەر سێ زمانی ئەرمەنی و کوردی و عەرەبی گۆرانیی وتووە.
هونەرمەند لە 08-08-2009 بە نەخۆشیی شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد.
👫 عەبدولڕەقیب یوسف | 🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

عەبدولڕەقیب یوسف


فایلی پەیوەندیدار 📂
عەبدولرەقیب یوسف کەسایەتییەکی گەورەی کەلتوورپەروەر و کەلتوورپارێزی کوردستانە، زۆربەی تەمەنی خۆی تەرخانکردووە بۆ نووسینی مێژوو، پاراستنی کەلتووری کوردستان لە شوێنەوار، بەڵگەنامە، هونەرەکانی تەلارسازی و نەخش و نیگاری خانووەکان. بەهۆی بەرهەمە زانستی و بەنرخەکانییەوە، لەلایەن پسپۆڕانەوە بەفەرهەنگی گەورەی کەلتووری شارستانی ناودێر کراوە.
ئەو ساڵی 1943 لەدایک بووە.
وەک مامۆستا لەناوچە جیا جیاکانی کوردستان خزمەتی کردووە. دواتر بۆتە راوێژکاری کاروباری شوێنەوار لەئەنجومەنی وەزیران و 9 ساڵ لەو پۆستەدا خزمەتی کردووە و ساڵی 2010 خانەنشین بووە.
مامۆستا عەبدولڕەقیب هەر لەسەرەتای ژیانی گەنجییەوە خولیای خوێندنەوەی بابەتە مێژووییەکان بووە و بایەخی بەشوێنەوار داوە.
مامۆستا سەعید دێوەچی بەرێوەبەر و دامەزرێنەری مۆزەخانەی موسڵ و مێژوونووسی ناوداری عیراق، هانی مامۆستا عەبدولڕەقیبی داوە بنووسێت، ئەویش لەشوباتی 1960ەوە دەستی بەنووسین کردووە و تائێستا بەردەوامە.
مامۆستا عەبدولڕەقیب شەست ساڵەدەنووسێ و خاوەنی زیاتر لە 50 کتێبی چاپکراوو دەستنووسە.
ئەو ساڵی 1985 کتێبێکی بەناوی(بانگەوازێک بۆ رووناکبیرانی کورد) دەرکرد، لەم کتێبەدا داوای کۆکردنەوە و زیندووکردنەوەی کەلەپووری کورد و پاراستنی کرد. ئەگەرچی مامۆستا عەبدولڕەقیب چەندین کتێبی نایابی تری هەیە، بەڵام ئەم کتێبەی بەباشترین کتێب دادەنێت، لەبەرئەوەی بەوردی باسی پێویستی پاراستنی هەموو لقەکانی کەلتووری شارستانی کوردستانی کردووە.
ئەمەش ناوی هەندێک لەکتێبە چاپکراوەکانی مامۆستا عەبدولڕەقیب یوسفن(دیوانی کرمانجی، الدولە الدوستکیە فی کردستان، تابلۆکانی شەرەفنامە، بیرەوەرییەکانی ئەحمەدی حەمەئاغای پشدەری، حدود کردستان الجنوبیە، لەبەڵگەنامەکانی حکومەتی شێخ مەحموود، بەرگریکردنمان لەقەڵای هەولێرهەولێر، وێرانکردنی قەڵای کەرکوک و هەوڵدانم بۆ رزگارکردنی، پەیدابوون و دروستکردنی چەکی ئاگردار) و چەندان کتێبی تر.
سەدان وتارو لێکۆڵینەوەی بەزمانەکانی کوردی و عەرەبی لەرۆژنامە و گۆڤارەکانی عیراق و کوردستان و دەرەوەدا بڵاو کردۆتەوە.
مامۆستا عەبدولڕەقیب یوسف، خولیای سەرەکی گەڕان بووە بەدوای شوێنەوارەکاندا، چەندان شوێنەوار و شاری کۆنی دۆزیوەتەوە، کە پێشتر نەدۆزرابوونەوە، زانایان و شارەزایانی شوێنەوار بەکارەکانی سەرسام و موحەیەر بوون.
مامۆستا عەبدولڕەقیب لەماوەی 60 ساڵ کارکردنیدا، بەتەنها خەرمانێک بەرهەمی بەنرخی لەبەڵگەنامە و تۆماری کاسێت و فۆتۆ و ڤیدیۆی کۆکردۆتەوە، کە ئەوە کاری دامەزراوەیەکی گەورەی نیشتمانییە، ئەو بەتەنها و لەسەر ئەرکی خۆی ئەنجامی داوە.
ئەو 18 ملیۆن لاپەڕەی بەڵگەنامە و1300 سەعات تۆماری ڤیدۆ و کاسێتی دەنگی تەمەنداران و 70هەزار وێنەی فۆتۆی هەیە، کە هەموو پێکەوە سامانێکی گەورەی کەلتووری شارستانین. بەشی زۆری بەڵگەنامەکانی پێشکەش بەئەرشیفی نەتەوەیی کوردستان کردووە.
مامۆستا عەبدولڕەقیب یوسف، زۆربەی ئەو ئەرشیفە بەنرخەی دیجیتاڵ کردووە، نزیکەی 12 ساڵ کاری تێدا کردووە بۆ ئەوەی لەرێی ماڵپەڕێکی تایبەت بەخۆیەوە، بۆ خوێنەران بخرێنەڕوو.
ئەو کارەشی تەواو کردووە و لەماڵپەڕەکەیدا بەشێکی زۆری زانیارییەکانی ئەرشیفەکەی لەژێر 32 ناوونیشانی سەرەکیدا خراونەتە روو، بەدەوڵەمەنترین ماڵپەڕی بواری کەلتووری شارستانی لەناوچەکەدا دادەنرێت.
لەکۆتاییدا هیوای سەرکەوتن و تەمەن درێژی بۆ مامۆستا عەبدولڕەقیب ئەخوازم، ئەو پیاوەی لەباکووری کوردستانەوە هات و باشوری کردە مەیدانی کارو خزمەت و بەخششەکانی و کوردستانی گەورەی وەک یەک نیشتمان سەیر کرد و لەسەرانسەری ئەو نیشتمانەدا ئەوەی پێی کرا بۆ پاراستن و ناساندنی کەلتووری شارستانیی کوردستان درێغی نەکرد.[1]
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی عەبدولڕەقیب یوسف

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
👫 جۆری کەس: 🗝 شوێنەوارناس
👫 جۆری کەس: ✍ مێژوونووس
⚤ رەگەزی کەس: 👨 نێر
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی سەروو
🏡 شوێنی نیشتەنی: 🌄 کوردستان
👥 نەتەوە: ☀️ کورد
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jan 8 2010 4:14PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: May 24 2020 8:37PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 21,843 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.243 KB Jan 30 2020 10:28PMهاوڕێ باخەوان
📷 فایلی وێنە 1.0.17 KB Jan 8 2010 4:14PMهاوڕێ باخەوان
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

عەبدولڕەقیب یوسف

📚 فایلی پەیوەندیدار: 6
📂[ زۆرتر...]
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 18
📕 پەڕتووکخانە
1.👁️الفن في لوحات كتاب الشرف نامە
2.👁️المعابد الميترائية في ايطاليا ومقارنتها مع المعابد الميترائية في كوردستان
3.👁️بانگەوازێک بۆ رووناکبیرانی کورد: لە پێناوی کۆکردنەوە و زیندووکردنەوەی کەلەپووری کوردیدا
4.👁️بیرەوەریەکانی ئەحمەدی حەمە ئاغای پشدەری
5.👁️بەرصیصێ عابد
6.👁️بەرگری کردنمان لە قەڵای هەولێر ساڵی 1990
7.👁️پەیدابوون و دروستکردنی چەکی ئاگردار
8.👁️تابلۆکانی شەرەفنامە
9.👁️دۆزینەوەی روانگەیێکی ستێرناسیی کوردی لە گوندی گڕاو
10.👁️دیوانا کرمانجی
11.👁️دەوڵەتی دۆستەکی لە کوردستانی ناوەڕاستدا
12.👁️سەڵاحەدین ئەیووبی خەڵکی دوین ئەرمەنستانە نەک دوینی هەولێر
13.👁️شوێنەوارەکانی نەوێ لە شاخی سوورێن
14.👁️فەقیێ تیران
15.👁️گەشتێک بە ناو مێژوو بەڵگەنامە شوێنەوار
16.👁️مێجەر نوئێل: سەرنجدانێکی بارودۆخی کورد
17.👁️مەلا عومەری رەنجووریی شاڵەپەگی: بەشێک لە ژیان و بەرهەمی زانا و...
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️عبدالرقيب يوسف
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.08
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,577 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574