پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
28-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆشەویستی لە سەردەمی سەرمایەدارییدا
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گوندی کارێز لە کفری ساڵی 1993
27-03-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
ئەسحابەسپی-سلێمانی ساڵی 1968
27-03-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
گەڕەکی عەقاری سلێمانی ساڵی 1960
27-03-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 514,908
وێنە 104,263
پەرتووک PDF 18,882
فایلی پەیوەندیدار 94,725
ڤیدیۆ 1,232
شەهیدان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
شەهیدان
ژینا ئەمینی
وێنە و پێناس
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیش...
عەلی قەرەداغی
ئامانجمان ئەوەیە وەک هەر نەتەوەیەکی تر خاوەنی داتابەیسێکی نەتەوەییی خۆمان بین..
پۆل: ژیاننامە | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

عەلی قەرەداغی

عەلی قەرەداغی
پڕۆفیسۆر لە ئیسلامناسیدا. داکۆکیکەرێکی سەرسەختی #ئەردۆگان# و سیاسەتە داگیرکارییەکەیەتی لە کوردستان.

ژیاننامەی پڕۆفیسۆر د. عەلی قەرەداغی
=KTML_Bold=یەکەم: لە ئامێزی قەرەداغدا=KTML_End=
لە گوندی نەوتی سەربە شارۆچکەی قەرەداغی پارێزگای #سلێمانی# لە مانگی تەموزی ساڵی 1949ز بەرانبەر بە 1368ک دکتۆر عەلی محێدین قەرەداغی چاوی بەدنیا هەڵهێناوە.
شایەنی باسە ناوچەی قەرەداغ لە مێژە بووەتە لانکی چەندین زانا و دانا و پیاوماقوڵی گەورەی وەک مامۆستا شێخ عەبدوللەتیف ی گەورە و، مامۆستا شێخ محەمەد نەجیب قەرەداغی و، مامۆستا شێخ عومەر قەرەداغی و، مامۆستا شێخ مستەفا قەرەداغی و، مامۆستا شێخ بابا ڕەسوڵا و، مامۆستا شێخ نوورالدین و، مامۆستا شێخ نەجمەدین، هەروەک لانکی سەرهەڵدانی زانای عاریف و گەورەی کورد مەولانا خالیدی نەقشبەندی بووە.
دکتۆر عەلی قەرەداغی سەر بە خێزانێکی ئایینپەروەر و زانستدۆست بووە و لەڕووی ڕەچەڵەکەوە دەچێتەوە سەر ئیمام حسێن (خودا لێی ڕازی بێت) .
شێخ محێدین ی باوکی پیاوێکی ئایینپەروەر و خواناس و بەهەڵوێست بووە و، هەمیشە پشتیووانی حەق و ڕاستی بووە و هاوکار و دۆستێکی باشی شێخ مەحمودی نەمر بووە لە شۆڕشی کوردیدا دژی داگیرکاری ئینگلیز.
لە هەمانکاتدا زۆر دژ بووە بە بیری شیوعییەکان و بەرەنگاری شیوعییەت بووەتەوە لە ساڵانی 1958 - 1963 ز، دکتۆر عەلی لە بارەی باوکییەوە دەڵێت: باوکم پیاوێکی چاونەترس و بوێر بوو جگە لە خودا لە هیچ کەس نەدەترسا و، لەڕووی ڕێکوپێکی خێزانییەوە توندوتۆڵ و کاریگەر بوو، لەکاتی گەرمەی سەرهەڵدانی شیوعییەتدا لەگەڵ چەند کەسێکی کەم بەتوندی لەڕوویاندا وەستا لە ساڵانی 1958 - 1963ز، لەکاتی شۆڕشی عەبدولکەریم قاسمدا لە ئێراق، تەنانەت هەوڵی تیرۆرکردنی باوکمیاندا بەڵام سەرکەوتوو نەبوون، ئەو هەمیشە خۆشەویستی (ئیسلام) ی لە دڵی ئێمەدا دەچاند و فێری دەکردین تەنیا شانازی بە ئیسلامەوە بکەین.
باوکیان ڕۆڵێکی کاریگەریان هەبوو لەسەر ئاڕاستەکردنی بەرەو زانست، دکتۆر عەلی قەرەداغی لەم بارەیەوە دەڵێت: باوکم بەڕەحمەت بێت لە قوتابخانەی حکومی دەریهێنام و خستمیە حوجرەوە لە سەردەمی گەرمەی شیوعییەت لە ئێراقدا کە لەوکاتەدا هەرچی کۆلێژ و پەیمانگا و قوتابخانەی شەرعی هەبوو هەڵوەشێنرابویەوە.
دایکی بەڕێزیان خاتوو ئامینە عوسمان بە ڕەحمەت بێت، ئافرەتێکی میهرەبان و نەجیب و خواناس و ئیمان دامەزراوبوو، زۆر هیواخواز بوو منداڵەکانی قورئانی پیرۆز لەبەر بکەن و ببنە مەلا و زانای پەیامدار.

=KTML_Bold=دووەم: ڕێچکەی زانستی=KTML_End=
دکتۆر عەلی قەرەداغی سەرەتای فێربوون و خوێندنی زانستەکانی لە زێدی خۆی دەستپێکرد لە گوندی (نەوتی) لە شارۆچکەی قەرەداغ، لەو ماوەیەدا هەموو قورئانی پیرۆزی لەبەرکرد، دواتر چووە شاری سلێمانی بۆ خزمەتی گەورە و زانا و مامۆستایانی وەک شێخ نجم الدین قەرەداغی و، مامۆستا شێخ مستەقا قەرەداغی و، چەندین زانای تری بەناوبانگی شاری سلێمانی، دواتر چوویە شاری بەغدا و لە خزمەتی کۆمەڵێک گەورە زانای بەناوبانگدا درێژەی دا بە خوێندنی زانستەکان، لەو مەلا و زانا گەورە و قەدر گرانانە مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس و، مامۆستا شێخ عەبدولقادری وتاربێژ.
لە درێژەی گەشتە زانستییەکەیدا دکتۆر عەلی قەرەداغی لە ساڵی 1969 ز پەیمانگای ئیسلامی تەواوکرد، یەک ساڵ دوای ئەوە لە ساڵی 1970 ز ئیجازەی عیلمی مەلایەتی وەرگرت لەسەر شێواز و ڕێ‌ و ڕەسمی حوجرەکانی کوردستان لە خزمەتی چەندین گەورە زانا و مەلاباشی شاری سلێمانیدا، لەوانە مامۆستا شێخ مستەفا قەرەداغی. شایەنی باسە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان یەکەمی پەیمانگای ئیسلامی بوو، دواتر پەیوەندیکرد بە کۆلێژی ئیمام ئەعزەم لە بەغدا بۆ خوێندنی بەکالۆریۆس لە شەریعەتی ئیسلامیدا لە ساڵی 1975ز، ئەوەبوو بە پلەی نایاب و بە ڕوتبەی یەکەم کۆلێژی ئیمام ئەعزەمی تەواوکرد. ئیدی خولیای خوێندنی باڵا کەوتەسەری و بەرەو وڵاتی میسر کەوتەڕێ‌ و دەستیکرد بە خوێندنی ماستەر لە فیقهی بەراوردکاریدا لە کۆلێژی شەریعە و قانون لە زانکۆی ئەزهەر، ئەوەبوو لە ساڵی 1980ز بڕوانامەی ماستەری بەدەستهێنا بە پلەی نایاب.
بەهەمانشێوە درێژەیان دا بە خوێندنی دکتۆرا و توانیان لە هەمان کۆلێژ و لە هەمان زانکۆ لە بواری گرێبەست و مامەڵە داراییەکاندا بە پلەی نایاب لەگەڵ ڕوتبەی یەکەمی شەرەف بڕوانامەی دکتۆرا بەدەستبهێنن لە ساڵی 1985ز، هاوکات زانکۆی ئەزهەر ڕاسپێردرا بە چاپکردنی تێزی دکتۆراکەی و دەستاودەست پێکردنی لەسەر ئاستی زانکۆکانی جیهان، شایەنی باسە تێزی دکتۆراکەی بە ناونیشانی (مبدأ الرضا في العقود: دراسة مقارنة في الشريعة والقانون المدني) بوو، لەڕووی زانیارییەوە تێزی دکتۆراکە زانستی فیقهی هەرهەشت مەزهەبە زانراو و باوەکەی لەخۆگرتبوو، هاوکات لەڕووی یاساییشەوە یاساکانی ڕۆمانی و ئینگلیزی و فەڕەنسی و میسری و ئێراقی لەخۆ گرتبوو.
لە ڕوویەکی ترەوە گرنگە ئاماژە بەوە بدەین کە زیرەکی و بلیمەتی دکتۆر عەلی قەرەداغی شتێکی چاوەڕواننەکراو نەبوو، چونکە زۆر بە دڵگەرمی و بێوچان سەرقاڵی فێربوون و لەبەرکردن و خوێندنی زانستەکان بوون، لە تێکڕای زانستەکانی وەک فیقه و تەفسیر و زانستی فەرموودە و زانستەکانی زمان و ڕەوانبێژی و چەندین زانستی تر بەشێوەیەک سەرجەمی ئەو زانستانە و شەونخوونی و هەوڵی بەردەوامی لەگەڵیدا یارمەتیدەر بوون بۆ ئەوەی بگات بە کاروانی زانایانی پێشەنگ و پلەی ئیجتیهاد. وەک نموونە بەشێک لەو سەرچاوە زانستیانە ئاماژە پێ‌ دەدەین:
• لە زانستی زمانی عەرەبیدا (علم النحو) : پەڕتووکی سەد عامیلەکەی لەبەرکردووە، العوامل للبرکوی، لەگەڵ پەڕتووکی (الإظهار) ی لەبەرکردووە، پەڕتووکی (الانموذج) ی لەبەرکردووە تا بەشی (المنصوبات) پەڕتووکی (الکافیة) ی لەبەرکردووە، پەڕتووکی (ألفیة إبن مالک) لەگەڵ شەرحی (البهجة المرضية) سیوطی حەوت سەد بەیتی لەبەرکردووە، دواتریش لە کۆلێژ خوێندویەتی.
• لە زانستی سەرفدا (علم الصرف) : پەڕتووکی (تصریف الزنجانی) لەگەڵ پەڕتووکی (تصریف ملا عەلی) لەبەرکردووە، هەروەها خوێندونی لەگەڵ چەند شەرحێکدا، چەندین حاشیەی قوورس و گرانی وەک حاشیەی قزڵجی خوێندووە، پەڕتووکی (الشافیة) خوێندووە لەگەڵ شەرحەکانیدا بەڵام لەبەرینەکردووە، پەڕتووکی گوڵستانی سەعدی شیرازی خوێندووە.
• لە زانستی ڕەوانبێژیدا (علوم البیان والمعانی و البدیع) : پەڕتووکی (الإیضاع) ی لەبەرکردووە، پەڕتووکی (المختصر) مەتن و شەرحەکەی خوێندووە و چەند بەشێک لە مەتنەکەی لەبەرکردووە، پەڕتووکی (المطول) ی خوێندووە بەڵام لەبەری نەکردووە.
• زانستی ئوسوڵی فیقه (علم أصول الفقە) : پەڕتووکی (جمع الجوامع) خوێندووە و لە سەرەتاوە تا بەشی (الإجتهاد والتقلید) ی لەبەرکردووە، پەڕتووکی (لب الالباب) ی خوێندووە، بەشێک لە پەڕتووکی (المستصفی) ی غەزالی خوێندووە، پەڕتووکی (دراسة علم أصول الحنفیة) ی خوێندووە لە کۆلێژی ئیمام ئەعزەم.
• زانستی فیقه و میرات (علم الفقه والفرائض) : پەڕتووکی (فتح القریب) ی لەبەرکردووە، پەڕتووکی (فتح المعین) خوێندوویەتی و بەشێکی لەبەرکردووە لەگەڵ شەرحی (إعانە الطالبین) ، پەڕتووکی (المنهاج) لەگەڵ شەرحەکەی، (تحفە المحتاج) بەشی نیکاح، لەگەڵبەشی تەڵاقی خوێدووە لێی و پەڕتووکی (المنهج) لەگەڵ شەرحەکەی خوێندووە، پەڕتووکی (الهدایة) لەبەرکردووە.
• زانستی قورئان و تەفسیر (علوم القرآ‌ن والتفسیر) : تەفسیری بەیزاوی خوێندووە لەگەڵ لەبەرکردنی بەشی زۆری، بەشێک لە تەفسیری (الکشاف) ی خوێندووە، لەگەڵ حاشیەکانی، چەند پەڕتووکێکی سەردەمی نوێی خوێندووە لەبارەی زانستەکانی قورئانەوە، ئەو حوجرەیەی تێیدا فەقێ‌ بووە شەوانی هەینیان تەرخانکردووە بۆ تەفسیری قورئان و گفتوگۆی شیکاری زمانەوانی (إعراب القرآن) .
• زانستی فەرموودە و ڕاڤەی فەرموودە (علوم الحدیث) : پەڕتووکی (نخبة الفکر) ، (الترغیب والترهیب) چەند بەشێکی لەگەڵ پەڕتووکی (ریاض الصالحین) ی خوێندووە.
• (علم الوضع) : پەڕتووکی (رسالة فی علم الوضع) ی خوێندووە.
• لە بواری ئەدەبدا: دکتۆر عەلی قەرەداغی بایەخێکی زۆری داوە بە ئەدەب و شیعر و وتەی جوانی زۆری لەبەرکردووە هی سەردەمی کۆن و سەردەمی ئیسلام و، گرنگی زۆرزۆری داوە بەڕەوانبێژی، لە حوجرەدا شەوانی سێشەممە تەرخانکرابوو بۆ گفتوگۆی شیعری و هۆنینەوەی شیعر.
• زانستی ژیربێژی (علم المنطق) : پەڕتووکی (إیساغوجی) لەبەرکردووە و شەرحەکەی خوێندووە، پەڕتووکی (تهذیب المنطق) ی خوێندووە. پەڕتووکی (شرح المطالع) خوێندووە. پەڕتووکی (کلنبوی برهان) ی خوێندووە لەگەڵ شەرحی مامۆستا ئیبن قەرەداغی.
• لە بواری بیروباوەڕ و عەقیدەدا (العقیدة وعلم الکلام) : پەڕتووکی (تهذیب الکلام) ی لەبەرکردووە لەگەڵ شەرحی نەسەفی. پەڕتووکی (الفضیلة: شرح الوسیلە) پەڕتووکی (شرح المواقف) ی خوێندووە.
• لە بواری زانستی گەردوونناسیدا (علم الفلک والإسطراب) : بنەما سەرەکییەکانی ئەم زانستەیان خوێندووە، ئەم زانستە قوورس و سەختبوو هەموو زانایەک توانای وتنەوەی نەبوو.
سێیەم: بەرەو مامۆستایەتی و قوڵبوونەوە.
لە قۆناغی مامۆستاییدا دکتۆر عەلی قەرەداغی بوویە مامۆستا لە کۆلێژی شەریعە لە زانکۆی قەتەر لە ساڵی 1985ز. بە ڕێچکەی مامۆستایەتی و وانە وتنەوەدا سەرکەوت تا گەیشتە پلەی (الاستاذیة) لە ساڵی 1995ز. لەڕووی نووسین و بەرهەمی زانستییەوە زیاتر لە (50) پەڕتووکی هەیە و، بابەت و لێکۆڵینەوە زانستییەکانی زیاتر لە (200) لێکۆڵینەوەی زانستی دەبن، زۆرینەی بەرهەمە زانستییەکانی لە بواری ئابووری ئیسلامی و، مامەڵە داراییەکاندایە، لەگەڵ ئەوەشدا لە بواری فیقهی سەردەم و، فیکری ئیسلامییدا جێگا پەنجەی دیارە و، بەشێکی زۆر لە زانایانی سەردەم شایەتی ئەوەی بۆ دەدەن کە خاوەنی زانستێکی فراوان و فرە ڕەهەندە و کەسێکی مەوسوعەییە و، وردبینی و قوڵبوونەوەیەکی زۆری هەیە لە فیقهی مامەڵە داراییەکان و ئابووری ئیسلامیدا. لەم ڕووەوە گەواهی زۆری لەسەر دراوەو ئاماژە بە بیرفراوانی و توانای زۆر و هەوڵی بەردەوامی دراوە. شایەنی باسە دکتۆر عەلی قەرەداغی لە زانکۆدا تواناکانی خۆی قەتیس نەکردبوو، بەڵکوو بەشداری کاری ڕێکخراوە و ناوەندە زانستییەکانی دەکرد بە بەردەوامی و لە ناوەوەو دەرەوەی قەتەردا ئامادەی ناوەندە زانستی و ڕۆشنبیرییەکان بوو، وەک بانگخواز و موفتی هاوبەشێکی کاریگەریی مەیدانی کار و کێشەکان بوو، لە ڕاگەیاندنەکاندا بینراو و بیستراو و نووسراو و قسە و بابەت و نووسینی هەبوو، سەرپەرشتیار و بەشداری بەشێکی زۆری لیژنەی فەتوا و چاودێری شەرعی بانکە ئیسلامییەکان بوو، هەموو ئەمانە وایانکرد دکتۆر قەرەداغی خۆشەویستی زۆرینەیەکی خەڵک بێت لە وڵاتی قەتەر و دەرەوەی قەتەردا، لە هەمانکاتدا ڕێز و پلەوپایەیەکی تایبەتیی هەیە لە دڵی زانایانی سەردەمدا.
چوارەم: ئەرک و بەرپرسیارییەتی زانستی.
ئەو ئەرک و بەرپرسیارییەتییە زانستییانەی دکتۆر عەلی قەرەداغی وەریگرتوون تا ئێستا زۆر و لەبەرچاوان، جۆرێک لە ئەرک و بەرپرسیارییەتین کە لە ڕوانگەیانەوە جێکەوتەی لەبەرچاوی هەبووە لەڕووی گەشەی فیکری و ئاڕاستەکردنی درووستەوە لەسەر ئاستی ناوخۆیی و جیهانی. بەهەمانشێوە دکتۆر قەرەداغی هەمیشە ئاست و پلە و پۆست و توانا زانستییەکانی خۆی خستووەتە خزمەتی ئەو پرسە گرنگانەی کە بوونەتە خەمی گەورەی جیهانی ئیسلامی.
لە گرنگترین ئەرک و بەرپرسیارییەتییەکانی دکتۆر قەرەداغی ئەمانەن:
• ئەمینداری گشتی یەکێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان.
• جێگری ئەنجوومەنی ئەوروپی بۆ فەتوا و توێژینەوە.
• مامۆستا و سەرۆک بەشی کۆلێجی شەریعە و یاسا و دیراساتی ئیسلامی لە زانکۆی قەتەر (پێشوو) .
• سەرۆکی ئەنجوومەنی ئەمیندارێتی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆییە لە باشووری کوردستان، هەر خۆشی ئەم زانکۆیەی دامەزراندووە و پاڵپشتی دارایی بۆ دابینکردووە، زانکۆکەش وەقفییە نەک قازانج ویست.
• سەرۆکی ڕێکخراوى ڕابیتەى مرۆییە.
• سەرۆک و دامەزرێنەرى ڕێکخراوى اقرأ
• سەرۆک و دامەزرێنەرى کۆمەڵگەى پەروەردەی لیدەرس
• سەرۆک یان ئەندامی جێبەجێکردنە لە کۆمەڵێک دەستەی فەتوا و چاودێری شەرعی لە کۆمەڵێک بانکی ئیسلامی و کۆمپانیای دڵنیایی ئیسلامی لە ناو قەتەر، لەوانەش کۆمپانیای ئیسلامی قەتەر بۆ دڵنیایی، لەدەرەوەی قەتەریش وەک بانکی دوبەی ئیسلامی و بانکی وەبەرهێنان لە بەحرەین، یەکەمین لە وەبەرهێناندا لە کوەیت.
یەکێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان:
لەبەر گرنگی و گەورەیی و شکۆی مەعنەوی یەکێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان و ئەو ڕۆڵ و کاریگەریی و دەورە ئەرێنیەی هەیەتی لە زۆر بواردا، بە گرنگمان زانی ناساندنێکی خێرای بۆ بکەین، ئەم ڕێکخراوە دامەزراوەیەکی ئیسلامی تایبەت بە زانایانە، ساڵی 2004 ز لە شاری (دبلن) ی ئیرلەندا دامەزراوە، لە سەرەتای ساڵی 2011ز بارەگای سەرەکی خۆی هێناوەتە دەوحەی پایتەختی قەتەر. ئەم دامەزراوەیە لە چەندین وڵاتی دنیادا ئەندامی هەیە و لە وڵاتانی کەمینە مسوڵمانانیشدا خاوەنی چەندین ئەندامە، ئەم دامەزراوەیە کەسێتییەکی مەعنەوی تایبەت بەخۆی هەیە و سەر بە هیچ دەوڵەت و ڕێکخراوێکی سیاسی نییە و سەربەخۆیی خۆی پاراستووە و کەسێتی یاسایی و دارایی تایبەت بە خۆی هەیە.
دکتۆر قەرەداغی کەسێتییەکی کاریگەریی ئەم دامەزراوەیەیە و یەکێکە لە ئەندامانی دەستەی دامەزرێنەران، پاشان بوویە ئەمینداری گشتی دامەزراوەکە و، تا ئێستایش لەو پلەوپۆستەدا ماوەتەوە.
دیدگای یەکێتی جیهانی زانایانی موسوڵمان ئەوەیە کە ببێتە مەرجەعێکی گەورەی شەرعی لە ڕووی بەرنامەرێژی و ئاڕاستەکردنی پڕۆژەی شارستانی گەلانی ئیسلامی لە بازنەی پێکەوەژیانی ئاشتیانە لەگەڵ کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی. پەیامی لەم بوارەدا بریتییە لە لێکۆڵینەوە لە کێشە و گرفتی گەلانی ئیسلامی و دیاریکردنی کێشە و گرفتەکان و پێشکەشکردنی چارەسەری بنەڕەتی و، خزمەتکردن بە گەلانی ئیسلامی لە ڕێگای دامەزراوەکەیەوە بە پێشەنگی زانایان.

پێنجەم: ئەندامێتی ئەنجوومەن و لیژنەو کۆمەڵەکان:
1- ئەندامی ئەنجوومەنی ئەوروپییە بۆ فەتوا و توێژینەوە .
2- ئەندامی ئەنجوومەنی شەرعی و دەزگای لێ پێچینەوەو پێدا چوونەوەیە بۆ دامەزراوە داراییە ئیسلامییەکان.
3- دامەزرێنەری دەزگای (الرحمة الإنسانیة) لە ئەسکەندەنافیا .
4- ئەندامی دامەزرێنەرە لە دەزگای (شیخ عید بن محەمەد الثاني) لە وڵاتی قەتەر.
5- ئەندام و ڕاوێژکاری شەرعییە لە کۆمەڵی گشتی (کۆمەڵەی قەتەری خێرخوازی) .
6- ئەندام و ڕاگری نهێنی لە ئەنجوومەنی کۆلێژی شەریعە و یاسا و، ئەندامی زۆربەی لیژنەکان و بڕیاردەری کۆبوونەوە زانستییەکانە، هەروەها ئەندامی گۆڤاری سەنتەری توێژینەوەی سوننە و ژیاننامەی پێغەمبەرە (صلى الله عليه وسلم) هەروەها ئەندامی لیژنەی ئامادەکاری کۆڕو کۆنگرەکانە.
7- خەبیرە لە کۆمەڵەی فیقهی ئیسلامی سەربە ڕێکخراوی کۆنگرەی ئیسلامی لە جددە.
8- خەبیرە لە کۆمەڵەی فیقهی ئیسلامی سەر بە ڕابیتەی جیهانی ئیسلامی لە مەککە.
9- خەبیرە لە دەزگای جیهانی زەکات.
10- سەرپەرشتیاری کۆلێژی بانکی ئیسلامییە لە زانکۆی (لوتا) کە زانکۆیەکی کراوەیە لەسەر ئەنتەرنێت.
11- ئەندامی لیژنەی ئەکادیمی و ڕاوێژکارییە لە مەرکەزی ئیسلامی کە سەر بە زانکۆی ئۆکسفۆردە .
12- ئەندامی ئەنجوومەنی ئەمیندارێتی و ئەنجوومەنی جێبەجێکردنە لە زانکۆی ئیسلامی جیهانی (شیتا غونغ) لە بەنگلادیش .
شەشەم: لە بوارەکانی زانستی و ئەکادیمی
کۆنگرەو کۆڕە زانستییەکان
1- چەند کۆڕێکی زانستی سازداوە لەکۆلێژی شەریعە، زانکۆی قەتەر ، بەم ناونیشانانە ( مشکلة الدیون ومنهج الإسلام فی علاجها ) ( تذبذب النقود الورقیة وأثره عەلی الحقوق والالتزامات ) ، (حکم إجرا و العقود بوسائل الاتصال الحدیثة وکیفیة القبض فیها ) ، ( أحکام البورصة ) و چەندانی تر...
2- بەشداریکردن لە کۆنگرەی دامەزراندنی مزگەوتەکانی سەر بە ڕابیتەی جیهانی ئیسلامی لە ساڵی 1395 کۆچی، 1975 زاینی. بە بابەتێک بە ناونیشانی ( مفهوم المسجد في الإسلام وماذا يتطلب منا في الوقت الحاضر ) .
3- کۆنگرەیەک دەربارەی گرفتەکانی فێرکردن لە ڕیزەکانی موجاهیدینی ئەفغان بە بابەتێک بە ناونیشانی: (محو اڵامیە الوڤیفی بین المجاهدین ) ساڵی 1978 ز.
4- هەموو ئەو خولانەی کە لەلایەن ڕێکخراوی کۆنگرەی ئیسلامییەوە کراونەتەوە لە خولی پێنجەمەوە لە ساڵی 1989ز تا ئێستا، پێشکەش کردنی توێژینەوەیەک یان دوو توێژینەوە لە هەر خولێکدا.
5- بەشداریکردن بەتوێژینەوەیەک یان دوو توێژینەوە لە خولەکانی کۆمەڵەی فیقهی ئیسلامی سەر بە ڕابیتەی جیهانی ئیسلامی لە ساڵی 1995ز ەوە تا ئێستا.
6- بەشداریکردن لە هەموو کۆڕەکانی دەزگای جیهانی زەکات لە کوەیت و پێشکەش کردنی توێژینەوەیەک یان دوو توێژینەوە لە ساڵی 1988 ز تا ئێستا.
7- بەشداریکردن لە هەموو خولەکانی ئەنجوومەنی ئەوروپی بۆ فەتوا و توێژینەوە. پێشکەش کردنی توێژینەوە لەخولی یەکەمەوە تا ئێستا.
8- ئەندامی لیژنەی ئامادەکاری کۆڕی سەنتەری توێژینەوەی سوننەت و ژیاننامەی پێغەمبەر (صلى الله عەلیه وسلم) بووە لە مارسی 1990 ز.
9- پێشکەشکردنی کۆرسێک دەربارەی (هەڵاوسان) بەسەرپەرشتی کۆمەڵی فیقهی ئیسلامی و بانکی گەشەپێدان لە جددە لە ئۆکتۆبەری 1990ز لە هەمان کاتدا بڕیاردەری کۆڕەکە بوو.
10- بەشداریکردن لە کۆڕێک لەسەر شێوازی وتنەوەی یاسا و پێویستییەکانی کۆمەڵگەی قەتەری لە بەشی یاسا و کۆلێژی شەریعە. بە بابەتێک بە ناونیشانی (علم الخلاف وکیف یمکن الاستفادة منه فی تدریس القانون) .
11- بەشداریکردن لە چەند کۆڕێکدا لەسەر وەقفی ئیسلامی لە وڵاتی ئیمارات و ئەبوزەبی و کوەیت و قەتەرو سعودیة.
12- بەشداریکردن لە زۆربەی کۆڕە ئابوورییەکانی ( بیت التمویل الکویت) ی و بانکی گەشەپێدانی جددە و ...هتد
13- بەشداریکردن لە کۆڕو ئەڵقەکانی (دلة البرکة) بە توێژینەوە یان بەشداری بەرنامەی ئابووریی بەتایبەتیش لەئەڵقە ڕەمەزانیەکاندا.
14- بەشداریکردن لەکۆڕێک دەربارەی (دڵنیایی و یاسا) کە لەلایەن کۆلێژی یاساوە بەسترا لە زانکۆی شاریقە لە 13 - 14 ڕەبیعی یەکەم 1424ک بەرانبەر بە 14 - 15 مایسی 2003 ز.
15- بەشداریکردن لە زۆربەی کۆڕو کۆنگرە فیقهیەکان و لەوانەش لەو کۆڕە فیقهیانەی کە لە وڵاتانی کەنداو دەبەسترێت.
16- کۆنگرەی دەزگای لێپێچنەوەو پێداچونەوە بۆ دامەزراوەکانی دارایی ئیسلامی لە بەحرەین.
17- کۆڕی بانکە ئیسلامییەکان کە لەکەناڵی ( جەزیرة مباشر) لە مارسی 2006 ز پێشکەش کراوە.
18- کۆنگرەی تەمویلی ئیسلامی سەنتەری ئۆکسفۆرد بۆ دیراساتی ئیسلامی 23 ی مارسی 2006 ز.
19- کۆنگرەی یەکەمی فیقهی بۆ دامەزراوەکانی دارایی ئیسلامی نۆڤەمەبەری 2006 ز لە کوەیت.
20- کۆڕی جیهانی زانایانی شەریعە لە مانگی 11ی 2006 ز لە بانکی ناوەندی مالیزیا لە کۆلالامپور.
21- کۆنگرەی ئیسلامی جیهانی بۆ تەمویلی ژێرخانی ئابووریی لەدۆحەی پایتەختی قەتەر لە مانگی 11 ی 2006 ی ز.
22- کۆنگرەی بەرەو پێشبردن و داهێنان و پیشەسازی دارایی ئیسلامی لە ( بیت المشورة) لە کوەیت مانگی 1ی 2006 ی ز.
23- کۆنگرەی دۆحە بۆ پەیڤینی مەزهەبە ئیسلامییەکان بە ناونیشانی (دور التقریب فی الحدة العملیة للامة) زانکۆی قەتەر. کۆلێژی شەریعە، مانگی 1ی 2007ز.
24- کۆنگرەی نێودەوڵەتی دەربارەی (الطفل بین اللغة الام والتواصل مع العصر) سەنتەری کلتوری منداڵ. قەتەر، 21 – 23 ی شوباتی 2007ز.
25- کۆڕێکی زانستی بە ناونیشانی ( استکمال النضر فی صکوک المشارکة: مکونات و موجوداتها ) لە ڕێکەوتی 25- 26 شوباتی 2007 ز لە بارەگای بانکی ئیسلامی گەشەپێدان بەسترا، کە کۆمەڵی فیقهی ئیسلامی نێودەوڵەتی سەربەرێکخراوی کۆنگرەی ئیسلامی لە جددە لەگەڵ پەیمانگای ئیسلامی بۆ توێژینەوە و ڕاهێنان سەر بەبانکی ئیسلامی گەشەپێدان ئامادەی کردبوو.
26- کۆڕبەندی جیهانی دووەم بۆ دەرچووانی ئەزهەر 1- 3نیسانی 2007 ز، زانکۆی ئەزهەر بە ناونیشانی (التحدیات الحضاریة للامة الاسلامیة)
27- کۆنگرەی دووەم دەربارەی (التأمین التکافلی) لە کوەیت، 15- 16 ی نیسانی 2007ز.
28- هەموو کۆبوونەوەو دانیشتنەکانی ئەنجوومەنی شەرعی دەستەی لێپێچینەوەو پێداچونەوەی دەزگاکانی دارایی ئیسلامی. هەروەها لیژنە هاوبەشەکان و لیژنە زانستییەیکان - شوباتی 2007- 2008ز.
29- کۆنگرەی (الافتا و فی عالم مفتوح) سەنتەری جیهانی بۆ میانڕەوی، کوەیت، 26- 28ی مایسی 2007.
30- کۆڕبەندی پێشەوا قەرەزاوی 13- 15 ی تەموزی 2007ز.
31- کۆنگرەی (دادوەری شەرعی نێودەوڵەتی یەکەم) 3-15 ی 2007 ز- ئوردون.
32- کۆنگرەی ئیسلامی جیهانی دووەم بۆ تەمویلی ژێرخانی ئابووریی لە دۆحە 4- 5 تشرینی دوەمی 2007 زاینی.
33- کۆڕی (بەیەک گەیشتنی قودسی نێودەوڵەتی) 15- 17 تشرینی دووەم/2007ز، ئەستەنبول، دەزگای قودسی نێودەوڵەتی.
34- کۆنگرەی هەشتەمی جیهانی بۆ فیکری ( بدیع الزمان سەعید نەوڕەسی) بەناوی (العدالە لاجل عالم أفضل للانسانیة) ئەستەنبول، 18- 20 ، تشرینی دوەمی 2007ز.
35- کۆنگرەی فیقهی دووەم بۆ دامەزراوە داراییە ئیسلامییەکان - کوەیت - 24- 25 تشرینی دووەەمی 2007ز.
36- کۆنگرەی پێنجەمی کۆمەڵی زانایانی شەریعە لە ئەمەریکا لە مەنامەی بەحرەین 24- 27 تشرینی دووەەمی 2007ز.
37- کۆڕێکی زانستی بەناوی (المصارف الاسلامیە واقعاً ومستقبلاً) لە سەنتەری کلتوری عەرەبی لە دیمەشق لە 2/8/2008ز بەسەرپەرشتی دەزگای مەئمونی نێودەوڵەتی کە چەند تەوەرەیەکی لەخۆگرتبوو لەوانە (شێوازی کاری بانکە ئیسلامییەمان و جیاوازی جەوهەری لەنێوان بانکە ئیسلامییەکان و تەقلیدیەکان و بۆرسەو بنەماکانی کارپێکردنی) هەروەها پەیوەندی بانکە ئیسلامییەکان بەبانکە تەقلیدیەکان وە ڕۆڵی بانکە ئیسلامییەکان لە گەشەپێدانی ئابووری و کۆمەڵایەتی .
38- کۆڕێکی زانستی ، زانکۆی دیمەشق لە 04-02-2008 جیاوازی فیقهی، بنەماکان و ڕۆڵی لەبەرەوپێش بردنی کاری بانکی ئیسلامی.
حەوتەم: توێژینەوەکان
1- عەدالەت لە دامەزراوە داراییە ئیسلامییەکاندا پەیوەندی بەبنەماکانی کاری کۆمپانیاکان لە حکومەتدا لە فیقهی نوێدا. توێژینەوەیەک بوو بۆ مونتەدای قەتەر بۆ دارایی و وەبەرهێنانی شەشەم پێشکەش کرا لە 20 -22 ی مانگی 12ی 2010ز.
2- توێژینەوەیەک بە ناونیشانی (دراسة فقهية مقارنة بالقانون) کە لە کۆنگرەی کۆمەڵی زانایانی ئەمەریکا پێشکەش کرا لە 30 تشرینی یەکەم تا 4 ی تشرینی دووەم 2011ز کوەیت.
3- (إدارة السيولة في المؤسسات المالية الإسلامية دراسة فقهية اقتصادية) توێژینەوەیەکە لە خولی بیستەمی کۆمەڵی فیقهی ئیسلامی سەر بە ڕابیتەی جیهانی ئیسلامی پێشکەش کراوە.
4- (العلاقة بين المساهمين ومجالس الإدارات والإدارة التنفيذية) ، توێژینەوەکە لە کۆنگرەی یەکەمی دۆحە بۆ دارایی ئیسلامی - لە بیت شورا - لە 20-21 تشرینی یەکەمی 2010ز پێشکەشکراوە.
5- (التأمين التکافلي الإسلامي ، تعريف به وبأحکامه وبمبادئه وشروطه وضوابطه والفروق الجوهرية بينه وبين التأمين التجاري) ، توێژینەوەیەکە لە کۆڕی بە یەک گەیشتنی دڵنیایی حەوتەمی کەنداو پێشکەش کراوە لە 13 – 14 تشرینی یەکەمی 2010 زاینی.
6- (الفائض التأميني في شرکات التأمين التکافلي الإسلامي دراسة فقهية مقارنة) توێژینەوەکە لە کۆڕی بە یەک گەیشتنی دڵنیایی هاوکاری، دەزگای هاوکاری جیهانی بۆ ئابووری و تەمویل سەر بەرابیتەی جیهانی ئیسلامی لەریاز ، 6-7 تشرینی یەکەمی 2010ز پێشکەشکراوە.
7- (العلاّمة الشيخ فتحي يکن مجدداً للدعوة) ، توێژینەوەیەکە کە پێشکەشکراوە بە کۆنگرەی جیهانی لەسەر بانگخواز (فتحی یکن ڕحمه الله) لە تەرابلوس 11-13 تەموزی 2010ز.
8- (مفهوم التأمين التعاوني ماهيته وضوابطه ومعوقاته دراسة فقهية اقتصادية) توێژینەوەیەکە پێشکەش کراوە بەکۆمەڵی فیقهی ئیسلامی نێودەوڵەتی کە دەربارەی (دڵنیایی هاوکاری) بەسترا لەلایەن زانکۆی ئوردون لە 11- 13 نیسانی 2010 ز.
9- (التأمين التعاوني ، ماهيته وضوابطه ومعوقاته دراسة فقهية اقتصادية) توێژینەوەیەکە کەپێشکەش کراوە بەکۆڕبەندی دڵنیایی هاوکاری - دەزگای ئیسلامی جیهانی بۆ ئابووری و تەمویل - ڕابیتەی جیهانی ئیسلامی موحەڕەمی 1430 ک بەرانبەر بە کانونی یەکەمی 2009 ز.
10- (زکاة الثروة المعدنية وحقوق الامتياز ، دراسة فقهية مقارنة) ، توێژینەوەیەکە پێشکەش کراوە بە کۆڕی هەژدەیەمی کاروباری زەکاتی هاوچەرخ - ڕەبیعی یەکەمی 1430 ک بەرانبەر مایس 2009ز.
11- (الصکوک الإسلامية التورق وتطبيقاتها المعاصرة دراسة فقهية اقتصادية تطبيقية) ، توێژینەوەیەکە پێشکەش کراوە بۆ خولی نۆزدەیەمی کۆمەڵی فیقهی ئیسلامی نێودەوڵەتی، ڕەبیعی دووەمی 1430 ک بەرانبەر نیسانی 2009ز.
12- ( التنمية وتحدياتها، ومنهج الاسلام فيهما، درسة فقهية مقارنة) سەنتەری دۆحەی نێودەوڵەتی بۆ پەیڤینی ئایینەکان، کۆڕی گەشەپێدانی ئابووری قەیرانی دارایی، نیسانی 2009 ز .
13- (أسس التسامح الديني في الإسلام دراسة فقهية تأصيلية لبيان علاقة المسلم بغيره علي ضو و الکتاب والسنة وفقه الميزان) ، کۆنگرەی کۆلێژی شەریعە، زانکۆی دیمەشق، (لێبوردەیی ئایینی لە ئیسلامدا) .دیمەشق 18-19 ڕەجەبی 1430 ک . بەرانبەر بە 11-12 تەموزی 2009 ز.
14- (تأمین الدًین والضمان) پێشکەشکراوە بەسێیەمین کۆڕبەندی (البرکة) ، جددە لە 5-6 ڕەمەزان 1430 ک بەرانبەر بە 17-18 تشرینی یەکەمی 2009 ز .
15- (السلم وتگبیقاته المعاصرە فی السَّلع والمنافع والخدمات ( الصکوک، وحکم السَّلم المنڤم ) دراسە فقهیە مقارنە) کۆڕی دووەمی ئاییندەی کاری بانکی ئیسلامی - جددە - کۆمەڵی بەرەو پێشبردنی کاری دراو لە بانکی ئەهلی بازرگانی 28-29 شەوال 1430 ک . بەرانبەر 17-18 تشرینی یەکەمی 2009 ز .
16- (الحقوق المالية مع تطبيقاتها المعاصرة ، ومدي جواز الاعتياض عنها دراسة فقهية مقارنة ) ، دەزگای لێپێچینەوەو بەدوادا چوونی دامەزراوە داراییە ئیسلامییەکان، 1430 ک – 2009 ز . لەسەر ئەم توێژینەوەیە معیاری مافی دارایی و تەسەڕوف پێوەکردن دانراوە.
17- (الشخصية الاعتبارية وأحکامها في الدولة المعاصرة ، وأثرها في تحقق شرط الملک التام دراسة فقهية مقارنة بالقانون) پێشکەشکراوە بە کۆڕی حەڤدەیەمی کارو باری زەکاتی هاوچەرخ لە 12-15 مارسی 2008 ز. لە قاهیرە .
18- (التجديد الفقهي في الاقتصاد والمعاملات المالية المعاصرة) ، کۆڕی بەرەو پێشبردنی زانستی فیقهی حەوتەم بە ناونیشانی (تەکنیک و تازەگەری لە فیقهی ئیسلامی هاوچەرخدا ) لە 4-8 ی نیسانی 2008 ز لە سەڵتەنەی عومان - مەسقەت .
19- (دور الفتاوي في التقريب أو الإثارة والتبعيد) ، پێشکەشکراوە بەکۆنگرەی بیست و یەکەمی نێودەوڵەتی بۆ یەکبوونی ئیسلامی، تاران لە 4-6 نیسانی 2008 ز .
20- (التحقيق في زکاة الَاسهم والشرکات دراسة تأصيلية تفصيلية مقارنة) زەکاتی پشک و کۆمپانیاکان لە 22 نیسانی 2008 ز ڕیاز - دەستەی ئیسلامی جیهانی بۆ ئابووری و تەمویل - ڕابیتەی جیهانی ئیسلامی- مەککەی پیرۆز .
21- (التجديد الفقهي في الاقتصاد والمعاملات المالية المعاصرة) ، دەستەی لێپێچینەوەو بەخۆدا چونەوە بۆ دامەزراوەکانی دارایی ئیسلامی - پێشکەشکراوە بە کۆنگرەی ساڵانەی دەستە شەرعیەکانی دامەزراوە داراییە ئیسلامییەکان لە 27-28 نیسانی 2008 ز لە شانشینی بەحرەین .
22- (هيئات الفتوي والرقابة الشرعية اختيار أعضائها ، وضوابطها ) ، دەستەی لێپێچینەوەو بەخۆدا چونەوەی دامەزراوەکانی دارایی ئیسلامی 27-28 نیسانی 2008ز لە شانشینی بەحرەین .
23- (مستقبل المصارف الإسلامية في ظل ما يعتبر صعوبات شرعية لتطوير وابتکار المنتجات المالية الإسلامية ، وأمام الَازمة المالية المعاصرة دراسة فقهية اقتصادية وتعدد جهات الفتوي وأثره علي مستقبل العمل المصرفي الإسلامي) ، کۆڕی ئاییندەی کاری بانکی ئیسلامی کە لە جددە بەستراوە - لەلایەن - کۆمەڵەی بەرەو پێشبردنی کاری دراو لە بانکە ئەهلی یە بازرگانیەکاندا لە شوالی 1429 ک بەرانبەر تشرینی یەکەمی 2008 ز پێشکەش کراوە .
24- (البيئة في نظر الاسلام ، مبادئ وتطبيقات) ، پێشکەشکراوە بە سەنتەری ئۆکسفۆری ئیسلامی لە بەریتانیا لە شەوالی 1429 ک تشرینی یەکەمی 2008 ز .
25- (ا‌ل النبي صلي الله عليه وسلم ، وأهل البيت ومکانتهم عند أهل السنة دراسة علي ضو و الکتاب والسنة ، وأقوال أهل العلم ) کۆڕی کۆلێژی شەریعە لە زانکۆی قەتەر لە ژوالقعدە 1429 ک ، تشرینی دووەمی 2008 ز پێشکەش کراوە .
26- (التحديات ( الصعوبات ) الشرعية المستقبلية أمام تطوير وابتکار المنتجات المالية الإسلامية دراسة فقهية اقتصادية ) توێژینەوەیەکە لە کۆنگرەی بەرەوپێشبردن و داهێنانی پیشەسازی دارایی ئیسلامی لە – بیت المشورە لە کوەیت – لە کانونی یەکەمی 2007 ز پێشکەش کرا .
27- (حوار المذاهب والَاقليات وأثره في در و الفتن والعدوان الخارجي، ) لە کۆنگرەی دۆحە بۆ پەیڤینی مەزهەبە ئیسلامییەکان، لە زانکۆی قەتەر لە کۆلێجی شەریعە لە کانونی یەکەمی 2007 ز پێشکەش کرا.
29- کۆڕی زانستی (استکمال النظر في صکوک المشارکة: مکونات وموجوداتها) لە 25-26 شوباتی 2007 ز پێشکەش کراوە ، لە بانکی ئیسلامی گەشەپێدان کە لەلایەن کۆمەڵی فیقهی ئیسلامیی نێودەوڵەتی بەستراوە کە سەر بە ڕێکخراوی کۆنگرەی ئیسلامییە لە جددەو پەیمانگای ئیسلامی بۆ توێژینەوە و ڕاهێنان سەر بەبانکی ئیسلامی گەشەپێدان.
30- (الَاسرة المسلمة في الغرب بين الالتزام بالاسلام والقوانين الحاکمة) ، لە کۆڕی بەیەک گەیشتنی دووەمی جیهانی بۆ دەرچووانی ئەزهەر لە 1-3 نیسانی 2007 ز پێشکەش کراوە لە زانکۆی ئەزهەر بە ناونیشانی (رووبەروو بوونەوەی شارستانییەتەکانی ئومەتی ئیسلامی) .
31- (المنافسة التجارية بين شرکات التأمين التکافلي (الاسلامي) ، والتأمين التقليدي (التجاري) ، وأثر ذلک علي صناعة التأمين التکافلي ( الاسلامي) ) لە کۆنگرەی دووەمی (دڵنیایی و لەخۆگرتن) لە کوەیت لە 15-16 نیسانی 2007 ز پێشکەش کرا .
32- (القرضاوي والاقتصاد الاسلامي) ، لە کۆڕی بەیەک گەیشتنی پێشەوا قەرەزاوی لە 13-15 کانونی یەکەمی 2007ز پێشکەش کرا .
33- (التقديرات المالية وأثرها علي الَاحکام القضائية الشرعية) ، لە کۆنگرەی یەکەمی ( دادوەری شەڕی نێودەوڵەتی ) لە 3-5 ڕەمەزانی 1428 ک بەرانبەر 16-17 تشرینی دووەمی 2007 ز پێشکەش کرا .
34- (تطبيقات الوکالة والفضالة والمرابحة العکسية في البنوک الاسلامية) ، لە کۆڕی بیست و هەشتەمی ( البرکة) لە 4-5 ڕەمەزانی 1428 ک کە بەرانبەر 16-17 ئەیلولی 2007 ز پێشکەش کرا.
35- (التحديات التي تواجه مشاريع التمويل المتوافقة مع الشريعة الإسلامية) ، لە کۆنگرەی دووەمی ئیسلامی جیهانی بۆ تەمویلی ژێرخانی ئابووریی لە دۆحە لە 4-5 تشرینی دووەمی 2007 ز پێشکەش کرا.
36- (مواقیت الصلاة فی أوروبا) ، لە خولی نۆزدەیەمی کۆمەڵی فیقهی ئیسلام سەربە ڕابیتەی جیهانی ئیسلامی لە 3-9 تشرینی دووەمی 2007ز پێشکەش کرا .
37- (مضمون اسم الله العدل ومغزاه عند الإمام النوورسي) ، لە کۆنگرەی هەشتەم کە بۆ فیکری مامۆستا سەعید نەوڕەسی لەژێرناوی ( دادپەروەری لەپێناو جیهانێکی باشتر بۆ مرۆڤایەتی) لە ئەستەنبوڵ لە 18-20 تشرینی دووەمی 2007ز دا پێشکەش کرا .
38- (کيفية تحديد الَاجور وتطبيقاتها في عقود العمل والتأجير المعاصرة) ، لە کۆنگرەی دووەمی فیقهی بۆ دامەزراوەکانی دارایی ئیسلامی - لە کوەیت - لە 24-25 تشرینی دووەمی 2007 ز پێشکەش کرا.
39- (حکم التعامل ، أو العمل فی شرکات التأمین خارج دیار الاسلام) ، لە کۆنگرەی پێنجەمی کۆمەڵی زانایانی شەریعە لە ئەمەریکا سازدرا لە مەنامەی شانشینی بەحرەین لە 24-27 تشرینی دووەمی 2007 ز دا .
40- (کرامة الانسان في الاسلام) ، توێژینەوەیەکە ئامادەکراوە بۆ لیژنەی نیشتمانی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە قەتەر، لە گۆڤاری (الصحیفة) ژمارەی دووەمی لە ئەیلولی 2007ز بڵاوکراوەتەوە.
41- (تحليل وقياس وإدارة مخاطر شرکات التأمين الإسلامي الواقع المنشود ) ، لە کۆنگرەی مەترسییەکانی پیشەسازی دارایی ئیسلامییدا پێشکەش کراوە، لە بیت المشورە . لە کوەیت لە 20-21 کانونی یەکەمی 2006ز.
42- (التأمين علي الديون دراسة فقهية اقتصادية ) لە کۆنگرەی هاوبەندی یەکەمی دڵنیایی تەکافولی لەلایەن کۆمپانیای (وپاق ) . لە کوەیت لە 20-22 شوباتی 2006ز پێشکەش کرا.
43- (قضايا المرأة والديمقراطية ، دراسة في الفقه والفکر السياسي الإسلامي) ، کۆنگرەی کۆڕبەندی جیهانی یەکەم بۆ دەرچووانی زانکۆی ئەزهەر لە چوارچێوەی تەوەرەی ( یەکخستنی بۆچوونی ئەزهەر لەبەرەو ڕووبوونەوەی گرفتە هاوچەرخاکاندا پێشکەش کراوە ) لە 11-12 مارسی 2006 ز.
44- (الصفات المؤثرة في العلاقة بين الشرکات) ( الشخصية الاعتبارية ، الذمة المالية ، الملکية المتداخلة ، السيطرة) ، توێژینەوەیەکی فیقهی یاسایی بەراوردکاریە، پێشکەش کراوە لە کۆڕی بیست و حەوتی (البرکة) لەجددە لە 25-26 تشرینی 2006 ز.
45- (قاعدة التبعية في العقود وأثرها في الترخيصات الشرعية) . لە کۆنگرەی یەکەمی فیقهی بۆ دامەزراوەکانی دارایی ئیسلامی پێشکەش کراوە لە کوەیت لە تشرینی دووەمی 2006 ز.
46- (حول مواجهة مماطلة الديون في النظام المالي الإسلامي) . لە کۆڕی جیهانی زانایانی شەریعە لە (کوالا لامبور) پێشکەش کراوە لە تشرینی دووەمی 2006ز بە سەرپەرشتی بانکی ناوەندی مالیزی.
47- (البُنْيَةُ التحْتَيةُ في الفکر الإسلامي وتمويلها في المصارف الإسلامية) ، لە کۆنگرەی ئیسلامی جیهانی بۆ تەمویلی ژێرخانی ئابووریی لە دۆحە لە 2006 ز پێشەکەش کرا.
48- (نحن والَاخر ، دراسة علي ضو و الکتاب والسنة والفکر الإسلامي) لە خولی شازدەیەمی کۆمەڵی فیقهی ئیسلامی نێودەوڵەتی لە 14/4/2005 ز لە دوبەی پێشکەش کرا .
49- (فسخ الدين بالدين) ، لە خولی هەژدەیەمی کۆمەڵی فیقهی ئیسلامی لە مەکەی پیرۆز لە 13/8/2005 ز پێشکەش کرا.
50- (الفحص الطبي قبل الزواج من منظور الفقه الإسلامي، توێژینەوەیەکی زانستی فیقهیە -) لە گۆڤاری زانستی ئەنجوومەنی ئەوروپی بۆ فەتوا و لێکۆڵینەوە – ژمارە 7 جەمادی دووەم 1426 ک بەرانبەر بە کانونی یەکەمی 2005 ز دا بڵاوبووەتەوە.
51- (العنف الَاسري ، اثاره والوقاية منه) ، توێژینەوەیەکە لە ئەنجوومەنی ئەوروپی بۆ فەتوا و لێکۆڵینەوە، خولی ئاسایی پێشکەش کراوە .
52- (حکم التأمين الصحي ، وبعض صوره في المجتمع الَامريکي) ، لە کۆنگرەی سێیەمی کۆمەڵەی زانایانی شەریعە لە ئەمەریکا لە مانگی (یۆلیۆ) 2005 ز پێشکەش کراوە.
53- (زکاة الثروة المعدنية والبحرية) ، لە چواردەیەمین کۆڕی کاروبارەکانی زەکاتی هاوچەرخ لە مارسی 2005 ز لە بەحرەین پێشکەش کرا.
54- (رعاية المسنين (ذوي الشيبة) في ضو و القريَ‌ن الکريم والسنة ، مع نماذج تطبيقية لرعاية المسنين في المجتمع الإسلامي) ، لە کۆنگرەی دۆحەی جیهانی بۆ سەرپەرشتی بەساڵاچوان لەژێر سێبەری گۆڕانکارییە هاوچەرخەکان لە نیسانی 2005ز پێشکەش کرا.
55- (صکوک الإجارة) ، توێژینەوەیەکی فیقهی ئابوورییە - لە خولی پازدەیەمی کۆمەڵی فیقهی ئیسلامی نێودەوڵەتی - لە 6/11/2004 ز لە مەسقەت پێشکەش کراوە.
56- (أحکام استثمار الموقوف وغلاته) ، توێژینەوەیەکی فیقهی ئابوورییە، لە خولی پازدەیەمی کۆمەڵەی فیقهی ئیسلامی نێودەوڵەتی لە 6/11 مارسی 2004 ز لە مەسقەت.
57- (مشکلة الديون المتأخرات في البنوک الإسلامية) ، توێژینەوەیەکە پێشکەش کراوە بە خولی چواردەیەمی ئەنجوومەنی کۆمەڵی فیقهی ئیسلامی سەر بەرێکخراوی کۆنگرەی ئیسلامی کە لە دۆحە بەستراوە لە مانگی کانونی دووەمی 2003 ز .
58- فەتوا لەنێوان دەق و واقیعدا، بنەما و شێوازەکانی.
59- فیقهی نەگۆڕو گۆڕاوەکان و کاریگەریی لەسەر نزیک کردنەوەی مەزهەب و کۆمەڵە ئیسلامییەکان.
60- (الزحام فی منی وأحکامه ، من المبیت والرمی قبل الزوال فی یوم النحر ، وقبل الزوال فی أیام التشریق) ، بابەتێکە پێشکەش کراوە لە کۆنگرەی (مشکلة الزحام فی الحج) لە مەکەی پیرۆز بەستراوە بە ڕێگای ڕابیتەی جیهانی ئیسلامی لە ساڵی 1423 ک .
61- (الَاسس والمبادئ الإسلامية للعلاقات الدولية) ، توێژینەوەیەکە پێشکەش کراوە بە کۆنگرەی (مەکەی پیرۆز - خولی سێیەم) ، ئەویش لەژێر ناوی (پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لەنێوان ئیسلام و شارستانییەتی هاوچەرخدا) لە ڕۆژانی 1-3 ژی الحجە 1423 ک بەرانبەر 2-4 شوباتی 2003 ز بەستراوە.
62- (ئیسلام ئایینی سۆز و سەربەرزیە) توێژینەوەیەکە کە باس لە حەقیقەتی ئیسلام و ئیرهابی ئایینی دەکات، پێشکەش کراوە بە ڕابیتەی جیهانی ئیسلامی لە مەککەی پیرۆز لەژێر ناوی (کاری ئیسلامی بە کۆمەڵ) لەگەڵ وەرچەرخانە مێژووییەکاندا دەگونجێت، کە ئێستا ئوممەتەکەمان پیایدا تێپەر دەبێت کە تیایدا هێرش دەکرێتە سەر ئیسلام و درۆی بۆ هەڵدەبەسترێت و بە ئیرهابی ناوزەندی دەکەن لە 27/7/1422 ک پێشکەش کرا .
63- (الجانب التطبيقي للتأمين الإسلامي (التکافل) ) ، توێژینەوەیەکە پێشکەش کراوە بە کۆڕی (دڵنیای و یاسا) کە کۆلێژی یاسا لە زانکۆی شاریقە پێی هەستاوە لە ڕێکەوتی 13-14 ڕەبیعی یەکەمی 1424 ک بەرانبەر بە 14-15 مارسی 2003ز.
64- (منهج الفقه الإسلامي في علاج القضايا المعاصرة) ، توێژینەوەیەکە ئامادەکراوە بۆ خولێکی فیقهی و کاروبارەکانی زەکاتی هاوچەرخ، کە لەلایەن (پەیمانگەی بانگەواز) سەر بە بەڕێوبەرایەتی بانگەواز و ڕێنمایی بەڕێوە براوە کە سەربە #وەزارەتی ئەوقاف# و کاروباری ئیسلامییە لە دەوڵەتی قەتەرو لە 3 ڕەبیعی یەکەم 1424 ک بەرانبەر بە 3/مارسی/2003 ز بەڕێوەچوو .
65- (أحکام التأمين التعاوني والتجاري والإسلامي دراسة فقهية مقارنة) ، توێژینەوەیەکە پێشکەش کراوە بە دەستەی لێپێچینەوەو بە خۆدا چوونەوە بۆ دامەزراوە داراییەکان (کۆبوونەوەی دەیەم) لە عومان لە مانگی تەموزی 2003 ز.
66- (الهيئات الشرعية بين بيان مدي الَاخطا و والمخالفات الشرعية في المصارف الإسلامية والسرية والمهنية ومدي تأثيره سلباً أو إيجاباً علي المصرفية الإسلامية) ، توێژینەوەیەکە پێشکەش کراوە بە کۆنگرەی سێیەمی دەستە شەرعییەکان بۆ دامەزراوە داراییە ئیسلامییەکان، کە لەلایەن دەستەی لێپێچینەوەو بەخۆداچونەوەی دامەزراوە داراییە ئیسلامییەکان بەڕێوەچووە لە بەحرەین لە ڕێکەوتی 9-10 شەعبانی 1424 ک بەرانبەر تشرینی یەکەمی 2003ز.
67- (قاعدة التبعية في العقود وأثرها في الترخيصات الشرعية مع بعض تطبيقاتها المعاصرة دراسة فقهية تأصيلية ) ، توێژینەوەیەکە پێشکەش کراوە، بە کۆڕی فیقهی شەشەم کە سەر بە (بیت التمویل الکویت) یە لە تشرینی یەکەمی 2003ز.
68- (دیون الوقف) ، توێژینەوەیەکی فیقهی بەراورد کارییە، پێشکەش کراوە بە کۆڕی کاروبارەکانی وەقفی فیقهی، کە سەر بە ئەمانەتی گشتی ئەوقافە لە دەوڵەتی کوەیت لە تشرینی یەکەمی 2003 ز .
69- (الَاسس الشرعية لتوزيع الَارباح والخسائر في البنوک الإسلامية) ، توێژینەوەیەکی بنەڕەتی بەراورد کارییە، پێشکەش کراوە بە کۆنگرەی ڕۆڵی دام و دەزگا دارایی و ئیسلامییەکان لە وەبەرهێنان و گەشەپێداندا -کۆلێژی شەریعە و خوێندنی ئیسلامی - زانکۆی شاریقە - 26-28 سەفەری 1424 ک بەرانبەر بە 9/5/2002ز.
70- (استثمار الوقف وطرقه القديمة والحديثة) ، پێشکەش کراوە بە کۆمەڵی فیقهی ئیسلامی لە خولی سێزدەیەم لە کوەیت لە ساڵی 2002 ز.
71- (أثر النقود والديون علي التعامل في الَاسهم والصکوک والوحدات) ، پێشکەش کراوە بەکۆڕی کۆمپانیای یەکەم بۆ وەبەرهێنان - کوەیت - 2001 ز.
72- (المبادئ العامە للتحکیم فی الفقه الإسلامی) ، پێشکەش کراوە بە کۆڕی دادوەری لە شەریعەتی ئیسلامیدا - دوبەی - 27-28 تشرینی یەکەمی 2001ز.
73- دید و تێڕوانین لەسەر توێژینەوەی ئەمانەتی دەستەی شەرعی کۆمپانیای (الراجحی) 2001ز .
74- (العلاج الجینی من منضور الفقه الإسلامی) ، پێشکەش کراوە بە کۆری کاردانەوە ئەخلاقییەکان بۆ چارەسەری جینی - زانکۆی قەتەر ساڵی 2001 ز.
75- (تنمیة موارد الوقف والحفاڤ عەلیها) ، توێژینەوەیەکە پێشکەش کراوە بە کۆنگرەی وەقف کە لە مەککەی پیرۆز بەستراوە لە ساڵی 2001 ز.
76- (الاستثمار في الَاسهم) ، حکمه وچوابگه الشرعیە، توێژینەوەیەکە کە لە گۆڤاری کۆمەڵی فیقهی ئیسلامی لەجددە بڵاوکراوەتەوە .
77- (الاستثمار في العملات ، حکمه وضوابطه) ، پێشکەش کراوە بەدەستەی (المعاییر) لە بەحرەین.
78- (مافە مەعنەویەکان) لە گۆڤاری وەرزی کۆلێژی شەریعە و یاسا لە قەتەر بڵاوکراوەتەوە.
79- (الإيجار المنتهي بالتمليک ، حکمه وضوابطه وصوره) ، پێشکەش کراوە بە کۆمەڵەی فیقهی ئیسلامی لە خولی دوازدەیەم لە ڕیاز.
80- (حديث لا تبع ما ليس عندک ، سنده وفقهه) ، لە گۆڤاری سەنتەری لێکۆڵینەوەی سوننە و ژیاننامەدا لە قەتەر لە ساڵی 1995ز بڵاوکراوەتەوە.
81 – (حدیث النهی عن صفقتین فی صفقة واحدە سندة وفقهه) ، لە گۆڤاری سەنتەری لێکۆڵینەوەی سوننە و ژیاننامەدا لە قەتەر لە ساڵی 1995 ز بڵاوکراوەتەوە.
82- (مدی مسۆولیە المضارب ومجلس الإدارە عن خسارةالشرکة) ، توێژینەوەیەکی بەراوردکارییە لە یاسا و شەریعەتدا، پێشکەش کراوە بە کۆمەڵی فیقهی ئیسلامی سەر بەرابیتەی ئیسلامی جیهانی.
83- (الحقوق المعنویة والزکاة فیها) ، دەستەی جیهانی بۆ زەکات، لە گۆڤاری کۆڕی حەوتەمدا بەچاپیان گەیاندوە.
84- هەڵاوسان و چارەسەری لەژێر ڕۆشنایی بنەماکانی فیقهی ئیسلامی.
85- چۆن زەکاتی ماڵەکەت دەدەیت؟
86- (الاستصناع بین الجواز واللزوم) ، لە گۆڤاری وەرزی کۆلێژی شەریعەی زانکۆی قەتەر لە ساڵی 1993 ز بڵاوکراوەتەوە..
87- (التطبیقات العملیة لسوق المال الإسلامی) ، توێژینەوەیەکە پێشکەش کراوە بەکۆمەڵی فیقهی ئیسلامی لە خولی هەشتەم لە برۆنان لە ساڵی 1993ز.
88- (التأمین عەلی الحیاة) ، توێژینەوەیەکە پێشکەش کراوە بە کۆڕی دووەمی ئابووری بۆ (بیت الزکات) لە کوەیت، لە ساڵی 1993 ز.
89- (البدائل الشرعية للسندات) ، توێژینەوەیەکە پێشکەش کراوە بۆ کۆڕی دووەمی ئابووری کە لە کوەیت لە ساڵی 1993ز بەستراوە.
90- (الإمام البخاري وفقهه في الجانب الاقتصادي) ، توێژینەوەیەکە پێشکەش کراوە بەسەنتەری ئۆکسفۆرد لە کۆڕێکدا کە دەربارەی ئیمامی بوخاری لە ساڵی 1992ز بەستراوە.
91- (حکم إجرا و العقود بوسائل الاتصال الحديثة) ، توێژینەوەیەکە لە بڵاوکراوەی ساڵانەی زانکۆی قەتەر ژمارەی هەشتی 1990 ز بڵاوکراوەتەوە.
92- (الإعجاز التشريعي للشريعة الإسلامية) ، لەلایەن پەڕتووکخانەی ئەقسا لە دۆحە لە ساڵی 1989ز بڵاوکراوەتەوە.
93- (کيفية دلالة السنة علي الَاحکام) ، لە بڵاوکراوەی ساڵانەی سەنتەری لێکۆڵینەوەی سوننە و ژیاننامە لە زانکۆی قەتەر ژمارە چواردا بڵاوکراوەتەوە.
94- (القبض وصوره المعاصرة) ، کۆمەڵی فیقهی ئیسلامی لەجددە لە ژمارە چواری گۆڤارەکەیاندا لە ساڵی 1990ز بڵاوکراوەتەوە..
95- (مصرف وفي الرقاب وتطبيقاته المعاصرة علي الَاسير والمختطف) ، دەستەی جیهانی بۆ زەکات لە کوەیت لە ساڵی 1989ز بڵاوکراوەتەوە..
96- (مصرف والغارمين وتطبيقاته المعاصرة) ، دەستەی جیهانی بۆ زەکات لە ساڵی 1989ز بەستویەتی.
97- (مصرف والمؤلفة قلوبهم وتطبيقاته المعاصرة) ، دەستەی جیهانی بۆ زەکات لە کوەیت لە ساڵی 1989ز بەستویەتی.
98- (نظرية عوض المثل وأثرها علي الحقوق والالتزامات) ، لە بڵاوکراوەی ساڵانەی کۆلێژی شەریعەی زانکۆی قەتەر لە ژمارە شەستدا لە ساڵی 1988ز بڵاوکراوەتەوە.
99- (مشکلة الديون ومنهج الإسلام في علاجها) ، لە بڵاوکراوەی ساڵانەی کۆلێژی شەریعە زانکۆی قەتەر ژمارە 5 ساڵی 1987 ز بڵاوکراوەتەوە.
100- (التشريع من السنة وکيفية الاستنباط منها) ، لە بڵاوکراوەی ساڵانەی سەنتەری لێکۆڵینەوەی سوننە و ژیاننامەدا لە زانکۆی قەتەر ژمارە دوو ساڵی 1987ز بڵاوکراوەتەوە.
هەشتەم: پەڕتووکەکانی بە زمانی عەرەبی
1. حقيبة طالب العلم في الاقتصاد الإسلامي والمعاملات المالية الإسلامية ، لوزارة الَاوقاف والشؤون الإسلامية لدولة قطر عام 2010ز، والحقيبة تتکون من 14 مجلداً .
2. الَاَزْمةُ المَاليّةُ العَالميّة دِراسَةُ أسْبابِها ، وا‌ثارِها ، ومُستَقْبَلُ الرأسماليّة بَعْدَها علاجها من منظور الاقتصاد الاسلامي وکيفية الاستفادة منها في عالمنا الإسلامي ط. دار البشائر الإسلامية 2009ز
3. نحن والَاخر دراسة فقهية تأصيلية لبيان علاقة المسلم بغيره في حالة السلم والحرب والَاقلية والَاکثرية علي ضو و الکتاب والسنة وفقه الميزان. ط. لجنة التأليف والترجمة بالاتحاد العالمي لعلما و المسلمين ضمن سلسلة: قضايا الَامة (3) ، ط. 2009 ز
4. السلم وتطبيقاته المعاصرة في السَّلع والمنافع والخدمات ( صکوکه ، وحکم السَّلم المنظم ) دراسة فقهية مقارنة ( في المطبعة)
5. المصارف والتأمين ، دراسة تحليلية .
6. المنهل النضاخ في اختلاف الَاشياخ تحقيق ودرامه ، ط. دار البشائر الاسلامية بيروت 2007م
7. فقه القضايا الطبية المعاصرة ، ط. دار البشائر الإسلامية 2005م
8. حکم الاستثمار في الَاسهم 2005 ط. مطابع الدوحة 2005م
9. بحوث في فقه المعاملات المالية المعاصرة ، ط. دار البشائر الإسلامية ببيروت 2001م
10. فقه الشرکات ، ط.دار المتنبي بالدوحة 1996م .
11. قاعدة المثلي والقيمي وأثرها علي الحقوق والالتزامات مع تطبيق معاصر علي نقودنا الورقية ، دار البشائير 2016ز.
12. الوسيط في المذهب للغزالي، تحقيق ودراسة وتعليق9مجلد
13. مبدأ الرضا في العقود ، دراسة مقارنة في الشريعة والقانون المدني ، ط.دار البشائر الإسلامية ببيروت عام 1985م ، وهي ڕسالة دکتوراه من مجلدين .
14. معني لا إله إلاّ الله للزرکشي ، تحقيق ودراسة وتعليق ، طبع في مصر عام 1982م .
15. أيّها الولد للغزالي ، تحقيق ودراسة وتعليق ، طبع في مصر عام 1982م .
16. الغاية القصوي في دراسة الفتوي ، للقاضي البيضاوي، تحقيق ودراسة وتعليق ، ط. مصر 1980م.
17. الإنسان والإيمان للشيخ سعيد النوورسي ، تحقيق مع کتابة مقدمة طويلة عن حياة النوورسي وجهاده وجهوده.
18. المنهج المختار في تفسير النصوص الشرعية ( تحت الإعداد الَاخير ) .
19. الجهاد والإرهاب والعنف ( تحت الإعداد الَاخير ) .
20. مختصر الَام للبويطي ، تحقيق ودراسة وتعليق ( تحت الإعداد ) .
21. إلي أي إسلام ندعو ؟ ( تحت الإعداد ) .
22. أثر ديون ونقود الشرکة ، أو المحفظة علي حکم تداول الَاسهم والصکوک والوحدات الاستثمارية ( المشکلة والحلول ) دراسة فقهية اقتصادية ط . بنک التنمية.
23. استراتيجية التنمية الشاملة والسياسات الإقتصادية (النقدية والمالية) .
24. التأمين الإسلامي. دراسة فقهية تأصيلية.
25. بحوث في فقه قضايا المعاصرة.
26. بحوث في فقه البنوک الإسلامية.
27. المقدمة في المال والإقتصاد والملکية والعقد.
28. بحوث في الَاقتصاد الإسلامي.
29. المدخل الَاقتصاد الإسلامي. دراسة تأصيلية مقارنة بالَاقتصاد الوضعي علي ضو و الکتاب والسنة ومقاضد الشريعة وتراثنا الفقهي.
30. التورق المصرفي بين التورق المنضبط والتورق المنظم.
31. الحقوق المالية ومدي جواز الاعتياض عنها مع تطبيقاتها الماصرة.
32. التأمين التکافلي الاسلامي.
33. الاصلاح الشامل: ڕسالة الَانبيا و وسيلة النهوض والَارتقا‌و.
34. الَاجتهاد والفتوي (أهميتها وشروطها وتطبيقاتها المعاصرة) .
35. إسلام الرحمة وظاهرة الَارهاب.
36. فقه الميزان.
37. يوسف عليه السلام.... قدوة للمسلمين في غير ديارهم.
38. المبادي و الَاخلاقية الجامعة لَاخلاقيات الطب الحيوي في الاسلام. دراسة مقاصدية تأصيلية ونقد لنظرية أخلاق الطب الغربية.
39. البيئة أمنا. دراسة دراسة مقاصدية الَاخلاقية في ضو و فقه الميزان.
نۆهەم: بەشێک لە ئەم پەڕتووک و توێژینەوانەی وەرگێڕدراون بۆ زمانی کوردی
1- ئێمەو ئەوان.
2- قەیرانی دارایی جیهانی.
3- ئیسلام و ئیرهاب.
4- کۆمەڵگەو گەشەپێدان.
5- چۆن زەکاتی ماڵەکەت دەدەیت؟
6- گەشەپێدان و گەندەڵی.
7- فیقهی بانگەواز.
8- شایەتییەک بۆ مێژوو.
9- بەختەوەری لە ئیسلامدا.
10- عباد الرحمن.
11- دیدێکی ئیسلامی نوێ بۆ جیهاد و توندوتیژی.
12- کانیاوی خێرخوازی-مێژووی ڕابیتەی ئیسلامی کورد.
13- ئیسلام و پێکەوە ژیانی ئاشتیانە.
14- ئیسلام و ژیان - بەرگی یەکەم- کۆمەڵە وتار.
15- ئیسلام و ژیان – بەرگی دووەم- کۆمەڵە وتار-
16- دەروازەیەک بۆ ئابووری ئیسلامی - دوو بەرگ.
17- ئافرەت و بەشداری سیاسی لە ڕوانگەی ئیسلامەوە.
18- ئیسلام و مافی هاووڵاتی بوون.
19- ئایا هەژاری دیاریی خودایە؟
20- جیهاد لە قورئان و سوننەتدا.
21- ئاساییشی گیان و فکر...
22- داستانی یوسف – پێغەمبەر.
23- ئیسلام و ژیان – بەرگی سێیەم- کۆمەڵە وتار-
24- دیرۆکى دکتۆر عەلى قەرەداغى- دەنگێک بۆ چاکسازى و نوێگەرى و چاکەکارى.
25- ژینگە دایکمانە...
دەیەم: دکتۆر قەرەداغی لەهۆڵی کۆنگرەو کۆبوونەوەکاندا
دکتۆر عەلی قەرەداغی بەشێوەیەکی نیمچە بەردەوام بوونی بووە لە کۆنگرەکانی کۆڕبەندی فیقهی ئیسلامی نێودەوڵەتی و کۆڕبەندی فیقهی ئیسلامی سەر بەرابیتەی جیهانی ئیسلامی و دامەزراوەی جیهانی زەکات، دامەزراوەی (ئایوفی) و ئەو کۆنگرانەی تایبەت کرابوون بەبانکە ئیسلامییەکان و، زۆری تر... دەکرێت بڵێن ئەو کۆنگرەو کۆبوونەوانە نزیکەی (170) دەبن، بەشێوەیەک پێشکەشکار و گفتوگۆکاری بابەت و لێکۆڵێنەوە ئابووری و فیکری و فیقهی و بانکیەکان بوون.
یانزەهەم: دکتۆر قەرەداغی لەئاپۆڕای ڕێزلێنانەکاندا
لە چەندین دەرفەت و بۆنەی جیاوازدا ڕێزلێنانیان بۆ کراوە و بەخەڵاتی گرنگ و بەناوبانگ و نێودوڵەتی بەسەر کراونەتەوە، لەوانە:
* خەڵاتی لێکۆڵینەوەی زانستی ناوازە لەسەر پەڕتووکی (االتامین التکافلی) لە ساڵی 2011 ز لە شاری ڕیاز.
* خەڵاتی (عجمان) تایبەت بوو بەوکەسانەی کە ڕۆڵێکی لەبەرچاو و کاریگەریان هەبووە لەخزمەتی کۆمەڵگەدا لەسەر ئاستی جیهان، ساڵی 2001 ز.
* خەڵاتی نێودەوڵەتی هاندان لە بواری فیقهی ئیسلامی بەراوردکاریدا، ئەو خەڵاتە وڵاتی قەتەر دەیبەخشێت بەو کەسانەی لە هەڵکەوتەو پسپۆڕییەکی قوڵیان هەیە لە یەکێک لەزانستەکاندا.
*مەدالیای ڕێزلێنان لەلایەن سەرۆک کۆماری ئەنغۆشیاوە.
* مەدالیای ڕێزلێنان لەلایەن موفتی کۆماری ڕووسیای یەکگرتووە وە.
* چەندین خەڵاتی زانستی تری ڕێزلێنان لە وڵاتانی مالیزیاو، ڕووسیاو، تورکیاو، سوودان و، کوەیت و، ئوردونەوە. [1]
ئەم بابەتە 12,360 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | aliqaradaghi.net
فایلی پەیوەندیدار: 7
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 8
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی لەدایکبوون: 00-00-1949 (75 ساڵ)
ئاستی خوێندن: دوکتۆراڵ (PHD)
جۆری کەس: ئیسلامی سیاسی
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان (لەدایکبوون): قەرەداغ
نەتەوە: کورد
وڵات - هەرێم (لەدایکبوون): باشووری کوردستان
ڕەگەزی کەس: نێر
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 07-01-2010 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 23-07-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 12,360 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.121 KB 07-01-2010 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
27-01-2024
ژیاننامە
ژیان عەلادین
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
فلاشباک؛ لە دەفتەری بیرەوەر...
ژیاننامە
مژدە جەمال کەمالەدین
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
29-01-2024
ژیاننامە
کەمال محەمەد ڕەمزی
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆ...
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کورد...
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
19-03-2024
ژیاننامە
مەیان خاتوون
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێ...
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
درەخشان فەرەج سەعدون
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
04-03-2024
ژیاننامە
مەلا عەبدوڵڵای وەڕازی
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
14-03-2024
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە

ڕۆژەڤ
شەهیدان
موسا عەنتەر
10-11-2008
هاوڕێ باخەوان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
08-03-2015
هاوڕێ باخەوان
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
17-11-2012
هاوڕێ باخەوان
سمکۆ عەزیز
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە ئەحمەد
ژینا ئەمینی
وێنە و پێناس
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیشاندەران
26-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیشاندەران
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
28-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆشەویستی لە سەردەمی سەرمایەدارییدا
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گوندی کارێز لە کفری ساڵی 1993
27-03-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
ئەسحابەسپی-سلێمانی ساڵی 1968
27-03-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
گەڕەکی عەقاری سلێمانی ساڵی 1960
27-03-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 514,908
وێنە 104,263
پەرتووک PDF 18,882
فایلی پەیوەندیدار 94,725
ڤیدیۆ 1,232
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
27-01-2024
ژیاننامە
ژیان عەلادین
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
فلاشباک؛ لە دەفتەری بیرەوەر...
ژیاننامە
مژدە جەمال کەمالەدین
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
29-01-2024
ژیاننامە
کەمال محەمەد ڕەمزی
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆ...
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کورد...
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
19-03-2024
ژیاننامە
مەیان خاتوون
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێ...
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
درەخشان فەرەج سەعدون
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
04-03-2024
ژیاننامە
مەلا عەبدوڵڵای وەڕازی
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
14-03-2024
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.375 چرکە!