وێنەی قاسمی قادریی قازی (ق.ق.پیاو ئەندامی ژمارە 1053) و سەرۆکی نوێنەرانی کۆمەڵەی ژ.ک لە پەیمانی سێ سنوور. ئەو وێنەیە بە ئەگەری زۆر لە کاتی بەربوونی قادریی قازی، زەبیحی و ڕەسووڵی لە زیندانی عەجەمان لە تارانێ و هاتنەوەیان بەرەو کوردستان، لە نەخۆشخانەی شووڕەوی لە شاری تەورێز هەڵگیراوە. ڕۆژنامەی کوردستان لە ژمارەی 19، ساڵی ییکەم، دووشەمۆ 6ی ڕەشەمەی 1324ی هەتەوی/25ی فێڤرییەی 1946 لە لاپەڕەی 4 دا لە ژێر سەرنووسی (ئەخباری نێو خۆمان)لەو بارەیەوە دەنووسێ: "....2- برایانی عەبدولرەحمان زەبیحی و دڵشاد کە لە پێشدا وەڵامی ئازاد بوونی ئەوانمان دابوو بە شانازێکی زۆر شەوی 3،12،1324 واریدی،ماڵە خۆیان بوون وچاوی ئازادیخوایەکان و کەسووکاریان پێ ڕوون بوو. براقاسمی قادری لە بەر زعفی میزاج چەند ڕۆژێک لە بیمارستانی شووڕەوی لە تەورێز دەمێنێتەوە، ئەم ڕۆژانە بە هومێدی خودا دەگەڕێتەوە. لە خودا دەخوازین برا و کەسوکاری ئەم خۆشەویستانە بە یەکتر شاد و دڵخۆش بن."
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون
کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 6,848 گل سئرکریائە(دێینە)