لەساڵی 1956 لە گوندی نەمەڵ لە بناری شارەزوری کۆڕی خەبات چاوی بەدنیا هەڵهێناوە.
لە ساڵی 1978 پەیوەندی بە ڕیزەکانی (کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان) ەوە کردووە.
لەدوای ئەنفال تێکۆشەرێکی ئازاو چاونەترس بووە، نازناوی (نەبەز) ی هەڵگرتوە.
لە مانگی 11/1988 دا لەتیپی ژمارە (3) ی سوپای ڕزگاری کوردستان (سرک) بووە بە پێشمەرگە لەبەر ئازایەتیی و جەربەزەیی کراوە بە جێگری تیپ.
لە چەندین چالاکی و کاری ڕێکخراوەییدا ڕۆڵی بەرچاوی هەبووە.
لە گەیاندنی پێداویستیەکان بۆ پارتیزانەکانی سنوری قەرەداخ و #شارەزوور# ڕۆڵی دیاری هەبووە، وەک تەقەمەنی و خۆراک و دەرمان.
ساڵی 1991 لە ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی خەڵکی کوردستان خەمی ئەو پاراستنی بەڵگەنامەو مومتەلەکاتەکانی دام و دەزگا سیخوڕییەکانی ڕژێم بوو، لەو ڕووەوە ڕۆڵ و جێدەستی دیاربوو.
لەژیانی پێشمەرگاییەتیدا دوو جار بەخەستی برینار کراوە.
لە ساڵی 1994 کراوەتە فەرماندەی تیپ لە مەڵبەندی (9) ی شارەزوور.
لە 31 ی ئابدا فەرماندەیەکی بەورە و خۆڕاگر بوە، لە شەڕی سەیرانبەندا دەورێکی کاریگەر و بەرچاوی لە تێکشکاندنی هێزی هێرشبەری پارتیدا بینیوە.
ساڵی 1999 کراوەتە جێگری هێزی (3) لە شکری شارەزوور.
دەرچووی خۆلی دوەمی فەرماندەی بوو لە کۆلیژی قەڵاچوالان.
ئەوەی شەهید عوسمانی ناسیبێت دەزانێت ناوبراو لەوەتەی هەستی بە بوونی خۆی کردووە بۆساتێکیش خۆی لە بەرپرسیارێتی نەشاردوەتەوە و هەردەم لە ڕیزی پێشەوەی خەبات و بەرخوداندا بووە.
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە لە شەوی 4/5//10/2000 دا لەشەڕێکی نەخوازراو کە بۆخۆی زۆر پێی نیگەران بوو، شەهید دەکرێت.