图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 517,545
图片 106,159
书籍 19,170
相关文件 96,557
Video 1,317
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
محەمەد کەساس - محەمەد نەجمەدین فەرەج
小组: 传记 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
2 投票 4
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

محەمەد کەساس

محەمەد کەساس
نوسەرو ڕۆشنبیرو شاعیری خۆشەویستی ناو کۆمەڵ، بە هەڵوێست و پڕ میهر، تێکۆشەرێک کە چل و دوو ساڵە لە کاروانی خەبات و کوردایەتی بەردەوامە، مامۆستاو پەروەردەکارێکی بەئەزمون کە چل ساڵە خزمەتی ڕۆڵەکانی نەتەوەکەی دەکات. نوسەرێک کە جگە لە چەندین نوسینی بۆ بوارەکانی دیکەی ئەدەبیات، بەڵام وەکو یەکێک لە نوسەرە پێشەنگەکانی بواری ئەدەبیاتی مناڵان ناسراوەو منداڵانی ساڵانی هەشتاکان بە بەرهەمە جوان و شیعرییەکەی (کەوی کوێستان)دا دەیناسنەوە. کە ساڵی 1984 بڵاویکردەوەو لەوساوە تا ئێستا چەندین بەرهەمی جوانی دیکەی بۆ منداڵانی کورد بەرهەم هێناوەو بەردەوامیشە.
=KTML_Bold=محەمەد نەجمەدین فەرەج=KTML_End= ناسراو بە محەمەد کەساس لەساڵی 1957 لە شاری سلێمانی چاوی بە ژیانی پڕ چەرمەسەری و ئازارا هەڵهێناوە، هەربۆیە لەسەرەتای ئاشنابوونی بە دنیا جەنجاڵەکەی ئەدەب و سیاسەت، نازناوی (کەساس) بووە تەواوکەری ناوەکەی و بوو بە محەمەد کەساس کە لەڕاستیدا کەساسی حەقیقەتی ژیان و بوونیەتی تاوەکو ئێستاش، بەڵام کێوی ورەی لە (قەندیل و شاهۆ و نەکەرۆزو ئاربابە) سەختترو بەرزترو بەرگەگرترە.
سەرەتای ئاشنابوونی بە دنیای ئەدەبیات دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای ساڵانی حەفتاکان و ڕاستەوخۆ لەدوای بەیاننامەی (11) ئازارەوە، یەکەم بەرهەمیشی شیعرێک بوو بۆ کوردستان و دایک) و دواتر هەستیکردووە کە دەتوانێ شیعر بنوسێت یاخود بەهرەی شیعری هەیە، ئیدی وردە وردە جاروبار شیعری نوسیوەو بەڵام بڵاوی نەکردوونەتەوە تاکو ساڵی 1977 و لە ڕۆژنامەی هاوکاری شیعرێکی بەناونیشانی (نامەیەکی توڕە) بڵاوکردەوە.
لەساڵی 1979 دا وەکو مامۆستای زمانی کوردی دامەزراوەو لە چەندین قوتابخانەدا وانەی وتوەتەوە.
ساڵی 1987 کتێبی کارزان و هاوڕێکانی (کورتە ژیان و کاری هونەری چوار هونەرمەند: کارزان، فەرمان، ئازاد، ڕێبوار) چاپ و بڵاودەکاتەوەو لەناوەندە ڕوناکبیرییەکەدا سەدایەکی باشی هەبوو، یەک نوسخەی لە بازاڕدا نەما، هەربۆیە ساڵانێکی زۆر دوای ڕاپەڕین و ساڵی 2002 بۆ جاری دووەم چاپکرایەوەو لەلایەن وەزارەتی ڕۆشنبیری حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە خەڵاتی باشترین کتێبی ئەدەبیاتی مناڵان بۆ ساڵی 2003 ی پێبەخشرا. مامۆستا کەساس لەبارەی ئەم کتێبەوە دەڵێت: ئەم کتێبە ئازارو ئەشکەنجەیەکی زۆرم لەگەڵدا چەشتووە، کاتی خۆی لە ساڵی 1986 و 1987 پاش ئامادەکردنی کتێبەکە بۆ چاپ لە ژێرزەمینەکەی خوالێخۆشبوو مامۆستا کاکەی فەلاحی نەمردا چاپم کرد، سێ جار پیاوانی ڕژێمی بەعس بەرگی ئەو کتێبەیان بە جامخانەی کتێبخانەکانی شاری سلێمانییەوە لێکردەوەو دڕاندیان و جارێکی تریش گرتمیان لەسەری، بەڵام من کۆڵم نەداو چاپم کردو خستمە بازاڕەوە خۆشبەختانە هەر زوو لە بازاڕدا یەک نوسخەی نەمایەوە.
سەبارەت بە تایبەتمەندییەکانی شیعری مناڵان دەڵێت: جگە لەوەی دنیای منداڵ، دنیایەکی ئاڵۆزو پاک و بێگەردو پاکیزەیە، ئەو ئەدەبەی بۆ ئەو دنیایەش دەنوسرێت بە هەمان شێوە دەبێت ئەدەبێکی پاک و سادەو پاکیزە بێت و لە جیهان بینی منداڵەوە هەموو شتەکان بخرێنەڕوو، شیعریش هەروەها، کەواتە ئەو کەسەی خۆی لە قەرەی دنیای منداڵ بە گشتی و شیعر نوسین بۆ منداڵان بەتایبەتی دەدات پێویستە لانیکەم لە دنیای منداڵدا شارەزا بێت لە ڕووی بیروبۆچوون و هەڵسوکەوت و تەمەن و پێگەیشتنی عەقڵی و جەستەیی و دەروونییەوە.
شاعیرانی کورد وەکو (پیرەمێرد، گۆران، بێکەس، کاکەی فەلاح، ع.ع.شەونم...هتد) شیعریان بۆ مناڵان نوسیوەو تا ئێستاش ئێمە ئەم نەوەیەو نەوەی پێش ئێمەش زۆربەی ئەو شیعرانەیان لەیاد ماوە، ئەمەش بەڵگەیە بۆ ئەوەی ئەو شاعیرانە لەزۆر ڕووەوە لە (دنیا گەورەو بچووکەکە)ی منداڵ تێگەیشتوون و بە زمانی منداڵ، بە بیری منداڵ، بە ئاستی تێگەیشتنی منداڵ، شیعریان نوسیوەو زانیویانە تەنانەت بۆ قۆناغە جیاجیاکانی تەمەنیشیان بنوسن. کەواتە ئەدەبی منداڵ خاوەن تایبەتمەندی خۆیەتی و ئەوەی شارەزاو وریاو بەسەلیقەو لێهاتوو نەبێت ناتوانێت خۆی لەو بوارە بدات، بەداخەوە هەندێ کەس وا دەزانن دنیای منداڵ هێندە سادەو ساکارە بەڕیزکردنی چەند وشەو دەستەواژەیەکی سەقەت و نەگونجاو لەگەڵ یەکتردا، ئیدی شیعریان بۆ مناڵان نوسیوە، کە بەهیچ جۆرێک هیچ لایەنێکی (پەروەردەیی، فێرکردن، دەروونی، زمان، تەمەن، باری کۆمەڵایەتی، جەستەیی) تێدا ڕەچاو کراوە.

کتێبە چاپکراوەکانی لە بواری ئەدەبیاتی منداڵان:

کەوی کوێستان (شیعر بۆ منداڵان، 1984)
کارزان و هاوڕێکانی (کورتە ژیان و کاری هونەری چوار هونەرمەند: کارزان، فەرمان، ئازاد، ڕێبوار) چاپی یەکەم ساڵی 1987، چاپی دووەم، 2002
خۆر (شیعر بۆ منداڵان) ساڵی 1995
مناڵ و شیعر (شیعری زانستی و ئۆپەرێتی شیعری بۆ منداڵان) ساڵی (2000)
مناڵ و سایکۆلۆژیەتی پەروەردەکردن (لێکۆڵینەوەی دەرونزانی و پەروەردەیی) ئامادەکردن، ساڵی 2000
بەفر بارین (شیعر بۆ منداڵان) ساڵی (2003)
کەروێشکە پیاو (چیرۆک بۆ نەوجەوانان)، وەرگێڕان، 2005
پەپوولە (دیوانی شیعر بۆ منداڵان)، 2009، چاپی یەکەم و دووەم و سێیەم.
چۆلەکەو ڕاوکەر (کۆمەڵە چیرۆک بۆ مناڵان)، وەرگێڕان، 2012
پۆستەچی ژێر ئاو (چیرۆک بۆ منداڵان) وەرگێڕان، 2013
ئامادە بۆ چاپ:
کیسەڵی سەماکار (چیرۆک بۆ منداڵان) وەرگێڕان.
ئەستێرەی ئاڵتونی (چیرۆک بۆ منداڵان) وەرگێڕان.

ئامادەکردنی: سەرهەنگ عەبدولڕەحمان [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览16,963
HashTag
来源
[1] Social Media | کوردیی ناوەڕاست | ئەدەبیاتی مناڵان
相关文件: 4
挂钩项目: 16
小组: 传记
Date of Birth: 01-07-1957 (67 年份的)
No specified T3 20: Yes
No specified T3 82: 苏莱曼尼亚
No specified T3 85: 南库尔德斯坦
人键: 诗人
性别:
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( هاوڕێ باخەوان 07-12-2009
此产品最近更新( زریان سەرچناری ):18-08-2019
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览16,963
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.2149 KB 18-08-2019 زریان سەرچناریز.س.
照片文件 1.0.112 KB 07-12-2009 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 517,545
图片 106,159
书籍 19,170
相关文件 96,557
Video 1,317
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!