ساڵی 1969 لەدایکبووەو لەتەمەنی 6 ساڵیدا چووەتە بەرخوێندنن لەبەر خۆشەویستی لەلایەن هاوڕێکانییەوە پێی دەوترا عەبدوڵلا سور یان عەبدوڵلاشێخ لەراپەڕینی ئاداری 1991 بووە بەپێشمەرگەو هاوکاتیش ئەندامی ڕێکخستنەکان بووە.
ساڵی 1994 چووەتە ڕیزی تیپی مەڵبەندی ڕێکخستنی #سلێمانی# و لەبەر لێهاتوویی کراوە بەفەرماندەی کەرت.
شەهید زۆربەی نەبەردییەکانی پارێزگاری لەحکومەتی هەرێم بەشداریکردووە، پاشان لەساڵی 1996 بووە بەفەرماندەی تیپ لەفەرماندەیی #کەرکووک#.
رۆژی 01-08-2001 بووە بەئەندامی دەستەی پارێزگاری سەرۆکی حکومەت، بەلام بەداخەوە ڕۆژی 02-04-2002 بەدەستی تیرۆریستان لەگەڵ هەڤالانیدا شەهیدکران.
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 7,938