🏠 Alku
کوردیی ناوەڕاستکوردیی ناوەڕاست
📧Yhteystiedot
ℹ️Noin!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
lisää
Kurdipedia
کوردیی ناوەڕاست
🏠|📧|Noin!|Kirjasto|📅
🔀 Satunnainen erä!
❓ Apua
📏 Käyttöehdot
🔎 Tarkennettu haku
➕ Lähetä
🔧 Työkalut
🏁 Kielet
🔑 Tilini
✚ Uusi kohde
📷 Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani...
📊 Tilastot ja selvitykset
Kurdistanin parlamenttivaal...
🏰 Paikkoja
Kurdistanin aluehallinnon p...
📕 Kirjasto
Kurdistan itsenäisyyden kyn...
👫 ئیبراهیم سەڵاح | Ryhmä: Elämäkerta | Artikkelit kieli: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ Share
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ Sijoitus Kohde
⭐⭐⭐⭐⭐ Erinomainen
⭐⭐⭐⭐ Erittäin hyvä
⭐⭐⭐ Keskimääräinen
⭐⭐ Huono
⭐ Huono
☰ lisää
⭐ Lisää kokoelmiin
💬 Kirjoita oma kommenttisi tuote!

✍️ Kohdetta historia
🏷️ Metadata
RSS

📷 Hae Googlella liittyviä kuvia valitun kohteen!
🔎 Hae Googlella valitun kohteen!
✍️✍️ Päivittää tämän kohteen!
| 👁️‍🗨️

ئیبراهیم سەڵاح
لە ساڵی 1274ی هەتاوی دا لە ئاوایی ساروقامیشی ناوچەی فەیزوڵڵابەگی کە لە 30 کیلۆمێتری رۆژهەڵاتی سەقز هەڵکەوتووە لە دایک بوو.
دایکی ناوی زبەیدە و باوکی ناوی ئەحمەد بوە، ئەحمەد برازای فەیزوڵلا بەگ و زبەیدە، لە بنەماڵەی ئەبوسەعید بەگ بوە، کە هەر دووکیان دەچنەوە سەرماڵباتی بوداق سوڵتان، میر و فەرمانڕەوای بەناوبانگی ناوچەی موکریان.
برایم سەڵاح، لە کاتی بزووتنەوی سەرۆک سمکۆ دا دەبێتە پێشمەرگە، بەڵام چون زمانی ئینگلیزی دەزانی، دوای بەینێ دەیبەنە شاری سابڵاغ (مەهاباد) و لەوێ دەبێتە ورگێڕی تایبەتی نووسینگەی سەرۆک سمکۆ (چون ئەو کاتەش میسیۆنێرو شاندی بیانی و شتی وا لە سابڵاغ بوون). لە پاشان دوای هەرەس هێنانی بزوتنەوەی سمکۆ، دەگەڕێتەوە بۆ گوندی زێدی خۆی واتە سارووقامیش.
برایم سەڵاح، کاتی دەستەڵاتی بنەماڵەی قاجار، وەک سوارەی ئێسکۆرت، لەگەڵ زۆر لە کوڕانی ئەندامی هۆزگەلی کوردستان بە ناوی سوارەی ئێسکورت بە زۆر دەیبەن بۆ تاران. فەلسەفەی سوارەی ئێسکۆرت ئەمە بوە: پوڕتەقاڵیەکان کە ئەو کاتە راوێژکاری دەمودەزگەی بنەماڵەی قاجار بوون وتوویانە وا باشە لە لایەن دەرباری شاوە فەوجێک پێک بێ لە کوڕی سەرۆکانی هۆزگەلی گرنگی کوردستان و ئێران، و ئەمانە بێنە تاران و ببنە ئێسکۆرتی تایبەتی شا، بۆ ئەوەی کە هەم وەک بارمتەیەک لە دەربار بمێننەوە و هەم هۆزەکانیش دڵیان خۆش بێ و بڵێن، کە ئێمەش لە کاروباری دەرباردا هاوبەشین. رەنگە ئەمە بۆ دەرباری شا تاکتیکێکی خراپ نەبووبێ، هەر چون بێ ئەمە چەشنە سەربازگیریەکی تایبەتی زۆرە ملێ بوە.
برایم سەڵاح، لەگەڵ کوڕانی ئەندامی سەرۆک هۆزگەلی کوردستان و ناوچەکانی دیکەی ئێرانی ئەو کاتە وەک ئێسکۆرت لە دەرباری قاجار دەمێننەوە، تا رەزا شای پەهلەوی ئاخرین قەڕاڵی قاجار، واتە ئەحمەد شا لەسەر کار لا دەبا و دەرباری قاجار تێک دەچێ، سوارەی ئێسکۆرتیش دەشێوێ و بڵاوەی دەکەن و هەر کەس دەکەونە شوێنێک، هێندێکیشیان دەگەڕێنەوە بۆ ماڵ و شاری خۆیان.
پاش ئەو بڵاوەیه، برایم سەڵاح لە تەمەنی بیست و چەند ساڵی دا، دەچێتە دەبیرستانی نیزام (زانکۆی ئەفسەری ئەو دەمە) لە تاران چونکە ئەو کاتە چونە زانکۆی ئەفسەری نەبوە، لەوێ دەرسی ئەفسەری دەخوێنێ. هەتا لە پاشان بە پلەی سیتوانی دەردەچێ و لە سپای ئێران دا دادەمەزرێ.
ئەو کاتەش سپا و دەستەڵات و دەزگای پەهلەوی لە گەڵ کورد هەر باش نەبوە و تەنانەت زۆر جاریش سیتوان برایم سەڵاح دەیەنە دادگەی نیزامی و بەندیشی دەکەن، تا لەپاشان دووری دەخەنەوە بۆ پارێزگەی پەڕ و دوورکەوتەی سیستان و بلووچستان و لەوێ دوور لە بنەماڵە و لەو کەشوهەوا گەرم و تەپوتۆز و خراپە دا، ژیانێکی زۆر سەغڵەت رادەبوێرێ و بە کورتی لە بەر کورد بوون و دژایەتی لەگەڵ رێژیمی پەهلەوی و زۆر شتی دیکە، نزیکەی هەژدە ساڵ هەر لە پلەی سیتوانی دا دەیهێڵنەوە.
هاوینی ساڵی 1320ی هەتاوی، کە هاوپەیمانەکان ئێران داگیر دەکەن و رەزاشا وەدەردەنێن، لە شاری مەهاباد بزووتنەوەی کورد پەرە دەستێنێ، ئەویش لە فەرماندەی سپای سیستان و بلووچستان داوا دەکا، لە سپای ئێران بێتە دەرەوە، بە ئامانجی ئەوەی بچێتەوە بۆ کوردستان و لە خزمەت خەباتی گەلی کورد دا بێ. هەرچون بێ، زۆر بە چەرمەسەرێ لە سپای ئێران دێتە دەرەوە و دەچێتەوە بۆ کوردستان، چون ئەو کاتە سپای کوردستان بە دەگمەن ئەفسەری وای بوە کە وانەی نیزامیان خوێندبێ، بە پلەی سەرهەنگی لەوێ دادەمەزرێ و لە پاش کەوەتنە خوارەوەی نەمر کاپیتان محەمەد نانەوا زادە لە فڕۆکە، دەچێتە جێی ئەو و دەبێ بە فەرماندەی هێزی کۆماری دێمۆکڕاتیکی کوردستان لە مەهاباد.
دوای تێکچوونی کۆماری دێمۆکڕاتیکی کوردستان، ئەویش لەگەڵ وەزیر و کاربەدەستانی پایە بەرزی دیکەی کۆمار دەگیررێ و لە دادگەی سپایی و نیزامی تاوانی مەرگی بە سەردا دەسەپێنن، بەڵام لەپاشان دوای ئەوەی بەینێک لە بەندیخانە دەبێ دەستەڵاتی شا فرمانی ئەوە دەدا کە ئیدی کەسی دیکە لە سێدارە مەدەن و ئەویش لەگەڵ زۆر لە وەزیرگەل و کاربەدەستانی پایە بەرز کە گیرابوون لە بەندیخانە ئازاد دەبێ.
سەرهەنگ برایم سەڵاح بە پێی بیرەوەریەکانی خۆی، بەینێک لە گەڵ خەباتگێڕانی بەناوبانگی وەک مامە قالە دەباغی و عەزیزی کرمانج لە بەندیخانەدا بوە. پاش ئازاد بوون دەچێتەوە بۆ ئاوایی سارووقامیشی زێدی خۆی و لەوێ دەست دەکا بە کاری لێکۆڵینەوە. تاقیگەیەکی زۆر چکۆلە و سەرەتایی دادەنێ و دەست دەکا بە داهێنانی چەشنێک باتری. لە ساڵی 1330ی هەتاویەوە، خەریکی ئەم کارە دەبێ و پاش ماوەی 10 ساڵ تێکۆشان، دەتوانێ چەشنێک باتری تایبەت دابهێنێ کە بە باشی هەم رادیۆ کاری پێکردوە و هەم گڵۆپی رۆشن کردوە و هتد...
هێندێک لە کەرەسەی دروست کردنی ئەو باتریە شتی سروشتی ناوچەی کوردستان بوون. زۆر کەس ئێستا ماون کە ئەو باتریانەیەن دیوە یا هەواڵەکەیان زانیوە و ئاگادارن، دەڵێن: ئەگەر پشتیوانی دەستەڵاتی ببوایە رەنگە ئاڵوگۆڕێکی بەرچاوی لە بەستێنی زانست و تێکنۆلۆژی دا بەدیبهێنایە، بەڵام دەستەڵاتی شا لەباتی یارمەتی بە چەشنی بنەوەشت سەرکوتیان کردوە، بە تایبەت لە بەر ئەوەی کە هەم ئەفسەری کۆمار بوە و هەم د.عەلی گەلاوێژی کوڕی لە ئەڵمان وێژەری رادیۆی پەیکی ئێران بوە لەو وڵاتە و ماوەیەکی درێژ بە دژی دەستەڵاتی شا قسەی کردوە.
هاوکات لەگەڵ ئەم داهێنان و کاری زانستیە کە لە کوردستان دا زۆر وێنەی کەم بوە بە کەڵک وەرگرتن لە زانینی زمانگەلی بیانی وەک: ئینگلیزی، فەڕانسە، ئەڵمانی و... و رێنوێنی وەرگرتن لە کتێبی لارووسی پزیشکی بە زمانی فەڕانسە، لە گوندی ساروقامیش دەرمانگەیەکی چکۆلەی دانا و بە بێ ئەوەی قڕانێک پارە لە خەڵک وەربگرێ بۆ ماوەی نزیکەی 10 ساڵ، رەنگە بە سەدان کەسی کڵۆڵ و دەستبەتاڵی چارەسەر کردوە و تەنانەت بۆ کڕینی دەوا و دەرمان پارەشی پێ داون، کە ئەم خزمەتە لەو کاتەی کوردستان دا کە بەدەگمەن پزیشک بوە زۆر بە خزمەتێکی گەورەی مرۆڤایەتی و نەتەوەیی دادەنرێ.
ساڵی 1331 و 32ی هەتاوی کە لە ناوچەی بۆکان و سەقز و ئەوانە بە ساڵی دوکتور موسەدیق بە ناوبانگن، دەڵێن بە سەدان ئاوارە و با بڵێین پەنابەری رامیاری کە لە دەست رێژیمی شا هەڵ هاتوون و زۆربەیان وەرزێر بوون، پەنایان بۆ هێناوە و پاکیانی بە ساغ و سڵامەتی رزگار کردوه، کە ئەم خزمەتە مەزنە کۆمەڵایەتیەی، لەو کاتە قەیران و پڕ مەترسیە دا بە کارێکی زۆر گەورە دەنرخێندرێ. بریا ئێستاش کەسێک کارێکی وای بۆ پەنابەرانی لێقەوماوی ئاڵتاش ئەنجام بدایە.
لەگەڵ تەواوی ئەوانەش دا، سەرهەنگ برایم سەڵاح پیاوێکی زۆر زانا بوە و بیجگە لە زمانگەلی ئینگلیزی، فەڕانسە، ئەڵمانی، عەرەبی، تورکی و فارسی و...، لەزانستی جەفر، تێئۆلۆژی و زانستە مۆدێڕنەکانی ئەمڕۆی جیهان دا وەک فیزیک، شیمی، بیرکاری زۆر پسپۆڕ بوە و لەم بوارانەشدا خوێندکاری زۆریشی بوە، بۆ وێنە سەرهەنگ رەشید ناهید، ئەندازیار عەبدوڵڵا شکارچی و دەیان کەسی ناسراوی دیکە خوێندکاری ناوبراو بوون و بە کورتی ئەتوانین بڵێین ئەو کاتە، بە بوونی مامۆستا برایم سەڵاح، ساروقامیش وەک زانکۆیەکی نافەرمی وابوە.
شایانی باسە کە نەمر د.عەلی گەلاوێژ و بەرێز مامۆستا حەسەن سەڵاح سۆران، کوڕی سەرهەنگ برایم سەڵاحن. بەهەشتی برایم سەڵاح، لە کاتژمێر 15:30 خولەکی پاش نیوەڕۆی رۆژی 31ی جۆزەردانی ساڵی 1341ی هەتاوی لە ئاوایی ساروقامیشی فەیزوڵڵابەگی، کۆچی دوایی کردوە و لە سەر کێوی پیر محەمەد، هەر لەو ئاواییە نێژراوە.
بە هیوای ئەوەی مرۆڤی وا لە نێو کورد و بەرەی مرۆڤ دا زۆر هەڵکەوێ. بۆ نووسینی ئەم ژیاننامە کەڵک لەم کتێبانە و بیرەورەیەکانی خەڵک وەگیرراوە:
1ـ کتێبی فەرهەنگ و ئەدەبی موکریان (بۆکان)، لە نووسینی خوالێخۆشبوو مامۆستا برایم ئەفخەمی.
2ـ کتێبی "جوغڕافیای تاریخی کوردستان" لە نووسینی بەرێز مامۆستا مەلا جەلالی شافیعی کورد.
3ـ کتێبی "نظری بە تاریخ و فرهنگ سقز کردستان" لە نووسینی رێزدار مامۆستا عومەر فارووقی.
4ـ کتێبی عەشایری کورد، لە نووسینی رێزدار مامۆستا ع. سەججادی.
5ـ کتێبی بنەماڵەی ئەوڕەحمان بەگی موکری، لە نووسینی رێزدار مامۆستا ئیرەج ناهید.
6ـ کتێبی کورد و تورک و عارەب، لە نووسینی ویلیام ئیگڵتۆن، بە زمانی ئینگلیزی.
7ـ کتێبی بزووتنەی کورد لە سەدەی بیست دا، لە نووسینی کریس کوچێڕا، بە زمانی فەڕانسە.
8ـ کۆمەڵێک بیرەوەری کە لە یاد و بیری خەڵکی ناوچەدا مابوو.
تێبینی: ناوچەی فەیزوڵلابەگی، ناوچەیەکی بەربڵاوە کە لە نێوان شارەکانی سەقز، مهاباد و بۆکان هەڵکەوتووه.
ـ لە وێنەی یەکەمدا سەرهەنگ برایم سەڵاح، وەک فەرماندەی هێزی کۆماری کوردستان لە رۆژی 2ی رێبەندان دا لە بەرانبەر پێشەوا قازی موحەممەد سەرۆک کۆماری کوردستان و دەستەی وەزیران و کاربەدەستانی پلە بەرزی کۆماردا، رێژە دەڕوات.

⚠️ Tämä tuote on kirjoitettu (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta avata kohteen alkukielellä!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!


🗄 Lähteet
[1] 📡 | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی سەقز
📚 Liittyvät tiedostot: 2
🖇 liittyy kohdetta: 1
👫 Elämäkerta
1.👁️کریس کۆچێرا
📂[ lisää...]

⁉️ Kohdetta Kiinteistövälitys
🏷️ Ryhmä: 👫 Elämäkerta
🏳️ Artikkelit kieli: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست

⁉️ Technical Metadata
✨ Tuote Laatu: 90% ✔️
90%
✖️
 30%-39%
Huono👎
✖️
 40%-49%
Huono
✖️
 50%-59%
Huono
✔️
 60%-69%
Keskimääräinen
✔️
 70%-79%
Erittäin hyvä
✔️
 80%-89%
Erittäin hyvä👍
✔️
 90%-99%
Erinomainen👏
90%
✔️
Lisääjä (Hawrê Baxewan) on Nov 15 2009 11:55PM
✍️ Tämä kohta on hiljattain päivittänyt (System Administrator) on: Nov 30 2013 11:08PM
☁️ URL
🔗
🔗
⚠️ Tämän tuotteen mukaan Kurdipedia n 📏 Standardit ei ole viimeistelty vielä!
👁 Tämä tuote on katsottu 10,645 kertaa

📚 Attached files - Version
Tyyppi Version 💾📖🕒📅 👫 Toimittajatunnuksesi
📷 Kuvatiedostoa 1.0.113 KB Nov 15 2009 11:55PMHawrê Baxewan
📚 Kirjasto
  📖 lisää...


📅 Tapahtumien aikajärjestys
  🗓️ 26-01-2021
  🗓️ 25-01-2021
  🗓️ 24-01-2021
  🗓️ 23-01-2021
  🗓️ 22-01-2021
  🗓️ 21-01-2021
  🗓️ 20-01-2021


💳 Lahjoita
👫 Kurdipedia jäsentä
💬 Palautetta
⭐ Käyttäjän Kokoelmat
📊 Tilastot Artikkelit 380,146
Kuvat 61,420
Kirjat 11,554
Liittyvät tiedostot 48,300
📼 Video 182
🗄 Lähteet 15,849
📌 Actual
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011
...
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011
Kurdistanin parlamenttivaalien alustavat tulokset - 2013
...
Kurdistanin parlamenttivaalien alustavat tulokset - 2013
Kurdistanin aluehallinnon parlamenttitalo Hewlêrissä
...
Kurdistanin aluehallinnon parlamenttitalo Hewlêrissä
Kurdistan itsenäisyyden kynnyksellä?
...
Kurdistan itsenäisyyden kynnyksellä?

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.01
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| Sivu sukupolven aika: 0,125 toinen!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574