ساڵی 1974 لە شاری بۆکان لەدایک بووە. ساڵی 1996 لە زانکۆی تەورێز بەکالۆریوسی لە زمانی ئینگلیزی وەرگرتووە. تا ئێستا (2008) – 8 کتێبی لێ بڵاو بۆتەوە کە بریتین لە:
رەخنەی ئەدەبی و قوتابخانەکانی، چارلز برێسلێر، وەرگێڕان لە ئینگلیزییەوە، دەزگای ئاراس، هەولێر، چاپی یەکەم، 2002، چاپی دووەم 2007.
دەنگی بلورینی دەق، کۆمەڵە وتار، وەزارەتی ڕۆشنبیری، سلێمانی، 2005.
رێبازی دیکتاتۆڕەکان، ئینیاتسیۆ سیلۆنی، ڕۆمان، وەرگێڕان لە فارسییەوە، دەزگای سەردەم، سلێمانی، 2005.
مەکبێس، ویلیام شێکسپیر، شانۆ، وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە، دەزگای ئاراس، هەولێر، چاپی یەکەم 2006، چاپی دووەم 2007.
توێژینەوەی تیۆری ئەدەبی، جۆرج وێبێستر، وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە، دەزگای موکریانی، هەولێر 2007.
زەمزەمەی زوڵاڵ، سوارەی ئیلخانیزاە کۆکردنەوە و ڕێکخستن، دەزگای ئاراس، هەولێر 2007.
مارکسیزم و ڕەخنەی ئەدەبی، تێری ئیگلتۆن، وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە، دەزگای ئاراس، هەولێر 2008.
لە کولتوورەوە بۆ ئەدەبیات، کۆمەڵە وتار، دەزگای ئاراس، هەولێر 2008.
لە ساڵی 2003 تا 2005 بۆ ماوەی دوو ساڵ دەستەی نووسەرانی گۆڤاری سروە بووە و لە ساڵی 2001 ئەندامی کۆڕی زانستیی زمانی کوردی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانە.
بەرهەمە چاپکراوەکانی:
• بێرتێنز، هانز. (2015). بنەماکانی تیۆریی ئەدەبی. وەرگێڕ لە ئینگلیزییەوە: عەبدولخالق یەعقووبی. سلێمانی: دەزگای سەردەم.
• ئیگلتن، تێری. (2015). واتای ژیان. وەرگێڕ لە ئینگلیزییەوە: عەبدولخالق یەعقووبی. هەولێر: ماڵی وەفایی.
• شێکسپیر، ویلیام. (2014). چلچرای غەزەلە ئاشقانەکانی شێکسپیر. شیعری جیهان. وەرگێڕ لە ئینگلیزییەوە: عەبدولخالق یەعقووبی. تاران: چاپەمەنیی مانگ.
• ماریۆ ڤارگاس، یۆسا. (2012). کێ پالۆمینۆ مۆلرۆی کوشت؟ ڕۆمان. وەرگێڕ لە فارسییەوە: عەبدولخالق یەعقووبی. هەولێر: دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی موکوریانی.
• یەعقووبی، عەبدولخالق. (2010). دیالۆگ و داهێنان. کۆمەڵە وتوێژی ئەدەبی. هەولێر: دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی موکوریانی.
• ئێلخانیزادە، سوارە. (2008). زەمزەمەی زوڵاڵ. سەرجەمی بەرهەمەکانی سوارە. کۆکردنەوەی: عەبدولخالق یەعقووبی. هەولێر: دەزگای ئاراس.
• یەعقووبی، عەبدولخالق. (2008). لە کولتوورەوە بۆ ئەدەبیات. کۆمەڵە وتاری ئەدەبی و ڕەخنەیی. هەولێر: دەزگای ئاراس.
• ئیگلتن، تێڕی. چاپی یەکەم (2008). مارکسیزم و ڕەخنەی ئەدەبی. وەرگێڕ لە ئینگلیزییەوە: عەبدولخالق یەعقووبی. هەولێر: دەزگای ئاراس.
• برێسلێر، چارلز. چاپی یەکەم (2002) چاپی دووهەم (2007). ڕەخنەی ئەدەبی و قوتابخانەکانی. وەرگێڕ لە ئینگلیزییەوە: عەبدولخالق یەعقووبی. هەولێر: دەزگای ئاراس.
• شێکسپیر، ویلیام. چاپی یەکەم (2006)، چاپی دووهەم (2007). مەکبێس. شانۆنامە. وەرگێڕ لە ئینگلیزییەوە: عەبدولخالق یەعقووبی. هەولێر: دەزگای ئاراس.
• وێبێستر، ڕاجێر. (2006). تۆژینەوەی تیۆریی ئەدەبی: پێناسەیەکی پوخت. وەرگێڕ لە ئینگلیزییەوە: عەبدولخالق یەعقووبی. هەولێر: دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی موکوریانی.
• ئینیاتسیۆ، سیلۆنێ. (2006). ڕێبازی دیکتاتۆرەکان. ڕۆمان-شانۆ. وەرگێڕ لە فارسییەوە: عەبدولخالق یەعقووبی. سلێمانی: دەزگای سەردەم.
• یەعقووبی، عەبدولخالق. (2005). دەنگی بلوورینی دەق. کۆمەڵە وتاری ڕەخنەیی. سلێمانی: چاپخانەی بەڕێوەبەرایەتیی ڕۆشنبیریی.
ئەو بەرهەمانەی ئامادەی چاپن:
• یەعقووبی، عەبدولخالق. نالی: ئاشنای سیڕڕی قەڵەم. لێکۆلینەوە و ڕەخنەی شیعری کلاسیکی کوردی.
• یەعقووبی، عەبدولخالق. مەحوی: شاعیری ئادابی مەحەببەت. لێکۆلینەوە و ڕەخنەی شیعری کلاسیکی کوردی.
• یەعقووبی، عەبدولخالق. چشتێک لە چەشنی شیعر. کۆمەڵە وتاری ڕەخنەیی لە سەر ئەزموونی شیعری کوردی.