شاعیری گەورەی کورد کە خاوەنی یەکەم سروودی پێشمەرگایەتی بووە و چەندین هەڵبەست و شعری نەتەوایەتی و ئاواز ی بەرهەمهێناوە لە 20 ئابی ساڵی 1933 لە شاری #کۆیە# لە گەڕەکی #بەفری قەندی# لەدایک بووە و لە ساڵی 1946 ەوە دەستی کردووە بە خەباتی سیاسی و نواندنی چالاکی و سەرەتا لەگەڵا کۆمەڵەی پێشکەوتنی خوێندەورای دەستی کردووە بەچالاکی سیاسی و دوای برینی چەندین پلەی حزبی لە حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو دەست لە کاری حیزبایەتی دەکێشێتەوە و وەک کەسێکی نەتەوەیی لە کاروچالاکییەکانی بەردەوام دەبێت.
خالید دلێر جگە لە نووسینی چەندین پەرتووک و نووسراو لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکان =KTML_Mark_Begin=زیاتر لە 30 ئاوازی گۆرانی و 11 سروودی نیشتمانی داناوە=KTML_Mark_End=.
سروودەکانی پێشمەرگەی بەهەڵمەتین پاڵەوانی میللەتین، ، نەورۆزە جەژنی ئیشکەرە، سڵاو لەکاکی دوورەوڵات و چەندین سروودی دیکە دەبوونە ورەی پێشمەرگە و کاریگەرییەکی مەزنی هەبووە لەسەر ڕۆڵەکانی نیشتمان.
دوای ململانێیەکی سەخت لەگەڵ نەخۆشی لە 16/17-12-2011 لە شاری #سلێمانی# کۆچی دوای دەکات و بە ئادەبوونی بەرپرسانی حکومی و حزبی و هونەرمەندان و شاعیران و ڕۆشنبیران تەرمی شاعیری کۆچکردوو لە گۆرستانی #کەکۆن# و لە تەنیشت گۆری #دڵدار#ی دانەری سروودی #ئەی ڕەقیب# بەرانبەر چیای سەرکەشی #باواجی# بەخاک سپێردرا.[1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 105,032 mal angesehen