ساڵی 1976 لەشاری قەلادزێ لەدایکبووەو تا پۆلی سێیەمی ناوەندی خوێندووە، لەساڵی 1991 لەریزەکانی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستاندا کاریکردووەو هاوکات ئەندامی ڕێکخستنەکانی (ی.ن.ک) بووە.
ساڵی 1993 چووە ناو ڕیزی هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوەو دواتر چووەتە هێزی پارێزگاری مەکتەبی سیاسی (ی.ن.ک) و لەو ماوەیەشدا بەشداری چەندین نەبەردی کردووە.
لەگەڵ دەستبەکاربوونی دکتۆر بەرهەم لەپۆستی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، شەهید شوان بووە بەیەکێک لەدەستەی پارێزگاری سەرۆکی حکومەت، بەلام بەداخەوە ڕۆژی 02-04-2009 لەگەڵ هاوڕێکانیدا چووە دنیای نەمری و شەهید کرا.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 6,360 times