لە ساڵی 1953 لەدایکبووە و بەشێکی زۆری تەمەنی لەبەغدا بەڕێکردووە و بەغدا بووە شوێنی هونەرکردنی، لە ساڵی 2002 گەڕاوەتەوە کوردستان و ئێستا لە شاری #هەولێر# نیشتەجێیە و لەکۆلیژی هونەرە جوانەکان وانە دەڵێتەوە.
لە ساڵی 1965 یەکەم گۆرانی لە ئاوازی #محەمەد قەدری# و تێکستی فۆلکلۆر، لە ڕادیۆی بەغدا تۆمار کرد، بەناوی (وەرە بابڕۆین) ، کە تەمەنی ئەو یانزە ساڵ بوو و ئێستاش خاوەن هەشتا و سێ گۆرانیی تۆمارکراوە دوای چەند ساڵێک دابڕان، بە دووبارەکردنەوەی گۆرانی (وەرە بابڕۆین) دەستی بەگۆرانی گوتن کردۆتەوە.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 7,787 times