ئاریان ئومێد عارف
لە دایکبوی 23-10-1977 لە سلیمانی. قۆناغی سەرەتایی و ناوەندیم لە شاری رانیە تەواوکردوەو دوابەدوای قۆناغی دواناوەندی شەشی ئامادەیی لە کۆلیژی پەروەردەی وەرزشی هەولیر وەرگیرام لە سالی 1997، بەلام بەهۆی نالەباری بارودۆخی سیاسی و شەری ناوخۆوە، نەمتوانی لەو بوارە بەردەوام بم و خویندنەکەم گواستەوە بۆ شاری سلیمانی و دامبەزاند بۆ پەیمانگا چونکە ئەوکات کۆلیژی پەروەردەی وەرزشی لە سلیمانی نەبو. بروانامەی دبلۆمی بالام لە پەیمانگای مەلبەندی مامۆستایان بەشی زانستی بیرکاری، لە سلیمانی پیبەخشرا لە سالی 1999. هەر لە سالی 1997 لەسەرتای دامەزراندنی سەنتەری چالاکی گەنجانەوە بومە ئەندام و دوای دەرچونم لە پەیمانگاش، هەر لە سنتەری گەنجان وەک کارمەند دامەزرام هەر لەو رییەشەوە لە چەندین چالاکی هونەریدا بەشداریم هەبوە، بۆ نمونە لەگەل چەند هاورییەکی شاعیرو چیرۆکنوسدا لە سالەکانی 1997، 1999،1998 ئیوارە کۆری شیعرییمان هەر لە سەنتەری چەنجان هەبوە، ئەوانیش کاکە گۆران عومەر رەشیدی جوانەمەرگ و ئەیوب رەزا و نەشمیل بون، هاوکات هەموان کارمەندبوین لەوی. تا ئەپریلی سالی 2000، دواتر وەک کارمەندیکی حکومی لە وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەلایەتی دامەزرام. ئەم وەزارەتە، بەشیک بو لە وەزارەتی تەندروستی جیابۆوە لەو سالەدا، نەرمین عوسمان وەزیری بوو.
هەر لە سالی 2000 مانگی 7 لە لایەن سەنتەری راگەیاندن وروناکبیری ژنان، لەگەل هاوریی زۆر نزیکم سەردەشت عبدول رەحمان بانگهیشت کراین بۆ کارکردن لەگەلیاندا. ئیمەش پیشنیارەکەمان لا پەسەند بو، لەویوە دەستمان کرد بە کاری جددی لە رۆژنامەی ریوان، کە ئەوکات هیشتا هەر بە ناوی ژیانەوەوە دەردەچو. ماوەی 2 سالیک لەوی کارمانکرد،لەو ماوەیەدا جگە لەوەی چەندین وتارو ریپۆرتاژم بۆ رۆژنامەکە دەنوسی هاوکات لەرپرسی لاپەرە 4 ی رۆژنامەکە بوم کە لاپەرەی ئەدەب و هونر بو. ئەم سەنتەرە روناک رەئوف بەرپرسی سەرەکی بو تیایدا دوای ئەویش هەریەک لە هاوژین مەنمی و روناک فەرەج سەرنووسەر و بەریوەبەری نوسین بون. تەلار نادر و کۆرال تۆفیق و هاناشوانیش دەستەی سەرەکی نووسەرانی بون.
پاشان لەگەل سەردەشت دا لە رۆژنامەی هاولاتییەوە پیشنیاری کارکردنمان بۆکرا وەک رۆژنامەنوس. ئیمەش بەهۆی ئەوەی زیاتر ئارەزومان بو کە لە میدیایەکی ئازاددا کاربکەین، کە هیچ پەیوەندییەکی بە کاری حیزبی و ململانیی ناو حیزبەوە نەبیت. بۆیە لەسالی 2002 لە هاولاتی دەستمان کرد بەکاری رۆژنامەوانی. چەندین راپۆرت و ریپۆرتاژی مەیدانی وبەدواداچون و چاوپیکەوتن و هەوالی سیاسی و کۆمەلایەتیمان بۆ رۆژنامەکە ئامادە دەکرد. کاری رۆژنامەوانیمان راستەوخۆ لە دوای تەواوبونی کاری وەزارەتەوە دەستی پیدەکرد.
ئەوەبو بەهۆی خۆشەویستیم بۆ بوارەکەو زیاتر حەزکردن بە ئەکادیمی کردنی کارەکانم لەبوارەکەدا، لە سالی 2003 داواکاریم پیشکەش بە وەزارەتی خویندنی بالا، کرد بە مەبەستی دریژەدان بە خویندن. لەووە لە کۆلیژی زانستە مرۆڤایەتییەکان بەشی راگەیاندن وەرگیرام.
هەر لە 2003 لەگەل ئامینە مەحمودی پاریزەرو ئاسۆ جەباری نووسەرو رۆژنامەنوس و ئارام جەمال کە ئیستا بەریوەبەری ریکخراوەکەیە، دەستمان کرد بە کاری ریکخراوەیی لە پەیمانگای کوردی بۆ هەلبژاردن کە چاودیری هەلبژاردنەکانی کوردستان و عیراقمان ئەکرد لەسەر بنەمای پیوەرو پرەنسیپە نیونەتەوەییەکان.
لە سالی 2006 بە هۆی هاوسەرگیرییەوە سەفەرمکرد بۆ ولاتی نەرویج. کارو چالاکییەکانم لە بواری ژناندا لیرەش بەردەوامی هەیەو لەگەل گروپیک لە ژنان بە ناوی کڤیننە ئوتڤالگت لە (ر.ک.ر) چەندین کۆر وسیمنارمان بەمەبەستی زیاتر هوشیارکردنەوەو زانیاری بەخشین بە زمانی کوردی و نەرویجی پیشکەش بە کوردانی دانیشتوی ولاتی نەرویج کردوە. بابەتەکان پیکهاتبون لە کچ بەزۆر بەشودان و توندوتیژی خیزانی و دیاردەی خەتەنەکردنی کچان لە کوردستان.
بۆ ئەمسالی خویندن، خویندکاری کۆلیژی زانستە سیاسیەکانم لە بەشی مافی مرۆڤ و لیک تیگەیشتن لە نیوان کەلتورە جیاوازەکان
سالی 2006 ژیانی هاوسەریم پیکهیناوەو هاوسەرەکەم ناوی ئارام لەتیفە کچیکی 3سالو نیوم هەیە بە ناوی ئیلیا.
⚠️ ئەڤ بابەت ب زمانا (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!