🏠|📧|Acerca!|Biblioteca|📅
🏠 Iniciar|📧 Contacto|💡 Acerca!
|
📅 Hoy en la historia 27-05
📅Cronología de los hechos
📅 Días
📆27-05-2020
📆26-05-2020
📆25-05-2020
📆24-05-2020
📆23-05-2020
📆22-05-2020
📆21-05-2020
📂 Más ...
📅27 May
📝 Documentos
📊 Estadísticas y encuestas
✌️ Mártires
💚 Mártires (Al-Anfal)
☪ Víctima de ISIS
😞 Víctimas de la guerra civil
👩 La violencia víctima
📅 Date of Birth
📅 Date of Death
|💳 DonacionesAyúdanos a construir un mejor Kurdipedia. Incluso las pequeñas donaciones pueden marcar la diferencia.
Necesitamos su donación para lograr la tecnología actualizada y más rápido para nuestros servicios, para establecer y promover la organización Kurdipedia y la contratación de personal dedicado a aumentar y mejorar su contenido, el diseño y el funcionamiento diario de nuestro sitio web.
|📕 BibliotecaLa biblioteca más grande kurda Digital - (10,946) Libros||
✌️ Qazi Muhammad
Qazi Muhammad o Kadi Muhammad (en kurdo: قازی محەمەد, Qazî Mihemmed) (1893-1947) fue un líder religioso y nacionalista kurdo que lideró la República de Kurdistán (conocida como República de Mahabad), el segundo estado kurdo moderno en el Medio Oriente, siendo el primero la República de Ararat. Era de una familia de notables juristas de Mahabad.
🏰 Mahabad
Mahabad es una ciudad situada al oeste de Irán. Con una población de 162.434 habitantes, fue capital de la República Independiente de Mahabad en 1946. La mayoría de su población es de origen kurdo. En el año 2004 se produjeron graves disturbios en la ciudad como protesta por la muerte de Shivan Qaderi. En respuesta, el gobierno iraní envió cerca de 100.000 soldados a la región.
☂️ Partido de los Trabajadores de Kurdistán
...
📕 El fusil de mi padre
Hiner Saleem
Anagrama
2005, Barcelona
ISBN: 84-339-7057-7
📊 Artículos 373,859 | Imágenes 58,879 | Libros 10,946 | Archivos relacionados 42,112 | 📼 Video 167 | 🗄 Fuentes 14,518 |
👫 شێرکۆ عەبدوڵڵا | 🏷️ Grupo: Biografía | Lenguaje de los artículos: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

شێرکۆ عەبدوڵڵا


Archivos relacionados 📂
سەرنووسەری گۆڤاری تەنزئامێزی سیخورمەسیخورمە و نووسەری سیناریۆکانی بەرنامەی بەرنامەبەرنامەی بەرنامەیە.
ناو:شێرکۆ عەبدوڵڵا رەشید
دەرچووی کۆلیژی پزیشکی زانکۆی موسڵ
پەیوەندی بە ئەلقەکانی کۆمەلەی مارکسی لینینییەوە: هاوینی 1973
رێکخەرەکانم: هیوای رەئوفی عەلییە فەندی، ئاسۆ رەئوف، محمد فتح اللە، جەمالی زەرەنگەر، شەهید شوانی ژنبرای کاک نەوشیروان، مامۆستا صدیق دهۆکی،
ماوەیەک کاک ئارام لە ماڵی ئێمە حەشاردرا پێشمەرگایەتی :تیپی 78 ی کاروخ,سەرتیپ شەهید رەحمان سەیدا
سالانی خوێندکاریی:بەشداریکردن لە زوربەی چالکییە ئەدەبی و نیشیمانییەکاندا
نموونە: یادی دووسەد ساڵەی سلێمانی، شیعری هەنگاوێک بۆ هەورازەکە
لە ڕاپەڕیندا لە گەڵ دەستەیەک پێشمەرگەی ئاڵای شۆڕش گەڕاومەتەوە(حەیدەری برای هاوڕێ جەبار)
بەشداربووم لە کاری پزیشکی و چالاکی ئەدەبی.
لەگەڵ مامۆستایان شێخ حەسیب و محمد فریق حسن و خالید دلێر و کەژاڵ ئەحمەددا هەڵبژێردراین بۆ دەستەی کاتیی یەکێتی نووسەران
گۆڤاری دیموکراسیمان لە گەڵ مامۆستا بەهادین نوری و کاک بەکر حەسەن و مامۆستا حەمە فەریق دامەزراند لە سەرەتای نەوەدەکاندا بۆ ڕەخنە گرتن لە حوکمداریی بەرەی کوردستانی و سیاسەتی ئەوکاتی حیزبەکان
پێشتر لەشاخ و لە شار بە ناوی ئاشکراو نهێنی بابەتی ئەدەبی مقاوەمەتم بڵاوکردووەتەوە
هاوسەرەکەم ئەمیرەی کچی حەمەومین ئاغایە دەرچووی زانکۆی سلێمانی و پێش من پەیوەندی کردووە بە ریزەکانی کۆمەڵەوە
کاک عومەری سەید عەلی و دڵگیرخانی خێزانی کاک سالار عزیز و شەهید هیوا عبدالغفور و چەندین کەسی تر هاوڕێی رێکخستنی بوون
هەموو قۆناغەکانی سەختی ئەو رۆژگارە پێکەوە بووین.
دایکم و برام لەسەر من زیندانی کران
دایکم دوو ساڵ خرایە زیندانەوە لە باشووری عیراق و دواتر بە نەخۆشییەک مرد کە لە زیندان تووشی بوو.
خۆم لە دەرفەتی تەواوکردنی خوێندن بێ بەش بووم و دوای راپەڕینیش بە بیانووی تەجاوزی تەمەنەوە نەیانهێشت من و هیچ کام لە هاوڕێ پزیشکە پێشمەرگەکانم دکتۆر بخوێنن(یەکێتی نەیهێشت تا بیسەلمێنێت زۆر یاسا پەرستە)
ساڵی 94 چوومەوە سەر کاری دکتۆری.
کاک دکتۆر نەوزاد ساڵح کە لە ئێران ئەویش ئاوارە بوو، لەو سەردەمە سەختەدا بێ کادیر و بوجە و بینا کردیان بە سەرۆکی تەندروستی سلێمانی.لوتفی نواند و بوومە هاوکارێکی بچوکی لە کاری ئیداری و ئیعلامیدا
بە تەدەروج پلەکەم بەرز بووەوە و چوومە بەشی هونەری
واتە حیزب منی نەکرد بە هیچ هەتا ڕووداوی سیو یەکی ئاب
هەر لەو ماوەیەدا لەگەڵ چەند نووسەرێک و هونەرمەندێکدا ویستمان گۆڤارێکی رەخنەگری ساخیر دابمەزرێنین، کاک مەلا یاسین و کاک مەحمود ڕەزا شایەتن کە نە مامجەلال نە کاک نەوشیروان هیچییان یارمەتییان نەداین، بگرە ویستیان پەشیمانم بکەنەوە
لە رۆژانی شەڕی ناوخۆدا هەم لە تەندروستی و هەم لە راگەیاندن زیاتر لە توانای خۆم خزمەتی ڕێبازەکەم کردووە.
رووداوەکانی سی ویەکی ئاب وەرچەرخانێکی گەورەی تیا دروست کردم
کە گەڕاینەوە جارێکی تر ماڵەکەمان تاڵان کرابوو، وەک چۆن پێشتر بەعس ماڵەکەمانی حیجز کرد و فەوتا.
بیرۆکەی دروستکردنی دەزگای خاک لای هێرۆخان بووبووە بڕیار و منی لەگەڵ هونەرمەندان ئاکۆ غەریب و زاهیر سدیق و کاک خەڵات عومەر کۆکردەوە بۆ جێبەجێکردنی ئەو پرۆژە رۆشنبیرییە ئیعلامییە کە سەرەتای 1997 دەستی پێکرد و پێش هەموو کەسانی سەربەخۆ ئێمە رەخنەو و بیرکردنەوەی دەرەوەی حیزبایەتێمان داهێنا.گۆڤاری سیخورمە و بەرنامەی بەرنامە سالانێکی زۆر پێخۆری هونەری و رۆشنبیریی کوردیی بون
لە سەر ئاستی پیشەییش کە دوو ئیدارەیی دروست بوو، له سەر تەکلیفی کاک فەوزی رەشید و کاک سەعدی پیرە قبوڵم کرد ببمە بەرێوەبەریی گشتی کاروباری تەندروستی لە دیوانی وەزارەتی ئەملا، بەڵام سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران لغایة فی نفس يعقوب فه رمانەکەی لە چەکمەجەیەکدا دووساڵ شاردەوە و هەر بە مووچەی بەڕێوەبەر کارم دەکرد
دواتر لەسەرەتاکانی 2001 ا بە فەرمان و تەکلیفی کاک دکتۆر یادگار بووم بە بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی سلێمانی
نەخۆشخانەی هیوا، سەنتەری چارەسەرکردنی دڵ، بەشی چاندنی مۆخی ئێسقان، تاقێگەی ناوەندی، تاقیگەی هاوسەرگیریی، سەنتەری کۆئەندامی هەرس، بەشی نەشتەرگەریی مناڵان، دروستکردنی نەخۆشخانەی فریاکەوتن، نەخۆشخانە و وەرشەی ئێمێرجینسی، سەنتەری چارەسەری تیشک، نۆژەنکردنەوەی هەردوو نەخۆشخانەی مناڵبوون و جمهوری، سەنتەری تیشک، سيستمی خەفارەت لە بنکەی تەندروستی گەڕەکەکاندا و زۆر پرۆژەی تر لەسەردەمی مندا و بە هاوکاری هاوڕێ و لێپرسراوەکانم هاتوونەتە دی
کاتێکیش ویستم خانە نشین ببم، کاک عيماد ئەحمەد که ئەوکاتە جێگری سەرۆک وەزیران بوو وتی جارێ بۆ تۆ زووە خانەمشین بیت، نه قڵت ئەکەم بۆ نووسینگەکەم لە سلێمانی بە پلەی برێکاری وەزیر، .فەرمانەکەم رەسمی یە.مەڕسومە و ئیمزای سەرۆکی هەرێمی لەسەرە
مافێکی شایستەی خۆمە، بە شەهادە و ماوەی خزمەت و چالاکییەکان و پێوەرە یاساییەکان.
ئەمیرەی هاوسەریشم چەندین ساڵ بەڕێوەبەری گشتی بووە لە وەزارەتەکانی کۆمەڵایەتی و پەورەوردە.کاتێک وەزارەتەکان تئکەڵ بوونەوە نەیتوانی لە هەولێر نیشتەجێ ببێ و خۆی خانە نشین کرد
ڤالانتینا خان کەسایەتییەکی ناسراو و خاوەن خێزان و مناڵی پێگەیشتووە و کاک قادری حاجی عەلی و کاک فەرەیدون عەبدولقادر و بەڕێزان رێکەوت عوسمان و مەحمود رەزا و بەرزان عوسمان و ئازاد چالاک و لیدا خانی خێزانی شەهید ئارام زۆر لە من چاکتری ئەناسن و ئەزانن چ خزمەتێکی کردوە لە سەرەتای دامەزراندنی تەلەفزیۆنی گەلی کوردستاندا
لە بواری ئەدەبی و رۆشنبیریشدا-
کەم رۆژنامە و گۆڤار و ماڵپەڕ هەیە بابەتی منی بڵاو نەکردبێتەوە
18 کتێبی جۆراوجۆرم لە بوارەکانی فیکر و سیاسەت و فەلسەفە و ئەدەب و جوگرافیا و مێژوو دا لە زمانەکانی عەرەبی و فارسی و ئێنگلیزییەوە وەرگێڕاوە بۆ کوردی.
وتاری ڕۆژانەی رۆژنامەگەریی من دامهێناوە کە ئەوە یانزە ساڵە بەردەوامە و هەر میللەتێکی تر بوایە شانازیی پێوە دەکردم
هەشت شانۆگەریم کورداندووە.5 دیوانی شیعری تەنزم هەیە.بڕوانامەی ماجستێر لەسەر نووسینەکام وەرگێراوە.
فەنتەڵۆس و بەپێی دەستوور بەری رەنجی منن
زۆر هەست بە خۆشحاڵی دەکەم کە هەندێک وشەو زاراوەی من بوونەتە قسەو زاراوەی خەڵک،
لە سەردەمی لاوێتمەوە، دوراو دوريش بووبێت کاک نەوشیروانی ڕەحمەتیم خۆش ویستووە و سەرسام بووم بە تایبەتمەندییەکانی.
لەیەکەمین خولی ئەنجومەنی پارێزگادا، بێ ئاگاداریی خۆم یەکێک بووم لە کاندیدەکانی ئەو رەوانشادە
بەڕێزان دانای ئەحمەد مەجید و کاوەی مامە عەبە و دانا عەبدولکەریم و سۆزەخان و کاک ئەحمەدی حاجی رەشید و زۆرکەسی تر دەزانن کە هیچ مووچەیەکم لە ئەنجومەن نەبووە، کاک ئاراس و کاک لاهور بۆچی مەعاش ئەدەن بە من؟
من مرۆڤم.هەڵەم هەبووە و دەبێت، بەڵام پەرێزم لە زۆر کەس و زۆر حیزب پاکترە.
کە بزووتنەوەی گۆڕان دروست بوو من ئەم رۆژەم لە بەرچاو بوو، که بزووتنەوەکە بەرەو پۆپۆلیزم دەڕوات و حەیاتی مەربوتە بە حەیاتی کاک نەوشیروانەوە. کۆمەڵێکی زۆر خەڵکی توڕەو ناڕازیی، بەڵام لە هەمان کاتداڕقاوی و نا حاڵیی بەرهەم دەهێنێت کە پڕۆسەی سیاسیی ئەم دەڤەرە لاواز دەکەن و ململانێکە دەکەوێتە ناو هەناوی سلێمانیەوە و پارتییش لە خەصمەوە دەبێتە حەکەم. کەسانێک هەڵدەتۆقن کە هیچ ڕێزێک لە ڕابوردوو ناگرن و وا دەزانن مێژوو لەوانەوە دەست پێ ئەکات.
ئەو کاتەی کە چووینە لای کاک نەوشیروان بۆ مەسەلەی گۆڤاری سیخورمە، ڕووێ تێ کردم و وتی ئەتکوژن
وا دیارە قسەکەی خەریکە دێتە دی، بەڵام کوشتنی جەستەیی نا بەڵکو کوشتتنی کەسایەتی.
کۆمەڵناسەکان ئەم تۆڕە کۆمەڵایەتیانە بە زبڵ و خاشاکی
فکریی وەسف دەکەن.هیواداربوم وا نەبوایە.بەڵام هەتا ئەم بایە لەم کونەوە بێت ئاسایی تووتییە گەڕەکان دیواری فەیسبوک بە دیواری ئاودەست تێ بگەن.مایەی هیچ واقوڕمانێک نییە زەعیفەیەکی دەمەوەر بە دووسێ ناوی خوازراوەوە دەمی بکات بە زێرابێکی تەقیو.
چ عەیبێکی تێدا نی یە حیزبی شەفاف خەیمەیەکی ئەستووری زەرد بدات بەسەر ماڵپەرەکانیدا، ئەمانە هەموو شەقڵن.وڵاتێکی پر لە شەقڵ، بەڵام لەو نەوعە نا کە دیلان پێیان ئەڵێ شەقڵی پیاوانە. [1]
⚠️ Este artículo ha sido escrito en (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de para abrir el artículo en el idioma original!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
🗄 Fuentes
[1] 👪 Social Media | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | Sekhurma

⁉️ Artículos propiedad
🏷️ Grupo: 👫 Biografía
🏳️ Lenguaje de los artículos: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
💓 : ✔️ Yes
🏙 Ciudades: ⚪ Sulaimaniyah
🌐 Dialecto: 🏳️ Kurdo - Sorani
⚤ Género: 👨 Macho
👥 Nación: ☀️ Kurdo
👫 Personas Tipo: ✍ Escritor

⁉️ Technical Metadata
✨ Calidad de artículo: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
Malo👎
✖️
 40%-49%
Malo
✖️
 50%-59%
Pobre
✔️
 60%-69%
Promedio
✔️
 70%-79%
Muy bueno
✔️
 80%-89%
Muy bueno👍
✔️
 90%-99%
Excelente👏
99%
✔️
Añadido por (Hawrê Baxewan) en Jan 3 2010 11:33PM
✍️ Este artículo ha actualizado recientemente por (Ziryan Serçinarî) en: Apr 16 2020 10:29PM
☁️ URL
🔗
🔗
👁 Este artículo ha sido visitado veces 13,716

📚 Attached files - Version
Tipo Version 💾📖🕒📅 👫 Nombre del Editor
📷 Foto de archivo 1.0.156 KB May 18 2017 4:17PMHawrê Baxewan
✍️ Actualizar el objeto!
☰ Más
⭐ Añadir a mis colecciones
💬 Escriba su comentario sobre este artículo!

✍️ Titel der Geschichte
🏷️ Metadata
RSS

📷 Búsqueda en Google de imágenes relacionadas con el elemento seleccionado!
🔎 Buscar en Google para el artículo seleccionado!
⠪ Share
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ Clasificación elemento
⭐⭐⭐⭐⭐ Excelente
⭐⭐⭐⭐ Muy bueno
⭐⭐⭐ Promedio
⭐⭐ Pobre
⭐ Malo

شێرکۆ عەبدوڵڵا

📚 Archivos relacionados: 1
📂[ Más...]
🖇 Artículos relacionados: 28
📖 Artículos
1.👁️باس باسی کاکە نەوەیە
📕 Biblioteca
1.👁️7 خووەکەی کەسانی پێشەنگ
2.👁️بەنگکێشەکان
3.👁️خۆرهەڵاتی ناوەڕاست؛ کورتە مێژووی 2000 ساڵی رابردوو
4.👁️دۆلار
5.👁️زیندانییەکانی جوگرافیا
6.👁️ساغ و سکوت
7.👁️سەد ساڵی داهاتوو
8.👁️گۆشەکانی د. شێرکۆ
9.👁️گۆشەکانی د.شێرکۆ
10.👁️من مەلالەم
11.👁️نامەی دکتۆراکەی مارکس
12.👁️نەریتی رووناکبیری لە خۆرئاوا لیۆناردۆ تا هیگڵ
👫 Biografía
1.👁️ئەمیرە محەمەد
😊 Bromas
1.👁️ئەوەنەیان نوور ناردووە بۆ گۆڕەکەم، خەریکە کوێر ئەبم..
2.👁️ئەی سازان
3.👁️بەئیجازەی‌ دەروێش عەبدوڵڵا‌
4.👁️چۆن ئەزانی وەزعەکە قۆڕە؟
5.👁️چی وەک چی وایە؟
6.👁️درۆکان
7.👁️زۆر زەحمەتە
8.👁️منیش
9.👁️نیشانەکانی رۆژی قیامەت ‌
📷 Imagen y descripción
1.👁️وێنەیەکی کوردە هەمەوەندی و ناسری ڕەزازی و کۆمەڵێک پێشمەرگە و میوان لە گوندی بەرگەڵوو مانگی 9ی 1984
🎵 Obras
1.👁️خۆ نەیانکڕیوین
2.👁️فەنتەڵۆس
3.👁️ماڵەکە پیسە ئەحۆل
📄 Publicaciones
1.👁️بەرنامەی بەرنامە
📂[ Más...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.05
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| Página tiempo de generación: 0,406 segundo!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574