کۆیە
چلۆن بۆ سورمە نابێ خاکی شارێک
کە حاجی پێی لەسەر دانابێ جارێک
هێمن موکریانی
ئەم شارۆچکەیە لە 5 شارەدێ (
شۆڕششۆڕش،
سکتانسکتان،
ئاشتیئاشتی،
سێگردکانسێگردکان،
تەقتەقتەقتەق) پێکدێت. شارۆچکەیەی کۆیە خاوەن پێگەیەکی جیۆگرافی گرنگە لەسەر ئاستی ئێڕاق و کوردستاندا. ڕووبەرەکەی 2050کم چوارگۆشەیەو بەرزیەکەی 620م لە ڕووی ئاستی دەریاوە دەبێت و بەدووچیای خنجیلانە دەورەدراوە. ئەوانیش چیای باواجی کە بەرزیەکەی 1260 کم و چیای هەیبەت سوڵتان کە بەرزیەکەی 1092 کم لە ڕووی ئاستی دەریاوە دەبێت. مێژووی دروستبوونی شاری کۆیە، بۆ نزیکەی 2500 ساڵ بەر لە زاین دەگەڕێتەوە. کە سەرەتا لە گوندی ئاسکی کۆیە بووە و پێی گوتراوە ئەسکی کۆ، بەڵام دواتر لەژێر گوشاری هێزە شەرانگێزیەکانی ناوچەکە خەڵکەکە ڕوویان لە حەمامۆک کردووە کە خاوەنی سەرچاوەی ئاوی زۆرە و بەوناوچەیش گوتراوە کاولە کۆ. دواتریش لە شوێنی ئێستای کۆیە جێگیربوون کە مێژویەکەی بۆ 1600 ساڵ لەمەو بەردەگەڕێتەوە. کۆیە زیاتر لە 80 شوێنەواری هەیە لەوانە: خرابە، کلێسە، قەڵای شیلە، ئەسکی کۆیە، گوبتەپە، سکتای قەیسەری، باواجی، سماقۆڵی میرسەید، چنارۆک و حەمامۆک. بۆیەکەمین جاریش بە فەڕمی لە ساڵی 1885 قوتابخانە لەو شارەدا دامەزراوە. لە ساڵی 1918 کۆیە کراوە بە شارۆچکە. بەهۆی خەباتگێری کوردایەتی ناوچەکە ئەو شارۆچکەیە تووشی نەهامەتی و وێرانکاری کراوە لە لایەن ڕژێمی پێشووی بەعس و بەوهۆیەوە لە ساڵی 1988 ڕژێمی بەعس شارۆچکەی کۆیەی بچوککردووەتەوە و کردوویەتی بە شارەدێ، بەڵام دوای ڕاپەرینی گەلی کوردستان لە ساڵی 1991 جارێکی تر حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆیەی کردەوە شارۆچکە.

قشڵەی کۆیە
لەخۆرهەڵاتی پایتەختی هەرێم (
هەولێرهەولێر) بەدووری (70کم) دوورە. کۆیە لە بناری چەند چیایەک بنیادنراوە کە خۆرهەڵات و باکوور وخۆراوای شارەکەیان داپۆشیووە، وەک چیای هەورێ و هەیبەت سولتان کە (1206) م و باواجی (1266) م لە سەر ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. باشووری شاریش دەەبێتە دەشتێکی فراوان و لەهەندێ شوێندا خاکەکەی دەبێتە گردۆلەو هەلەت وپەلەت وشەپۆلاوی خۆی دەنوێنێت. مێژووی دروستکردنی شاری کۆیە لەهیچ سەرچاوەیەکی مێژوویی نەهاتووە و باسی لێوە نەکراوە، بەڵام چەندین ڕای جیاواز هەن لەکۆتایی هەموویان یەک دەگرنەوە و بەڵگەیەکی بەهێز دروستدەکەن، کە ئەم شارە دوو هەزار ساڵ بەر لەزایینی ژیانی تێدا بووە. چەندین پاشماوەی شوێنەواری کۆن کە هەندێکیان بە پاشماوەی گۆتیەکان ناسراوە، لەم شارۆچکەیە بەبەرچاو دەکەون (قەلای شیلە -جل بەسەر- قازبەگی - کلیسە- ساتو قەلا - گۆکتەپە- شێخەلوان- سکتان-حمامۆک - قەیسەری -خان - تاقی کۆن -مزگەوتی گەورە - زۆری گۆرستان). کویە بەسەر پێنج گەرەک دابەش بووە، گەڕەکی (باییز ئاغا- قەلات- بەفر قەندی- سەرباغ- هەواو). ڕێژەی دانیشتوانی ئەم شارە (95246) کەسن و لە دوو گەل پێکهاتوون (کورد- کلدان). کلدانەکان لە ناوچەی هەرمۆتە دەژین، کە لە باشووری شاری کۆیە. هەر لە کۆنەوە ئەمشوێنە ئاوەدان بووەو خەلکی لێ ژیاوە. وشەی هەرموتە واتە جێگای مردوان (ارچ الموت) هەروەها ناوی کۆیە بە کۆهسار هاتووە کە وشەیەکی زەردەشتی یەو بە واتای ناوچەی شاخ و بەردەڵان دێت. هەر لە کۆنەوە ئەمشارۆچکەیە شوێنی سەرهەلدان و ڕۆشنبیری و زانست بووە و گەڵێک کەسایەتی بلیمەت و ناوداری تێدا هەلکەوتوە وەک (مەلای گەورە- حاجی قادری کۆیی - سامی عەبدال- تاییر تۆفیق. مامۆستا باکووری.سێوە. دلداری شاعێر و چەندانی دیکە). سەرا (قشڵە) لەگەڵ گەیشتنت بەشارۆچکەی کۆیە لەسەر بەرزایێکدا قەڵایەکی کۆن دێتە بەرچاو کە پێی دەڵێن سەرا. ئەم قەڵایە مێژووی دروستکردنی بۆسەردەمی ئاشورییەکان دەگەڕێتەوەو لەسەر دەمی میر محەمەد پاشای ڕەواندوز لەسەر شوێنەواری قەلای ئاشووریەکاندا قەلایەکی دروست کرد، لەسەردەمی عوسمانیشدا کرا بە قشلە کە تائێستا پشکنینی ئەوتۆی بۆ نەکراوە. ئەم قەڵایە لەچەندین ژووری گەورەو بچووک پێکهاتووە لە ناوەڕاستیدا گۆڕەپانێکی گەورە هەیە کە لەسەردەمی زوودا بۆ مەشقی سەربازی بەکار دەهات. قەیسەری کۆیە بازاڕێکی سەرداپۆشراوی هونەری سەرنجراکێشی کۆنی ئەم شارەیە کە لە دوو بەش پێکهاتووە، ئەمبازارە لەناوەڕاستی شاری کۆیە و ڕووبەرێکی مامناوەندی داگیر کردووە. قەیسەری کۆیە لەم دوایانەدا کاری نۆژەن کاری بۆ کراوە لەسەر شێوازی کۆنی خۆی کە چەندان دوکان و فرۆشگای تێدایە. مزگەوتی گەورەی کۆیە دەکەوێتە ناوەڕاستی شارۆچکەی مێژووی دروستکردنی بۆ ساڵی 1360 کۆچی دەگەڕێتەوە و لەلایەن حاجی مەلا بەکری ئاغا حەوێزی دروست کراوە و نزیکەی ساڵێک بەردی مەرمەری بۆ تاشراوە. ڕووبەری هۆڵی نوێژکردنی نزیکەی 600م چوار گۆشەیە، یەکێکە لەمزگەوتە جوانەکان، کە چەندین جۆر نەخشی تێدایە. خانە کۆنەکەی کۆیە دەکەوێتە ناوەڕاستی شارۆچکەی کۆیە مێژووی دروستکردنی دیار نییە، بەڵام تەمەنی ئەم خانە لە سەرووی سەدو پەنجا ساڵ دەبێت. خانەکە لە (65-70)ژوورو لەدوو نهوم پێکهاتووە و بەشێکی لێ دارماوە. بەبوونی ئەمخانە لەم ناوچەیەدا ئەوە دەگەێنێت کە شارۆچکەی کۆیە هەر لە کۆنەوە مەڵبەندی بازرگانی وبنکەیەک بووە بۆحەسانەوەو مانەوەی ئەو کەسانەی کە گەشتیان دەکرد بەو ڕێگایەوە.
[2]