عەلی قەرەداغی
پڕۆفیسۆر لە ئیسلامناسیدا. داکۆکیکەرێکی سەرسەختی
ئەردۆگانئەردۆگان و سیاسەتە داگیرکارییەکەیەتی لە کوردستان.
عەلی محیەدین قەرەداغی لەدایکبووی ساڵی 1949 لە ناوچەی قەرەداغ سەر بەپارێزگای سلێمانی، عەلی قەرەداغی لە ئێستادا ئەمینداری گشتی یەکێتیی زانایانیی موسڵمانانە هاوکاتیش سەرۆکی دەزگای ڕابیتەی ئیسلامیی کوردە لە باشووری کوردستان، عەلی قەردەاغی خاوەنی ڕەگەزنامەی وڵاتی قەتەریشە، لە ساڵی 2008 زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی (سلێمانی) لە لایەن ئەوەوە کرایەوە، عەلی قەرەداغی جگە لە شارەزایی خۆی لەبابەتی ئاینی شارەزای هزری سیاسیی و ئابووری.
بڕوانامەکانی عەلی قەرەداغی
بەکالۆریۆس لە شەریعەتی ئیسلامیی لە شاری بەغدا لەساڵی 1975
ماستەر لە فیقهی بەراود کە بەشێکە لە فیقهی ئیسلامیی لە زانکۆی ئەزهەر ی میسر ساڵی 1980
دوکتۆرا لە شەریعەت و یاسا لە لە زانکۆی ئەزهەر ی میسر لەساڵی 1985
یاریدەردەی مامۆستا ساڵی 1990
پڕۆفیسۆر لەساڵی 1995
بەرهەمەکان
عەلی قەرداغی چەندین کتێبی نووسیوە لەوانە:
دیدێکی ئیسلامی نوێ بۆ جیهادو توندوتیژی و وەلا ء و بەرا
کۆ بەرهەمەکانی د. عەلی قەەرداغی
(چۆن زەکاتی ماڵەکەت دەدەیت؟)
ململانێ لەسەر شوناس
گەشەپێدان و گەندەڵی
کۆمەڵگە و گەشەپێدان
ئیسلام و ئیرهاب
خۆپیشاندانی ئاشتیانە و ڕاپەڕینی جەماوەری لە ڕوانگەی ئیسلامەوە
لێکۆڵینەوەی هۆکارەکانی ئاوەدانکردنەوە و زیندوو کردنەوەی ماڵە وەقف کراوەکان.
[1]