لەتیف عومەر شاعیر و ڕۆژنامەنووس و هونەرمەندی کورد، لە ساڵی 1957 لە شاری سلێمانی لەدایکبووە.
ناوی تەواوی ئەم هونەرمەندە (لەتیف شێخ عومەر حاجی شێخ محێدین)ە، لە ڕێکەوتی #01-07-1957# لە گەڕەکی #گۆیژە#ی #سلێمانی# لەدایکبووە، قوناغەکانی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە سلێمانی تەواوکردووە.
هەر لە سەرەتای ساڵانی حەفتاکانەوە خولیای خوێندنەوە و نووسینی هەبووە، بەتایبەت زۆر حەزی لە ئەدەبیاتی شیعر و شانۆ بووە،
بۆ یەکەمجار لە ساڵی 1974 شیعرێکی لە ڕۆژنامەی (هاوکاری) بڵاوکردووەتەوە بەناوی (بووکە سوورە)، لە هەمان ساڵدا شانۆنامەیەکی بەناوی (کوردستان لە ڕۆژانی شوڕشدا) نووسیوە و خۆی کاری دەرهێنانی بۆ کردووە، کە ئەمە دەبێتە دەستپێکی کاری شانۆیی و دواتر چەند شانۆنامەیەکی تر دەنووسێت، وەک: (تۆڵەی مەرگ، مرۆڤی ڕەش)، (لەگەڵ تەسبیح پاشەڕۆژ)، (ئاگر و خوێن).
دەستپێکی کاری شانۆیی ئەم هونەرمەندە بۆ شاری #کۆیە# و شانۆییەک بەناوی (مەشخەڵ) دەگەڕێتەوە، پاشان هەمان شانۆنامە لە زانکۆی موستەنسڕیەی #بەغدا# پێشکەش دەکات.
لە ساڵی 1993 لە هۆڵی ڕۆشنبیری سلێمانی کۆڕێکی شیعری پێشکەش کردووە، دواتر لە 2002 لە یانەی قەڵەم دووەمین کۆڕی شیعریی خۆی پێشکەش دەکات. لە هەمان ساڵدا لە ڕۆژنامەی (ڕۆژانی سلێمانی) شیعرێکی بڵاوکردووەتەوە.
لەتیف عومەر لە ساڵی 1986 کوردستانی بەجێ هێشتووە و ئێستا لە وڵاتی هۆڵەندا نیشتەجێیە.
=KTML_Bold=کۆی بەرهەمەکانی لەتیف عومەر:=KTML_End=
ئەم هونەرمەندە تا ئێستا 17 پەرتووک و نامیلکەی بەچاپ گەیاندووە، سێ پەرتووکی بە زمانی هۆڵەندی چاپکردووە، دووانیان شیعرن و ئەوی تریشیان شانۆنامەیە.
-کوان مەمکەکانم، لە ساڵی 2009 لە فیستیڤاڵی سیناریۆی ڕۆتردام بە باشترین سیناریۆ هەڵبژێرراوە.
-دیوانی بەرچنە، لە ساڵی 1999.
-گوڵەگەنم، چاپی یەکەم، لە ساڵی 1991 و چاپی دووەمی لە ساڵی 2002.
-داماوەکان، چاپی یەکەم، لە ساڵی 1990 و چاپی دووەمی لە ساڵی 2002.
-ڕەهێڵە، ساڵی 1990.
-کانی خوێن و ئاشقانی شار، ساڵی 1988، تایبەتە بە مەرگەساتی هەڵەبجە.
-جڵەوی ڕێیانێک، چاپی یەکەم، لە ساڵی 1991، چاپی دووەم لە ساڵی 2002.
-پانۆرامای شیعری بەناوی لە بەرزەوە ڕەو دەبینم، ساڵی 1988، ئەم پانۆراما شیعرییە لە زۆربەی شارەکانی هۆڵەندا کۆڕی بۆ گیراوە و خوێنراوەتەوە.
-دیوانی تابوورەکان، لە ساڵی 2011 لە #هەولێر# چاپکراوە.
-پانۆرامای شیعری بەناوی سەرشەقام، لە ساڵی 2013 چاپکراوە.
-پانۆرامای شیعری بەناوی کوردستان لە بیرمەکەن، لە ساڵی 2017 چاپکراوە.
-چیرۆکی هەردی و بەردیل، ساڵی 1989، تایبەتە بۆ منداڵان.
-چیرۆکی نێرگز بە ئۆپەرێت، بۆ منداڵان، بە زمانی کوردی و هۆڵەندی لە ساڵی 1990 لە هۆڵەندا پێشکەشکراوە.
-دوا بەرهەمی شیعری پانۆرامای یاخیبوون لە چاوەڕوانی، ساڵی 2021.
=KTML_Bold=ئەم بەرهەمانەی بە زمانی هۆڵەندی بڵاوکراونەتەوە و بە چاپ گەیشتوون.=KTML_End=
-گوڵەگەنم، شیعر.
-ماچێک لە ڕۆحەوە، شیعر.
-مەمکەکانم لە کوێن، شانۆیی، (ئەم شانۆنامەیە ساڵی 2009 لە فیستیڤاڵی سیناریۆی ڕۆتردام لەنێو 24 سیناریۆدا بە پلەی یەکەم دەرچووە).
[1] [2]