زانیارییەکان لە هەردوو باری بابەتی و زمانەوانیدا پوخت و پۆلێن دەکەین و بەشێوازێکی سەردەمییانە دەیانخەینە بەردەست!
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 26-05 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆26-05-2020
📆25-05-2020
📆24-05-2020
📆23-05-2020
📆22-05-2020
📆21-05-2020
📆20-05-2020
📂 زۆرتر ...
📅26 May
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,942) پەڕتووک||
📅 24-05-2020
باکووری کوردستان
- پۆلیسی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە هەڵکوتانە سەر چالاکوانان لە ئامەد 18 کەسی دەستگیرکردبوو و ئەمڕۆ بە تۆمەتی ئەندامبوون لە رێکخستن دا بڕیاری زیندانیکردنیان بۆ 12 کەسیان دەرکرد.[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- سۆهەیلا حیجاب، چالاکی مەدەنیی کرماشانی، بۆ تێپەڕاندنی ماوەی زیندانییەکەی رەوانەی زیندانی قەرچەکی وەرامین کرا.[7]
- هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران ژمارەیەک لە کۆڵبەرانیان لە سنووری سۆما و برادۆستی ورمێ کردە ئامانج و بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکان، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی ئەرسەلان
📅 24-05-2020
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
دەمیرتاش؛ جه‌ژنا وه‌ پیرۆز به؛ رۆشانێ شما بمباره‌ك بۆ
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 محەمەد ساڵح ئیبراهیمی محەمەدی - شەپۆل
نوسەر، وەڕگێر، لێکۆڵەر، ڕۆژنامەوان و مامۆستای زانکۆ؛ دوکتور محەممەدساڵح ئیبراهیمی ناسراو بە شەپۆل ساڵی 1312ی هەتاوی لە بنەماڵەیەکی زانا و نیشتمانپەروەر لە شاری مەهاباد لەدایک بوو.
مامۆستا شەپۆل، کوڕی خوالێخۆشبو مەلا ئیبراهیم، کوڕی عارفی ڕەبانی حاجی خەلیفە مەلا محەممەد بوو کە بە عالم و زانایەکی پسپۆڕ لە کاتی خۆی لەنێو خەڵکدا بانگ و ئاوازەی هەبوو.
مامۆستا شەپۆل لە سەردەمی منداڵیدا بە داب و نەریتی قەدیم، کتێبە سەرەتایەکانی وەک قورئانی پیرۆز لای بابی فێر بوو و پاشان لە حوجرە، لای مەلایانی زانا علو
👫 محەمەد ساڵح ئیبراهیمی محەمەدی - شەپۆل
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
محەمەد ساڵح ئیبراهیمی محەمەدی - شەپۆل
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 رەئوف کامیل ئاکرەیی
دوای راپەڕین مێژووی تیرۆری سیاسیی دژ بە دەنگە تێکۆشەر و ئازادیخوازەکان دەستپێدەکات، لە ساڵی 1993دا زنجیرەیەک تیرۆری سیاسی لەناوچەی بادینانی باشوری کوردستان روویدا، کە یەکێک لەوانە، تیرۆری رەئوف ئاکرەیی بوو. رەئوف ئاکرەیی ئەگەرچی بەرپرسی یەکەمی رێکخراوی تێکۆشانی رەنجدەرانی کوردستان بوو، یەکێکیش بوو لە رۆشنبیر و سیاسەتمەدار و رۆژنامەنوسە بەتواناکانی بادینان و سەرنوسەری ڕۆژنامەی ڕێگای رەنجدەران بوو.
رەئوف تا ساڵی 1974 لە یەکێتی قوتابیانی پەدەکەدا کاری کردوە و یەکێک لە ئەندامانی دەستەی بەڕێوبەری بو
👫 رەئوف کامیل ئاکرەیی
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
رەئوف کامیل ئاکرەیی
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
☂️ رێکخراوی ئازادی لاوانی کوردستان
لە 26-05-1999 لە سلێمانی دامەزراوە و سەنتەری لە زۆربەی قەزا و ناحییەکانی هەرێمی کوردستاندا هەیە.
☂️ رێکخراوی ئازادی لاوانی کوردستان
🏷️ پۆل: پارت و رێکخراوەکان
رێکخراوی ئازادی لاوانی کوردستان
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📊 بابەت 373,815 | وێنە 58,849 | پەڕتووک PDF 10,942 | فایلی پەیوەندیدار 42,079 | 📼 ڤیدیۆ 168 | 🗄 سەرچاوەکان 14,505 |
👫 جەمال عەبدول | 🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

جەمال عەبدول


فایلی پەیوەندیدار 📂
مامۆستا جەمال عەبدول محەمەد ئەمین
بەرەبەیانی 18/10/1940، لە گەڕەکی سەرشەقامی شاری سلێمانیسلێمانی لەدایکبووە، تاقانەی شەش خۆشکە.
لە تەمەنی پێنج ساڵیدا، لە حوجرەی شێخ محێدینی قازانقایە و دوو ساڵی دواتر لە قوتابخانەی ئەییوبییە دەستی بە خوێندن کردووە.
ساڵی 1957 ئامادەیی و ساڵی خوێندنی 1962- 1963، بەشی کیمیای کۆلێژی پەروەردەی زانستگای بەغدای تەواوکردووە،
ڕۆژی 12/1/1964، بە مامۆستای ناوەندی شۆڕشی سلێمانی دامەزراوە، .
ساڵی 1967، بە یاریدەدەری بەڕێوەبەری ناوەندیی ناوبراو دانراوە.
لە ژیانی وەزیفەکەیدا، چەند پلەیەکی هەبووە، وەک:
یاریدەدەری بەڕێوەبەری ئامادەیی سلێمانی کوڕان، ساڵی 1969.
یاریدەدەری بەڕێوەبەری ناوەندیی کاوە، ساڵی 1970.
سەرپەرشتی پەروەردەیی، ساڵی 1971.
جێگری موتەسەڕیفی سلێمانی (سیروان جاف)،
ساڵی 1968، داوای لێکراوە، پۆستی یاریدەدەری بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی وەربگرێت، مامۆستای تری لە خۆی بە شیاوتر زانیوە و نەیکردووە، وتوویەتی (من چوار ساڵ خزمەتم هەیە، چۆن ئەبێت بیکەم؟ مامۆستای من هەیە، هێشتا مامۆستایە؟!)
بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی (سامی حسێن نازم)، ساڵی 1973، بە یاریدەدەری بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی، بۆ کاروباری نەخشەدانان دایناوە،
م.جەمال دەورەیەکی شەش مانگیشی دیوە، پاشان بە هۆی تێکچوونەوەی بارودۆخی سیاسی، جێبەجێ نەکراوە. ئیتر ئەویش لەگەڵ هەموو ئەو خەڵکەدا، کە شار و سایەی شوومی ڕژێمی فاشستیان بەجێهێشتووە، 11/3/1974، چووەتە پاڵ شۆڕش،
لە ئامادەیی پێنجوێنپێنجوێنی کوڕان، وانەی وتووەتەوە، چونکە پۆلی شەشەکەیان مامۆستای کیمیای نەبووە.
دوای دامەزراندنەوەی دامودەزگاکانی پەروەردەی ناوچە ئازادکراوەکانی کوردستان، بە یاریدەدەری بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی و کەرکوککەرکوک دانراوە، دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول، ناچار لەگەڵ ئەو خەڵکەدا گەڕاوەتەوە شار،
لە ساڵی 1975ەوە، تا ڕاپەڕینی بەهاری 1991، لەسەر داوای خۆی، مامۆستای ئامادەیی ڕۆشنبیر بووە.
م.جەمال جگە لە پیشەی مامۆستایی، خەباتی سیاسیشی کردووە، سەرەتای ساڵانی شەستەکانی سەدەی ڕابوردوو، پەیوەندیی بە ڕێکخستنی (پ.د.ک.)ەوە کردووە، دوای تەواوکردنی خوێندن، لێپرسراوی لقی سلێمانیی و لێژنەی شاری کوڕان، لێژنەی باڵای کچانی یەکێتیی قوتابییانی کوردستان و ئەندامی سکرتارییەتی یەکێتیی لاوانی کوردستانیش بووە، پاش بەشداریکردنی لە دووەم کۆنگرەی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان لە 10/2/1965دا، بۆ مەکتەبی سکرتارییەتی یەکێتیی ناوبراو هەڵبژێردراوە.
کادیرێکی کارای ڕێکخستنەکانی (پ.د.ک.) بووە، بەتایبەتی لە بواری چاپەمەنی و ڕاگەیاندندا. لەگەڵ ڕەوانشادان (نەوشیروان مستەفانەوشیروان مستەفا، مەحموود مەلا عیزەت و ڕەفعەت مەلا عەبدولڕەحمان)دا، کارگێڕی لق بوون. دوای دامەزراندنی (ی.ن.ک.) پەیوەندیی لەگەڵ ڕێکخستنەکانیدا هەبووە و ڕژێمی بەعس، 14/5/1985 دەستگیری کردووە و دوای ئەشکەنجەیەکی زۆر، 21/1/1986 ئازادکراوە.
لە کاتی دامەزراندنی یەکەم کابینەی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا، داوای لێکراوە پۆستی وەزیری پەروەردە وەربگرێت، بە هۆی ئەوەی وەزارەتەکە بەر (پ.د.ک.) کەوتووە، پۆستەکەی بۆ نەسازاوە.
نزیکەی ساڵ و نیوێک، یەکەم پارێزگاری دوای ڕاپەڕینی شاری سلێمانی بووە (5/9/1992- 5/3/1994).
نزیکەی پێنج ساڵیش، وەزیری ڕۆشنبیریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بووە (25/7/1994- 21/8/1999). هەر لەو کاتەشدا، سەرپەرشتی دووبارەکردنەوەی تاقیکردنەوەی گشتیی- بەکالۆری سێی ناوەندی و شەشی ئامادەیی پێ سپێردراوە.
م.جەمال، لە 6/1/2001ەوە، یاریدەدەری سەرۆکی هەرێم و سکرتێری گشتیی (ی.ن.ک.) بووە، بۆ کاروباری پەروەردە، خوێندنی باڵا و ڕووناکبیریی.
لە 27/7/2007ەوە، ئەندامی کارای (ئەکادیمیای کوردی)یە لە شاری هەولێرهەولێر، سەرۆکی لێژنەی زاراوە و ئەندامی لێژنەی فەرهەنگی ئەکادیمیای ناوبراوە.
لە چەندین کۆڕ و سیمیناردا بەشداریی کردووە، دەیان بابەتی زانستی، نووسین و ڕەخنەی لە گۆڤار و ڕۆژنامەکاندا بڵاوکردووەتەوە، لە بواری هەردوو زانستی کیمیا و زاراوەسازیدا، هەوڵێکی بێوچانی داوە، بەپێی ئەو بیبلیۆگرافیایەی بۆی ئامادەکراوە، جگەلەوەی چەند کتێبێکی بۆ چاپ ئامادەن، لە نێوان ساڵانی 1979- 2018شدا، دەیان بەرهەمی چاپکراوە:
26 کتێبی بە تەنها نووسیوە.
یەک کتێبی بە هاوبەشی نووسیوە.
19 کتێبی بە تەنها وەرگێڕاوە.
19 کتێبی بە هاوبەشی وەرگێڕاوە.
بیبلیۆگرافیای ناوبراو، سەعات پێنجی ڕۆژی پێنجشەممە (4/7/2019) لە هۆڵی (تەوار)ی شاری سلێمانی، بڵاوکرایەوە و پێشکەشی ئامادەبوان کرا.
م.جەمال دانیشتووی شاری سلێمانییە و کەسێکی زۆر کۆمەڵایەتی، ڕۆشنبیرێکی ماندوویی نەناسە و پەیوەندیی فراوانی لەگەڵ زۆربەی چین و توێژەکاندا هەیە، ڕۆژانە سەردانی زۆربەی پرسەکانی شاری سلێمانی دەکات.
بوار نوورەدین [1]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی لەدایکبوون: 18-10-1940
🎓 ئاستی خوێندن: 🎓 زانکۆ (بەکالۆریۆس)
🎓 جۆری خوێندن: ⚛️ زانست - کیمیا
👫 جۆری کەس: ⛓ زیندانی سیاسی
👫 جۆری کەس: ♕ وەزیر
👫 جۆری کەس: ✍ نووسەر - لێکۆڵەر
⚤ رەگەزی کەس: 👨 نێر
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ سلێمانی
👥 نەتەوە: ☀️ کورد
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Nov 27 2009 10:05PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Sep 30 2019 1:15PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 16,934 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.122 KB Nov 27 2009 10:05PMهاوڕێ باخەوان
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

جەمال عەبدول

📚 فایلی پەیوەندیدار: 3
📂[ زۆرتر...]
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 23
📕 پەڕتووکخانە
1.👁️ئینسایکلۆپیدیای کیمیا - بەرگی 1
2.👁️ئینسایکلۆپیدیای کیمیا - بەرگی 2
3.👁️ئینسایکلۆپێدیای کیمیا - بەرگی 3 و 4
4.👁️بەرکوڵێکی زانستە زاراوەسازیی کوردی
5.👁️بەرکوڵێکی فەرهەنگی زاراوە پێترۆڵییەکان - زەویزانی و کیمیا - بەرگی 1
6.👁️جەمال عەبدول؛ بیبلیۆگرافیای کتێب و پێڕستی لە کتێبی کوردیدا 1979- 2018
7.👁️دیرۆکی زانکۆی سلێمانی
8.👁️رێبەری زاراوە ئامارییەکان
9.👁️شەوکار؛ فەرهەنگێکی تایبەمەندی کیمیاییە (ئینگلیزی عەرەبی کوردی)
10.👁️فەرهەنگی راگەیاندن
11.👁️فەرهەنگی زاراوە هونەرییەکان
12.👁️فەرهەنگی زانستی زێوار ئینگلیزی، عەرەبی کوردی
13.👁️فەرهەنگی زەویزانی
14.👁️فەرهەنگی نما
15.👁️فەرهەنگی هونەر
16.👁️فەرهەنگی کیمیا (ئینگیزی_عەرەبی_کوردی)
17.👁️فەرهەنگی کیمیای ئەندامی: ئینگلیزی، عەرەبی، کوردی
18.👁️فەرهەنگی کیمیای شیکاری (ئینگلیزی عەرەبی کوردی)، (عەرەبی ئینگلیزی کوردی)
19.👁️کیمیا بۆ پۆلی شەشەمی زانیاری
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️18-10-1940
📷 وێنە و پێناس
1.👁️کەریم سەلام، مەسعود بارزانی و جەمال عەبدول
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️رەوا جەمال عەبدول
2.👁️سزا جەمال عەبدول
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.05
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,499 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574