پێشەوا قازی محەمەد لە چیانە
ئەم وێنەیە یەکەمجار لە کتێبی ویلیام ئیگلتن " کۆماری کورد لە ساڵی 1946" بڵاو کراوەتەوە و لە بن وێنەکەی نووسیوە دێی چیانە لە نزیک نەغەدە،بەهاری ساڵی 1946.بەڵام، لەو ژمارانەی کوردستان دا کە لە بەر دەست دان، هیچ باسی سەردانی قازی محەمەد لە نەغەدە نەکراوە، بڵێی ئەو وێنەیە لە کاتی سەفەری پێشەوا بۆ باکووری رۆژهەڵاتی کوردستان لە هەفتەی یەکەمی گەلاوێژی ساڵی 1325ی هەتاویدا هەڵنەگیرابێ ؟
لە راستەوە بۆچەپ: 1. غوڵام رەزا خانی قەرەپەپاغ، 2. مایۆر خەیروڵا عەبدولکەریم،3.دڵشادی رەسووڵی لە رێبەرانی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان لە بەرگی عەسکەری دا،4.سەعیدی هومایوون ئاجودان و ئەندامی دەفتەری پێشەوا،5. پێشەوا قازی محەمەد، 6. سەید ئەحمەدی سەید تەها لە بەرپرسانی حکوومەتی کوردستان لە نەغەدە،7. پۆدپاڵکۆڤنیک سەڵاحەدین کازمۆف (کاکاغا) راوێژکاری عەسکەری هێزی دێمۆکڕاتی کوردستان، 8. عەبدولرەحیمی جەوانمەردی قازی، ئاجودان و ئەندامی دەفتەری پێشەوا،9. کاک جانگیری ئەمیری (جانگیرخانی دەوەشاری) 10. نادیار، 11. میرزاوەهابی قازی، رەئیسی باربەری حکوومەتی کوردستان.
⚠️ Dette produktet har blitt skrevet på et språk (🏳️ کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!