ئەم دەرهێنەرەی کورد، ڕۆژی 20-11-2009 بەجلوبەرگی کوردییەوە چووە سەر شانۆی فیستیڤالی قاهیرە و خەڵاتی زیوینی وەرگرت. فیلمەکەی کە بەنێوی (پەنابەری پاریس- Paris d’exil)ە، لە فیستیڤاڵەکەدا خەڵاتی زیوین (دووەم)ی وەرگرت لە دوای فیلمی (The Rapture of Fe). ئەحمەد زیرەک کە خەڵکی شاری جۆلەمێرگی باکووری کوردستانە و ئێستا کارمەندی تەلەڤزیۆنی کورد-1 ە لە پاریس، لەو فیلمەدا ژیانی پەنابەری 25 ساڵەی خۆی تێکەڵی ئازاری ئەو پەناخوازانە کردووە کە لە فەرەنسا لەژێر نایلۆن و سەر کارتۆنەکانی نێو زبڵخانەکاندا دەخەون.
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 11,639